هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ )٢٥ی دێسامبری ٢٠١٩)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئەویهەنگ سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دەماوەند دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ئەو سێ کەسە بە ناوەکانی ”فەرامەرز قاسمی ئازەر“ کوڕی فەتاح، ”فەرزین ڕوستەمی“ کوڕی عەلی و ”شاپووڕ حەبیبی“ کوڕێ عیسا پاش دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو سێ کەسە لەپەیوەندی لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزاییەتییەکانی چلەی گیان بەختکردوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراون.
سهرچاوه: مالپهری ههنگاو
WAAR-دهۆك:
رێزبەندییەکا نوو یا باشترین پاسپۆرتان ل جیھانێ ھات ئاشکرا کرن، پاسپۆرتا فرەنسی بۆ ھەشتەم سال ل سەر یەک ل رێزا ئێکی ھات، یا ئیراقێ ژی یا 149ێ یە.
مالپەرێ ئەلکترۆنی یێ کیۆ ئێن ئای، رێزبەندییەکا نوو یا باشترین پاسپۆرتان ل جیھانێ ئاشکرا کر : ل گۆری رێزبەندییا وی مالپەری، پاسپۆرتا فرەنسی بۆ ھەشتەم سال ل سەر یەک ب کۆمکرنا 83ز5% خالان، ل رێزا ئێکی ھات.
وەک د رێزبەندییا وی مالپەری دا ھاتی، پاسپۆرتا ئەلمانی ل رێزا دویێ یە، یا دانیمارکی وەک سێیەم باشترین پاسپۆرت ھات ، ھەڤدەم یا ئیراقێ ژی یا 149ێ یە و د ناڤا وەلاتێن ئەرەبی دا ئیمارات ل پلا ئێکێ ھات.
مالپەری د رێزبەندییا خوە دا پشبەستن ب قەبارێ ئابۆری یێ وەلاتان، ئاستێ گەشەپێدانا مرۆڤی و سیستەمێ گشتی، ھەروەھا شیانا گەشتکرن و ڤەگەڕیانێ بۆ وەلاتێن دی کریە.
سهرچاوه: مالپهری نهوا
لهسهروبهندی چلهی كوژراوانی خۆپیشاندانهكانی مانگی رابردووی ئێران، حكومهتی ئهو وڵاته هێڵهكانی ئینتهرنێتی له چهند پارێزگایهك پچڕاند و پهیوهندی تهلهفونی چهند پارێزگایهكیشی بهدهرهوه راگرت.
بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی ئیلنا، كه دواتر له سهر ماڵپهڕی ئهو ئاژانسه ههواڵهكه سڕدرایهوه، بهرپرسێكی وهزارهتی پهیوهندیهكان رایگهیاندووه، لهسهر راسپاردهی ناوهنده ئهمنیهكان پهیوهندی تهلهفونی پارێزگاكانی ئهلبورز، سنه، زهنجان و فارس لهگهڵ دهرهوه راگیراوه.
باسی لهوهشكردبوو، پێدهچێت پهیوهندی تهلهفونی نێوان چهند پارێزگایهكی تریش لهگهڵ دهرهوه رابگیرێت.
هاوكات له چهند پارێزگایهكیش هێڵهكانی ئینتهرنێت راگیراون یان به رێژهیهكی زۆر خاوكراونهتهوه.
ئهو ههنگاوه له كاتێكدایه چالاكوانانی ناوخۆ و دهرهوهی ئێران بانگهوازیان كردووه، كه رۆژی پێنج شهممه 26 ی كانونی یهكهم له چلهی كوژراوانی خۆپیشاندانهكانی مانگی رابردوودا خۆپیشاندان و چالاكی و ناڕهزایهتی بهڕێوهبچێت.
سهرچاوه: مالپهری خەڵك –بەشی هەواڵ
هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە ڕایگەیاند ئامادەن بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی لە ئێستادا.
