yndk

yndk

غەفوور مەخمووری : پێویستە هەموو لایەکمان کاربکەین بۆ سیستماتیکردنى دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان و، وابکەین حکومەتى کوردستان بکەینە حکومەتێکى بەهێزو مۆدێرن بۆ هەموو خەڵکى کوردستان
میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى 3 / 3 / 2022 لە شارى هەولێر، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK لەلایەن (کتێبخانەى ئاشتى) میوانداری كرا و, لە رێوڕەسمەکەدا نوێترین کتێبى چاپکراوى خۆى بەناوى (رسالتي من اجل كوردستان) ناساندو پێشكەشى ئامادەبووانى كرد.
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە لە شارى هەولێر، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لەلایەن (کتێبخانەى ئاشتى) میوانداری كراو, بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی سياسى و ئەكادیمی و نووسەرو رۆشنبیرو رۆژنامەڤان رێوڕەسمێکى بۆ ناساندن و خستنەڕوو و واژۆکردنى نوێترین کتێبى چاپکراوى خۆى بەناوى (رسالتي من اجل كوردستان) بۆ رێکخرا, لەسەرەتاى رێورەسمەکەدا نووسەرو رۆماننووس بەڕێز قەهار شێخانى بەناوى کتێبخانەى ئاشتى بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردو, باسی لە گرنگی رۆڵى غەفوور مەخمووری لە بوارى نووسین و رۆشنبیرى کوردستان كرد, ئنجا مەخمووری وێڕای بەخێرهاتنكردنی میوانان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو میواندارییە و ئامادەبوونی میوانان دەربڕی و سوپاسی کتێبخانەى ئاشتى كرد بۆ رێكخستنی ئەو دیدارە لەگەڵ ئامادەبووان, دواتر کورتەیەکى سەبارەت بە ناساندن و ناوەڕۆکى کتێبەى پێشکەشکرد و، وتى : (ئەمڕۆ نوێترین کتێبى خۆم پێشکەشى ئێوەى بەڕێزى دەکەم، کتێبەکەم "رسالتي من اجل كوردستان" بریتییە لە گوڵبژێرێک لەو پەیام و وتارانەى کەوا لە چەند کۆنگرە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەکى کوردستانى و ناوچەیى و نێودەوڵەتیدا پیشکەشمان کردووە، هەروەها لەم کتێبەدا چەند راپۆرتە هەواڵیک هەن کەوا تایبەتن بە بەشێک لە کۆڕو سمینارە تایبەتەکانمان کە لە کوردستان و دەرەوەدا ئەنجاممانداون، ئەو راپۆرتە هەواڵانە کورتەیەکى ئەو بابەتانەن کەوا پێشکەشمان کردوون، بە پێویستمان زانى ئەو وتار و راپۆرتە هەواڵانە لێرەدا بڵاوبکەینەوە بۆئەوەى خوێنەرى ئازیز زیاتر بە سیاسەت و بۆچوونەکانمان ئاشنا بکەین، لەهەمان کاتدا ئەم کارەمان هەوڵێکە بۆئەوەى کەوا ئەو پەیام و وتارو راپۆرتە هەواڵانە بە ئەرشیف بکەین و لە فەوتان رزگاریان بکەین، دەتوانم بڵێم ئەم کتێبەم خوێندنەوەیەکى سەردەمیانە بۆ واقیعى سیاسى کوردستان لە سى ساڵى رابردوودا، لەم کتێبەدا باسم لە کێشەو گرفتە سیاسییەکانى کوردستان کردووەو چارەسەرى گرفتەکانیشم خستۆتەڕوو.)، هەروەها باسى لەوە کرد کەوا کتێبى (رسالتي من اجل كوردستان) بە زمانى عەرەبییە و، کتێبەکە زیاتر ئاراستەیە بۆ ناوەندى عەرەبى بۆئەوەى زیاتر ئاشناى پرسى گەلى کوردستان بن، ئاماژەى بەوەشدا کەوا پێویستە ناوەندى عەرەبى ئەو راستییە بزانن کە چارەسەرى بنەڕەتى پرسى گەلى کوردستان تەنها سەربەخۆیى کوردستانە و، وتى: ( دەتوانم بڵێم لەم کتێبەدا هەوڵمداوە دوو پرسیار بوروژێنم کە ئێمە کێین ؟ و چیمان دەوێت ؟ بۆ ئەمەش وەڵاممان ئەوەیە کەوا ئێمە کوردین و ، وەکو هەر نەتەوەیەکى دیکە مافى نەتەوەیى خۆمان دەوێت .).
