yndk

yndk

میدیا- هه‌ولێر

به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، به‌ڕێز جەودەت نەجار پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

برای زێدە قەدر گران ھێژا کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

 

سلاو و رێزم ...

بەبۆنەی ٢٥مین سالیادی راگەیاندنی یه‌کێتییە تێکۆشەرەکەتان پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە  جەنابتان و مە کتەبی سیاسی و گشت ئەندا مان و لایەنگێراتان دەکەم وەھیوادارم ھەردەم لە پێشەنگی لایەنەکان بن بۆ خزمەتکردنی کوردستانی خۆشەویستمان.

دووبارە پیرۆزە.

 

برای دڵسۆزتان جەودەت نەجار

۲۰ . ۳ . ۲۰۲۰

میدیا- هه‌ولێر

به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، به‌ڕێز محمد سعدالدين ئيلخانى سەرۆكى پارتى گەشه‌پێدانى توركمان پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

به‌ڕێز/ غەفوور مەخموورى سكرتێری يەكێتى نەتەوەيى ديموكراتى كوردستان

بەڕێزان /سەركردايەتى و ئەندامانى يەكێتى نەتەوەيى ديموكراتى كوردستان

به بونەى ٢٥ مين ساڵيادى دامەزراندنى حزبه تێكوشەرەكەتان گەرمترين پيرۆزباييتان ليدەكەين. هيوادارين ئەم ياده ببيته هاندەريك بۆ زياتر بەهێزكردنى پەيوەنديەكانمان بو خزمەتكردنى يەكڕيزى و تەبايى نێوان هەموو پێكهاتەكانى كوردستان. دووباره پيرۆزباييتان ليدەكەين و هەميشە سەركەوتووبن

محمد سعدالدين ئيلخانى

سەرۆكى پارتى گەشه‌پێدانى توركمان

میدیا- هه‌ولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى كوردستان ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ، ئاماژە بە هەڵوێستە نەتەوەیى و نیشتمانییەکانى سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆك مەسعود بارزانی:

بەڕێز كاك غەفوور مەخمووری، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی بیستوپێنج ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیەكەتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم.

لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانتان بكەم لەمەڕ ئەو قەیران و تەحەددیانەی لە ساڵانی ڕابردوو لەبەردەم گەلەكەماندا هەبووە. دەستخۆشی لە ئەرك و چالاكییەكانتان دەكەم و هیوای گەشەی بەردەوام و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

نەورۆزتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی.

مسعود بارزانی
21ـی 3ـی 2020

- جەماوەرى خۆڕاگرو وڵاتپارێزى کوردستان ...
- کەس و کارو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
- حزب و لایەنە سیاسییە تێکۆشەرەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ...

جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێی كوردیتان پیرۆزبێت ...
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی كوردییەوە جوانترین پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوان و هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان و گەریلا و شەڕڤانان و زیندانیانى سیاسى نێو زیندانەکانى داگیرکەرانى کوردستان و ئێوەی خۆشەویست دەكەم و، هیڤیدارم ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان و رزگاربوونی نەتەوەكەمان لەژێردەستی داگیركەران.
بێگومان نەورۆز سیمبوڵی نوێبوونەوەو دەستپێكردنی ژیانێكی نوێیە، ئومێد دەكەين ئێمەی كوردیش وەكو نەورۆز دەست بە ژیانێكی نوێتر بكەین و بەرنامەیەكی نوێ‌ بۆ داهاتوومان دابڕێژین و بەرەو ئایندەیەكی گەش هەنگاو بنێین، ئەمەیش بە رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و یەکدەنگى و یەکڕیزى گەلى کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دێتەدى، بۆئەمەش پێویستە بە زووترین کات (ئەنجوومەنى سیاسیى کوردستان) بە بەشدارى تەواوى هێزو لایەنەساسییەکانى کوردستان پێکبهێنرێت، بێگومان ئەمەیان بۆ چارەسەرکردنى پرسەکانى باشوورى کوردستان دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز، لەهەمان کاتدا لەسەر ئاستى نەتەوەیى پێویستە هەموو لایەکمان کار بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی لەسەر ئاستی كوردستانی مەزن بكەین، ئەمەش ئەڕکێکى بەپەلەى نەتەوەیى و نیشتمانى ئەم قۆناخەى خەباتى گەلى کوردستانە، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمانە بەو ئاراستەیە كاربكەین بۆئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
- جەماوەرى تێکۆشەرو خۆڕاگرى کوردستان ...
نەورۆزى ئەمساڵمان لەگەڵ نەورۆزى ساڵانى رابردوو جیاوازە، لە لایەک رژێمى عێراق لە ١٦ ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ ەوە کەرکوک و مەخموور و شنگاڵ و زوممار و توزخورماتووى داگیرکردووە و لەو کاتەوە تا ئێستا رەوشى ئەو ناوچانەى داگیرى کردوون ئاسایى نەکردۆتەوە، لەلایەکى دیکەوە دواى بەرخودانێکى بێوێنەى شەڕڤانان و گەلەکەمان لە هەمبەر هێرشى رژێمى تورکیا و چەتەکانى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان، رژێمى تورکیاى فاشى و خوێنڕێژ لە ١٨ / ٣ / ٢٠١٨ ەوە عفرینى قەڵاى بەرخودانى داگیرکردووەو دەستى بە وێرانکردنى شارەکە و ئاوارەکردن و جینۆسایدکردنى خەڵکەکەى کردووە و لەهەمان کاتدا رژێمى تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانى بۆ گۆڕینى دیموگرافیاى رۆژئاواى کوردستان، هەروەها رژێمى ئێران لە رۆژهەڵاتى کوردستان بەردەوامە لەسەر گرتن و لە سێدارەدانى چالاکوانان و گەنجانى نەتەوەکەمان، بێگومان تێکڕاى ئەم تاوانانەش بە بەرچاوى هەموو دونیاوە ئەنجامدەدرێن و، وڵاتانى زلهێزى ویژدان مردوو بێدەنگن و ئارەقەى شەرمەزاریان لێدەتکێت، لێرەوە جارێکى دیکە زۆر بەتوندى داگیرکردنى کەرکوک و عفرین و لە گرتن و لە سێدارەنى لاوانى رۆژهەڵاتى کوردستان ئیدانەو مەحکووم دەکەین و، سڵاوو رێزو خۆشەویستیمان بۆ خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوک عفرین و مەخموور و شنگاڵ و زوممار و توزخورماتوو هەیە و، پێیاندەڵێین کەوا ئەو داگیرکارییە تا سەر نابێت و، پێشهاتەکان پێماندەڵێن داگیرکەران باجى قورسى ئەو سەرەڕۆییانەیان دەدەن و دەچنە زبڵدانى مێژووەوە.
- جەماوەرى خۆشەویستى کوردستان ...
ئێمە لە کاتیکدا کەوا یادى هاتنەوەى جەژنى نەورۆزى ئەمساڵمان دەکەینەوە، وەک هەموو لایەک ئاگادارن بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا (COVID-19) لەجیهاندا، بۆتە هەڕەشەیەکى گەورە و رووبەڕووى تەواوى مرۆڤایەتى بۆتەوە، بەداخەوە کوردستانیشى گرتۆتەوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا هاوکارو پشتیوانى یەکدى بین بۆ تێپەڕاندنى ئەم پەتایە، باشترین چارەسەریش بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى ئەم پەتایە مانەوەمانە لە ماڵەکانمان، بۆ پێویستە لە ماڵەکانمان بمێنینەوەو نەورۆزى ئەمساڵمان لە ماڵەکاندا بکەین.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی و پیرۆزبایی دووبارەمان بۆ هەموو لایەك.
هەر بژین و سەركەوتووبن و سەربەخۆیی كوردستان ببینن.

دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
ئێوارەى 20 / 3 / 2020

میدیا- هه‌ولێر

به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلاميی كوردستان پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز / مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

بابەت / بروسکەی پیرۆزبایی

 

سڵاوێکی برایانە.....

به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بە بۆنەی یادی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی YNDK پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین له‌هه‌نگاوه‌كانی داهاتووتان. گه‌له‌كه‌شمان له‌و مه‌ترسیانه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراو بێت و ئێوه‌ی ئازیزیش ته‌ندورست و كامه‌ران بن.

