میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.
كاتژمێر1:30 به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه رێكەوتی 9/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( دلشاد چاوشلی سه‌رۆكی پارت و خالید وه‌لی و مه‌یسه‌ر ره‌مزی و ته‌حسین چاوشلی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی) پێشوازیكران، له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچە كێشه له‌سه‌ره‌كان كرا، هه‌روه‌ها باس له باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه، لەپێناو پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.
كاتژمیر 1:3ی به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه رێكەوتی 8/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( بڵند عوزێر ئاغالی سه‌رۆكی پارت و سه‌ركه‌وت ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ڵگورد بارزان به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان) پێشوازیكران، له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچە كێشه له‌سه‌ره‌كان كرا، هه‌روه‌ها باس له باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه، لەپێناو پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان له كوردستان ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.
كاتژمێر4ی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه رێكەوتی 7/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( كامه‌ران میران جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه و محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت سكرتێری كۆمه‌ڵه و عزالدین خه‌لیل و بورهان به‌قال و محه‌مه‌د له‌تیف ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی) پێشوازیكران، له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچە كێشه له‌سه‌ره‌كان كرا، هه‌روه‌ها باس له باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه، لەپێناو پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی لیبراڵی توركمان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.
كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه رێكەوتی 6/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی لیبراڵی توركمانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( سامی شه‌به‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی لیبراڵ) پێشوازیكران، له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچە كێشه له‌سه‌ره‌كان كرا، هه‌روه‌ها باس له باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه، لەپێناو پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.
میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان له‌هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد .
كاتژمێر 10:30 به‌یانی رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 6-12-2021، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبى شیوعى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد‌و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (هندرێن ئه‌حمه‌د ئەندامى مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئومێد محەممەد ساڵح و هاوتا رەسووڵ ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى حزبی شیوعی)ەوە پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارێکه‌دا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و گونده‌كانی باشووری كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری لێكردنیان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و پرسى نووسینەوەى دەستوور و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خوێنده‌ڤانان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
"سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ نێرده و شانده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كاته‌وه"
غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ نێرده و شانده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كاته‌وه.
غه‌فوور مه‌خمووری راشیگه‌یاند، سێ شه‌و پێش ئه‌و هێرشه، هه‌واڵگری عێراقی خه‌ڵكی مه‌خمووری ئاگادار كردبووه‌وه داعش هاتوونه‌ته ناو ئه‌و قه‌زایه، داوا له خه‌ڵك كراوه كامێرا له شوێنه گشتییه‌كان ببه‌ستن.
مه‌خمووری روونیكرده‌وه، ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له نێوانی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه، وای له داعش كردووه به ئازادی له‌و ناوچانه ته‌ڕاتێن بكه‌ن، داعش كێڵگه‌كانی گه‌نمه‌شامی وه‌ك حه‌شارگه به‌كار ده‌هێنێت.
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، كێڵگه‌كانی گه‌نمه شامی له پشت سایلۆی مه‌خموور بوونه‌ته مۆڵگه‌ی داعش، كه زۆر جار به رۆژیش له‌وێ ده‌بیندرێن، سوپای عێراقی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات.
غه‌فوور مه‌خمووری ده‌شڵێت، له دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، حكومه‌تی عێراق دژی هه‌موو داواكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، خۆشتان ده‌زانن بڕیاره‌كانی عێراق به ده‌ستی میلیشیاكانه نه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی.
