ئەپڵ چارەسەرێک بۆ گرفتی ئایفۆن دەخاتەروو

تموز/يوليو 28, 2019

کۆمپانیای ئەپڵ پێشتر رایگەیاندبوو کەووزەی باتریی مۆبایلی ئایفۆن دادەبەزێ و کەم دەبێتەوە و ئەمەش بەگرفتێک دەزانرێ کەزۆرێک لەبەکارھێنەران بەدەستیەوە دەناڵێنن.


بۆ ئەو مەبەستەش ئەپڵ لەگەڵ نوێکاری ئەم سستمەیدا چارەسەری گرفتەکە دەکات کەسستمی iOS ١٣ یە و چەندین تایبەتمەندی تری ھەیە و وادەکات باتری مۆبایلەکە ماوەیەکی زیاتر بەرگە بگرێت.
ئەم ئەپدەیتە نوێکاریی Optimized Battery Charging ی ھەیە کەخێرایی سەرفبونی وزەی باتریی کەم دەکاتەوە، ئەو ماوەیەش کەم دەکاتەوە کەپێویستە بۆ تەواو شەحنبونی باتریی مۆبایلەکە.