هەنگاو: لاوێکی خەڵکی مەریوان لەلایەن ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کراوە و باوکیشی کە بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٥ی ژانویەی ٢٠٢٠) هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مەریوان لاوێکی خەڵکی شارەدێی ”نێ“یان بە ناوی ”ئامانج نیک“ پەی دەستبەسەر کردووە.
یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، خالید نیک پەی، باوکی ئامانج کە بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەی سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە، دەستبەسەر و پاش ٨ کاتژمێر ئازاد کراوە.
ئامانج نیک پەی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان و هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئامانج و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری هه‌نگاو
ئەڤرۆ نیوز:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، ب بوونا په‌سندكرنا قانوونا چاكسازیێ ل په‌رله‌مانێ كوردستانێ، په‌یامەک بەلاڤکر.
ده‌قێ پەیاما سەرۆکێ حوکمەتا هەرێمێ:
دەستخۆشیێ ل پەرلەمانێ کوردستانێ دکەم بۆ پەسەند کرنا پڕۆژە قانوونا چاکسازیێ، ئەڤە پێنگاڤەکا مێژوویە بەرەف کوردستانەکا ب هێزتر، ئەڤ پرۆژە پشکەکا گرنگ یا کارناما کابینا نەهێ یا حکومەتا هەرێما کوردستانێ بوو، بۆ بەرسڤدانا خواست و،داخوازیا وەلاتیێن هەرێما کوردستانێ بۆ ئەنجامدانا چاکسازیێ، ئامانج ژێ رێکخستنا خەرجیێن گشتییە و ئینانا دادپەروەریێ یە بۆ فەرمانبەران و کەسوکارێن سەربلند یێن شەهیدان و پێشمەرگێن قارەمانە.
پشتی پێکئینانا کابینا نەهێ یا حکومەتا هەرێما کوردستانێ ل تەمۆزا سالا بوری ، مە دەستبجهـ لژنەکا بلند ژ حکومەتێ پێکئینا بۆ پێداچوون و ب هێزکرنا رەشنڤیسێ پرۆژە قانوونا چاکسازیێ.
وەلاتیان دلنیا دکەین کو دەقێ دوماهیا ڤێ قانوونێ دلنیایا گرنگ تێدایە سەبارەت مووچەی و ئیمتیازێن فەرمانبەر و مووچەخۆران ب جۆرەکێ کو کەسێن شایستە دێ مافێن وان یێ پاراستی بیت.
چاکسازی پرۆسەکا بەردەوامە و دێ گشت کەرتان ڤەگریت، ئەڤ قانوونە بەلگەکێ روونێ دیترە ل سەر پابەندبوونا حکومەتا هەرێما کوردستانێ بۆ سنۆردانانا گەندەلیێ و بزاڤکرن بۆ بنبرکرنێ، هەروەسا پێنگاڤەکا گرنگە ژی بەرەف حکومەتەکا مۆدێرن و شەفاف و باشترکرنا خزمەتکاریان و خزمەتکرنا وەلاتیێن هەرێما کوردستانێ بێی جۆداهی کو ئارمانجا سەرەکی یا ڤێ حوکمەتێ یە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حوکمەتا هەرێما کوردستانێ
2020/1/16
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا سێ سەربازیان کوژراوە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتی پسکنینی و کۆنترۆڵکردنی رێگایەکدا، تەقینەوەیەک روویداوە و سێ سەربازیان گیانیان لەدەستداوە.
تورکیا دەربارەی ژمارەی سەربازە بریندارەکان هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، هەفتەی رابردووش چەند سەربازێکی دیکەی سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان کوژران.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری knn
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDKK، سه‌ردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2:30 ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكەوتی 6/1/2020، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییكان) سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان له‌شاری هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محمد بهاءالدین ئه‌مینداری گشتیی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان له ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد و به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كێشەكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.
ڕووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووك و
قائیم و بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، ئاماژەن بۆ ئاڵۆزبوونی زياترى بارودۆخی عێراق و كردار و پەرچەكرداری چەندبارەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەر لەو سۆنگەیەوە ئەو هەنگاوانه ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه كە لەسەر خاكی عێراق تەسفیەی حیساباتی وڵاتان بكرێت و سەروەریی عێراق پێشێل بكرێ كە لە ئاكامدا سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی ده‌سته‌ى حەشدی شەعبی و هاوڕێكانیان بوونە قوربانی كە هەردووكیان ڕۆڵى به‌رچاویان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەبوو.
نابێ عێراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێی وڵاتان. داوا دەكەین كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن و ڕێز له عێراق و سه‌روه‌رييه‌كه‌ى بگيرێت. بەردەوامیی ئەم ئاڵۆزی و كردار و پەرچەكردارانە، عێراق و ناوچەكە بەرەو هەڵدێر و ئاییندەیەكی نادیار دەبات و دەبێتە هۆی زیندووكردنەوە و بەهێزكردنی هێزە توندڕەو و تیرۆریستەكانی وەك داعش.
لەم دۆخە ئاڵۆز و هەستیار و مەترسیداره‌دا، داوا لە هەموو لایەك دەكەین ئەوپەڕی دانبەخۆیاندا بگرن و ڕێگە لە په‌ره‌سه‌ندنه مەترسیدارەكان بگيرێت.
سەرۆكايه‌تيى هەرێمی كوردستان
3/1/2020
سوپای نیشتمانیی لیبیا جیهادی دژی حکوومەتی وڵاتەکەی و دەوڵەتی تورکیا، راگەیاند.
مشیر خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانیی لیبیا، کە لە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی وڵاتەکەی هەڵگەڕاوەتەوە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، داوای لە هەموو هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە چەک دژی دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیان، هەڵبگرن.
مشیر خەلیفە حەفتەر هەروەها رایگەیاندووە، ”داوای وەلانانی ناکۆکییە ناوخۆییەکان دەکەم، جیهاد و چەکهەڵگرتنی گشتی (نەفیر عام) بۆ پاراستنی خاک و شەرەفمان، رادەگەیەنم“.
فەرماندەی سوپای نیشتمانیی لیبیا تورکیای بە دوژمن ناوبردووە و رایگەیاندووە، ”دوژمن هێزەکانی بۆ داگیرکردنی وڵاتەکەمان کۆ دەکاتەوە و خائینە ناوخۆییەکانیش هاوکاری دەکەن“.
راگەیاندنی جیهاد لە ژی تورکیا لەلایەن مشیر خەلیفە حەفتەرەوە دوای ئەوە دێت، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، پەرلەمانی تورکیا رەامەندیی لەسەر داوای ناردنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی ویفاقی لیبیا، دا، کەرەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا داواکەی لە پەرلەمان کردبوو.
تورکیا، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات و لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بەڕێوە دەبرێت، کە پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە، بە ناردنی چەک و چەکدار و واژۆکردنی گرێبەستی ئابووریی و ئەمنی، هاوکاریی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا دەکات، کە ئەو حکوومەتەی لیبیا لەلایەن سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین پێکهێنراوە و لەگەڵ سوپای نیشتمانیی وڵاتەکەی تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.
وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرێن، کە ئیخوان موسلیمینیان خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، پاڵپشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەکەن.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری باس‌نیوز
ئاژانسی (ڕۆیتەرز) وردەکاریی نوێی لە بارەی پلانێکی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی ئاشکرا کرد کە بەرەبەیانی دوێنێ هەینی ٣ی ١ی ٢٠٢٠ لە لایەن ئەمریکاوە کوژرا.
