- جهماوهری وڵاتپارێزی كوردستان ...
- پارت و لایهنە سیاسییەکانى کوردستان ...
- رێكخراوهكانی كۆمەڵگەى مەدەنى ...
دوای لهشكركێشی توركیا بۆ باشوور و رۆژئاوای كوردستان و داگیركردن و تاڵانكردنی شار و شارۆچكهكان و جینۆسایدکرنى هاوڵاتییانی سڤیل، چهند رۆژێكه سوپای داگیركهری توركیا له باشووری كوردستان جگه له وێرانكردن و چۆڵكردنی گوندهكانی سهر سنوور، دهستیكردووه به وێرانکردنى ژینگەى کوردستان و بڕینهوهی دارودرهخت و سهوزایی باشووری كوردستان، وهكو ئهوهی له رۆژئاوای كوردستان لهشاری عفرین كردی كه لهوێش دهستیكرد به وێرانكردنى شوێنەوارە مێژووییەکان و سوتاندن و بڕینهوهی دارستانهكان و ههڵتهكاندنی ههزاران دار زهیتوون كه بهشێك بوون و له ژینگەى کوردستان و سەرچاوەى داهات و بژێوی هاوڵاتییان.
ئامانجى تورکیا لە لهشكركێشی و وێرانكردن و تێكدانی ژینگهی سهوزی كوردستان، فراوانكردنی بازنەى داگیركردنی كوردستان و، هەوڵدانییەتى بۆ لهباربردن و رووخاندنی ههردوو ئهزموونی باشوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا دهیهوێ كوردستان بخاته ژێر قهلهمڕهوی خۆی و داگیرى بكات و سوپای خۆی تێدا جێگیر بكات، بهرپرسانی توركیا نایشارنهوه ئهوهی له عفرین كردوویانه لهباشووری كوردستانیش دهیكهن، بهپێی ئهزمونهكانیش تورکیا بچێته ههر شوێنی جێی ناهێلێێ بۆ نمونه کاتى خۆى ئەسکەندەرۆنەى داگیرکردو تا ئێستاش دەستبەردارى نەبوو، لهحهفتاكانهوه چۆته ناو بهشێك له قوبرس و نهكشاوهتهوه، توركيا بە درێژایى مێژوو ههموو كات دژی كیان و دهستكهوتی كورد وهستاوهتهوه.
ئێمه لهیهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK لهشكركێشی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی كوردستان و شههیدكردن و دهربهدهركردنی هاوڵاتییانى سڤیل و وێرانکردنى ژینگەى کوردستان و بڕینهوهی دارودرهخت و سهوزایی خاكی كوردستان بە توندى ئیدانه و مهحكوم دهكهین و، داوا له سهرجهم هێزو لایهنه سیاسییەكان و پەرلەمان و حکومەتى کوردستان دهكهین، درك بهو مهترسیه گهورەیهی هێرش و پهلامارهكانی سوپاسی توركیا بۆ سەر كوردستان بكهن و لهرێگهی رێكخراوە نێودەوڵەتییەکان و كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی و نهتهوه یهكگرتووهكان و دهوڵهته بڕیار بهدهستهكانی جیهان، ئهو سنوور بهزاندن و هێرش و پهلامار و وێرانكارییهی توركیا بوهستێنن و، كارێکى وابکەن کە تورکیا خاكی باشوور و رۆژئاوای كوردستان بهجێبهێلێت و كۆتایی بهداگیركاری توركیا بهێنرێت.
- مردن و روورهشی بۆ دوژمنان و داگیركهرانی كوردستان.
- بێته دی كوردستانێكی سهربهخۆ و ئازاد و یهكگرتوو دیموكرات.
