برای بەڕێز كاك محەممەد سەعدەددین ئیلخانی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان
سڵاوێكی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی حەڤدەهەم ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان (پارتی گەشەپێدانی توركمان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی پارتەكەتان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواكانمان، بێگومان ئەمەش بە كاركردنی هەموو لایەكمان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی كوردستان دەبێت، لەبەرئەوەی سەربەخۆیی كوردستان زامنی وەدەستهێنان و پاراستنی مافە نەتەوەییەكانی هەموو نەتەوەكانی كوردستانە ... لەگەڵ رێز‌و خۆشەویستی دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
15 / 6 / 2022
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سه‌ردانی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (17) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی ناوبراو، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكەوتی 15/6/2022، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محمد تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( محمد ئیلخانی سه‌رۆكی پارت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی (17) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی پارته‌كه كرد، به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.
میدیا-هه‌ولێر
شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP سه‌ردانی YNDK دەكات، لەدیدارەكەدا شاندی HDPبه‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوه‌تنامه‌ی ئاماده‌بوون له پێنجه‌م كۆنگره‌ی هه‌ده‌په پێشكه‌ش بهYNDK كرد.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 14-6-2022 شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری پارتى دیموکراتى گەلانHDP كه پێكهاتبوو له(هه‌ڤاڵ حكمت هاتب و هه‌ڤاڵ كه‌ره‌م)، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان كرد، پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان )، له‌دیداره‌كه‌دا شاندی HDP به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوه‌تنامه‌ی ئاماده‌بوون له پێنجه‌م كۆنگره‌ی هه‌ده‌په پێشكه‌ش بهYNDK كرد و له له‌به‌رامبه‌ردا شاندی YNDK سوپاسی داوه‌تنامه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌یان كرد و هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ پاراستن و به‌دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان كرا.
میدیا – هۆڵه‌ندا
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڤكاری پارته‌كانی كوردستان له ئه‌وروپا ده‌كات.
رۆژی 12/6/2022 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا لەسەر بانگھێشتی هه‌ڤكاری پارته‌كانی كوردستان له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبووونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و په‌ناهه‌نده‌كان له ئه‌وروپا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له هۆڵه‌ندا ده‌كات.
به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان هه‌ڤكاری پارتی لایه‌نه‌كانی كوردستان كه به‌شێك له حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێ، سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و رۆل و كاریگه‌ری كوردان له ئه‌وروپا و به‌شداریكردنی نوێنه‌ران له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له هۆڵه‌ندا كۆبۆوه و هه‌موو لایه‌ك هاوڕابوون له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و پشتگیری نوێنه‌رانه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ڤكاری بۆ ده‌رچوونیان و خزمه‌تكردنی په‌ناهه‌نده و به‌ره‌و پێشبردنی دۆزی كورد له ئه‌وروپا و كۆبوونه‌وه‌كه به پاڵپشتی لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كتری سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.
-جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان...
-هێز و پارت و رێكخراوه‌كانی كوردستان...
به‌داخه‌وه جارێكی دیكه هێرشكرایه‌وه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و برایه‌تی، دوێنێ شه‌و كاتژمێر 9:30ی رێكه‌وتی 8-6-2022 له كارێكی ترسنۆكانه‌دا درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر-پیرمام ته‌قییه‌وه، ئه‌م هێرشه‌ی دوێنی جاری یه‌كه‌م نییه گروپه چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان به‌هاوكاری وڵاتانی ئه‌قلیمی به‌رده‌وام هه‌ولێر ده‌كه‌نه ئامانج بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی باری ئاسایشی ئه‌م شاره، ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه جارێكی دیكه سه‌لماندی نه‌یاران و دوژمنانمان چاویان به ئه‌زموونی باشووری كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كان و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و هه‌موو كات هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌ن.
ئێمه له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین و پاراستنی ئاسمانی ئه‌و په‌ناگه ئارامه‌ی باشووی كوردستان به ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌كانه و حكومه‌تی عێراق ده‌زانین،به‌رپرسی یه‌كه‌میش له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وانه حكومه‌تی عێراقه، هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووه لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی به‌هاوكاری تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م هێرشانه بكرێ و ئه‌نجامده‌رانی ئاشكرا بكرێن و ڕێكاری یاسایی له دژیان بگیرێته‌به‌ر و به سزای خۆیان بگه‌ن و سنوورێك بۆ ئه‌و په‌لامارانه له دژی هه‌ولێر و باشووری كوردستان دابنرێت، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كانی هێرشی دوێنی شه‌و ده‌خوازین و داوا له پێكهاته‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كگرتوو هاوهه‌ڵوێست بن بۆ به‌ره‌وپێشبردن و پاراستنی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
9/6/2022
هه‌ولێر- باشووری كوردستان
نووسینی: شاخه‌وان خالید
پۆستی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگا یه‌كێكه له پۆسته هه‌ره گرنگ و هه‌ستیار و كاریگه‌ره‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێ جگه له خوێندن و شه‌ونخوونی و ماندووبوون ده‌بێ شیاوی ئه‌و پۆسته بێ له ڕووی دین و ره‌وشت و راستگۆیی و پاكی و بوێری و زانیاری یاسایی بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دادگاكان.
