میدیا- هه‌ولێر
مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌بۆنه‌ی (31)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی كورستانPAK په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشڤچوونی زیاتر له‌كاره‌كانیان بۆ ده‌خوازێت.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
لەیلا قاسم، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی بامیلی سەر بە شاری خانەقین لە خێزانێكی هەژار و نیشتمانپەروەری كورد لەدایكبووە. قاسم حەسەنی باوكی لەیلا، كرێكاری كۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەلوەند بوو. دوای ئەوەی قاسم خانەنشین كراوە، ساڵی ١٩٧١ لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا.
لەیلا قاسم بۆ یەكەمجار لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەكانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواو كردووە. لەیلا لە ساڵی ١٩٧١دا لە بەشی كۆمەڵناسی كۆلێژی ئادابی زانكۆی بەغدا وەرگیراوە. هەر لە تەمەنی منداڵییەوەی هەژاری و نەداری چەشتبوو، لەلایەكیش و زوڵم و زۆرداری ڕژێمی عێراق لەسەر گەلی كورد، بیری ئازادیخوازانە و خەبات و تێكۆشانی لەلای لەیلا قاسم دروستكردبوو.
لەیلا هەر زوو ئاشنایەتی لەگەڵ بزووتنەوە و ڕێكخستنەكانی نەتەوەكەیدا پەیداكرد. ساڵی ١٩٧٠ لە ڕێگای سەلام قاسمی برا گەورەكەیەوە پێوەندی بە بزاڤی سیاسیی نەتەوەكەیەوە كردووە و لەنێو ڕیزەكانی 'یەكێتیی قوتابیانی كوردستان' خەبات و تێكۆشانی بەڕێوەبردووە. لەیلا ساڵی ١٩٧٠ بویە ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان. لەیلا قاسم لەنێو خوێندكارە كوردەكانی زانكۆی بەغدا ڕۆڵێكی كاریگەری هەبووە لە وشیاركردنەوە و ڕێكخستنیان.
لەگەڵ بەرفراوانبوونی شەڕەكان لە ساڵی ١٩٧٤دا، دەزگا هەواڵگرییەكانی ڕژێمی بەعس بەردەوام و زۆر بەتوندی چاودێری یەك‌بەیەكی تاكەكانی كوردی‌یان دەكرد. بۆیە ئەوەندەی نەبرد لە ڕۆژی 28/4/1974 دا لەیلا قاسم و چوار لە هاوڕێكانی (جەواد هەمەوەندی، نەریمان فوئاد ، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران) لە ئەنجامی هەڵمەتێكی بەرفراوانی هێزەكانی ئاسایش و سەربازی ڕژێم لە بەغدا دەستگیركران.
لەیلا قاسم كچێكی چاونەترس و زیرەك بوو لەڕووی وەڵامی پرسیارەكانی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەعسدا بێ باكانە ڕایگەیاندبوو: بە كوشتنی من هەزاران كورد لە خەوی نەزانی وشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم كە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری كوردستاندا دەكەم، هەموو ئازار و ئەشكەنجەیەك نەیتوانی بڕیاری پەشیمانی بە لەیلا دەربڕێت.
رژێمی بەعس بە مەبەستی چاوترساندنی لاوان و قوتابیان و چینی ڕۆشنبیری كورد یەكسەر دوای دەستگیركردنیان دادگایەكی نادادوەرانەی دژ بە لەیلا قاسم و هاوڕێكانی بەڕێوەبرد و بڕیاری لەسێدارەدانیانی بۆ دەركرد. هێشتا دوو هەفتە بەسەر دەستگیركردنیان تێنەپەڕیبوو، كە كاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 12/5/1974 لەیلا قاسم و هەر چوار هاوڕێكەی لەسێدارەدرا. یادی لەیلاقاسم وهاوڕێکانی وهەموو ژنانی تێکۆشەری گیانبەختکردوی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان هەرزیندووە.
میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK سه‌ردانی حزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكدا باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 26/4/2022 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فاخیر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی حزبی دێموكراتی كوردستانیان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (ئامانج زیبایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و حه‌سه‌ن كاكیلی جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان) له‌دانیشتنێكه باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.
میدیا _ هەولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK سه‌ردانی پارتى دیموکراتى گەلانHDP دەكات، لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی داگیركه‌ر و دوژمنان بۆ سه‌ر كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.
رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 25/4/2022 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كورستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێرانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان ) سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری پارتى دیموکراتى گەلان (HDP)یان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن (هه‌ڤاڵ ناهیده و هه‌ڤاڵ حیكمه‌ت نوێنه‌رانیHDP له‌باشووری كوردستان) و ژماره‌یه‌ك كادر و راگه‌یاندكارانی پارته‌كه.
له دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و داگیركارییه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا.
میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK سه‌ردانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكدا باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 25/4/2022 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (محه‌مه‌د سالح قادری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان و ژیلوان ره‌حمانی و هاوڕێ جلال و هاوڕێ دانا كادرانی په‌یوه‌ندییه‌كان ) له‌دانیشتنێكه باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.
میدیا- هه‌ولێر
رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ له لێداوانێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی میدیا، رایگه‌یاند ده‌بێ مشوری زیاتر له ره‌وشی خانه‌نشینان بكرێ، له‌م رووه‌وه پێویسته هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك بۆ خانه‌نشینان بكرێ بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان و چیتر نابێ بێ رێزی به‌شكۆی خانه‌نشیان بكرێ.
