Print this page

بەمانەدا بزانە ھاوسەرەکەت دڵسۆزتە

تموز/يوليو 28, 2019

زۆربەمان لیستێک لەو تایبەتمەندیانەمان ھەیە کەدەبێ ھاوبەشی ژیانمان ھەی بێت و لەوانەش رێز و دڵسۆزی و راستگۆیی.


بەوپێیەی دڵسۆزی بنەمایەکی سەرەکییە لەپەیوەندی ھاوسەرێتییدا دەبێ بزانین کامانەن ئەو ئاماژانەی کەدەریدەخات ئەو کەسە ئەو تایبەتمەندییەی ھەیە، لێرەدا وێبسایتی "تایمز ئۆف ئیندیا" کۆمەڵێک نیشانە و ئاماژە دەخەینەروو کەئاماژەی ھاوسەرەکەتە بەتایبەتمەندیی دڵسۆزی، بەم جۆرە:
١. ھەوڵی تەواو بۆ سەرخستنی پەیوەندییەکە لەنێوانی ھەردوولادا، ھەوڵ دەدات رێگری لەھەموو ئاستەنگەکان بگرێت.
٢. راستگۆیی لەھەستەکان و دەربڕینی ھەستی کەسەکە بۆ یەکتری و شێوازە جیاوازەکان و ھەڵسوکەوتەکانی.
٣. پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ خێزان و ھاورێیانتدا
٤. نەشاردنەوەی نھێنییەکانی لێت.
٥. تۆی کردۆتە پێشینەی کارەکانی و لەھەموو شتێکدا گرنگی بەتۆ و رای تۆ دەدات.