شاهۆز حەسەن لە كۆنفڕانسێكدا لە شاری ڕمێلانی ڕۆژئاوای كوردستان وێڕای نیشاندانی ئامادەیی حیزبەكەی بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی، ڕوونیكردەوە، لە ڕێگای یەكڕێزی نەتەوەییەوە دەتوانن پێش بە هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بگرن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد دەوڵەتی توركیا لە هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەیهەوێت دەستكەوتەكانی گەلی كورد لەنێوبەرێت.
دەشڵێت “دوای خۆسەلماندنی كورد توركیا دەیهەوێت دەستكەوتەكانی كورد لەنێوبەرێت یان بەلایەنی كەمەوە لاوازییان بكات، بۆیە یەكڕێزی نەتەوەیی باشترین ئاستەنگ دەبێت بۆ ئامانجەكانی دەوڵەتی توركیا”.
ناتالیا، یان هۆزان ناتالیا خانمێكی دەنگخۆشی كوردی ئەرمەنستانە، کە سەرەتا لە وڵاتی ئۆكراینا وەك هونەرمەندێكی بەتوانا دەركەوت؛ لە دایك و باوكییەوە فێرە گۆرانی بووە، چونكە بەردەوام گوێی لە دایكی دەگرت لە كاتی گۆرانی گوتن و دواتریش گۆرانییەكانی دووبارە دەكردەوە و بە بەشێك لە خەبات و كەم كردنەوەی ئازارەكانی داگیركاری و دوورە وڵاتی دادەنێت، چونكە خۆی چەندین ساڵە لە غوربەت و لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات لە دیمانەیەكدا بەم شێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێكی ھەولێرـی دایەوە.
سەرەتا ناتالیا باسی لە ئاستی هونەری كوردی بەتایبەتی گۆرانی و موزیك و گوتی: من پێوایە هونەری کوردی ئێستا زۆر پێشکەوتووترە لە جاران، بەگشتی میوزیک پێشکەوتووە و لەگەڵیشیدا هونەری کوردی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بەداخەوە هەست دەکرێت تام و چێژ و رۆحیەتی کوردی کەمی کردووە لە نێو میوزیک و گۆرانیی ئێستا، دەبێت هەمیشە تام و بۆی کوردی لە نێو بەرهەمەکانی ئێستا بمێنێ.
هۆزان ناتالیا، تیشكی خستە هۆكارەكانی دووركەوتنەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا و، گوتی: ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری دوورکەوتوومەتەوە، بەڵام ئەمەش هۆکاری خۆی هەبووە، من لە ئەڵمانیا لە شاری بەرلین دەژیم، ماوەی ٨ ساڵە زۆر سەرقاڵی خوێندن بووم لە زانکۆ، ئەم توانایەشم نەبووە، کاری هونەری و زانکۆ بەیەکەوە بکەم، چونکە من دوو زانکۆم لە ماوەی هەشت بۆ نۆ ساڵ خوێند، ئیدی فریای کاری هونەری نەکەتووم هەر بەدوای خوێندنەوە بووم، ئەمە هۆکاری سەرەکی دوورکەوتنەوەی من بووە لە کاری هونەری، خۆتان دەزانن کاری هونەری ماندووبوونێكی زۆر پارەیەکی زۆر و کاتێكی زۆریشی دەوێت تاوەکو بەرهەمێكی نوێ بڵادەکەیەوە، ئەمەش بۆ من زەحمەت و سەخت بووە. ناتالیا باسی لە دوایین كاری هونەری خۆی كرد، كە ئێستا سەرقاڵی تۆماركردن و بڵاوكردنەوەی كرد و، گوتی: دوو گۆرانیم لە ئۆکرانیا کلیپ کردووە، یەکێک بەناوی (هێلینا بلبلا)، کە ئاواز و تێکست و میوزیک هی خۆمە، گۆرانیی دووەم بە ناوی (بەهەشتا وەڵات)، ئەویش تێکست و ئاوازو میوزیک هەر هی خۆمە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردیمە، کە هی چەند ناوچەیەکی جیاوازی کوردستانە، ئەمیش لەم نزیکانە کلیپ دەکەم، هەروەها لەسەرەتای ساڵی نوێیدا بەنیازی دروستکردنی ئەلبوومێکی گۆرانیم، کە لە چەند گۆرانییەکی نیشتمانپەروەری، فۆلکلۆری و ئەڤینداری پێک هاتووە، هیوادارم بە دڵی هەموو هەوادارانی میوزیکی کوردی بێت.
