جەماوەرى وڵاتپارێزو خۆڕ‌اگرى کوردستان ...
- هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان ...
- بنەماڵەو کەس و کارى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
زۆر بەداخەوە بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى 13 / 3 / 2022 ، جارێکى دیکە شارى هەولێر کەوتەوە بەر پەلاماری ترسنۆکانەی تیرۆریستان و چەند شوێنێک کرانە ئامانج موشەکباران کران، ئەو هێرشەى دوژمنانى کوردستان تاوانێکە دژ بە تەواوى گەلى کوردستان و مرۆڤایەتی، ئەو کردەوە تیرۆریستییانەى ناحەزان و دوژمنانى کوردستان زۆر بە توندى ئیدانەو مەحکووم دەکەین و رەتیدەکەینەوە، دوژمنان دەبێ باش ئەوە بزانن کەوا هەولێر وەک هەمیشە بە خۆڕ‌اگرى دەمێنێتەوەو چۆک بۆ خواستەکانیان دانادات، ئەو کارە تیرۆریستییە هەولێر رووگەش و دوژمنانى تیرۆریستیش رووڕەش دەکات.
بە ئامانج گرتنى هەولێر لەم کاتە ناسکەدا، کە تەواوى عێراق و ناوچەکەو جیهانیش لە رەوشێکى ئاڵۆزدان، هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنى رەوشى سیاسى کوردستان وعێراق، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو هەڕەشانە بە زووترین کات ناوەندى سیاسیى کوردستان کە پەرش و بڵاوە رێکبخەینەوە و، کار بۆ یەکدەنگى و یەکڕیزى هێزو لایەنە سیاسییەکان و گەلى کوردستان بکەین، بەمەش یەکڕیزى و یەکدەنگیمان دەبنە باشترین وەڵام بۆ دوژمنانى تیرۆریست و ناحەزانى کوردستان.
- سەرکەوێ خواستى رەواى گەلى کوردستان
- سەرشۆڕى و رووڕەشى بۆ تیرۆریستان و دوژمنانى کوردستان.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهیدانى کوردستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
13 - 3 - 2022
- كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان.
-خەڵكی بەئەمەك و دڵسۆز و نیشتمانپەروەری هەولێری پایته‌خت.
(31) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ لە رۆژی 11/3/1991 جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرجەم پێكهاته‌كان بەرامبەر بە رژێمی بەعسی دیكتاتۆری رووخا‌و یەك دەنگ و یەك دەست راپەڕین، سەرباری دڕندەیی و وەحشیگەری رژێمی بەعس، بەڵام یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لە ژێر چەتری بەرەی كوردستانی و گیان فیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئیڕادەی لەبن نەهاتووی جەماوەری شاری هەولێر، توانرا لە ماوەیەكی كورتدا دەزگا داپلۆسێنەرەكانی به‌عس لەناوببردرێن و تەواوی هه‌ولێری پایته‌خت ئازاد بكرێت.
رۆژی سەركەوتنی مەزنی خەڵكی راپەڕیوی شاری هەولێر هاوكاته، لەگەڵ یادی رێككەوتننامەی (11)ی ئاداری ساڵی (1970) كە حكومەتی ئەوسای عێراق دانی‌نا بە مافه رەواكانی خەڵكی كوردستان به‌ڵام له‌دوایی په‌شیمان بوویه‌وه و هیچ به‌ندێكی له رێككه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێنه‌كرد.
ئێمە له‌وكاته‌دا یادی سەركەوتنەكانی راپەڕین و رزگاری شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان دەكەینەوە، كوردستان و عێراق و ناچه‌وكه و جیهان به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی رووسیا له‌دژی ئۆكراینا و هه‌وڵدان بۆ داگیركردنی ئه‌و وڵاته سه‌ر له‌به‌ری هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گۆڕێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باری ئابووری و بازاری په‌كخستووه، بۆیه پێویسته هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی بدرێت، ئه‌وه‌ش به‌یه‌كریزی و یه‌كگوتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه ساسییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌بێت.
له‌و یاده مه‌زنه‌دا داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین، زیاتر ژیان و بژێوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەكان و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و مووچه‌خۆرانی شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان به‌گشتی باش بكرێت، بۆ زیاتر خزمەتكردن خەڵك و چەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و دروست كردنی متمانە لەنێوان حكومەت و خەڵكی كوردستان.
- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڕاپەڕین و دەستی تیرۆرستانی داعش و شەهیدانی رزگاری شاری هەولێری خۆشەویست.
- بێته‌دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.
هه‌رێمی هه‌ولێر
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
11ی ئاداری 2022ی زایینی
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 8 / 3 / 2022 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە بەڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان کرد بەبۆنەى هەڵبژاردنەوەى سکرتێرى حزب و سەرکەوتنى یانزەمین کۆنگرەى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى سەرکەوتنى کۆنگرەى یانزەمى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان و هەڵبژاردنى سەرکردایەتیى نوێى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان وەک سکرتێرو بەڕێزان سەعد خالید جێگرى سکرتێرو بەهمەن حوسێن بەرپرسى ئەنجوومەنى گشتى و سەرکردایەتیى هەڵبژێردراوى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان راگەیاند و، هیوای زیاتر پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان خواست، سکرتێرى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیانى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا هەردوو لا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و قوربانیدانی ئافره‌تانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان له جیهان، له‌م رۆژه‌دا ئافره‌تان هه‌ستانه سه‌رپێ دژی چه‌وساندنه‌وه و زه‌وتكردنی مافه‌كانیان ده‌نگیان هه‌ڵبڕی بۆ یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌پێناو ژیانێكی یه‌كسان. به‌گشتی ئه‌م ڕۆژه بۆ ئافره‌تان ڕۆژی یه‌كده‌نگی و هاوبه‌شی جیهانییه بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و هێنانه‌كایه‌ی یه‌كسانی هه‌لومه‌رجی باشتره بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی ئافره‌تان به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی تا ئیستاش ئافره‌تان به‌جۆره‌ها شێواز دووچاری چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژی ده‌بنه‌وه، له‌م ڕۆژه‌دا ژنانی جیهان به شێوازی جیاواز داواكاری و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، جه‌خت له به‌رده‌وامیی خه‌بات و تێكۆشانیان ده‌كه‌نه‌وه له پێناو به‌دیهێنانی جیهانێكی ئارام بۆ خۆیان كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی تێیدا ده‌ژین كه دوور بێ له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی توندوتیژی له‌سه‌ریان. كێشه‌ی ئافره‌تان له‌جیهان تا ئێستا جێگه‌ی دڵخۆشی نیه چونكه تا ئێستاش ئافره‌تان به ته‌واوی به‌مافه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون .
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی له ساڵانی رابردوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوونه یان هه‌مواركراون و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێیان كردووه، هه‌مووی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تاندا بووه، به‌هۆیانه‌وه پرسی ئافره‌ت پێشكه‌وتنی باش و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و وایكردووه كه ئافره‌ت له كوردستان ڕۆڵی باش و به‌رچاویان هه‌بێ له ده‌زگاكانی حكومه‌ت و كاری رێكخراوه‌یی و حزبی، به‌ڵام جێگه‌ی داخه تا ئێستاش توند‌و تیژی دژ به‌ئافره‌تان هه‌ر ماوه و ژن كوشتن له باشووری كوردستان زۆربووه و خه‌ریكه ده‌بێته‌وه دیارده، بۆیه ئامانجی ئێمه كاركردنی به‌رده‌وامه بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر له‌پێناو به‌دیهێنانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له به‌شداریكردنمان له‌ماف و ئه‌ركه‌كان، به‌پشت به‌ستن و په‌یڕه‌وكردنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی وه‌ك چۆن له په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هاتووه.