مەخموورى ئەوەشى وت : (بەشداریکردنى ئێمە لە کۆنگرەو کۆنفرانس و کۆبوونەوە گشتییەکاندا بۆ ئەوە بووە کە سیاسەت و دڕندەیى داگیرکەرانى کوردستان (تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا) دژ بە گەلى کوردستان ریسواو شەرمەزاربکەین و، مەزلوومییەتى گەلەکەمان بە هەموو لایەک بگەیەنین و، لەهەمان کاتدا هەوڵمانداوە پەیام و خواستى گەلى کوردستان بۆ سەربەخۆیى و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستان بە هەموو لایەک رابگەیەنین، ئێمە خاوەنى پەیامێکى نەتەوەیى و نیشتمانین هەوڵمانداوە بەپێى کات و شوێنەکان ئەو پەیامە نوێبکەینەوەو بیگەیەنین.).
لە درێژەى قسەکانیدا مەخموورى وتى : ( ئەو راستییەمان خستۆتەڕوو کەوا ئەزموونی نزیكەی سەد ساڵ بەیەكەوە ژیانمان لەگەڵ عەرەبی عێراق ئەوەی بۆ هەموو لایەك سەلماند كەوا گەلی كوردستان چیتر ناتوانێت لە چوارچێوەی نەخشەی تاشراوی عێراقدا بمێنێتەوە، لەبەرئەوەی دەسەڵاتی عەرەبی سوننەی عێراق لەماوەی نزیكەی هەشتا ساڵی حوكمی خۆیدا ئەوەی توانی لە دژی كورد ئەنجامیدا، لەدوای رووخانی رژێمی بەعسيش لە بەهاری 2003 دا، كە عەرەبی شیعەی عێراق دەسەڵاتیان گرتە دەست، دیارە دەسەڵاتی شیعەش ئەوەی توانیان لە دژایەتی گەلی كوردستان ئەنجامیاندا و بەردەوامن، بۆیە ئەو مێژووە پێماندەڵێت کەوا چارەسەرى بنەڕەتى پرسى گەلى کوردستان تەنها سەربەخۆیى کوردستانە، نەک مانەوە لەگەڵ عێراق.).
مەخموورى لە درێژەى بابەتەکەیدا؛ تیشکى خستە سەر رەوشى سیاسى کوردستان و، وتى: (کوردستان لە رەوشێکى زۆر ناسک و هەستیاردایە و پێویستە هەموو لایەکمان بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاو بگرین و کار بکەین بۆ پاراستن و بەهێزکردن و سیستماتیکردنى دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان و، وابکەین حکومەتى کوردستان بکەینە حکومەتێکى بەهێزو مۆدێرن بۆ هەموو خەڵکى کوردستان، بۆ ئەمەش پێویستە شوێنەوارى دوو ئیدارەیى لە کوردستان نەمێنێت و هێزى پێشمەرگەو دەزگاکانى ئاسایش و پۆلیس و هەواڵگرى یەکبخرێن و بکرێن بە دەزگاى نیشتمانى، ئەمەش وادەکات کەوا حکومەتى کوردستان زیاتر بەهێز بێت.)
مەخموورى لە درێژەى بابەتەکەیدا جەختى کردەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى گەلى کوردستانى وەک دەرمانى هەموو دەردەکان وەسفیکرد و، وتى: (تەنهاو تەنها یەکڕیزى و یەکدەنگیمان دەردەکانمان دەرمان دەکەن و لە سەرکەوتن نزیکمان دەکەنەوە، بۆیە لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە وەک چۆن دوژمن و داگیرکەرانى کوردستان بە جیاوازى ئایدۆلۆژى و بەرژەوەندییەکانییان لەدژى ئێمە یەکیان گرتووە، پێویستە ئێمەش بۆ پاراستنى خۆمان و بەرگرتن لە هەڕەشەکان یەکبگرین و رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەییمان بکەین و جلى تەنگى حزبایەتى فڕێبدەین، پێویستە شاندى کوردستان بە یەکگرتوویى بچێتە بەغداو شوێنانى دیکە، نەک هەر حزبەو بەجیا، پرسى ئێمە پرسێکى نەتەوەیى و نیشتمانییە پرسى خاک و خەڵکە نەک پرسى ئەم حزب و ئەو حزب. ).
شایانی باسە دوای تەواوبوونی كۆڕەكە رێوڕەسمێك بۆ ئیمزاكردنی كتێبى (رسالتي من اجل كوردستان) لە نووسینى غەفوور مەخمووری سازكرا, مەخمووری كتێبەكەی پێشكەش بە ئامادەبووان كردو بۆی ئیمزاكردن, ئەمەو كۆڕەكە بووە جێی خۆشحاڵی ئامادەبووان.