دەربارەی پێویستی گەیاندنی هونەری كوردی بە میللەتانی جیهان بۆ ئاشنا بوونیان بە هونەری كوردی و زیاتر ناساندنی وتی: من لەو باوەڕەدام، کە ئەگەر هونەرو میوزیکی کوردی ئێستا بە ئاستێكی بڵند کاری لەسەر بکرێت و ئەدا و میوزیک و دابەشکردنێكی جوانی بۆ بکرێت بێگومان میللەتانی دیکەش بە گرنگەوە باس لە میوزیک و گۆرانی کوردی دەکەن و پێشوازییەکی باشی لێ دەکەن، بەشێکی زۆر لە هونەرمەندانی ناوداری کورد هەیە، بەڵام بەداخەوە گۆرانی و میوزیکی کوردی پێشكەش ناکەن، بۆ نموونە لە نێو رووسیا خانمە هونەمەند زارامان هەیە، کە ئێستا ناوبانگییەکی زۆری هەیە، بەڵام مخابن زیاتر بە میوزیکی ڕووسی دەناسرێت، بە بڕوای من ئەگەر دەرفەت هەبێت ئێمەش وەکو کورد دەتوانین پێشکەوتنی باش بەدەست بخەین، هونەر و موزیکی خۆیان بگەیینە هەموو جیهان.
دەبێت ئەوەش لەبیر نەکەین، کە گەلێک لە نەتەوەکانی دیکە میوزیک و هونەری کوردییان دزیوە و کردوویانە بە موڵکی خۆیان، زۆر لە گۆرانی تورکی و ئەرمەنی و فارسی کوردین، بەڵام کردوویانە بە هی خۆیان، لەبەر ئەوەی کەس نەبووە بەرگری لە میوزیک و گۆرانیی کوردی بکات، ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان سوودیان لە گۆرانیی کوردی وەرگرتووەو کردوویانە بە موڵکی خۆیان. ناتالیا بە گرنگییەوە باس لەوە دەكات كە هونەری كوردی لە گشت پارچەكانی كوردستان پێویستی بە رێكخستنەوە و لێك نزیكبوونەوەی زیاتری هونەرمەندانی كورد هەیە و لەم بارەوە دەڵێت: بەداخەوە پەیوەندی و تێکەڵی نێوان هونەرمەندانی کوردی زۆر باش نییە، تاوەکو ئێستا کۆمیسۆنێکی هونەرمەندانی کورد نییە، کە هەموویان لە ژێر یەک چەتر کۆ بکاتەوە، هەڵبەتە تێکەڵی و پەیوەندی من لەگەڵ بەشێكی زۆر لە هونەرمەندانی کوردستان هەیە، بەڵام لەو ئاستە نییە پێی دڵخۆش بین، من هەر کارێكی هونەری نوێ بکەم، سەرەتا راوبۆچوونی چەند هونەرمەندێكی بە ئەزموون و داهێنەر وەردەگرم و سوود لە تێبیینەکانی وەردەگرم، ئینجا بەرهەمەکانم بڵاو دەکەمەوە.