ئێمه له‌بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان BANK ئه‌م رۆژه له‌خۆمان و ئافره‌تانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، وه‌كو پێشتر به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاری رێكخراوه‌یی خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی توندی تیژی له‌دژیان و كار ده‌كه‌ین بۆ گۆڕین و هه‌مواركردنی هه‌موو ئه‌و یاساییانه‌ی دژی ئافره‌تانن و هه‌وڵده‌ده‌ین نه‌ك ئه‌و رۆژه ته‌نیا له هه‌شتی مارس گرنگی به چاككردنی ره‌وشی ئافره‌تان بدرێت، به‌ڵكو هه‌موو رۆژه‌كان كار بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی ئافره‌تان بكه‌ین تاوه‌كو ئافره‌تان پارێزراو بن چیتر دووچاری توند‌و تیژی و كوشتن و سه‌تاندن نه‌بنه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK
8ی مارس 2022ی زایینی
شاخه‌وان خالید
راپه‌ڕینى 5ی ئاداری ساڵی 1991، كه به راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری كوردانی باشووری وڵات ناوه‌زه‌د ده‌كرێ، له‌م رۆژه‌دا گه‌لی كوردستان له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه له دژی داگیركاری، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی له دژی رژێمی به‌عس راپه‌رێ و له چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان له پۆستال ره‌ش و به‌عسییه‌كان پاككرایه‌وه.
راپه‌ڕین سه‌روه‌ری و مێژووی تۆمار كرد
راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له‌م به‌هاره خۆشی و شادی كرد، به‌دوو جه‌ژن، رۆژی رزگاری و جه‌ژنی نه‌ورۆزی به‌یه‌كگرێدا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و رۆژه وه‌رچه‌رخانێكى مێژووییه بۆ گه‌لى كوردستان، ئیڕاده‌ی شۆڕشگێری و گه‌لێری خه‌ڵكی كوردستان و نه‌خشه و پلانه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی كه ئه‌و كاته هه‌موو جه‌ماوه‌ر و حزبه‌كان له هیچ كات و سه‌رده‌مێك وا یه‌ككریز و یه‌كگرتوو نه‌بوونه، هه‌ر ئه‌م یه‌ككریزییه بوو، راپه‌ڕینی به‌هاری سالێ 1991 ی سه‌رخست و به‌هۆیه‌وه گه‌ڵی كوردستان به هاوكاری و پاڵپشتی به‌ره‌ی كوردستانی داستان و میژوویه‌كی مه‌زنی پر سه‌روه‌ری و سه‌رفرازییان تۆماركرد.
زه‌مینه‌ی راپه‌ڕین له‌باربوو
سه‌ركێشییه‌كانی رژێمی به‌عس له دژی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، به‌تایبه‌ت له ئابی ساڵی 1990 عێراق په‌لاماری ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی دا و داگیری كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و زولم و سته‌مه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لانی عێراق ده‌كرا، به تایبه‌ت كورد و شیعه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی راپه‌ڕین ده‌ستپێبكات، به تایبه‌ت هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، عێراقیان له كوه‌یت وه‌ده‌رنا و ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یان له چنگ چرنۆكی سه‌دام رزگاركرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس دووچاری شكست بێت و له هه‌ندێ رووه‌وه بێ هێزبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتی له عێراق كرد، له‌وه گه‌یشتن ئه‌و رژێمه هه‌موو رێگایه‌ك بۆ چه‌وساندنه‌وه و له‌ناوبردنی كورد و شیعه ده‌گرێته به‌ر، هه‌روه‌ها گیانی شۆڕشگێری گه‌لی كوردستان چه‌كه‌ره‌ی كردبوو، خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو شوێنێك ئامادده‌ی راپه‌ڕین و شۆڕش بوو.
راپه‌ڕین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زوڵم و دیكتاتۆری بوو
ڕاپه‌ڕین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌بوو، كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان و ئازادییه‌كانی ده‌كرا، كه ده‌سه‌ڵاتی عێراق ئه‌وسای به‌عسی ڕژێمی دیكتاتۆری ڕووخاو له جیاتی په‌نابردنه به‌ر شێوازی دایالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌لی كوردستان، به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی ده‌دایه‌وه و هیچ شتێك نه‌ما نه‌یكا بۆ جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان له ئه‌نفالكردن و كیمیابارانكردن و خاپووركردنی گوند و شار و شارۆچه‌كانی كوردستان و راگواستن و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن، راپه‌ڕین وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس بوو.
گواستنه‌وه‌ی قۆناغی خه‌باتی شاخ بۆ شار
راپه‌رین مێژووی تێكۆشانی گه‌لی كوردستانی بۆ قۆناغێكی نوێ گواسته‌وه، راپه‌رین ئه‌و وه‌رچه‌رخانه بوو قۆناغی به‌رێوه‌بردنی شار و بیناكردنی ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی له دوای خۆی هێنا، به تایبه‌ت بوونی ئیڕاده‌ی جه‌ماوه‌ر و سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كورستان له 19-5-1992 و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵات بۆ گه‌ل گه‌ڕایه‌وه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی له ده‌زگا ده‌ستووری و فه‌رمییه‌كان.
راپه‌ڕین هه‌ژموونی به نێوده‌وڵه‌تی و دپلۆماسییه‌ت بوو
دوای ئه‌وه نوێنه‌ران له په‌رمان و حكومه‌تی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوون، كاری زۆری سه‌ركردایه‌تی له رووی دپلۆماسییه‌وه، وایكرد ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ست هه‌نگاو بۆ كوردستان بنێن و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كونسڵخانه و هاتنی سه‌رۆك و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تان بۆ پاڵپشتی له پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان هه‌نگاوی به نێوده‌وڵه‌تیبوونی باشووری كوردستانه له هه‌موو روێكه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت.
راپه‌ڕین یه‌ككریزی سه‌لماند
راپه‌رینی گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه یه‌كڕیزی و ته‌بایی رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌میشه ده‌توانێت ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بێنێته ئاراوه و سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان سه‌لماندی كه تامه‌زرۆی ئازادی و دیموكراسییه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێت ده‌توانێت هه‌موو هه‌نگاوێكی بوێرانه بنێت، بۆیه راپه‌ڕین وانه‌ی ئه‌وه‌مان فێرده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان و حزبه‌كان یه‌ككریز و یه‌كگرتوو بوون له به‌ره‌ی كوردستانی بۆیه راپه‌ڕین ئامانجه‌كانی خۆی پێكا.
راپه‌ڕین ته‌نیا یادكردنه‌وه نه‌بی په‌ند و وانه بێت
راپه‌رين له ئه‌نجامى ميژووى خه‌بات و قوربانیدانى رابردووى گه‌لى كوردستان بوو له پێناو رزگاری و ئازادی, بۆیه ئه‌وه راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنگره، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ئاكامی خه‌باتی زۆر و به‌خوێنی شه‌هیدانی كوردستان هاتۆته كایه‌وه، بۆیه پێویسته راپه‌ڕین ته‌نیا یادكردنه‌وه نه‌بی به‌ڵكو كار له‌سه‌ر ناواخن و ماهیه‌تی بكرێ و جه‌ماوه‌ر و سه‌رجه‌م حزبه‌كانی باشووری كوردستان گیانی شۆڕشگێری راپه‌ڕین بكه‌ینه هه‌وێنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
- جه‌ماوه‌ری خۆڕ‌اگرى كوردستان ...
- كه‌سوكار و بنەماڵەی سەربەرزی شه‌هیدانی كوردستان ...
سی و یه‌ك ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ له رۆژی 5ی ئاداری ساڵی 1991 ، جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستان له رانیه‌ی ده‌روازه‌وه راپه‌ڕی و، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا راپه‌ڕین هه‌موو شار و شارۆچكه و گونده‌كانی باشووری كوردستانی گرته‌وە و، توانرا كوردستان له به‌عسییه‌كان پاكبكرێته‌وه و موژده‌ی ئازادی و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ر زولم وسته‌م و دكتاتۆرییه‌ت رابگە‌یەنرێت، له‌م رۆژه مێژووییه‌دا گه‌لی كوردستان به هه‌موو دونیای راگه‌یاند ژێرده‌سته‌یی قبوڵناكات و هه‌ر كاتێ ده‌رفه‌ت له‌باربێت راپه‌ڕین و شۆڕش بەرپا ده‌كات و كوردستان ده‌كاته گۆڕستانی دوژمنان و داگیركه‌ران.
