yndk

yndk

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ هاوکاریی پێشمەرگانە لە بوارەکانی چالاکی لە کوردستان کۆ بوویەوە و بڕیاری پێویستیان لەم بوارە دا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پرسی هاوکاری و هاوئاهەنگیی پێشمەرگانە لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد.

ئەو کۆ بوونەوەیە بە مەبەستی هەڵگرتنی هەنگاوە کردەییەکانی هاوئاهەنگیی پێشمەرگانە لە بوارەکانی چالاکی لە کوردستان و پێکەوەبوونی هێزەکان بووە.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەو کۆبوونەوەدا جەختی کردەوە کە ئەمڕۆ ئەم هاوئاهەنگییە لەم بوارەدا ئەرکی پشتگیریی بزووتنەوەی کوردستانه و لە داهاتوودا بەردێکی بناغەی هێزێکی هاوبەشی کوردستان دەبێ.

21 ئه‌م مانگه‌ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە، بەو بۆنەیەشەوە لە خوێندنگای ئامادەیی شەهید کۆچەرین لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور، بە بەشداریی خوێندکاران و مامۆستایان ئەو ڕۆژە بەرز ڕاگیرا و ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە.

ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن شیمال ئونڤەرەوە خوێندرایەوە، کە تیایدا هاتبوو: زمان هەبوونی مرۆڤە، بێ زمان نە ژیان دەبێت و نە پێشکەوتن، هەربۆیە بۆ سڕینەوەی گەلانی بندەست، لە جیهاندا هەزاران زمان لەلایەن دەوڵەتە سەردەستەکانەوە لەناوبراون و لە مێژوودا سڕاونەتەوە.

 

وڵاتی ئوسترالیایە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەمین ناسر بەڕێوەبەرى نوسینگەى تۆڕى ڕاگەیاندنى عێراقى لە لوبنان ئاشكرایكرد، پارێزگاری پێشوی بەسڕە كە پێشتر دۆسییەی گەندەڵی لە عێراق هەبووە و بەو هۆیەشەوە لەعێراق هەڵهاتووە ئێستا لە وڵاتی ئوسترالیا توشی فایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی ئەو ئامارانەی دەسەڵاتدارانى چین بڵاویانکردووەتەوە، ژمارەى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بەرزبووەتەوە بۆ دوو هه‌زار و ٢٤٧ كه‌س، ژمارەى توشبوانیش لە جیهاندا بۆ زیاتر لە ٧٦ هەزار و ٧٣٠ کەس
بەرزبووەتەوە
سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری NRT
 

بەهۆی مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان هاتوچۆی گەشتیاران لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران راگیرا. 

ژیان- هەولێر: دوای نوسراوی وەزیری تەندروستی هەرێم بۆ وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گرتنەبەری رێوشوێنی توند بۆ رێگری كردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیێندراوێكدا دەڵێت "دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەبەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییەوە بنكەی نشینگەی پەروێزخان ئاگادار كرایەوە، لە 21-2-2020 ەوە هاتوچۆی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە رابگیرێت".

ئەو دەروازە سنوریە فەرمانەكەی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ دەكات دەشڵێت "ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی لە وڵاتی ئێرانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە، پاش پشكنینیان لەلایەن بنكەی تەندروستی پەروێزخانەوە بەنووسراوی فەرمیی پزیشكیی بنكەی نشینگەی پەروێزخان لەجێگیریی دۆخی تەندروستییان ئاگادار دەكرێتەوە و ئەوكات رێگەی ئەوەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ناو خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان".

ئەوەشی رونكردووەتەوە كە رۆشتن بە مەبەستی خوێندن و چارەسەری پزیشكی و هەر كارێیكتر راگیراوە بۆ ئێران بەهیچ شێوەیەك رێگەیان پێ نادرێت. 