میدیا - هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢ / ٣ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى باڵاى پارتى دیموکراتى گەلان HDP كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی باکوورى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندێکى باڵاى پارتى دیموکراتى گەلان HDP کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئیمام تاشیەر ئەندامى کۆنسەى رێڤەبەرو پەرلەمانتارى ئامەد و حوسێن کاچماز ئەندامى کۆنسەى رێڤەبەرو پەرلەمانتارى شرناخ و ناهیدە ئەرمش بەرپرسى پەیوەندییەکان و حیکمەت خەتیب ئەندامى سەرکردایەتى HDP)، لەدیدارەكەدا باسیان لە دەستدرێژییەکانى توركيا بۆ سەر باشوورو رۆژئاواى و باکوورى کوردستان و گرتن و زیندانى کردنى پەرلەمانتارو چالاکوانانى HDP کردو ئەو هێرش و دەستدرێژییانەى تورکیایان شەرمەزارکرد، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ HDP و بەرخودانى باکوورى کوردستان راگەیاند، هه‌ر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، شایانى باسە لە دیدارەكەدا شاندى HDP سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDKراگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەییەكان.
شاندى میوان بەفەرمى سکرتێرى گشتیى YNDKیان بۆ ئاهەنگى نەورۆزى ئەمساڵى باکوورى کوردستان داوەتکرد کەوا بڕیارە لە رۆژى نەورۆز لە شارى ئامەدى باکوورى کوردستان بەڕێوە بچێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢ / ٣ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى نەتەوەیى لە پەرلەمانى کوردستان)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پیشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 24 / 2 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بەرپرسى رێکخراوی ئەفرا بۆ پەرەپێدان و هاوکاری مرۆيى كردو، باسیان لە رۆڵى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە کۆمەڵگەى كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK ، پێشوازیكرد لە شاندێکى رێکخراوی ئەفرا بۆ پەرەپێدان و هاوکاری مرۆيى کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (چیمەن خەیاتى بەرپرسى رێکخراوی ئەفرا بۆ پەرەپێدان و هاوکاری مرۆيى و لاڤا جاف جیگرى بەرپرسى رێکخراوو ژمارەیەک لە خۆبەخشانى رێکخراوەکە)، لەدیدارەكەدا باسیان رۆڵى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە کۆمەڵگەى كوردستان كردو، جەختیانكردەوە سەر ئەوەى کەوا پێویستە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى رۆڵى خۆیان ببینن لە وشیارکردنەوەى تاکەکانى کۆمەڵگەو پەروەردەکردنیان بە هزرى نەتەوەیى و نیشتمانى، هەردوولا بۆچوونیان وابوو کەوا پێویستە هەموو لایەک هەوڵبدەن کەوا خۆشەویستى نیشتمان و پیرۆزییەکانى لاى کۆمەڵگە بە بەرزى و شکۆوە بهێڵنەوە، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا كراو جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 24 / 2 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە فەرماندەى فەرماندەیى هەولێرى هێزى پێشمەرگەى کوردستان كردو، باسیان لە هەڕەشەکانى داعش لە ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە ئامادەبوونى هەڤاڵ شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK و شاندى رێکخراوی ئەفرا بۆ پەرەپێدان و هاوکاری مرۆيى، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (فەرماندە سەعدى عەلى بڕنۆ فەرماندەى فەرماندەیى هەولێرى هێزى پێشمەرگەى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و هەڕەشەکانى داعش لە ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان كردو، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان بۆ بەرگرتن لەو هەڕەشانەى لەسەر کوردستان هەن، یەکڕێزى و یەکدەنگى لایەنە کوردستانییەکان و گەلى کوردستان وەك كاریگەرترین چەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانى دوژمنان باسی لێوەكراو، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
رۆژانه‌ وه‌كو ئه‌ركی دادگه‌ری هه‌میشه‌ییمان له‌ دادگای تاوانی هه‌ولێر یه‌ك له ‌به‌یانی تا دوای نیوه‌ڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانی هه‌ولێر یه‌ك خه‌ریكی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانه‌، به‌ پێی یاسا ئه‌وه‌ی تاوانی كردبێ سزا ده‌درێ و ئه‌وه‌ی نه‌یكردبێ ئازاد ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ 23-2-2022 له‌ناو هۆڵی دادگای تاوانی هه‌ولێر1، دیمه‌نێكی ناخ و ویژدان هه‌ژێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یگێرمه‌وه‌ پێشتر وانه‌دیترابێ و دادوه‌ره‌كه‌ ئاسایی نییه‌ و جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌، له‌و كاته‌دا پۆلیسه‌كان تۆمه‌تبارێك ده‌هێننه‌ ناو قه‌فه‌س كه‌ به‌دزیكردن تۆمه‌تبار كرابوو خاوه‌نی هاوژین و پێنج منداڵ بوو، سێ له‌و منداڵانه‌ی كه‌مئه‌ندام بوون رۆژانه‌ پێویستیان به‌چاودێری و چاره‌سه‌ر هه‌یه‌، تۆمه‌تبار كاسبه‌ به‌ ماتۆر و عاره‌بانه‌یه‌ك رزقی منداڵه‌كانی په‌یدا ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی منداڵه‌كانی و سه‌ختی ژیان ناتوانێ ته‌واوی خه‌رجیه‌كانیان بۆ دابین بكات، هه‌ڵه‌ ده‌كات و په‌نا بۆ دزی ده‌بات و ده‌‌یكات و دان به‌تاوانه‌كه‌ی ده‌نێت، له‌ناو هۆڵی دادگایه‌ بۆ دادگاییكردن و پارێزه‌ری نه‌بوو دادگا پارێزه‌ری بۆ ئینتداب كرد تا به‌رگری لێ بكات و ئه‌و پاره‌ی پارێزه‌ر نادات، دادخواز هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی هه‌بوو وتی له‌تۆمه‌تبار خۆش ده‌بم، چونكه‌ بارو گوزه‌رانی تۆمه‌تبار و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌زانم و منداڵی نه‌خۆشی هه‌یه‌ و لێی خۆش ده‌بم، تۆمه‌تبار چه‌ند مانگێكه‌ له‌ گرتووخانه‌یه‌ و چاوه‌رێی به‌زه‌یی دادگا ده‌كات، خۆ دادگا ناتوانی له‌سزاكه‌ی خۆش بێ، چونكه‌ مافی گشتی تێدایه‌، به‌ڵام به‌پێی یاسا ده‌توانێ سزاكه‌ی كه‌مبكاته‌وه، بۆیه به‌ به‌ره‌چاوكردنی باری دارایی و خێزانییه‌كه‌ی تۆمه‌تبار سزایه‌كی سووكی ده‌دات، دوای ده‌رچوونی حوكمه‌كه‌، هاوژین و سێ له‌ ‌منداڵه‌كانی تاوانبار له‌ناو هۆڵی دادگا بوون و دوو منداڵه‌ كه‌م ئه‌ندامه‌كه‌شی به‌جێ هێشتبوو، ژنه‌كه‌ سوپاسی به‌رێز دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی و ئه‌ندامه‌كانی دادگا و داواكاری گشتی كرد كه‌ به‌زه‌ییانه‌ ره‌چاوی بارودۆخیان كرد و حوكمه‌كی سووكیان بۆ هاوسه‌ره‌ تاوانباره‌كه‌ی ده‌ركرد‌.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناخ و هه‌ستی ئاماده‌بووانی هه‌ژاند ئه‌و ژنه‌ سه‌رگه‌ردانه‌ راگه‌یاند كرێچین و ‌شه‌ش مانگه‌ كرێی خانووی نه‌داوه‌ و كه‌ كچه‌ گه‌وره‌كه‌ی ده‌خوێنی و به‌هۆی نه‌بوونی له‌ قوتابخانه‌ ده‌ریهێناوه‌، له‌وكاته‌ كچه‌كه‌ی بورایه‌وه‌ و دایكی وتی ناوه‌ ناوه‌ گه‌شكه‌ ده‌یگری ده‌بوورێته‌وه‌، ده‌بێ به‌رده‌وام چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێ و ناتوانم ده‌رمانی بۆ بكڕم، به‌رامبه‌ره‌ ئه‌وه‌ ده‌بێ بیبه‌م له‌نه‌خۆشخانه‌ی حكومی بیخه‌وێنم، هۆڵ مرۆڤه‌كان ویژدانه‌كان هه‌مووی له‌رزین و