yndk

yndk

میدیا - هه‌ولێر / باشووری كوردستان
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌ كۆبوونەوەی خۆی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین لە هەولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سازده‌كات.
كاتژمێر 8ی شه‌وی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/7/2020 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌ و له‌ رێگه‌ی سكایپ و ئۆنلاین له‌شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا‌ شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان كرا، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشێلكاری و تۆپبارانكردنه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان له‌ دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامیده‌ده‌ن و ده‌كه‌وێته‌ خانه‌ی جینۆسایدكرد، پێویسته‌ تا زووتره‌ ئه‌م له‌شكركێشی و پێشێلكارییانه‌ی توركیا و ئێران له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رابگیرێ.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ شاخه‌وان خالید رایگه‌یاند: " بارودۆخی ئێستای كوردستان هه‌ستیاره‌ داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به‌ ‌رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه‌ ببینه‌وه‌،هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ بوه‌ستێندرێت. هه‌روه‌ها پێویسته‌ حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین و به‌رگی حیزبایه‌تی له‌به‌ربكه‌ینه‌وه‌و هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانی ئه‌و وڵاته‌ بین بۆ سه‌رخستن و ئاواكردنی كوردستان" .

ميديا - اربيل:
  وجّه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تعزية الى الشيخ حميدي دهام الهادي الجربا شيخ قبيلة شمر لوفاة شقیقه المغفور له الفقيد (الشيخ علي دهام الهادي الجربا) ، وفيما يأتي نص البرقية:

أخي العزيز الشيخ حميدي دهام الهادي الجربا شيخ قبيلة شمر الكريمة
عموم آل الجربا الكرام
عموم أبناء قبيلة شمر في سوريا والعراق وسائر البلدان.

  تحية اخوية وبعد ...
  ببالغ الحزن والأسى تلقينا نبأ وفاة (الشيخ علي دهام الهادي الجربا) شقيق الشيخ حمدي الدهام، باسمنا وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK، نعزيكم بمصابكم الجلل كما ونعزي جميع العائلة الكريمة وعموم آل الجربا وعموم قبيلة الشمر ونشارككم ألمكم وحزنكم، نطلب من الله عز وجل ان يتغمده برحمته ويجعل مثواه الجنة وأن يلهمكم الصبر والسلوان.
 انا لله وانا اليه راجعون.

                                                                                          اخوكم
غفور مخموري
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
   22 / 7 / 2020

بۆ بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حاجي فاتيح حميد ساڵەیى
  سڵاوێكی گەرم ....
  بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (فاتيح حميد ساڵەیى) ناسراو بە (مام فاتيح دووزی)مان پێگەیشت، مام فاتیح ئەندامێکى دڵسۆزى یەکێتیمان YNDK و خۆشەویستى هەموو لایەکمان بوو، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.

 براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
١٩ / ٧ / ٢٠٢٠

هه‌ولێر- میدیا

شاندێكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ر له‌به‌یه‌یانی ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 19-7-2020 له‌ ڕۆژی وه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌داگیركاری له ‌شاری هه‌ولێر به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هێز و لایه‌نی سیاسی كوردستانی بوون.

ژماره‌یه‌ك هێز و لایه‌نی سیاسی كوردستانی لە بارەگای بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە شاری هەولێر، هەریەک لە حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، هەدەپە، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد لە سوریا، پارتی كۆماری كوردستان، حزبی ڕزگاریی كوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی کوردستانیان کرد.

کۆبوونەوەكه‌ لە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان كه‌ له‌ (١٨ و ١٩ی تەمموز)، کە ئەمساڵ گروپی نێودەوڵەتی گڵۆباڵئەکشن، وەک ڕۆژی وەستانەوە دژ بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دیارییان کرد.

دوای تاووتوێكردنی بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رایانگه‌یاند: کورد لە هەموو نەتەوەیەک زیاتر بەدەست داگیرکارییەوە ناڵاندوویەتی، خاکەکەی داگیركراو و دابەش کراو و دزراوه‌، بۆیە نابێت ئەم ڕۆژە بە بێدەنگیی تێپەڕێت.

هه‌روه‌ها ئاماژە به‌و کۆمەڵکوژییانە کرا، کە لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدەرێت و خەیاڵی ئەردۆغان زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی و داگیرکردنی کەرکوک و موسڵ و رۆژئاوای كوردستانه‌.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یندرا: کە وەستانەوە لەدژی داگیرکاریی تەنیا لە یەک ڕۆژدا نەبێت، بەڵکو دەبێت بەردەوام هەڵوێستی جدیی دژ بە داگیرکاریی داگیركارانی كوردستان نیشان بده‌ین و به‌زاندن و پێشێلكاری و تۆپبارانكردن له‌لایه‌ن ئێران و توركیا بوه‌ستێندرێ، هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر ‌یه‌كریزی و یه‌كگرتوویی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانی مه‌زن.

 

 

 

 

ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد.

لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و جموجۆلەکانی داعش و ئەو قەیرانانەی بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە ڕویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کرا.

هەروەها پشتیوانیە هەمیشەییەکانی فەڕەنسا لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرینگی فەڕەنسا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و پەیوەندی هەرێم بە حکوومەتی فیدراڵ تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی.

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان “کەنەکە”، پشتگیریی خۆی بۆ بەرخۆدانی هەفتانین دووپاتدەکاتەوە و داواش لە خەڵکی کوردستان بە هەموو توێژەکانیەوە دەکات، پشتگیریی لە بەرخۆدانی هەفتانین بکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، کەنەکە ئاماژە بەوە دەکات، تەنیا شتێک کە کوردی هێشتووەتەوە، ڕۆحی بەرخۆدان و بەرگریی بووە، ئەم هەستی بەرخۆدانە بە ڕەگ و ڕیشەی خەڵکی کوردستاندا ڕۆچووە، ئەوەش هەڵەیە ئەگەر بوترێ تەنیا چیاکانی کوردستان کوردیان پاراستووە، بەڵکو ئەوەی کوردی پاراستووە، بەردەوام گیانی بەرخۆدان بووە.

پێشیوایە بەرخۆدان لە هەفتانین و هەموو ئەو دەڤەرانەی دیکە کە حکومەتە فاشیستەکەی ئەردۆغان داگیری کردوون، چەکی هەرە بەهێزی شۆڕشگێڕان و جەنگاوەرانی ئازادی و خەڵکی کوردستانە، دووپاتیشیدەکاتەوە کە بە هەموو توانایەکیەوە پشتگیریی بەرخۆدانی هەفتانین و هەموو دەڤەرەکانی دیکە دەکات، لەوچوارچێوەیەشدا هەموو کەناڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی خۆی لەو بوارەدا دەخاتە گەڕ.

کەنەکە داواش لە خەڵکی کوردستان بە هەموو توێژەکانیەوە دەکات، پشتگیریی لە بەرخۆدانی هەفتانین بکەن و بەهەر شێوازێک بووە، ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارەکانی دەربڕن، داوا لە سەرجەم پارت و رێکخراو و هێزە کوردستانییەکانیش دەکات، هەڵوێستی جدی بنوێنن و لەبەرامبەر ئەم هێرش و داگیرکاریانەدا بێنە دەنگ، پێشیوایە کە ئەو هێرش و پەلامارەی دەوڵەتی تورک ئەوانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/7/15 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە ئەنجامدا.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، لە چوارچێوەی هەنگاوە کردارییەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری (پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم) خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پەیڕەوەکەی پەسەند کرد، کە مەبەستی سەرەکی لەم سندوقەش زامنکردنی مافی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانە لە گشت بوارەکانی وەزیفە، بەپێی ئەم پەیڕەوە داهاتی سندوقەکە تەنیا بۆ شایستەی دارایی خانەنشینان خەرج دەکرێت، سندوقەکەش ئەنجومەنێکی بەڕێوەبردنی دەبێت لە نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.

پاشان ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران هەر لە چوارچێوەی پەیرەوەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ( پەیڕەوی تایبەت بە مەرجەکانی دامەزراندن بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرەو ژوور) سەرەڕای مەرجە گشتیەکانی دامەزراندن لە وەزیفەی گشتیی خستەڕوو. پاش گفتوگۆ و راگۆڕینەوە بە کۆی دەنگ پەیڕەوەکە پەسەند کرا، کە مەبەستی سەرەکی لەم پەیڕەوەش رەچاوکردنی هەبوونی بڕوانامە و شارەزایی و لێهاتوویی ئەو کەسانەیە کە ئەو پلە وەزیفیانە پڕدەکەنەوە و رۆڵی سەرکردایەتی کارگێڕیی دیاریان هەیە لە بەڕێوەبردنی ئەرک و چالاکییەکانی وەزارەتەکان وەک کەسانی پیشەیی و تەکنۆکرات.

