Print this page

وادەی نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی لۆپێز ئاشکرابوو

تموز/يوليو 28, 2019

زۆرێک لەھەوادارانی جێنیفەر لۆپێز چاوەڕوانی نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی دەکەن کەبە ناوی Hustlers ە و بڕیارە لەخانەکانی سینەمای ئەمریکا و ئینگلتەرا و ئایسلەند لەرۆژی ١٣ی سێپتەمبەری ئایندە نمایش بکرێت.


فیلمەکە رۆژی ١٩ی مانگ لەھۆڵەندا و ٢٦ی ھەمان مانگ لەپورتوگال و ١٠ی ئۆکتۆبەر لەئوسترالیا نمایش بکرێت.
فیلمەکە لەدەرھێنانی لورین سکافاریا یە و جێنیفەر لۆپێز و کاردی بی رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن،لەپاڵ ژمارەیەک ئەستێرەی جیھانی وەک جولیا ستیلز و مادلین بریۆر و کیکی بالمر و لیزوو و چەندینی تر.
ئەمەش لەسەر راپۆرتێکی گۆڤاری نیویۆرک وەرگیراوە.