نەتالیا باس لە بوونی میراتێكی هونەری لە خانەوادەكەیدا دەڵێت: لە نێو بنەماڵەی ئێمە زۆر دەنگخۆش و گۆرانیبێژ هەبوونە، دایکم مەیرەما حەمید، چەندین گۆرانی لە رادیۆی ئێریڤان گوتووە، من لە رێگەی گۆرانییەکانی دایکم و بنەماڵەکەم پەروەردە بوویمە و گۆرانییەکانی ئەوانم گوتووەتەوە، حەزم دەکرد، منداڵەکانی منیش هەمان رێچکەی من بگرنە بەر، هەرچەندە حەز لە گۆرانیی کوردی دەکەن، بەڵام وەکو من نین و زیاتر گوێ لە گۆرانیی ئینگلیزی دەگرن، زۆرجاریش بە من دەڵێن بۆ گۆرانی بە ئینگلیزی ناڵێیت، ئێستا کاریگەریی میوزیک و گۆرانیی بیانی بەسەر نەوەی ئێستادا زاڵە، من دوو کوڕم هەیە، یەکێکیان ١٣ ساڵییەوە ئەوی دیکەیان ١٠ ساڵییە، ئەوەی ١٣ ساڵی زۆر حەز بە وەرزش دەکات، بەڵام کوڕە بچووکەکەم زۆر حەزی لە گۆرانی و میوزیکە، ئێستا لە کۆرسێکی فێربوونی پیانۆ بەشداریی کردووە، زۆر باش بووەو دەتوانێت نۆتەی میوزیک بخوێنێتەوەو، هەندێ جار گۆرانیی کوردی و رووسی و ئەرمەنی دەڵێتەوە، زۆر هیوام بەو کوڕەمە پێموایە دەتوانێت باش خزمەتی گۆرانی و میوزیکی کوردی بکات.
لە كۆتاییدا هۆزان ناتالیا باسی لەو هۆكارانە كرد، كە رێگر بوونە لەوەی نەتوانێت تا ئێستا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات گوتی: ڕاستە هیچ کاتێک بۆم نەڕەخساوە سەردانی باشووری کوردستان بکەم، هیواو ئاواتی من ئەوەی جارێک سەردانی کوردستانەکەم بکەم، بە هۆی ئەوەی من خوێندکار بووم، و زۆر سەرقاڵ و پڕ ئیش بووم، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بەرهەمێكی نوێم نەبووە، بەڵام ئێستا چەند بەرهەمێکی نوێم هەیەو ساڵی داهاتووش ئەلبوومێكی نوێم دەبێت، دێمە کوردستان و کۆنسێرتێکی مەزن سازدەکەم.
شیڤان شێرزاد - هەولێر
سهرچاوه : مالپهری ههولێر
ئایفۆن لە نوێترین سیستێمی خۆیدا تەختەکلیلی بۆ هەر دوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجیی زمانی کوردیش داناوە و ئیتر بۆ کوردینووسین چ پێویستیمان بە دابەزاندنی ئەپی دروستکراوی تاکەکەسان نابێ. دانپێداهێنانی ئەپڵ بە گرنگی و گەورەیی زمانی کوردی، دڵخۆشکەرە. سیستێمی ئایفۆنەکەت تازە کەرەوە!
سەرۆكی هەرێم بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح-ەوە پیرۆزبایی لە كرستیانەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە لانكەی پێكەوەژیان و لێبوردەیی و تەبایی و ئاشتەوایی بۆ هەموو پێكهاتەكانی دەمێنێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، هێمای بۆ ئهوهشكردووه، كریستیانان لە هەرێمی كوردستان خاوەن و پێكهاتەیەكی ڕەسەنی وڵاتن، كە هەمیشە پێكەوە لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەدا بە لێبوردەیی و تەبایی و ئاشتەوایی ژیاون و ڕۆڵیان لە پاراستن و بنیاتنان و پێشخستنی هەرێمی كوردستاندا هەیە.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم:
جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و كریسمس، بە گەرمی لە خوشك و برایانی كریستیان لە هەرێمی كوردستان، عێراق و هەموو ئەوانە پیرۆز دەكەم كە لە هەر شوێنێكی جیهان ئەم جەژنە دەگێڕن، جەژن و پشوویەكی خۆش و ئارامیان بۆ دەخوازم و هیوادارم ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا خێر و خۆشی و ئارامی و ئاشتەوایی بۆ هەمووان بهێنێت.