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری ژیان

ئەڤرۆ نیوز:

لۆرێنزۆ گویرینی وەزیرێ بەرەڤانیێ یێ ئیتالیا پشتی هەڤدیتنا ل گەل سەرۆک وەزیرێن هەرێما کوردستانێ راگەهاند کو هەرێما کوردستانێ پەیوەندیێن گەلەک باش ل گەل ئیتالیا هەنە، ئیتالیا هەرێما کوردستانێ وەکو دۆستەک نێزیکی خوە دبینیت و کوردان د شەرێ ل دژی داعشێ دا رۆلەک گەلەک گرنگ گێراینە.

وەزیرێ بەرەڤانیێ یێ ئیتالیا ئەو یەک ژی دیار کر کو بەری نها وی سەرەدانا هەرێما کوردستانێ کریە و وەکو حوکمەتا ئیتالیا دێ هاریکاریا پێشمەرگێن کوردستانێ کەن.

لە چاوپێکەوتنێکيدا لەگەڵ رۆژنامەی "ئیندیپێندت"ى بريتانى، سەرۆک بارزانی گوتى: "محەمەد تەوفیق عەللاوی لە خێزانێکی بەڕێز و ناسراوی بەغدایە، بەڵام ئەرکێکی قورسی لەسەر شانە و بەهۆی بوونی هەموو ئەو گرووپە چەکدارانەی كه‌ لە یاسا ده‌رچوون، ناتوانێت لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتووبێت".
سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌شى پێدا، "هەڵوێستی کورد سەبارەت بە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، بەندە بە رۆل و تێگەیشتنی لە دۆخی هەرێمی کوردستان".
لەبارەی ئەمەریکاشەوە سەرۆک بارزانی روونی کردەوە: "ساڵی 2011 لەگەڵ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا نەبووم لە عێراق، لەو بڕوایەدا بووم تیرۆر دەست بەسەر بەشێکی زۆری خاکی عێراقدا دەگرێت و مەترسیشی لەسەر هەرێم دەبێت، ئێستاش کە بەهۆی ململانێکانی ئێران و ئەمریکا داوای دەرچوونی ئەو هێزانە دەکرێت، تەنیا بۆ راکێشانی سۆز و موزایەدەیە، چونکە بوونی هێزەکانی ئەمریکا، بۆ سەقامگیريی و داهاتووی عێراق گرنگە".
سه‌رۆك بارزانى له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا روونیشى کردەوە، "ئه‌گەر ئەمەریکا له‌ عێراق بکشێتەوە، وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتیش دەکشێنەوە و دوای شەش مانگ، داعش دەگەڕێتەوە".
هه‌روه‌ها سەرۆک بازرانی، سەرسوڕمانی خۆی نیشان دا له‌ دژگه‌يى رۆڵى واشنتن لە باکووری سووریا و گوتى: "خۆزگە دەخوازم تێبگەم ئەمەریکا چی لە کوردانی سووریا دەوێت، ئەگەر مەبەستی پارێزگاریکردنه‌ لێيان ئەوە شتێکی باشە، بەڵام ئەوەی بینیمان گومانی لەسەرە، کوردانی سووریا بە رادەیەکی زۆر متمانەیان بە ئەمەریکا لەدەست دا، بەڵام ئێستا خەریکە ئەو متمانەیە جارێکی دیکە دروست دەبێتەوە".
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 میدیا _ عەمان:
 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 19 / 2 / 2020، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن-ى كردو، لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن باسیان لە رەوشى سیاسى ناوچەکە و پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن-ى كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (دکتۆر نەسار قەیسى جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی ناوچەکە و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا و، جەختكرایەوە سەر راوێژو بیروڕا گۆڕینەوە سەبارەت بەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندى لەمێژینەى نێوان ئوردەن و کوردستان کرا.
 هەروەها مەخموورى ؛ لە دیدارەکەدا پوختەیەکى سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و گیانى بەیەکەوەبوون و پێکەوەژیانى تەواوى پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکانى کوردستان رۆلیان لە پرۆسەى سیاسى کوردستان خستەڕوو، هەروەها باسى لە پێشڤەچوونەکانى کوردستان لە بوارى سیاسى و دیپلۆماسى و تەناهى و چاکسازییە ئیدارییەکان کرد.
 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنى پەیوەندی نێوان هەردوولا .