ئینجا پرۆژە یاسای نوێی فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لە لایەن ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان خرایە روو و دواتر بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.

پاشان بڕیار لە سەر پێشنیاری هاوبەشی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو درا تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی جێبەجێکردنی یاسای رێکخستنی مافی رەفتارکردن لەسەر زەویوزاری کشتوکاڵی ژمارە ( 1) ی ساڵی 2008 تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی کە مەرج و پێداویستییەکانی هاتوو لە یاسای ئاماژەپێدراویان تێدایە و تا ئێستا مامەڵەی قەرەبووکردنەوەکانیان ڕایی نەکراوە، ئەویش لە دوای ووردبینی دۆسیەکان و دڵنیابوون لە هەبوونی مەرجە یاساییەکان، بەم جۆرە کێشەی بەشێکی زۆر ئەو هاووڵاتیانە چارەسەر دەبێت کە بە شێوەی کارت و بە پێی شایستەبوون زەوییان پێدراوە لە ساڵانی پێشوو، بەڵام تا ئيستا لە فەرمانگەکانی تاپۆ بەناویان نەکراوە، دەرفەتیش دەدات بەو هاووڵاتیانەی یەکەی نیشتەجێبوونیان لە پڕۆژەکان کڕیوە، بە فەرمی بەناوی خۆیان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیرەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، داد) راسپێردران پەلە بکەن لە راییکردنی مامەڵەی یاسایی ئەو هاووڵاتیيانە.

٢٠ ڕۆژ دوای پشتڕاست‌بوونەوەی ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاوانێکی دیکە “سابیر شێخ عەبدوڵڵا” و “دیاکۆ ڕەسوڵ‌زادە”، دوو لاوی دیکەی کوردی لەدار دا.
سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسوڵ زادە کە ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ پووشپەڕ ئێعدام کران، ماوەی ٧ ساڵ بوو بە تۆمەتی بەشداری لە تەقینەوەیەکی گوماناوی کە ساڵی ١٣٨٩ لە کاتی مانۆڕێکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد کرا، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.
سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر ئەم دوو لاوە کوردە و جێبەجێکردنی سزاکە لەسەریان بەم تاوانە! لەحاڵێک‌دایە کە، پێشتر و چەند ڕۆژ دوای تەقینەوەکە، محەممەد پاکپوور، سەرۆکی هێزی زەوینی سپای پاسداران ڕایگەیاند بکەرانی تەقینەوەکەیان لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان خستۆتە داو و کوشتوویانن؛ کەچی سێ ساڵ دوای ئەم ڕووداوە بە دەسبەسەرکردنی سابیر شێخە عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسوڵ‌زادە سەرلەنوێ پەروەندەکەیان وەگەڕ خستەوە.
ئەم دوو لاوە کوردە ماوەی چەند ساڵ خرانە ژێر توندترین ئازار و ئەشکەنجەکان بۆوەی دان بەو تاوانە دابنێن هە تا بەم جۆرە ڕێگا بۆ سەپاندنی سزای ئێعدام بەسەریاندا خۆش بکەن و ڕق و قینی هەمیشەیی و لەبڕان‌نەهاتووی خۆیان بە گەلی کورد و خەباتە ڕەواکەی بڕێژن.
کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا لە ئێعدامی تێکۆشەرانی سیاسی و مەدەنیی کورد بەردەوامە، کە ڕێژیم لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکاندا گوشارێکی یەکجار زۆری لەسەرە، کرۆنا هەتا بینەقاقا بەربینگی بە کۆمەڵگە گرتوە، بارودۆخی ئابووریی وڵات لە سۆنگەی سیاسەتە چەوتەکانی ڕێژیمەوە تێک ڕماوە، هەژاری و بێکاری بڕستی لە خەڵک بڕیوە؛ بەڵام دەسەڵاتی گەندەڵ و ناکارامە کە زیاتر لە هەر كاتێكی دیکە ترسی تەقینەوەی ڕقی پەنگخواردووی گەلانی ئێرانیان لێ نیشتووە؛ لەبری پاشەکشە لە سیاسەتەکانیان و ملدان بە ویستی خەڵک، لە ئیعدام و سەركوت وەك ڕێكارێك بەمەبەستی چاوترسێن كردنی خەڵكی ئازادیخواز بەردەوامن.
بە چاوخشاندنێک بە ئاماری ئێعدامەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بۆمان دەردەکەوێ کە یەک لە چواری ئێعدامکراوان لەو ماوەیەدا کورد بوون و هەر هەموو ئێعدامە سیاسییەکانی ئەو ماوەیەش هەر لە کورد کراون، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە کۆماری ئیسلامی بە چ ترس و نیگەرانییەکەوە و، بە چ ڕوانگەیەکی ئەمنیەتیی داپڵۆسێنەرانەوە لە کوردستان دەڕوانێ.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوار دەیەی ڕابردوودا ئەمە سیاسەتی نەگۆڕ و هەمیشەیی بووە. ڕێژیم لە هەموو ئەو ماوەیەدا بە مەبەستی كپكردنی دەنگی ئازادیخوازانەی گەلی کورد و بەردەوامیی دەسەڵاتی نگریسی لە هەموو ئامرازێكی سەركوت و کوشتوبڕ كەڵكی وەرگرتوە، بەڵام بێگومان لای ڕوون و ئاشکرایە کە هه‌مووی ئه‌مانه قه‌ت نابنه هۆی ئه‌وه که گه‌لی ئێمه واز له خه‌بات و تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافه ڕه‌واکانی خۆی بێنێ.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسوڵ زادە، ئەو دڵنیاییە دەدا کە خەبات دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تێکۆشان بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی و دەستەبەری ئازادی و مافە ڕەواکانی گەلی کورد هەتا سەرکەوتن و دەستەبەری ئەو مافانە درێژەی هەیە. لەو پێناوەشدا ئیعدامی ڕۆڵەکانمان، تێرۆری تیکۆشەرانمان و سەرکوت و هێرش و پەلامار بۆ سەرمان لە بڕینی رێگای خەبات بۆ وەدەستهینانی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان ساردمان ناکاتەوە.
ڕیسوایی بۆ دەسەڵاتی نگریس و دژی‌گەلیی کۆماری ئیسلامیی ئێران