ئاژانسەکە باسی لەوە کردووە کە لەم دواییانەدا قاسم سولەیمانی لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس و سەرکردەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کۆبووەتەوە و فەرمانی پێ کردوون کە بە هەندێک چەکی پێشکەوتووی ئێرانی پەلاماری هێزەکانی ئەمریکا بدەن.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە کۆبوونەوەکە لە ناوەڕاستی ئۆکتۆبەری ڕابردوو لە ڤێلایەک لەسەر ڕووباری دیجلە ئەنجام دراوە کە دەڕوانێتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئەو کاتەش خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە دژی هەژموونی ئێران لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجام دراوە.
ئاژانسە ئەمریکییەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە پلانەکەی قاسم سولەیمانی کە لە کۆبوونەوەکەدا قسەی لەبارەوە کراوە، ستراتیژی بووە. هەفتەیەک پێش ئەو کۆبوونەوەیەش، فەرمانی بە پاسداران داوە، چەکە پێشکەوتووەکانی ئێران لە ڕێگەی دوو دەروازەی سنوورییەوە بۆ عێراق بگوازنەوە، لە نێو ئەو چەکانەشدا، کاتیۆشا و مووشەکگەلێک هەبوون کە توانای خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەریان هەبووە.
هەر بەپێی هەواڵەکەی ڕۆیتەرز، لە ڤێلاکەی بەغدا، قاسم سولەیمانی داوای لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کردووە، گرووپێکی نوێ بە جۆرێک درووست بکەن کە بۆ ئەمریکا نەناسراو بن، تاوەکوو لە ڕێگەی مووشەکەوە هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، بۆ ئەم کارەش کەتیبەکانی حزبوڵای ڕاسپاردووە تاوەکوو سەرپەرشتیی پلانە تازەکە بکەن.
لە راپۆرتەکەدا ئاشکرا کراوە کە هەواڵگریی ئەمریکا پێیوابوو، پیلانەکەی قاسم سولەیمانی لە قۆناغێکی پێشکەوتوو دایە و ئەگەر هەیە لە چەند وڵاتێکەوە گورزی سەربازی لە هێزەکانی ئەمریکا بوەشێندرێت، بۆیە کوشتوویانە.
ڕۆژی هەینی ٣ی ١ی ٢٠٢٠، رۆبێرت ئۆبراین، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رای گەیاند، سولەیمانی پێش ئەوەی بکوژرێت، لە دیمەشقەوە پیلانی بۆ هێرشکردنە سەر سەربازانی ئەمریکا و فڕۆکەوان و هێزە دەریایی و دیپلۆماسییەکان دادەنا.
(ڕۆیتەرز) لە زاری فەرماندەیەکی حەشدی شەعبییەوە ئاشکرای کردووە کە قاسم سولەیمانی کەتیبەکانی حزبوڵای بۆ سەرپەرشتیکردنی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەڵبژاردووە، چونکە ئەوان توانای بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان هەبووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣ی ١ی ٢٠٢٠، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، هێرشکرایە سەر دوو ئۆتۆمبێل، دواتر ئاشکرا کرا کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا قاسم سولەیمانی، ئەبو مەهدی موهەندیس و چەندان سەرکردە و بەرپرسی دیکەی حەشدی شەعبی کوژراون.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری باس‌نیوز
ئه‌ڤرۆ نيوز:
ده‌زگه‌هێن راگه‌هاندنێ ل عيراقێ به‌لاڤكر كو به‌رى ده‌مه‌كێ كێم كاروانه‌كێ ترومبێلێن حه‌شدا شه‌عبى ل قه‌زا تاجى ل باكوورێ به‌غدا هاته بوردومانكرن.
هه‌روه‌سا راگه‌هاند كو كو ئه‌و هێرشه ب رێيا فرۆكه‌كا بێ فرۆكه‌ڤان هاتيه ئه‌نجامدان ودبيت هژماره‌كا به‌رپرسێن حه‌شدا شه‌عبى دناڤ وى كاروانێ ترومبێلان دا بيت، به‌لێ هێشتا يا ديار نينه.