ئه‌مساڵ لەکاتێکدا کەوا یادی راپەڕین دەکەینەوە كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان به‌گشتی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یران و گۆڕانگاریدان له‌وانه هێرشی سه‌ربازی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراین و هه‌وڵدان بۆ داگیركردنی ئه‌و وڵاته ئەمەش هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گۆڕی و كێشه‌كان زیاتر قوڵده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی كوردستان له‌گه‌ل حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه و به‌تایبه‌ت بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به‌نه‌وت و گازی كوردستان کە بڕیارێکى ناده‌ستووری و سیاسییه، مه‌به‌ستیان دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و بچوككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی باشووری كوردستان و له‌ناوبردنیه‌تی، بۆیه پێویسته به‌زووترین كات ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌راوێژ له‌گه‌ل سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان بە یەکدەنگى و یه‌كڕیزى کار بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌ربازكردنی ئه‌م بارودۆخه بکات و له نه‌ورۆزی سیمبۆلی شۆڕش و راپه‌ڕینی كوردان كارتی ریفراندۆم كه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌كار بهێنێت و، هەروەها پێویستە هه‌موو هه‌وڵێكمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و خانه‌قین و به‌دره و جه‌سان و مه‌خموور و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به‌پیلانێك كه‌وتنه‌وه بنده‌ستی سوپای داگیرکەری عێراق.
له‌یادی راپه‌ڕینی مه‌زن و شكۆداردا پیرۆزبایی له‌خۆمان جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین و خوازیارین ئه‌م یاده ببێته نه‌خشه‌رێگه‌ی یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆتایی هاتن به كێشه و گرفتی نێوان لایه‌نه‌كان و به‌هه‌موو لایه‌كمان نێوماڵی كوردستان رێكبخه‌ینه‌وه و بەهەمان رۆحیەتى راپەڕینى ١٩٩١ پارێزگاری له ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوای كوردستان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئێستادا کە دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستان و له‌باربردنی ئه‌زموونه حوكمڕانییه‌كانی، له هه‌مان كاتدا پێویسته حكومه‌تی كوردستان ئاوڕی خێرا و زیاتر له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و خانه‌نشینان و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی بداته‌وه بۆ دابینكردنی مووچه له‌كاتی خۆی و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى زیاتر.
- نەمری و سه‌ربه‌رزی بۆ شەهیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی کوردستان.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
14ی ره‌شه‌مێی 2721ی كوردی
5ی ئاداری 2022ی زایینی
ميديا - أربيل :
نظمت مكتبة آشتي عصر يوم الخميس الموافق لـ 3 / 3 / 2022 في اربيل مراسيم حفل توقيع كتاب الجديد (رسالتي من اجل كوردستان) للسيد غفور مخموري السكرتير العام للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستان YNDK ، حضرها عدد من الشخصيات السياسية والأكاديمية والكُتاب والمثقفين والصحفيين، وفي البداية رحب الكاتب والشاعر السيد قهار شيخاني بأسم مكتبة آشتي بالحضور، مثمناً عالياً أهمية دور غفور مخموري في مجال الكتابة والثقافة في كوردستان.
بعده رحب مخموري بالضيوف وحضورهم، شاكراً مكتبة آشتي على تنظيم اللقاء، قدّم بعد ذلك ملخصاً عن الكتاب وفحواها، حيث قال : (اهدي لكم اليوم كتابي الجديد ، الكتاب الذي بين يديكم (رسالتي ... من أجل كوردستان) مقتطفات مختارة من الرسائل والكلمات التي قدمناها خلال العديد من المؤتمرات والكونفرانسات والإجتماعات الكوردستانية والإقلیمية والدولية، كما تجدون في هذا الكتاب عدداً من التقارير الخبرية تخص جزءاً من الندوات الخاصة والتي قدمناها في كوردستان وخارجها، إنّ هذه التقارير الخبرية ملخص للمواضيع التي قدمناها، وقد وجدنا من الضروري نشر كل تلك الكلمات والتقارير الخبرية هنا، ليكون القارىء مطلعاً أكثر على سياستنا ووجهات نظرنا، وفي الوقت ذاته فإنّ عملنا هذا هو محاولة من اجل توثيق تلك الرسائل والكلمات والتقارير الخبرية والمحافظة عليها من الضياع، واستطيع القول أنّ هذا الكتاب هو قراءة معاصرة لواقع كوردستان السياسية خلال السنوات الثلاثين المنصرمة، تحدثت فيه عن المشكلات والمعضلات السياسية الكوردستانية وطرحت الحلول بصددها). كما أشار الى أنّ كتاب (رسالتي من اجل كوردستان) وهو باللغة العربية موجه بالأحرى الى الوسط العربي للتعرف أكثر على قضية شعب كوردستان، مؤكدا على ضرورة أنْ يدرك الوسط العربي تلك الحقيقة، وهي أنّ الحل الأساس لقضية شعب كوردستان هو الإستقلال فقط. وأضاف : (حاولت في الكتاب طرح سؤالين، من نحن؟ وماذا نريد؟ وجوابنا هو : نحن أمة كوردية، لنا حقوق قومية أسوة بباقي القوميات.).