ئه‌مڕۆ 22-4-2022 رۆمیۆ هەکاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ جارێكی دیكه وه‌كو لیژنه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان به‌رگری له خانه‌نشینانی كوردستان و به‌تایبه‌ت خانه‌نشینانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات و له باره‌یه‌وه له لێداونێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی میدیا راگه‌یاند: سەبارەت بە دووبارە بوونەوەی ئەو دۆخە نەخوازراو بێ رێزیکردنەی بەرامبەر خانەنشینانی ئازیزی ولاتەکەمان دەکرێت لە بەرێوەبەرایەتیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە کاتی مووچە وەرگرتندا ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ و نیگەرانی خۆمان دەردەبرین و ئەم بێ رێزیکردنە بەشکۆی خانەنشینان دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت و ئاستێک بۆ ئەم کەمتەرخەمیانە دابنرێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی هه‌كاری وتی: لەم رووەوە ئێمە وەکو لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کورردستان لیژنەی لاوەکی پێکدەهێنین بۆ بەدواداچون و رێکاری پەرلەمانی پێویست دەگرینە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم شێوازە نارێکەی له دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان هه‌یه ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی شکۆی هه‌موو خانه‌نشینانه و ده‌مانه‌وێ به‌شێوازێكی رێك‌وپێك ئاسان خانه‌نشینه‌كانیان پێبدرێت.
ئه‌م هه‌ڵویست و رێكاره په‌رله‌مانییه‌ی سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ دوای ئه‌وه دێت، كه‌ژماره‌یه‌ك خانه‌نشین له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان له‌سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا و گله‌یی و گازانده‌ی خانه‌نشینان له‌م باره‌یه‌وه ته‌واو نابێ به‌رده‌وام داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كه‌ن شێوازێكی رێك و ئاسان بۆ وه‌رگرتنی خانه‌نشینه‌كانیان په‌یڕه‌و بكری تا كاره‌ساتی له‌م جۆره چه‌ند باره نه‌بێته‌وه.
من پێم وایه پاراستنی مافه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كان واتا ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی كه‌لتور و پێكه‌وه ژیان و له هه‌موو روێكه‌وه واتا به‌رقه‌رابوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی . ئه‌و به‌شداربوونه‌ی پێكهاته‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دڵنیاییه‌وه خزمه‌ت به پێكه‌وه ژیان و ته‌واوی ئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت .
روونیشیكرده‌وه ، پێم وایه هه‌موومان پابه‌ندین به روحێكی نیشتیمانییانه خزمه‌ت به‌و گه‌ل و نیشتیمانه‌و ئه‌و قه‌واره‌یه بكه‌ین نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی ، بوونی كێشه له گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ئیقلیمی ، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی نه‌توانێت هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌ك پێویست كۆبكاته‌وه وهاووڵاتی به یه‌ك چاو سه‌یری ئه‌و پێشهاتانه نه‌كات .
هۆكاری دیكه‌ش نه‌بوونی یه‌كریزی له نێوان حزبه سیاسییه‌كان ، هه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له كاری سیاسی و حكومه‌ت ، ئه‌وانیش لێره‌و له‌وێ كێشه دروست ده‌كه‌ن . نه‌ته‌وه‌كان و پێكهاته‌كان پێش كورد ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ستوورێك هه‌بێت و ماف و ئازادیه‌كان دیاری بكرێت پێشمه‌رگه به به كردار توانی به‌رگری له پێكهاته‌كان بكات جگه له به‌رگری كردن له خه‌لكی كورد ، كریستیانه‌كان ، زۆر جار ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناو عێراق به‌تایبه‌تی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا چونكه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه ده‌كرێن له ده‌ه‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پێویست نییه به‌رامبه‌ر به كریستیانه‌كان .
میدیا- هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 14/4/2022 بە ئامادەبوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و په‌رله‌مانتاران و وه‌زیر و سكرتێر و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە هەولێر ساڵیادی كۆچی دوایی ره‌مزی شه‌عبان ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار و ڤیدیۆی دۆكیۆمێنتاری پێشكه‌ش و نمایشكران، كه سه‌رجه‌میان گوزارشت بوون له خه‌بات و تێكۆشانی خوالێخۆشبوو ره‌مزی شه‌عبان، له قۆناغه جیاجیاكانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و ئیدارییدا.
له‌م بۆنه‌یه‌دا د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه بوو، په‌یامی هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسی( YNDK)ی به‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌واده‌ی ره‌مزی شه‌عبان راگه‌یاند و له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی هاوخه‌می هاوڵوێستی(YNDK) یان كرد.
ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می YNDK له‌رێوره‌سمه‌كه پێشكه‌شكرا:
یامی هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسیYNDK
له‌یه‌كه‌م ساڵیادی کۆچی دوایی ره‌مزی شه‌عبان
بە‌ڕێزان له مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاوی سه‌رخۆبوون و ئازادی...
له‌یه‌كه‌م ساڵیادی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ناسراوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ره‌مزی شه‌عبان ، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، جارێكی دیكه پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستە‌ی ئێوه و ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دەكەین.
خوالێخۆشبوو ره‌مزی شه‌عبان هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد بوو لە خێزانێكی كوردپەروەر گۆشكرابوو، بۆیه وه‌كو پێشمه‌رگه و سیاسه‌تمه‌دارێكی دیار له كوردستان ده‌ركه‌وتبوو، هه‌موو كات هه وڵی ده‌دا بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونی كوردستان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆیه له‌ده‌ستدان و كۆچی دوایی ئه‌م تێكۆشه‌ره زه‌ره‌رێكی گه‌وره به‌ر بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كه‌وت، له‌خوای گه‌وره نزا ده‌كه‌ین جێگای خواڵێخۆشبوو بەهەشت بێت و سه‌بر و ئارامیش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت. ... إنا لله وإنا إلیه را‌جعون .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
YNDK
14-4-2022