 

مەکتەبی سیاسی

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلاميی كوردستان

 ١٩-٣-٢٠٢٠

 

میدیا- هه‌ولێر

به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، پارتی یه كیتی دیموكراتی كورد له سوریا پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

زۆر به رێز كاك غفور  سكرتیری گشتی yndk  برا

ئه‌ندامێین سه ركردایتی  ومه كته‌بی سیاسی

هه ڤال ولا یه‌نگرانی یه كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانی

 

به بونه‌ی یوبیلیی زیوێن  دامزراندنی YNDK وجه ژنی نورۆز  گه‌رمترین پیرۆز باهی اراسیی جه نابتان و گه لی كورد ئۆ كوردستان ده كم به هیفا ساڵی تازه سالا سه ركه فتنا گه لی كورد ئو كوردستان بیت دور ژه زلم ئو زوریبیت و یه كهه لوسنا كوردا بیت له هه ر چوار پارچی كوردستان بیت ئو جیهانه‌ك ئاشتی ئوێ‌رامیبیت دور ژه جه‌نگ ئو شه ربیت

دوباره پیروزه یادی زیوین دامه‌زراندنی YNDK بیت

 

بژی كورد بژی كوردستان

 

 پارتی یه كیتی دیموكراتی كورد له سوریا

20-3-2020

میدیا- هه‌ولێر

پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز / مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

بابەت / بروسکەی پیرۆزبایی

 

سڵاوێکی برایانەی گەرم.....

سەرەتا بەبۆنەی یادی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بە ناوی مەکتەبی سیاسی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین ھەربەبۆنەی ھاوکات بوونی یادی حزبەکەتان لەگەڵ جەژنی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆزی نەتەوەییەوە پیرۆزبایی خۆمانتان بۆ دووبارە دەکەینەوە ھیوادارین سەرجەمی ئەو یادەوەریانە ببنە پاڵنەری سەرەکی زیاتری سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونتان..

بەرێزان .... بەداخەوە ئەمساڵ یادەکەتان ھاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی جیھاندا ھەربۆیە ئەم یادە بە دەرفەت دەزانین کەوا تەئکید لەوە بکەینەوە کەوا ھەموو لایەکمان پاڵپشتی لە رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین  و ھاوکاری سەرەکی بین بۆ پاراستنی گیانی کوردستانیان و پشت بە خوای گەورە بەزووترین کات ئەو بارودۆخە ناھەموارە تێپەڕێنین..

بەھیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک و سەرفراز بن

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان

١٩-٣-٢٠٢٠

میدیا- هه‌ولێر

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و یۆبیلی زیوین(25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان‌:

بەڕێز غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان .

سڵاو و رێز 
جەژنی نەورۆز لە ئێوەی بەڕێز پیرۆز بێت . هیوادارم ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان. 
لە هەمانکاتدا بەبۆنەی (25) مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
 2020/3/21

 

  - جەماوەری وڵاتپارێزو خۆڕاگری كوردستان  ...

-   كەس و کارو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان  ...

 

   ئەمڕۆ 25 بیست و پێنج ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە خەبات و بەرخۆدانی YNDK تێدەپەڕێت، لەم رۆژەدا YNDK  وەكو رێکخستنێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و جەماوەریی لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان لەدایكبوو و راگەیاندراو بووە هیوابەخش بۆ هاوبیرانی نەتەوەیی و وڵاتپارێزان و تێکۆشەران،YNDK  لەماوەیەكی كورتی تەمەنیدا توانی بوون و کاریگەرى خۆى بسەلمێنێت و، بەهۆی كاری بەردەوامی لەسەر خزمەتكردن و كاركردن بۆ سەربەخۆیی كوردستان كاریگەری لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و سیاسییەكان دروست بكات، YNDK  توانیویەتی لەئاست بەرپرسیاریەتیدا بێت و بە شرۆڤە و خوێندنەوە و پێشبینییەكانی پیلانە نەگریسەكانی داگیركەران و دوژمنانی كورد و كوردستان ئاشكراو ریسوا بكات ‌و رووبەڕوویان ببێتەوە‌، لەهەمان کاتدا YNDK هەر لە سەرەتاى دامەزراندنییەوە بە پەروەردەیەكی نەتەوەیی و ئاشناكردنی تاك بەناسنامەكەی و پەیوەستبوونی تاكی كوردی بە خاك و وڵات و کلتور بە بنەما گرت، ئەوەش بۆئەوەی کەسایەتى تاکى کورد لەسەر بنەماى باوەڕبەخۆبوون بنیاتبنێتەوەو شێلگێڕانە رووبەڕووی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ببێتەوە، هزری نەتەوەیی و وڵاتپارێزی YNDK  وایكرد زۆر بەخێرایی بەدیاربكەوێ ‌و ببێتە خودان پێگەی خۆی لەسەر ئاستی كوردستانی مەزندا.

 

 ئێمە لەكاتێكدا كەوا یادی یۆبیلى زیوینى دامەزراندنی YNDK دەكەینەوە بەهۆی ئاڵۆزى ناوچەکە و ئەو هەڕەشانەی لەسەر كوردستان هەن، وایانكردووە كوردستان بكەوێتە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیار، ئەوەتا لەلایەك حكومەتی عێراق دوای داگیركردنی كەركوك و مەخموور و شنگاڵ و توزخورماتوو لە 16 / 10 / 2017 لەو کاتەوە تا ئێستاش رەوشى ئەو دەڤەرانەى ئاسایى نەکردۆتەوە و، دەسەڵاتدارانى بەغدا تا ئێستاش دەستبەردارى عەقڵییەتى خۆسەپاندن و پەراوێزخستنى کورد نەبوون، لەلایەكی دیكەوە داگیركەرانى کوردستان لەهەموو لایەكەوە بۆ دژایەتیکردنمان لە پیلانداناندان، رژێمی داگیركەری توركیا کە ساڵى رابردوو بە جۆرەها چەك هێرشی كردە سەر شاری رۆژئاوای كوردستان و خاكەكەی وێران و سوتماك كردو خەڵكەكەشی جینۆساید و ئاوارە كرد، ئێستاش هەوڵدەدات دیمۆگرافیاى رۆژئاواى کوردستان بگۆڕێت، لە باکوورى کوردستان ؛ ئەوا دەبینین رژێمى تورکیا چۆن کەوتۆتە دژایەتیکردنى نەتەوەکەمان و هیچ شتێکى پێ رەوا نابینێت و ئازادیخوازان زیندانى دەکات و دژى بوونى کوردە بە هەموو شێوەیەک، لە رۆژهەڵاتى کوردستان ؛ رژێمى ئێران بەردەوامە لەسەر گرتن و لە سێدارەدانى گەنج و ئازادیخوازانى کورد، رژێمى سوریاش سەرەڕاى رەوشى نالەبارى خۆى ئامادە نییە چارەسەرى پرسى کورد لە رۆژئاواى کوردستاندا بکات، بەڵێ ئەوە رەوشى ئێمەى کوردستانییانە، لێرەوە جارێكی دیكە ئەو هەڕەشە و پیلانانەى داگیرکەران ئیدانەو شەرمەزار دەكەین و وەک هەمیشە دژیان دەوەستینەوە، بێگومان سەرەڕای پیلان و ئاستەنگەكان خەباتى گەلى کوردستان بەردەوامە و پێشڤەدەچێت، پێشڤەچوونی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لە باكوورو باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان مایەی خۆشحاڵین و وەك هەمیشە پشتیوانی و هاوكاری تەواوی خۆمانیان پێڕادەگەیەنین, لەم رەوشەدا بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزی گەلی كوردستان؛ لەسەر ئاستی نەتەوەیی جارێکى دیکە جەختدەكەینەوە سەر بەستنی (كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان) بە بەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، داڕشتنی بەرنامەی كارو خەبات بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان بەرەچاوكردنی بارودۆخیان بەكارێكی نەتەوەیی و نیشتمانی گرنگ دەزانین، لەم پێناوەدا ئێمە وەكو YNDK وەك هەمیشە ئەوەی لە تواناماندابێت دەیكەین، لەهەمان کاتدا بانگ لە هەموو لایەك دەكەین كەوا بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان كاربكەین و زۆر بەوردی و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رەوشەدا بكەین، بێگومان ئەمەیش تەنیا بە یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان دەبێت.

 

           - جەماوەرى دڵسۆزو وڵاتپارێزى کوردستان  ...