ژنی تاوانبار ده‌ستی بۆ جانتاكه‌ی برد و (500) دیناری عێراقی ده‌رهێنا وتی ئه‌وه‌ سه‌رمایه‌مانه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێیه‌ و پاره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شمان پێ نیه‌، ئاخ له‌و دیمه‌نه‌ ناخ هه‌ژێنه‌ نه‌بوونی چی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی هێناوه‌ له‌كاتێكدا هه‌یه‌ له‌ناو كۆشكه ‌و بێزاره و وێنه‌ و ڤیدیۆ له‌گه‌ڵ دۆلار ده‌گرێ و‌، بۆ سه‌ر ئێشه‌یه‌ك و نان خواردنێك یان یارییه‌كی تۆپی پێ بۆ جه‌و گۆڕین ده‌چێته‌ وڵاتان.
دادگا چی بكات خۆ وه‌زاره‌تی دارایی نییه‌ تا مووچه‌یان بۆ ببڕێته‌وه‌، ئه‌و به‌كاری خۆی هه‌ڵسا و به‌زه‌یی به‌مێرده‌كه‌ی هاته‌وه و حوكمێكی سوودی به‌پێی یاسا بۆ ده‌ركرد، هه‌موو ئاماده‌بووان سۆزیان وه‌كو بلێسه‌ی ئاگر گڕی گرت، له‌و كاته‌دا به‌رێز دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی وه‌كو هه‌ڵویستی جارانی، دادوه‌ری به‌زه‌یی و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ ده‌ستی له ‌گیرفانی ناو برێك پاره‌ی ده‌رهێنا و دایه‌ خانه‌واده‌كه‌ی وتی به‌و پاره‌یه‌ بڕۆنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر بۆ منداڵه‌كه‌ت بكڕه‌، به‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌موو ئه‌وانی تریش له‌دادوه‌ران و داواكاری گشتی و هه‌ندێك له‌ پارێزه‌ران هه‌ریه‌كه‌ی برێك پاره‌ی دایه‌ ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ و دادوه‌ری خۆشه‌ویستی هه‌ژاران و بێ پشتان وتیه‌ تاوانبار كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌رچووی پیاوانه‌ و سه‌ربڵندانه‌ خانه‌واده‌كه‌ت به‌ پاره‌ی حه‌لال به‌خێوبكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌میشت ده‌ستكه‌وت و به‌شی نه‌كردی و پاره‌ت نه‌بوو ده‌رمان بۆ منداڵه‌كانت بكرێ، وه‌ره‌ لای من هاوكاریت ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز په‌نا بۆ كاری نا یاسایی و دزی مه‌به‌.
ئه‌و هه‌ڵویسته‌ هه‌مووانی تاساند ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌ داداوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی هاوكاری هه‌ژاران ده‌كات و به‌ هه‌ڵویسته‌كانی ویژدانه‌كان ده‌هه‌ژێنی و ده‌بێته‌ پشت و په‌نا بۆیان ده‌یانهێنیته‌وه‌ سه‌ر رێگه‌ی راست، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆ مشتێكه‌ له‌خه‌روارێك دڵۆپێكه‌ له‌ هه‌ڵوێست و مرۆڤایه‌تی ئه‌و دادوه‌ره‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانی هه‌ولێر یه‌كن و به‌ڕێز دادوه‌ر كه‌ریم حامد داواكاری گشتی له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌زۆر ئازاو به‌هه‌ڵوێست و مرۆڤ دۆسته‌ و پاڵپشتی حه‌ق و ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌مافخوراون چونكه‌ سروشتی كاره‌كه‌ی وایه‌ و پیشه‌ییانه كارده‌كات، نمونه‌تان زۆر بێت، ئه‌و هه‌ڵویستانه‌ رۆژانه‌ له‌دادگای تاوانی هه‌ولێر1 دووباره‌ و چه‌ند باره‌ ده‌بێه‌وه‌.
ده‌سا به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندار بزانن دادگاكان چه‌نده‌ پاك و به‌هه‌ڵوێستن و ئێوه‌ش نمونه‌ی ئه‌و جۆره‌ خانه‌وادانه‌ ببین و چاوتان له‌و جۆره‌ خانه‌واده‌ و كه‌س و هه‌ژارانه‌ بێ كه‌ بێهوده‌ په‌نا بۆ تاوان ده‌به‌ن و خۆیان تاوانبار نین. ‌
تێبینی: هه‌ر كه‌س و ئه‌كاونت و په‌یجێك ده‌توانی ئه‌و نووسینه وه‌ربگری و بڵاوی بكاته‌وه‌.