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٩ – (١٥/٧/٢٠٢٠)

 

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی هاووڵاتیان كردو ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌ ھێڵه‌كانی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، COVID19 بریتیه‌ له‌وه‌رگرتنی پلازمای خوێنێ كه‌سێكی چاكبووه‌وه‌ له‌م نه‌خۆشیيه‌، له‌ ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌خۆشه‌كان به‌توندی تووشبوونه‌ و پێویستیان به‌ پلازما ھه‌یه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: تكایه‌ ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٢٨ ڕۆژیان تێپه‌ڕكردووه‌ به‌ سه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خوشییه‌كه‌، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی بانكی خوێن بكه‌ن بۆ به‌خشینی پلازما و به‌م به‌خشینه‌شیان خزمه‌تێكی مرۆڤدۆستی و خێرێكی گه‌وره‌ تۆمار ده‌كه‌ن.

لە بەردەوامیی لێشاوێکی دیکەی دەستگیرکردنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەش هاوڵاتی دیکە لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد و شنۆ دەستگیرکران.

ناوەندە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی ئێران ماوەیەکە دەستیان داوەتە لێشاوێکی دیکەی دەستگیرکردنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تادێت ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاتردەبێت.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەش هاوڵاتی دیکە لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد و شنۆ، سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دوێنێ هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێران لە شاری بۆکان، گوندی ‘حاجی لەک’ـیان گەمارۆداوە و عەبدوڵا چاوشی-یان دەستگیرکردووە کە گۆرانیبێژێکی کوردە، هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردووش هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی جەسیم مەجنونی خەڵکی مەهاباد و چوار هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی؛ ڕەحیم ڕەفعەت، ڕەحمان تابش، سەعید  تابناک و ئەسکەندەر محەمەدپور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی ئێرانەوە دەستگیرکراون و تا ئێستا چارەنووسی ئەو شەش هاوڵاتییە نەزاندراوە.

بەپێی ئامارەکان لە ماوەی ١٧ ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا، ١٩ هاوڵاتی کورد لە شارەکانی؛ سنە، مەهاباد، بۆکان، مەریوان، شنۆ و شاباد، دەستگیرکراون، کە یەکێکیان بە دادانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکراوە و یەکێکی دیکەیان گوازراوەتەوە بۆ زیندانی نەقەدە، بەڵام چارەنووسی ١٧ کەسی دیکەیان نازاندرێت.