 سەبارەت بە رەوشى ئێستاى باشوورى کوردستان؛ ئێمە واى دەبینینەوە کەوا ناوەندى سیاسى لێکترازاو و پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوەو یەکخستەوەیە، لەسەر ئاستى جەماوەریش گلەیى و گازاندەى زۆر هەن لەو ناعەدالەتییەى کەوا لە باشوورى وڵاتدا هەیە، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵات و جەماوەری كوردستان زیاتر لەیەكدی نزیكببنەوەو هاوكاری یەكتربن، بۆ ئەم مەبەستە جارێكی دیكە داوای پێكهێنانی (ئەنجوومەنی سیاسی كوردستان) دەكەین، كە ئەنجوومەنێك بێت هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانى باشوورى کوردستان بگرێتەخۆ، ئەمەش باشترین هەنگاوە بۆ رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسیی كوردستان و پاراستن و پێشڤەبردنى دەزگا و دامەزراوەکانى کوردستان.

 

           - کودستانییانى ئازیز ...

 وەک هەموو لایەک ئاگادارن بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا (COVID-19) لەجیهاندا، بۆتە هەڕەشەیەکى گەورە و رووبەڕووى تەواوى مرۆڤایەتى بۆتەوە، بەداخەوە کوردستانیشى گرتۆتەوە، ئەمەش وایکردووە حکومەتى کوردستان کۆمەڵێ رێکارو رێنمایى هەبێت بۆ پاراستنى هاوڵاتیانى کوردستان و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئێمە لە YNDK پشتیوانى تەواو لە هەنگاوو رێنماییەکانى حکومەتى کوردستان دەکەین، هەربۆیە بڕیارماندا بە وەستاندنى تەواوى چالاکى و مەراسمیى یۆبیلى زیوینى YNDK و، لێرەوە داوا هەموو لایەک دەکەین ئەو بەڕێزانەى دەیانەوێ لەم یادەدا لەگەڵمان بەشداربن دەکرێ لە رێى  ناردنى پەیام و بروسکەى پیرۆزبایى بەسەرمانبکەنەوە.

 

 لە کۆتاییدا؛ لەم یادە بەرزو شكۆدارەدا جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی و یۆبیلى زیوینى دامەزراندنی  YNDK لە هەموو هەڤاڵان و تەواوی گەلی كوردستان پیرۆز دەكەین و، رێزو هاوسۆزی خۆمان بۆ بنەماڵە و كەس و كاری سەربەرزی تەواوی شەهیدانی كوردستان دەردەبڕین و، بەرخودانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و بەرخودانی نەتەوەكەمان لە هەموو بەشەكانی كوردستان بەرز رادەگرین و پشتیوانى خۆمانیان بۆ رادەگەیەنین و، پەیمان دەدەین وەك هەمیشە لەسەر رێبازی شەهیدان، رێبازی پیرۆزی كوردایەتی درێژە بە خەبات و تێكۆشانی خۆمان بدەین لە پێناو هێنانەدی كوردستانێكی سەربەخۆ و ئازاد و یەكگرتوو دیموكرات.

 

-  نەمری ‌و سەربەرزی بۆ شەهید (سەربەست مەحموود) ‌و تەواوی شەهیدانی رێی سەرخۆبوون ‌و ئازادی كوردستان.

-  مردن‌ و رووڕەشی بۆ داگیركەران و دوژمنانی كوردستان.

 - بێتەدى کوردستانێکى سەربەخۆو ئازادو یەکگرتوو و دیموکرات.

 

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

1 ى نەورۆزی 2720 ی كوردی  _  21 / 3 / 2020 ی زایینی

هەولێر  _ باشوورى کوردستان

میدیا- هه‌ولێر

به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، بزووتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان

بابه‌ت/ پیرۆزبایی

سڵاوێكی گه‌رم...

به‌بۆنه‌ی (25)مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌ تێكۆشه‌ر و شۆڕشگێره‌كه‌تان یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانی دۆست به‌ناوی ته‌واوی هاوبیرانمان له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان له‌ به‌ڕیزتان و سه‌رجه‌م دۆست و ئه‌ندام و كادیران و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشوه‌چونتان بۆ ده‌خوازین هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولامان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

دووباره‌ پیرۆزبایمان قبول بفه‌رموون... هه‌ر بژین بۆ كورد

مه‌كته‌بی سیاسی

بزووتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان

19-3-2020