ميديا- اربيل

أقام مركز دراسات رووداو مع المركز الاوروبي للدراسات الكوردية بتنظيم ندوة حول دور الامم المتحدة في العملية الدستورية السورية ، في  اليوم 19-2-2022 في قاعة فندق ديفان في اربيل, بحضور مختصين في مجال الدستور، ناقشت الندوة مدى ضرورة الدور الايجابي للامم المتحدة في ضمان حقوق كافة المكونات المجتمع السوري، وأبدى المشاركون في الندوة رأيهم حول أهمية دور الامم المتحدة في كتابة الدستور السوري وضرورة توافق السوريين على الدستور مع ضمان حقوق الشعب الكوردستاني.

وجدير بالذكر شارك د.شاخوان خالد عضو العامل في المكتب السياسي للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستانيYNDK في الندوة وأبدى رأي المكتب السياسىYNDK حول ضرورية الدستور من اجل ضمان الحقوق والمحافظة على الادارة الكوردية في غرب كوردستان ومدى اهمية دور الامم المتحدة في متابعة و مراقبة الدستور السوري وتنفيذها بشكل سليم و ضمان حقوق الكورد في الدستور الدائم و نيل حقوقهم.

 

 - جه‌ماوه‌ری خۆڕاگرو دڵسۆزی كوردستان ...

 - سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان ...

 - حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كوردستان ...

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی باشووری كوردستان  بڕیارێکى داوەو گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به‌نایاسایی هه‌ژماركردووە، لەهەمان کاتدا داواى راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌واوی داهات و نه‌وتی كوردستان به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق دەکات، بێگومان ئه‌م بڕیاره‌ به‌ر له‌وه‌ی ياسايى و ده‌ستووری بێ بڕیارێکى سیاسییه‌ و له‌ژێر هه‌ژموون و فشاری وڵاتانی ئيقلیمی و هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی و شۆڤێنى عێراق ‌دژ به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌ر‌كراوه‌ و، هەوڵێکە بۆ بەرتەسکردنەوەى دەسەڵاتەکانى حکومەتى کوردستان.