مهكتهبی سیاسیی
یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK
3/ 6/2021 ههولێر- باشووری كوردستان
سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى پارتى یەکێتى دیموکرات PYD دەکات
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢ / ٦ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى پارتى یەکێتى دیموکرات PYD كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكە و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیكرد لە شاندێکى پارتى یەکێتى دیموکرات PYD کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (محەممەد نورى ئەسعەد ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى نوێنەرایەتیى PYD لە باشوورى کوردستان و مستەفا عوسمان ئەندامى مەکتەبى پەیوەندییەکان و نوێنەرایەتى PYD لە باشوورى کوردستان)، لەدیدارێكى برایانەدا باس لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاوای كوردستان و هێرش و هەڕەشەکانى رژێمى تورکیا بۆ سەر باشوورو رۆژئاواى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەو هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باشوورو رۆژئاواى وڵات و، هەروەها یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەى کە دێنە پێشەوە بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا شاندى میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان وپرسە نەتەوەییەكان، سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی رۆژئاوای كوردستان بین.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
لدى النظر في التأريخ الطويل لنضالات الأحزاب والتنظيمات السياسية القومية للكورد، نستشف وبدون عناء انه كان هنالك محاولات لضرب هذه الأحزاب والمنظمات الواحدة بالأخرى من جهة وتصفيتها بشكل عام من جهة اخرى، فلم يكن من الغرابة في شيء وأن توضع عراقيل ومعوقات شتى في دروب نضالها القومي بهدف ايقافها نهائياً عن العمل والقضاء عليها والى الأبد.
ولا غرابة ان نرى اتحادنا الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK يتعرض كسائر الأحزاب والتنظيمات الكوردية العاملة الاخرى الى المضايقات المختلفة بمنعه تارة في منطقة، وحرمانه في منطقة اخرى وصولاً الى محاولة تصفيته وانهاء دوره النضالي.
ان استشهاد رفيقنا الراحل (سربست محمود) عضو المكتب السياسي لـ(YNDK) ورئيس تحرير جريدة (ميديا) يمثل قمة العداء والاحقاد المتراكمة التي اوغرت بها صدور جهات ضالة والمتعاصبة المجردة من البصر والبصيرة، فالشهيد (سربست محمود ) كان والحق يقال يمثل لولب النضال القومي لحزبنا، وينظر بمنظار يختلف الى الحركة القومية الكوردية ويعمل على احياء الشخصية الكوردية وربط مآثرها الشدة والتواصل في بناء الكيان الكوردي محشداً لكل ذلك جميع الطاقات التراثية والقومية للكورد.
لقد كان الأخ الشهيد من مطوري الأفكار القومية، بحيث تلائم المرحلة النضالية للشباب الكورد وعلى أسس جديدة تتوخى الانسانية بشكل اساسي، متفقة تمام الأتفاق مع المنظور القومي والطموحات القومية للأمة الكوردية. لقد عمل رفيقنا الشهيد على تطهير الحركة الكوردية القومية من سلبياتها او شحنها ما أمكنه ذلك بالشحنات الايجابية الانسانية لخلق حركة قومية لدى الكورد تستند على الانفقة والايتار جاعلاً نصب عينيه مصير كوردستان بشكل عام، ولم يكن التحزب لديه سوى الوصول الى مأربه القومية، وطموحات أمته الكوردية، لقد عمل الشهيد من خلال الاجتماعات وعقد الندوات واستغلال الصحف والمجلات لنشر افكاره القومية النبيلة الى ان بات معروفاً على الساحة الكوردستانية السياسية، واستجاب له الشعور القومي المسالم العام. وطبيعي والحالة هذه ان يتألب اعداء الكورد على تصفيته، وغشيت عيونهم نار الحقد، فاجتنبوا وتأمروا واجمعوا على اغتياله في 31/5/2000 معتقدين بأنهم يستطيعون اطفاء ثورة، متغافلين عن انتشار آرائه وشموليتها لدى اوساط جماهيرية واسعة.
ان محاولات ايقاف (YNDK) عند حدود معينة أسوة بأسيادهم في الدول المجاورة قد باءت بالفشل، فقدج انتشر اداء شهيدنا البطل في اوساط واسعة لدى مناضلي اتحادنا المقدام وصارت مباديء حية يحتذى بها، وايديولوجية قومية مباركة يناضل اعضاء ومؤازروا اتحادنا YNDK وميثاق من أجل تحقيقها.