زۆر بەداخەوە کەوا لە شەوى رابردوودا لە ئەنجامى هێرشێکى شەمشەمەکوێرەکانى ئەشکەوتى جەهالەت تیرۆریستانى داعش بۆ سەر گوندى (خدرجیجە)ى بنارى چیاى قەرەچووخ لە دەڤەرى مەخموور ژمارەیەک هاوڵاتیى سڤیل و ژمارەیەک پێشمەرگەى قارەمانى کوردستان لەکاتى راپەڕاندنى ئەرکى نیشتمانى خۆیاندا شەهیدو برینداربوون.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK زۆر بە توندى ئیدانەى ئەو هێرشە تیرۆریستییەى تیرۆریستانى داعش دەکەین و، لەهەمان کاتدا پرسە و سەرخۆشی گەرمى خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری شەهیدەكان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و، لە یەزدانى مەزن دەپاڕێینەوە رەوانى شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرینى خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەو كەسوكاریان ببەخشێت، هەروەها هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لێرەوە داوا لە حکومەتى عێراق دەکەین کەوا چیتر خۆى نەدزێتەوە لە جێبەجێکردنى رێکەوتنە ئەمنیى و سەربازییەکانى لەگەڵ حکومەتى کوردستان، لەبەرئەوەى جێبەجێنەکردنى رێککەوتنە سەربازییەکانى بەغدا لەگەڵ کوردستان وایکردووە کەوا بۆشاییەکى ئەمنى و سەربازى لە نێوان هێزى پێشمەرگەو سوپاى عێراق دروست بێت، تیرۆریستانى داعش بەردەوام سوودیان لەو بۆشاییە وەرگرتووە و لەوێوە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیانى سڤیل و هێزەکانى پێشمەرگە، مانەوەى ئەو رەوشە بەو شێوازەى ئێستا هۆکارە بۆ دووبارەبوونەوەو بەردەوامى کردەوە تیرۆریستییەکانى تیرۆریستانى داعش، ئەگەر حکومەتى عێراق بەردەوام بێت لە جێبەجێنەکردنى رێکەوتنە سەربازییەکانى لەگەڵ کوردستان ئەوا وەک هاوکارێکى داعش خۆى دەنوێنێت.
نەمرى و سەربەزى بۆ شەهیدانى کوردستان.
نەفرەت و مردن بۆ تیرۆریستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
3 / 12 / 2021
میدیا- هه‌ولێر
رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 28-11-2021 به‌بۆنه‌ی هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به‌ئافره‌تان، تۆری هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان په‌نێلێك به ناونیشانی "به‌ڵێ بۆ هاوبه‌شی، نه‌خێر بۆ خاوه‌ندارییه‌تی"، ساز ده‌كات.
خاتوو( ئاره‌زوو جه‌بار- سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK ) به‌شداری پانێله‌كه بوو.
پانێله‌كه ماوه‌ی یه‌ك رۆژی خایاند، ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان، چالاكوانانی جێنده‌ر، كه‌سانی ئاكادیمی و مامۆستا و پسپۆر له‌بواره‌كانی چالاكوانی ئافره‌تان، كۆكردبۆ‌وه بۆ سازدان له‌پێناو ئه‌جێندایه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و به‌روپێشبردنی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئافره‌تان.
له‌م پانێله به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد "توندوتیژی دژی ئافره‌تان به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه بۆ مافی مرۆڤ و هه‌موو ته‌مه‌نێك و ناوچه‌یه‌ك، له كاتێكدا پێشبینیه‌كان وا پێشانی ده‌دات كه‌توندو تیژی دژ به‌ئافره‌تان به‌رده‌وامی هه‌یه و پێویسته ئافره‌تان و رێكخراوه‌كان و ده‌سه‌لات رووبه‌رووی ئه‌م توندوتیژییه ببنه‌وه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك"
خاتوو ئاره‌زوو جه‌بار سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK له‌م باره‌یه‌وه به‌میدیای راگه‌یاند: "توندوتیژی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه، ئێمه به‌شدارین له‌و هه‌ست و سۆزه‌ی كه گوێمان له ناڵه‌ی مناڵان و ژنان ده‌بێت له‌كاتی پێشێلكردنی مافه‌كانیان و پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توندوتیژی ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر قوربانییه‌كان نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان و كۆمه‌ڵگه‌ش، ئه‌و پێشێلكارییه گشتیانه پێشێلكاری مافی مرۆڤن و ئێمه له رێكخراوه‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نێو تۆڕی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان هه‌موو هه‌ولێكمان خستۆته گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ".
له‌كۆتایی پانێله‌كه به‌پێی هه‌ڵمه‌تی شانزه رۆژی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌مساڵ، چالاكی دیكه له سه‌رتاپای هه‌رێمی كوردستان و عیراق رێكده‌خرێت بۆ گرینگی‌دان به كێشه‌كان و هاندانی كاركردن له پێناو جێبه‌جێكردنیان و كاركردن بۆ كاراكردنی رۆڵی ئافره‌ت له كاری گۆڕانكاری و وه‌كو سه‌ركرده‌ی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و سه‌قامگیری له كۆمه‌ڵگه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنیان.