ئەڤرۆ نیوز:
ئەڤرۆ پێنجشەمبی وەزارەتا دارایی و ئابووری یا ھەرێما کوردستانێ چەندین بریارێن نوو دەرکرن و تێدا ھاتیە، کو بریار ھاتیە دان ل سەر پەیرەوکرنا میکانیزمەکێ، بۆ ڤەکرنا هژمارەکا کەسی بۆ هەموو مووچەخوران.
ژ وان خالان ژی:
١. کاراکرنا سندوقا خانەنشینیێ ل ھەرێما کوردستانێ دا و ڤەکرنا هژمارەکا تایبەت یی بانکی بۆ وێ سندوقێ.
٢. رێڤەبەریا گشتی یا خانەنشینیێ هاتیە راسپاردان ل سەر ئامادەکرنا پەیکەرێ نوو یێ رێڤەبەریا گشتی یا خانەنشینیێ، کو دێ بیتە تاکە رێڤەبەریا گشتی یا خانەنشینان ل ھەرێمێ دا، ب رەنگەکێ کو گشت خانەنشینێن (شارستانی، سەربازی، ھێزێن ئاسایشێ و پۆلیسێن نافخۆ، یەکەیێن رێکنەخستی یێن ھێزێن پێشمەرگەی) ل خوە دگریت.
٣. رێڤەبەریا گشتی یا ژمێرکاریێ راسپاردیە بۆ ھەماھەنگیێ ل گەل وەزارەتا پیشمەرگەی، بۆ هندێ پێنگاڤێن پێدڤی بگرنە بەر ب مەبەستا یەکخستن و رێکخستنا یەکەیێن ژمێریاری یێن ھێزێن پێشمەرگەیێ کوردستانێ.
٤. بریار هاتیە دان ل سەر پەیرەوکرنا میکانیزمەکا گونجای بۆ لابرنا ئاستەنگێن بەردەم ڤەکرنا هژمارەکا کەسی بۆ سەرجەم مووچەخۆران.
سەرۆك بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوی حكومەتی عێراق كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ راسپاردنی مستەفا كازمی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەتی عێراق راگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
سەرۆك بارزانی هیوای خواست كە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەیەكنزیكبوونەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق و دەروازەیەكیش بێت بۆ چارەسەربوونی كێشە و قەیرانەكانی عێراق.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری كوردستان تیفی
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان، ئه‌مڕۆ 9-4-2020 له رێی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییه‌وه، قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوبه‌رانی پۆلیسی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵ و ماندوبونی هێزه‌كانی ناوخۆ و پۆلیس ده‌ربڕی.
له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی كرد و وتی: "ئێوه بونه‌ته سیمبوڵی قاره‌مانێتی و ئه‌و كاره‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵك، جێی شانازی هه‌مومانه و ئێوه جێی شانازین و سه‌ربه‌رزم پێتانه‌وه و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌م ئه‌ركه پیرۆزه بۆ پاراستنی ژیانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌گه‌ڵ دلێر نه‌جاڕ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر كرد و سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موومان هاوكار بین ده‌توانین ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین، ره‌نگه به دانانی پرسه‌یه‌ك یان به گردبوونه‌وه‌یه‌ك، كه كه‌سانی نابه‌رپرسیار بیكه‌ن، خه‌ڵكێكی زۆر توش بن، ده‌مه‌وێت به هاووڵاتیان بڵێم، ئه‌و جۆره كه‌سانه ته‌نیا ئازاری خۆیان ناده‌ن، به‌ڵكو ئازاری هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن.
له میانی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ تاریق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له پاراستنی كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌رانی سنوری پارێزگای دهۆك كرد و وتی: "چۆن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن، زیاتر ئه‌و هه‌ڤاڵ و خه‌ڵكه‌ی دیكه‌ش بپارێزن، چونكه ئه‌وان میوانی ئێمه‌ن و ئامانه‌تن لای ئێمه".
له كۆتایی په‌یوه‌ندییه‌كه‌شیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایكرد، هێزه‌كانی ناوخۆ زیاتر ئاگاداری ره‌وشی ته‌ندروستیان بن و خۆیان بپارێزن.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری نه‌وا
بۆ بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو ئیسماعیل حەسەن پاڵانی
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاک (ئیسماعیل حەسەن پاڵانی)مان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٩ / ٤ / ٢٠٢٠
بۆ براى بەڕێزم د. ئەمیر نامیق شێروانى
بۆ بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو مام نامیق عەبدوڵڵا شێروانى
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتى دیار‌و ناسراوى دەڤەرى مەخموور مام (نامیق حاجى عەبدوڵڵا شێروانى)مان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکى کۆمەڵایەتى چاکەکارو خزمدۆستى دەڤەرى مەخموور بوو، مام نامیق لە دواى شەهیدبوونى کاکە فاخیرى کوڕى لەلایەن رژێمى بەعسى رووخاوەوە تووشى دەربەدەرى و ماڵوێرانکردن و راگواستن بۆوە، بەڵام خۆڕاگرانە توانى بەرگەى هەموو ئەو ناسۆرانە بگرێ و رووبەڕووى ناخۆشییەکان ببێتەوە، دەتوانین بڵێین مام نامیق نموونەى پیاوێکى پاک و خۆڕاگر‌و ئارام و خۆنەویست بوو، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٤ / ٤ / ٢٠٢٠
بۆ بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو مامۆستا فەخرى فەقێ ئەحمەد رەسووڵ
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا (فەخرى فەقێ ئەحمەد رەسووڵ)مان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو مامۆستا و کەسایەتییەکى دیارى دەڤەرى مەخموور بوو، خزمەتێکى زۆرى بوارى پەروەردە و فێرکردنى دەڤەرەکەى کردووە، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٨ / ٤ / ٢٠٢٠
ئەمشەو، كە دەكاتە شەوی سێ شەممە لە سەر چوار شەممە بەرواری 7ی نیسانە شەوی بەراتە، بەڵام بەراتی ئەمساڵ جیاوازە و بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و منداڵان هاوشێوەی ساڵانی رابردو ناتوانن بە ماڵان‌دا بگەڕێن و چكلێت و شیرینی بە سەریاندا دابەش بكرێت.
ساڵانە لە شەوی بەراتدا كە دەكاتە 14 لەسەر 15ی شەعبان منداڵان دەگەڕێن و نقوڵ و شیرینی دەبەخشرێتەوە بەسەریاندا. بەڵام ئەمساڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەتە هۆی ئەوەی لە زۆرینەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت و بەو هۆیەوە منداڵان ناتوانن بە ماڵان‌دا بگەڕێن.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه 15ی مانگی شه‌عبانه و ئه‌مشه‌ویش كه ده‌كاته سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه، شه‌وی به‌راته.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان نوسیویه‌تی "خوای گه‌وره ده‌رد و به‌ڵای ڤایرۆسی كۆرۆنا لابه‌رێت و هه‌مولایه‌ك بپارێزێت".
هەندێك وا لێكیانداوەتەوە، كە وشەی بەرات لە (براءة)ی عەرەبییەوە هاتوە، كە مەبەست لێی بێتاوانبونی حەزرەتی عائیشە، خێزانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) بوە لەو تۆمەتانەی درابونە پاڵی، بەڵام هەندێك لە مامۆستایانی ئاینی دەڵێن، شەوی موبارەك، كە لە قورئاندا هاتوە، زۆربەی زانایان پێیانوایە بریتیە لە شەوی (قەدر)، بەڵام هەندێك لە زانایانیش، كە ژمارەیان كەمە پێیانوایە ئەو شەوە موبارەكە بریتیە لە شەوی بەرات، كە دەكاتە 14 لەسەر 15ی شەعبان. لە ئاینی ئیسلامدا شتی وانیە، كە خەڵك لە ئێوارەی بەراتدا چێشت لێ بنێن و قورئان بخوێنن.
ئەمساڵ مامۆستایانی ئاینی لەپێناو خۆپارێزی لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوایانكردوە كە منداڵان نەچنە دەرەوە بۆ شەوی بەرات و دا‌واشیان لە دایك و باوكان كردوە بەهیچ شێوەیەك رێگە بە منداڵەكانیان نەدەن بەشداری بەرات بكەن لەپێناو پاراستنی تەندروستییان.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری خه‌ندان
ميديا – أربيل :
بمناسبة الذكرى الخامسة والعشرين لتأسيس الإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني، وجه الكاتب والمفكر العربي السيد د. عبدالحسين شعبان رسالة تهنئة الى السيد غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد، هذا نصها:
الصديق العزيز غفور مخموري السكرتير العام للإتحاد القومي الديمقراطي الكردستاني المحترم
تحية حارة وتهنئة قلبية بمناسبة الذكرى ال25 لتأسيس إتحادكم (الإتحاد القومي الديمقراطي الكردستاني)، متمنين لكم شخصياً الصحة والتقدم وللشعب الكردي العز والإزدهار .
أشدّ على يدكم بحرارة مع التمنيات القلبية.
المخلص
د. عبدالحسين شعبان
6 / 4 / 2020 بيروت
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت سوپاسی ھاووڵاتیان و دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان دەکەم بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە رێنماییه‌كان.
راشیده‌گه‌ێنێت ، سوپاسێکی تایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی ، پێشمەرگە، کارمەندانی فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، دەزگا ئەمنییەکان و ڕاگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی کە کۆڵ نادەن بۆ پاراستنی کوردستان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا شانازیتان پێوە دەکەین.
لە راگەیەندراوێكدا ژووری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر دووپاتی كردەوە، گەورەترین كارگەی درووستكردن و بەرهەمهێنانی دەمامك لە شاری هەولێر دەكرێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "بە هەوڵ و پاڵپشتی راستەوخۆی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، کۆمپانیایی جیهانی پزیشکی (عالم الطب) لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنان و دروستکردنى دەمامك (ماسك) لە سەرئاستی عێراق و ناوچەکە بە کوالێتی بەرز و ستانداردی جیهانی لە هەولێر دەکاتەوە".
ئەم کارگەیە لەماوەی مانگێکدا لە توانایدا هەیە زیاتر لە (10) ملیۆن دەمامك دروست بکات و بەرهەمبهێنێ، جگە لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی دەماك (جل و بەرگ و سێتی نەشتەرگەری دسپۆزەبڵ)ی پزیشکیش دروست دەکات و بە یەکێك لە گەوەرەترین کارگەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە هەژماردەکرێت.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری كوردستان تیفی