ان اغتيال رفيقنا المناضل (سربست محمود) قد عاد بالخجل والدونية على الفاعلين، ومكن اكثر فأكثر من اضاءة المشعل التقدمي الذي رفعه الشهيد بين اوساط الجمهور الكوردي الذي يخلده في ذاكرته وضميره ويتفيأ بظله كما يتفيأ بظل اشجار البلوط الراسخة والى الأبد في تربة كوردستان.
اننا اذ نتذكر رفيقنا المناضل مع قوافل من شهدائنا الآخرين انما نتذكرهم لتقليدهم وتعظيم نتاجاتهم الفكرية التي بذلوا في سبيلها حياتهم. نتذكرهم ونمشي على دربهم الى ان تحقق امنياتهم وفي وقت لازالت الأوضاع السياسية لكوردستان الجنوبية مفاتحة من غموض وان محاولات الاعداء الاقليمين في طمس محاولات الكورد وراء كوردستان لتنتهي بالخبيثة، والمطلوب من القيادة الكوردستانية في الجنوب وممثلي الشعب الكوردي في بغداد ان يشدوا من خناق الأعداء كلما استطاعوا الى ذلك سبيلاً، لقد ولى عهد المرونة وافتعال اللين وارضاء المقابل، فلا نقنع من الآن فصاعداً بالمصير المجهول، عليهم ان يعلموا الآن والحكم الكوردي لاينحصر في المحافظات الثلاثة الحالية وانما يشمل جميع الأراضي المغتصبة في كرميان من مندلي والى شنكال وبضمنه كركوك، فنحن قومية اساسية في العراق المصطنع، للعرب مالهم ولنا مالنا، علينا الا نرضى ابداً بسياسة اللين، لنا كل الحق في المناصب السيادية، وحق يتلألأ مثل الشمس في تقرير المصير، لقد ناضل الكورد على اعادة تشكيل الحكومة العراقية في الوقت الذي كان العرب يرتضون بادنى الحقوق، واقل المطالب، لقد تحمل الكورد من المآسي والويلات ماعجزت جباله الشم من تحمله، فالكورد شعب اصيل لايقهر ولاغرو في ذلك فهو ابن الهضاب والجبل، ويعمل المستحيل، وقد صار الآن يدب على الدرب الصحيح درب الشهداء والميامين، يحافظ على كرامته، ويقدس جهوده ونضالاته، ويتواصل لنيل هدف طال انتظاره.
ان الدول الاقليمية وبالأخص تركيا المنهارة لاتقوى على ماللكورد من قوة، ففي الوقت الذي نحيي في الحكومة الكوردستانية، جهودها الجبارة من الناحية الدبلوماسية والعلاقات الدولية، نهب بها ان تقف وقفة جبال كوردستان بوجه الالاعيب المركزية الجبانة، وان نحرص كل الحرص على تقرير مصير الأمة الكوردية. لنا برلماننا وحكومتنا واجهزتنا القضائية، فنحن دولة من الناحية العملية. على المركز في بغداد ان تسبح بحمد كوردستان بكرة وعشية، على السلطة الكوردستانية ان تقول (لا) لكل مايسيء اليها، عليها ان ترفع شعار (لا) لكافة المحاولات الخداعية المدمرة لكوردستان وان تحتمي بشعار (لا) اينما كان في ذلك من متطلبات المصلحة الكوردية. وها هي ارواح شهدائنا ومآثرهم الخالدة تحذرنا من الوقوع كرة اخرة في حبائل العدو.
واخيراً نطالب جميع المؤسسات والمنظمات الانسانية الديمقراطية ان تعمل عمل رجل واحد على الكشف عن المؤامرة وتحديد الجهات المجرمة المشاركة في اغتيال عزيزنا الشهيد (سربست محمود) وتحديد الفاعلين ليتسنى لنا تقديمهم الى العدالة، ونصراً للقانون وتخليداً لفقيدنا الراحل.
شاخهوان خالید
ئاشكرایە دیاردەی تیرۆریستی مانای كوشتن و بڕین و ترسناندن و تۆقاندنی كۆمەڵگە دەبەخشێ، هەروەها رەفتارێكی دزێو و ناشیرینی نەیارانی وشەی راستەقینە و كاری ئیرهابی فیكرە و رێگە گرتنە لە بەردەم ئازادی هزر و وتار نووسین، ئەم كارهش لە ڕێگەی دەستەو كۆمەڵێكەوە بۆ بەرژەوەندی خودی ـ سیاسی وڵاتێك یان لایەنێك ئەنجامدەدرێت بۆ لەناوبردنی كەسایەتی وڵاتپارێز و سیاسەتوانانی بە ئەمەك و دڵسۆز كە رێگرن لە بەردەم كارە خیانەتكار و گڵاوەكانی ئەم دەستانە، بۆیە سڵ لە هیچ خراپەكارییەك ناكەنەوە چڕنووكی نەگریسیان دەگەیهننه بینا قاقای كەسانی شۆڕشگێڕ و مۆمی تەمەن و خەباتیان دەكوژێنەوە، هەروا زۆرن ئەو رۆڵە جوامێرانەی بەر شاڵاوی گەردەلوولی مەرگ بوونەتەوە كە دروشمی كۆڵنەدان و شەهید بوونیان كردۆتە سەرە ڕمی خەبات و شۆڕشی سیاسی و رۆشنبیری و كاركردنیان، شەهید(سەربەست)یش یەكێك بوو لە رۆڵە هێمن و لەسەر خۆیەی فوو لە چرای ژیان و خەباتیكرا و لەرۆژی 31/5/2000 بووە قوربانی دەستی داگیركەران و دوژمنانی ئەزموونی دیموكراتی باشووری كوردستان، بەم مەبەستە گەرەكە بڵێن گەشتێك بەنێو ژیان و هزر و بیری ئەم كە لە پیاوە بكەین، دەبینین شەهید قەڵەمێكی بە بڕشت و كاریگەری گۆڕەپانی سیاسی رۆشنبیرییەكە بوو، هەمیشە بە بوێری لە هەڵوێستەكان و دۆستایەتی هەق ناسرا بوو، بۆیە هەر لە تافی لاوێتی بیری نەتەوەیی لە مێشك و دەروونی چەكەرەی كرد و هەر زوو خۆی خزاندە رێكخراوێكی نەتەوەیی بۆ خزمەتكردنی نەتەوە ستەمدیدە و زوڵم لێكراوەكەی و لەگەڵ چەند هەڤالێكی دیكه هۆگری بیری سەربەخۆخوازی دەبن و لە رۆژی 21/3/ 1995 مژدەی راگەیاندنی رێكخراوێك بەناوی YNDK دەگەیهننه جەماوەری كوردستان، ئینجا دەتوانین بڵێن بیر و هزری ئەم شۆڕشگێڕە هەر لە زووەوە هەستكردن بوو بە چەوسانەوەی داگیركردن و لەتكردنی كوردستان و هەڵوشینی خێر و بێری وڵات لەلایەن بێگانە و دوژمنان، لەم خاكەوە دەكرێ بڵێن راستی خەباتی شەهید لەگەڵ هاتنە مەیدانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان گەشەی كرد.
لە پێناو برەودان بەبیری نەتەوەیی سەربەخۆخوازی، هەر لەم سۆنگەوە شەهید سەربەست بەهۆی تەڤلی بوون بە شۆڕشی نەتەوەیی بیری سەربەخۆ توانی ئاڕاستەی هەڤاڵانی دەوروبەری بكات و ئەویش تەڤلی دەورە و خولی پەروەردەیی دهربارهی بیری نەتەوەیی بكات، لە ماوەی چهندین ساڵەی تەمەنی YNDK چەندین رۆڵە و كادیری بەم بیرە پێگەیاند.
شەهید سەربەست سیاسەتوانێكی وڵاتپارێز و بە ئەمەكی نەتەوەكەی بوو، هەمیشە كاری بۆ تێكشكاندنی سنووری وەهمی نەخشەكێشراو لەلایەن داگیركەران لە ڕێگەی نووسین و و ئاڕاستەكردن دەكرد و لەو باوەڕدا بوو كە دەبێ رۆڵەكانمان وا پەروەردە و گۆش بكەین، تا دەگەنە لوتكه لە بەزاندن و رەشكردنەوەی ئەم سنوورە وەهمییە كوردستانی پێ لەتوپەتكراوە، هەمیشە بیر و هۆشی لەلای یەكگرتنەوەی كوردستان و یەككردنی بیر و هێزەكان بوو، بۆیە ئەستەم نییە گەر بڵێین هەڤاڵ سەربەست یەكێك بوو لەو قارەمانە بەها پیرۆزانە و داستانێكی فیداكاری و قوربانیدان و سیمبۆلی بیری نەتەوەیی سەربەخۆخوازی كورد بوو، چونكە شەهید ئاستی هۆشیاری سیاسی نەتەوەیی لە پلەیەكی بەرزدابوو، هەمیشە وەكو مۆم ئاسا لە پێناو ئاسۆیەكی گەش بۆ وڵاتەكەی خۆی ببوه مۆم و دەتواوە بەردەمی هەڤاڵان و گەڵەكەی بەهێزی فیكر و خوێنی جەستەی رووناك دەكردەوە، بۆیە دەكرێ بڵێین رۆژی شەهیدكردنی ئەم قارەمانە رۆژی قوربانیدان و بەرخودانی نەتەوەییە و بووە مەشخەڵی رێگەی (70) ملیۆن كورد لە پێناو دابینكردنی دوارۆژێكی پڕ سەروەری بۆ نەتەوەكەی و گەیشتن بە كوردستانێكی سەربەخۆ و ئازاد.
بەم پێودانگە هیچ رۆژێك هەڕەشە و گوڕەشەی دوژمنان نەبۆتە كۆسپ و تەگەرە لە بەردەم كار و خەباتی و هەمیشە نەیانتوانیوە هەستی شۆڕشگێڕی راستەقینەی ئەم بلیمەتە لاواز بكەن و هەردەم بوێر بووە لە دەربڕینی راو بۆچوونەكان لە پێناو پوچەڵكردنەوەی نەخشە و پیلانەكانی داگیركەران بۆ ئەمە تەماشای دەكەین هەموو كات بە پێشنیار و سەرنجەكانی هەڤاڵانی ئاڕاستە دەكرد تابتوانن زۆرترین خزمەت بە نەتەوەكەیان بگەیهنن، بۆیە شەهید ببووە ئەستێرەیەكی پڕشنگدار لەسەر دۆند و لوتكەی چیا سەركەشەكانی كوردستان، بەهۆی باوەڕی پتەوەی بە بیری نەتەوەیی رەسەنایەتی دیرۆكی نەتەوەكەی لە پێناو راستی و ڕێگەی خۆشكردن لە بەردەم ئازادی و دیاریكردنی و مافی چارەنووسی نەتەوەكەی، بەم پێیە دوژمنان و داگیركەران هیچ كاتێك چاویان بە شەهید سەربەست هەڵنەدەهات و ببووە فاكتەرێكی كاریگەر بۆ پووچەڵكردنەوەی مەرامەكانیان لەبەر ئەمە دوژمنانی ئەزموونی باشووری كوردستان كاریان بۆ پووكانەوەی و لەناوبردنی ئەم جۆرە قەڵەمەی وەك هەڤاڵ سەربەست دەكرد، بەشێوەیەكی زۆر هۆڤیانە و دڕندانە پۆلێك رق و كینەی هەیانبوو خستیانە سەر گیانی پاكی نەمری و شەهیدیان كرد.