لەم یادە پیرۆزەدا، دووپاتی دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە لانكەی پێكەوەژیان و لێبوردەیی و تەبایی و ئاشتەوایی بۆ هەموو پێكهاتەكانی دەمێنێتەوە و لەپێناو ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكەشدا لە هەوڵی بەردەوامدا دەبێت.
كریستیانان لە هەرێمی كوردستان خاوەن و پێكهاتەیەكی ڕەسەنی وڵاتن كە هەمیشە پێكەوە لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەدا بە لێبوردەیی و تەبایی و ئاشتەوایی ژیاون و ڕۆڵیان لە پاراستن و بنیاتنان و پێشخستنی هەرێمی كوردستاندا هەیە. جەژن و یاد و بۆنەكانی ئەوان هی هەموو پێكهاتەكانی كوردستانە و جەژن لە هەمووان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سهرچاوه مالپهری نهوا
هوشیار زێباری ئهندامی مهكتهبی سیاسیی پارتی لهبارهی تێپهڕاندنی پرۆژه یاسای نوێی ههڵبژاردنهكانی عێراقهوه رایگهیاند، یاساكه دژی حزبه بچوك و كاندیده سهربهخۆكان دهبێت.
له تویتێكدا هوشیار زێباری نووسیویهتی "به پێچهوانهی نیهتپاكیی یاسادانهران و خۆپیشاندهرانی عێراق، ئهو یاسا نوێیه بۆ ههڵبژاردن داندراوه، ههلی سهركهوتنی حزبه بچوكهكان و كاندیده سهربهخۆكان لهبار دهبات".
پێشتر به هۆی ناكۆكی له سهر مادهكانی 15 و 16 چهند جارێك دهنگدان لهسهر یاساكه دواكهوتبوو، كورد و بهشێك له لایهنه سونهكان دژی ئهو دوو مادهيه بوون و رۆژی سێ شهممه له كاتی دهنگدان لهسهر یاساكه زۆرینهی فراكسیۆنه كوردیهكان وهك ناڕهزایهتی هۆڵی پهرلهمانیان جێهێشت.
به گوێرهی مادهی 15، له پرۆسهی ههڵبژاردندا، ههر پارێزگایهك له چهند بازنهیهكی جیاواز پێكدێت، لهمبارهیهشهوه وهزارهتی پلاندانانی عێراق زانیاری لهسهر ڕێژهی دانیشتوانی پارێزگاكان دهداته كۆمسیۆن و خۆكاندیدكردنیش لهسهر ئاستی تاكه كهسی دهبێت.
سهرچاوه: مالپهری خەڵك –بەشی هەواڵ
لە چەند پارێزگایەكی باشووری عیراق و بەغدا خۆپیشاندان بە چڕی دەستیپێكردەوە لە دژی كاندیدكردنی چەند كەسێكی حیزبی بۆ سەرۆك وەزیران لەلایەن حیزبەكانەوە بەتایبەتی ئەسعەد عێدان پارێزگاری بەسرە .
حیزبەكان لە دوای ڕەتكردنەوەی محەمەد شەیاع سوودانی و قوسەی سوهەیل خەریكی كاندیدكردنی ئەسعەد عێدانن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كە ئێستا عیراق لە بۆشایی دەستووریدایە.
خۆپیشاندەران لە زیقار خۆپیشاندانی چڕیان ئەنجامدا، لەوێ دەیان بارەگای حیزبەكانیان سووتاند.
بارەگاكانی دەعوە و حیكمە و عەسائیب و بەدر كەوتنە بەر شاڵاوی خۆپیشاندەران و ئاگریان تێبەردرا.
خۆپیشاندەران سوورن لەسەر ڕەتكردنەوەی كاندیدی حیزبەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و داوای كاندیدێكی ناحیزبی دەكەن .
لە بەغداش لە بەیانی ئەمڕۆوە خۆپیشاندان بە چڕی دەستیپێكردووەتەوە، لەوێ چەندین ڕێگای سەرەكی و شەقام داخران.