ئایفۆن خۆی بۆ ٥G ئامادە دەکات

تموز/يوليو 28, 2019

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە کەدەستی گرتوە بەسەر یەکەی دروستکردنی سیم کارتەکانی کۆمپانیای ئنتڵدا لەرێی گرێبەستێکی ١ ملیار دۆلارییەوە کەئامانج لێی گواستنەوەی ئایفۆنە بۆ تەکنیکی ٥G.


گرێبەستەکە ٢٢٠٠ فەرمانبەری ئنتڵ و خاوەندارێتی بیرۆکەکان و کرێ و ئامێرەکانە و بڕیارە بەشی چوارەمی ٢٠١٩ تەواو ببێت.
لەنێویاندا داھێنانی تەکنەلۆژیای بێوایەری ئێستا و ئایندە و جزدانی ئەپڵ.
ئنتڵ توانای پەرەپێدانی ئامێرەکانی مۆدیۆم و کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و بابەتەکانی ئایندە بۆ خۆی دەپارێزێت.
لەئێستادا ئەپڵ پشت بەمۆدیۆمی کوالکۆم دەبەستێت و بۆ ئایفۆنی نوێ کە ٥G بێت چیتر پشت بەمۆدیۆمی ئنتڵ دەبەستێت.