ئەڤرۆ نیوز:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ پێشوازی ل ئۆسمان بایدەمیر سیاسەتمەدارێ باکورێ کوردستانێ کر و د هەڤدیتنێ دا بەحسێ رەوشا دەڤەرێ و گوهۆرینێن سیاسی ل عیراقێ و کوردستانێ هاتە کرن.

هەر د کۆمبوونێ دا بەحسێ پرسا کوردی ل تورکیا و چارەسەریا ئاشتیانە هاتە کرن و هاتە دیار کرن کو دڤێت خەباتا مەدەنی و ئاشتیانە یا گەلێ کورد ل باکور بەردەوام بیت و هەموو هێزێن کوردی ژی پتر ژ هەر دەمەکێ نێزیکی هەڤدو ببن و پێکڤە کار بکەن.

 

میدیا _ عەمان:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 18 / 2 / 2020، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن-ى كردو، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن باسیان لە رەوشى سیاسى ناوچەکە و پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (فەیسەڵ فایز سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارێکى برایانەكەدا باس لە رەوشی سیاسی ناوچەکە و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر راوێژو گفتوگۆ لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندى لەمێژینەى نێوان ئوردەن و کوردستان کرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنى پەیوەندی نێوان هەردوولا .

ئه‌ڤرۆ نیۆز، ئه‌میر ئه‌ترووشی

به‌رپرسێ‌ راگه‌هاندنا بۆردێ‌ كارۆبارێن مرۆڤایه‌تی ل پارێزگه‌ها دهۆكێ‌ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ره‌تكرن د ڤێ‌ سه‌رمایا زڤستانێ‌ دا هیچ ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌كی ژ سه‌رمادا گیانێ‌ خوه‌ ژ ده‌ست دابیت و ئاشكرا كر كو به‌ری هاتنا سارمایێ‌ به‌رهه‌ڤی هاتبوونه‌ كرن و ئاواره‌ و په‌نابه‌ر هاتبوونه‌ پاراستن.

سالم سه‌عید، به‌رپرسێ‌ راگه‌هاندنا بۆردێ‌ كارۆبارێن مرۆڤایه‌تی ل پارێزگه‌ها دهۆكێ‌ بۆ ئه‌ڤرۆ نیۆز دیار كر، د سۆشیال میدیایێ‌ دا و هنده‌ك ده‌زگه‌هێن راگه‌هاندنێ‌ دا هۆسا به‌لاڤببوو كو د ڤێ‌ سه‌رمایا حه‌فتیا بۆری دا ب سه‌ر پارێزگه‌ها دهۆكێ‌ دا هاتی، هنده‌ك په‌نابه‌ر یان ئاواره‌یان ژ سه‌رمادا گیانێ‌ خوه‌ ژ ده‌ست دایه‌، به‌لێ‌ ئه‌م دووپات دكه‌ین كو چو راستی بۆ وان ئاخفتنان نینن و ب تنێ‌ گۆتگۆتكن و به‌ری هاتنا به‌فرێ‌ و سه‌رمایێ‌ هه‌موو به‌رهه‌ڤیێن سڕ و سارمایێ‌ هاتبوونه‌ كرن.

 

ئاشكرا ژی كر كو ب دوو قۆناغان نه‌فتا سپی ل سه‌ر ئاواره‌یان هاتبوو دابه‌شكرن و خیڤه‌تێن هه‌موو ئاواره‌یان هاتبوونه‌ گوهۆرین و 480 دۆلار بۆ هه‌ر خێزانه‌كا په‌نابه‌ر و 200 دۆلار بۆ هه‌ر خێزانه‌كا ئاواره‌ هاتبوونه‌ دان بۆ هندێ‌ بشێن وه‌رزێ‌ زڤستانێ‌ ب سلامه‌تی ده‌ربازبكه‌ن.