ژێده‌ره‌كێ له‌شكرێ عيراقێ ژى راگه‌هاند كو ژ ئه‌نجامێ وێ هێرشێ ل سه‌ر كاروانێ ترومبێلێن حه‌شدا شه‌عبى ل باكوورێ به‌غدا شه‌ش كه‌س هاتنه كوشتن.
بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدانى كوردستان ...
قاره‌مانان له هێزه وڵاتپارێزە‌كانى پێشمه‌رگه و گه‌ريلا و شه‌ڕڤانان ...
گه‌لی خۆڕاگری كوردستان ...
ساڵی نوێتان پیرۆزبێت ...
له‌كاتێكدا كه‌وا ساڵى 2019 ته‌واو ده‌بێت، هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانين كه‌وا ساڵى 2019 بۆ گه‌لى كوردستان ساڵێكى دژوار‌و سه‌خت بوو، له‌لايه‌ك به‌رده‌وامبوونی هێرش و شه‌ڕی نه‌خوازراوو سه‌پێنراوی لەشکرى تيرۆريستى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان وبۆردومانکردنى ناوچە سنوورییەکانى باشوورى کوردستان، له‌لايه‌كى ديكه‌وه درێژه‌دانی حكومه‌تى ئێراق به سياسه‌تى داگیرکردن و خۆسەپاندن لە کەرکووک و مەخموور و ناوچە دابڕێنراوەکانى باشوورى کوردستان، هه‌روه‌ها له باكوورى كوردستان ده‌يان چالاكوان و خه‌ڵكى سڤيل شه‌هيد كران و ژمارەیەک پەرلەمانتار و سیاسەتڤانى کوردیش خرانە زیندانەوە، له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانيش ئه‌وه ده‌بينين رۆژانه رۆڵه‌كانمان زيندانى ده‌كرێن و له سێداره ده‌درێن، ئه‌و هه‌موو دژايه‌تيكردنه‌ى گه‌لى كوردستان له‌لايه‌ن تيرۆيستان و داگيركه‌ران و دوژمنان و ناحه‌زانى كوردستان هه‌مووى بۆ شكاندنى هه‌يبه‌تى گه‌لى كوردستان و له‌ناوبردنى ده‌سكه‌وته‌كانى بووه، به‌ڵام به‌خۆشحاڵييه‌وه گه‌لى كوردستان به يه‌كگرتوويى رووبه‌ڕووى ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بۆوه‌ته‌وه‌و (پێشمه‌رگه و گه‌ريلا و شه‌ڕڤانان) له يه‌ك سه‌نگه‌ردا كۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌رگرى له خاك و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن و، تا ئێستا به‌رده‌وام و رۆژانه سه‌ركه‌وتنى مه‌زن له ديرۆكى كوردستان تۆمار ده‌كه‌ن و، له سه‌ركه‌وتنى يه‌كجارى نزيك ده‌بينه‌وه.
ئەم رەوشەى کوردستان لەهەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا لە ساڵى نوێ‌دا بە بەرنامەیەکى نوێى نەتەوەیى و نیشتمانى هەنگاوبنێین بۆ بەستنى کۆنگرەیەکى نەتەوەیى فراوان کەوا هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان تێیدا کۆببنەوە، بێگومان ئەمەش دەبێتە فکتەرێکى گرنگ بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى گەلى کوردستان.
لێره‌وه به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدانى كوردستان و ته‌واوى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و شه‌ڕڤانان و گه‌ريلا و هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، هیوادارین ساڵی 2019 ناخۆشييه‌كانى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ببات و ساڵى نوێى 2020 ساڵی خێر‌و خۆشی بێت بۆ هه‌موو لایه‌كمان و، ببێته ساڵی ئازادی كوردان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێز‌و خۆشه‌ویستی دووباره‌ماندا ... هه‌ر بژین و شاد‌و سه‌ركه‌وتووبن.
غه‌فوور مه‌خمووری
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
1 / 1 / 2020
سه‌رچاوه: مالپه‌ری خەڵك-تەنیا هەورامی
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكیدا بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی زاینی ڕایدەگەیەنێت، سوپاس بۆ خودای گەورە و گیانفیدایی پێشمەرگە و خۆڕاگریی خەڵك، ئێستا هەرێمی كوردستان بە ئاڕاستەی بووژانەوە و چاكسازی و سەقامگیری هەنگاو دەنێت.
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە موتابەعەی گرژی و ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەو دواییەی عێراق دەكەین. لەو بڕوایەداین كە نابێ لایەنە عێراقییەكان ڕێگە بدەن وڵاتەكەیان ببێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی گرفت و ململانێ و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی تر.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە..
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و هیوای خێر و خۆشیان بۆ دەخوازم. لەو بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی كوردستان بكەم كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا بە ڕووی تەحەددیاتدا وەستاون و سەختی و زەحمەتیی زۆریان بینیوە.
سوپاس بۆ خودای گەورە و گیانفیدایی پێشمەرگە و خۆڕاگریی خەڵك، ئێستا هەرێمی كوردستان بە ئاڕاستەی بووژانەوە و چاكسازی و سەقامگیری هەنگاو دەنێت.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نالەبارەی كە لە عیراقدا هەیە ئێمە هەمیشە خوازیاری چارەسەربوونی كێشەكان و ژیانێكی سەربەرزانە بۆ تێكڕای خەڵكی عیراق بووینە و لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرجار هۆشداریی ئەوەمان داوە كە عیراق بەرەو هەڵدێڕ دەڕوات و جەختمان لەوە كردووەتەوە ئەگەر بنەماكانی حوكمێكی مەدەنی و دەستوور جێبەجێ نەكرێن عیراق تووشی چارەنووسێكی نادیار دەبێت.
ئێستایش بە نیگەرانییەكی زۆرەوە موتابەعەی گرژی و ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەو دواییەی عیراق دەكەین. لەو بڕوایەداین كە نابێ لایەنە عیراقییەكان ڕێگە بدەن وڵاتەكەیان ببێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی گرفت و ململانێ و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی تر.
هەروەها بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران و گەڕانەوەی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسیی عیراق دەكەین و لەگەڵ هەر گۆڕانكارییەك داین و یارمەتیدەری هەر ڕێگەیەك دەبین كە ببێتە هۆی چارەسەربوونی كێشەكان و بەدیهاتنی دادپەروەری و داواكارییەكانی خەڵك.
لەگەڵ هەموو ئەوەشدا هەر هەوڵێك ڕەتدەكەینەوە كە ببێتەهۆی پاشەكشەی دیموكراسی یان ئەوەی ماف و دەستكەوتی پێكهاتەكان و گەلی كوردستان بخاتەژێر هەڕەشەوە، چونكە هۆكاری سەرەكیی گرفتەكانی عیراق پێشێلكردنی دەستوور و ئیدارەدانی هەڵە و تاكڕۆیی بووە نەك ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان و پێكهاتەكان.
لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و كاروباری دامودەزگاكانی هەرێم، پشتگیریی بەرنامە و كاری سەرۆكایەتیی هەرێم و پەڕلەمان و حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ بەڕێوەبردن و چەسپاندنی چاكسازیی كە داواكاریی خەڵكی كوردستان و زۆربەی لایەنە سیاسییەكانە، هەروەها جەختیش لە پتەوتركردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و قووڵتركردنی ئەو فەرهەنگە بەرزەی گەلەكەمان دەكەینەوە كە بووەتە هۆی تەبایی و ئاشتی و برایەتی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان و ئەم پێكەوەژیانە وەك گلێنەی چاومان دەپارێزین.
لە كۆتاییدا ئومێدی ئەوە دەخوازم ساڵی تازە ساڵی خۆشی و بەختەوەری بێت بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و عیراق و ئاشتیی گشتگیر لە ناوچەكەمان و جیهاندا بێتەدی.