وأضاف غفور مخموري : (لقد كانت مشاركتنا في المؤتمرات والكونفرانسات والإجتماعات العامة من أجل شجب وادانة سياسة وشراسة محتلي كوردستان (تركيا وايران والعراق وسوريا) ضد شعب كوردستان، وأنْ ننقل مظلومية شعبنا الكوردستاني، ورسالته وتطلعاته من اجل الإستقلال وتأسيس دولة كوردستان الى عموم الأطراف، ولاشك انّه يوجد اختلاف في اماكن ومواعيد المؤتمرات والكونفرانسات والإجتماعات، ولقد حاولنا جاهداً كأصحاب رسالة قومية ووطنية أن نجدد ونوصل تلك الرسالة وفق الزمان والمكان.).
واستطرد قائلاً: (لقد أعلنّا الحقيقة وهي أن تجربة المائة عام من التعايش مع عرب العراق أثبتت للجميع انّ شعب كوردستان لايستطيع البقاء بعد الآن ضمن خارطة العراق المصطنعة، لأنّ العرب السنة فعلوا ما بمقدورهم فعله ضد الكورد خلال السنوات الثمانين من حكمهم في العراق، وبعد سقوط نظام البعث في ربيع 2003 تسلم العرب الشيعة في العراق السلطة، ساروا أيضاً على النهج ذاته، ويؤكد لنا هذا التأريخ انّ الإستقلال هو الحل الأساس لقضية شعب كوردستان وليس البقاء ضمن العراق.).
كما سلط الضوء على الاوضاع السياسية في كوردستان مشيرا الى أنّ كوردستان تمر بأوضاع حساسة ودقيقة، لذا علينا مراعاة المصلحة العامة والعمل للحفاظ وعلى الحكومة ومؤسساتها، وأن نجعل حكومة كوردستان قوية وفق اسس حديثة تخدم عموم مواطني كوردستان، كما يجب محو آثار وجود ظاهرة الإدارتين وتوحيد قوات الپيشمركة والشرطة والأجهزة الأمنية والمخابراتیة، مما يجعل حكومة كوردستان أكثر قوة.).
وفي اطار حديثه، أكد غفور مخموري على وحدة صف الشعب الكوردستاني وكلمته ووصفها بلسماً للجروح، وأضاف : ان وحدة الصف والكلمة هي الضمان الذي يحقق لنا النصر، وبما أن أعداء ومحتلي كوردستان متحدون على اختلاف أفكارهم ومصالحهم ضد شعبنا، لذا علينا أيضاً الإتحاد لمواجهة تهديدات الأعداء ومراعاة المصلحة العليا لشعبنا والتخلص من النظرة الحزبية الضيقة.
كما ينبغي على وفد كوردستان الذهاب الى بغداد والأماكن الآخرى موحداً، وليس متشتتاً حزبياً، إنّ قضيتنا قومية ووطنية، هي قضية الأرض والشعب، وليست قضية هذا الحزب أو ذاك.
الجدير بالذكر بعد ختام الندوة نظمت مراسم لتوقيع كتابه الجديد (رسالتي من اجل كوردستان) وهو بدوره أهدى كتابه للحاضرين و وقع له‌م، هذا وأن الندوة أصبحت محل إرتياح الحاضرين.