 ئێمه‌ له‌یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ئه‌و بڕیارە نادەستوورییەى دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق رەتدەکەینەوەو بە بڕیارێکى‌ دژ بە ماف و خواسته‌كانی گه‌لی كوردستانى دەزانین‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  به‌پێی ده‌ستووری عێراق، ئه‌و وڵاته‌ فیدڕاڵییه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان له ‌نێوان حكومه‌تی فيدرال و هه‌رێمه‌كان دابه‌شكراوه‌، له‌هه‌مان كاتد له‌مادده‌ی (110)ی ده‌ستووری عێراقدا به‌ڕێوه‌بردنی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ نێویاندا نه‌وت و گاز به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایی حكومه‌تی فیدراڵ دانه‌نراوه، هەروەها‌ مادده‌ی (111)ی هه‌مان ده‌ستوور جه‌خت لەوە ده‌كاته‌وه‌ كە خاوه‌ندارێتیی نه‌وت و گاز بۆ ته‌واوی گه‌لانی عێراقە و له‌ مادده‌ی (112)شدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمه‌كانه‌ بە پێى ئەو ماددەیە حكومه‌تی كوردستانیش مافی مامه‌ڵه‌كردنی نه‌وتی هه‌یه‌.

 گه‌لی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌موو كات پابه‌ندی ده‌ستوور بوونه‌، به‌ڵام خودی حكومه‌تی عێراق و به‌شێك له ‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ‌پابه‌ندی ده‌ستووره‌كه‌یان نه‌بوونه‌ و، مادده‌كانی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و مادده‌ی 140 بۆ گەڕاندنه‌وه‌ی ناوچه ‌داگیركراوه‌كان بۆ سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی كوردستان و چه‌ندین مادده‌ی دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌ماف و ئیمتیازاتی بودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانیان پێشێلكردووه‌، ئەمانەشیان هەموو بۆ دژایەتیى گەلى کوردستان ئەنجامداوە.

 ئەم بڕیارەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەم کاتەى ئێستاى عێراقدا كە له‌قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌تى نوێدایه‌،‌ ته‌نیا بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا‌و داننانه‌ به‌ماف و ئیمتیازاتەکانی گه‌لی كوردستان، بۆیه‌ پێویسته‌ دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق تا كار له‌كار نه‌ترازاوه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆیدا بچێته‌وه ‌و بریاره‌كانی له‌و ئاسته‌دا بن ریزه‌كانی گه‌لان پته‌و بكات، نه‌وه‌ك لێكترازان و قه‌یرانه‌كان زیاتر بكات، لەهەمان کاتدا پێویسته‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ و ئایینه‌كانه‌وه‌ كۆببێته‌وه‌ هه‌ڵوێستی روونی خۆیان به‌یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی رابگەیەنن، ئه‌گه‌ر پێداگیری له‌لایه‌ن ده‌سەڵاتی عێراقه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق و پیشێلكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام بێت‌، پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان كارتی ریفراندۆم و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بۆ جیابوونه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌كاربێنێت.

 - سه‌ركه‌وێ ئیڕاده‌ی گه‌لی كوردستان.

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

 16 / 2 / 2022 هه‌ولێر - باشووری كوردستان

 

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (16)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستانPSK په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز پارتی سەربەستیی کوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی سەربەستیی کوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤچوونی پارته‌كه‌تان.

بەڕێزان: پارتی سەربەستیی کوردستان لەماوەی (16) ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە پارته‌كه‌تان كاریگەر بێت و جێپه‌نجه‌ی له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی چه‌ترێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ساسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆبكاته‌وه‌،لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر  زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان .

        هەر سەركەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

 YNDK