بەڵام دوژمنان دەبێ چاك بزانن هەڤاڵی شەهید درێژەی بەرخودانی نەتەوەییدا بە شێوەی تەڤلیبوون بە كاروانی سەروەر و نەمرەكان، بۆیە دەبێ بڵێین شەهیدكردنی هەڤاڵ سەربەست یەكێك بوو لەو زنجیرە كارهساتە لهبن نەهاتووانەی كە بەسەر نەتەوەكەمان هاتووە، كە هەر هەموویان بوونەتە مژدەی سەركەوتنی ئیرادەی گەل و كۆتایی هاتن بە سەردەمی تاریكی و ژێر دەستەیی بێشك رۆژی كپكردن و خنكاندن و تیرۆركردنی شەهید ئەو مژدەیەمان پێدەبەخشێ كە هەڤاڵ سەربەست چەندە پەرۆشی بیری نەتەوەی و دڵسۆز و بەئەمەك بوو دەهەمبەر نەتەوەكەی، لەم گۆشە نیگایەوە كە بڵێین سۆز و پەیمانی ئێمەش لە پێناو خاك و وڵات گرێدراوە بەسۆزی هەڤاڵ سەربەستی شەهید و تیرۆركردنی بەدەستی ناحەزان و نەیارانی ئەم ئەزموونە زیاتر سوورمان دەكات لەسەر خەبات و تێكۆشان، بۆیە دەبێ بڵێین رۆژی شەهیدكردنی هەڤاڵ سەربەست مەحموود رۆژی مژدەی قۆناغێكی تازە و نوێیە لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەییمان بۆ YNDK و تەواوی لایەنە سیاسییەكان و جەماوەر و خەڵكی كوردستان.
دوژمنانیش دەبێ ئەمە چاك بزانن هەر كارێكی تیرۆریستی لە دژی ئیرادەی گەل دەكرێ، رۆژێك دێت بەر نەعرەتەی میللەت دهكهون و خۆناگرن و ریسوا دەبن و دەتوێنەوە، بۆیە گەرەكە حكومهتی هەرێمی كورستان و دهزگاكانی پهیوهندییدار كاری زیاتر بكهن بۆ ئاشكراكردنی بكوژانی و ئەنجامدەرانی ئەم كارە تیرۆریستە، چونكە ئەم كارە لە دژی هەموو لایەكمان كراوە و زەنگێكی مەترسیدارە بۆ سیاسەتوانان و رۆژنامەنووسان و هەقدۆستان، بۆیە دەبێ هەر ئاشكرا بكرێن و تاوانبارانیش بە سزای گەل و بگەن و خوێنی هەڤاڵ سەربەست مەحموودیش كە بەناهەق رژاوە هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاك و بێگەردی شەهید سەربەست و گشت شەهیدانی رێی سەربەخۆبوونی كوردستان، بێتەدی كوردستانێكی سەربهخۆ و ئازاد و یەكگرتوو دیموكرات.
میدیا- ههولێر
له بیست و یهكهمین ساڵیادی تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود ئەندامی مەكتەبی سیاسيی YNDKو سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا، كه له رۆژی 31/5/2000 دوور لە هەموو یاسا و رێسایەكی ئایینی و مرۆڤایەتی رهشی تیرۆریستان دهستیان گەیشتە گیانی پاكی شەهید سەربەست و زۆر دڕندانه شەهیدیان كرد، بهم بۆنهیهوه مهكتهبی سیاسیYNDK بهیاننامهیهكی دهكرد تیایدا هاتووه: بیست و یهك ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود تێپهردهبێت و تا ئێستا بكوژانی ئاشكرانەبوونه، ئەمەش بۆتە مایەى نیگەرانى ئێمەو بنەماڵەى شەهید، لێرەوە جارێکى دیکە داوا لە كابینهی نۆیهمی حکومەتى كوردستان و بەتایبەت بهرێز مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی كوردستان و دهزگاكانی پهیوهندیدار دەكەین، کەوا هەوڵى زیاتر بدهن بۆ دۆزینەوەو ئاشکراکردنى بكوژانی شەهید سەربەست و بەسزای دادگەرییانەی خۆیان بگەيەنن بۆئەوەى رۆحی شههید ئارام بێت و ئێمەو بنەماڵەى شەهیدیش چیتر لە چاوەڕوانیدا نەمێنینەوە.
دهقی بهیاننامهكه:
لەبیست و یهكهمین ساڵیادی شەهیدكردنی(سەربەست مەحموود)دا:
داوا لە حكومەتی كوردستان دەكەین هەوڵی جددی بدەن بۆ ئاشكراكردنی بكوژانی شەهید سەربەست
- جەماوەری وڵاتپارێزی كوردستان ...
- كەس و كار و بنەماڵەی شەهید سەربەست...
ئەمڕۆ بیست و یهك ساڵ بەسەر تیرۆركردنی نووسەرو سیاسەتمەدار شەهید سەربەست مەحموود ئەندامی مەكتەبی سیاسيی YNDKو سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری سەرخۆبوون تێپەڕدەبێت، لەم رۆژەدا دوور لە هەموو یاسا و رێسایەكی ئایینی و مرۆڤایەتی لە 31/5/2000 دەستی رهشی تیرۆریستان گەیشتە گیانی پاكی شەهید سەربەست و زۆر دڕندانه شەهیدیان كرد.
تیرۆریستان بهشههیدكردنی سهربهست مهحموود وایانزانی دهتوانن رێگری له YNDK بكهن له كاركردنی بۆ سهربهخۆیی كوردستان، نهیانزانی شههید سهربهست دهیان سهربهستی سهربهخۆیيخوازی له دوای خۆی پهروهرده و گۆشكردووه، ههموو ئهندامێكی YNDK شههید سهربهستن، خهبات بۆ ئازادی و سهربهخۆیی كوردستان دهكهن.
شەهید سەربەست مەحموود لە بنەماڵەیەكی تێكۆشهر پەروەرده و گۆشكرابوو، بۆیه لە رێزەكانی YNDK درێژەی بە خەبات و بهرخۆدانیدا، جگە لەوەی سیاسەتمهدارێكی لێهاتوو بوو، لەهەمان كاتدا رۆژنامەنووسێكی بوێر و چهلهنگ بوو، زۆر نهتهوهییانه رەخنەی لە سیاسەتی داگیركاری دوژمنانی كوردستان دەگرت، لە رێگەی نووسینەكانی هەموو كات نەخشە و پیلانەكانی داگیرکەرانى شرۆڤەدەكردن و لەدیدگایەكی وڵاتپارێزانە و بەشێوازێكی هێمنانە رووبەڕوویان دەبۆوە و دژی هەموو توندو تیژی و ئازار و تۆقاندنێك بوو، هەڵوێستە نەتەوەییەكانی زۆر كاریگەر بوون، بۆیە لەسەر ئاستی كوردستانی مهزن ناسراو بوو.
بیست و یهك ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود تێپهردهبێت و تا ئێستا بكوژانی ئاشكرانەبوونه، ئەمەش بۆتە مایەى نیگەرانى ئێمەو بنەماڵەى شەهید، لێرەوە جارێکى دیکە داوا لە كابینهی نۆیهمی حکومەتى كوردستان و بەتایبەت بهرێز مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی كوردستان و دهزگاكانی پهیوهندیدار دەكەین، کەوا هەوڵى زیاتر بدهن بۆ دۆزینەوەو ئاشکراکردنى بكوژانی شەهید سەربەست و بەسزای دادگەرییانەی خۆیان بگەيەنن بۆئەوەى رۆحی شههید ئارام بێت و ئێمەو بنەماڵەى شەهیدیش چیتر لە چاوەڕوانیدا نەمێنینەوە.
- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهید سەربەست مەحموود و تەواوى شەهیدانی رێی سەربەخۆیی و ئازادی كوردستان.
- مردن رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و دوژمنان و داگیركهرانی كوردستان.
مهكتهبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
10ی جۆزەردانى 2721ی كوردی
31 ی ئایارى 2021ی زایینی