دوای مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رێز دادوه‌ر فاخر صابر بایزی دیاری كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاوه و دڵنیام ئه‌م دادوه‌ره به‌ڕێزه وه‌كو كه‌سانی دیكه كاری بۆ وه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت دادوه‌ری پێش ئه‌و به‌رێز دادوه‌ر برایم اسماعیل خۆشناو زۆر ئیداری و لێزانه كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێری راده‌په‌ڕاند و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كرد و له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زۆر ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ دادگا تۆماركرد و كاری وه‌زیفیش هه‌روایه هه‌ریه‌كه و كاری ئه‌وه‌ی پێش خۆی درێژه پێده‌دات، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی زۆر له‌مێژه دادوه‌ری به‌رێز فاخر صابر بایز ده‌ناسم و كارم له‌گه‌ڵی كردووه، كه‌سێكه به‌مانای وشه شیاوه بۆ ئه‌و پۆسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادوه‌رێكه له بواری یاسایی هه‌موو زانیارییه‌كی لایه و به شیاوی و سه‌ركه‌وتوویی و شه‌ونخوونی خۆی هه‌موو پۆست و پله‌كانی بڕی تا گه‌یشته پۆستی سه‌رۆكایه‌تیكردنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر.
ئه‌و دادوه‌ره هیچ كات له‌دوای پۆست و پایه نه‌بووه، به‌ڵكو پۆست هه‌موو كات به‌دوای گه‌ڕاوه و هێناویه‌تی بۆ به‌رپرسیارییه‌تی تاكو بتوانێ ئه‌و ئه‌ركه قورسه بخاته سه‌ر شانی و ببێته هۆكاری یه‌ككردن و كۆكردنه‌وه‌ی خێزانی دادوه‌ری له سنووری هه‌ولێر و كوردستان به‌گشتی بۆ ئه‌وه‌ی دادگاكان بكه‌ینه‌وه ئه‌و په‌نجه‌ره جوان و هه‌ستیاره‌ی مافخوراو و داواكاران بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یس و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان.
له‌هه‌ره سیفه جوانه‌كانی ئه‌و دادوه‌ره خواناس و ره‌وشت به‌رز و راستگۆ و یه‌كسان و خزمه‌تكار و زۆر جدییه له‌كاره‌كانی له رووی یاسایی كه‌س ناناسی تا جیاوازی له‌نێوانیان بكات و هه‌موو كات كاری بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی كردووه، له‌هه‌مووشی گرنگتر هیچ كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌بووه و له‌و كاته‌ی دادوه‌ر بووه له‌دادگاكان و بڕیاره‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنیكردنی نووسین و بڕیاره‌كان و تایپ و كۆمپیوته‌ر و هه‌موو كات شێوازی نوێ و ته‌كنیكی زیره‌كانه‌ی هه‌بووه له كاركردنی له‌زۆرێك له‌و دادگایانه‌ی كاری كردووه جێ په‌نجه‌ی له‌به‌ره‌و پێشبردنی كاره‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه به‌شێوازی سه‌رده‌میانه و پێشكه‌وتنانه هه‌بووه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی كاریان كردووه پێیان خۆش نه‌بووه جێیان بێلێ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه‌سێكی زۆر ساده‌یه و له‌كاركردنی نازانی ماندوو ببێ و بێ جیاوازی سه‌یری لایه‌نه‌كانی داوای دادگاكانی ده‌كرد و سیفه‌ت جوان و پاكه وه‌كو هه‌ندێ دكتۆری ره‌وشت به‌رز كاتێ پشكنین بۆ نه‌خۆش ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێ كه‌سی سێیه‌م له‌گه‌ڵ خۆی داده‌نێ تا نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به‌حه‌ره‌ج نه‌كات و ئه‌وه‌م له حاكم فاخر ده‌بینی زۆر جار یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له ژووره‌وه دایده‌نان تا ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ده‌كرد تووشی ئه‌و حاله‌ته نه‌بێ.
له‌بیرمه حاكم فاخر ئه‌و كاته‌ی گواسترایه‌وه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانی هه‌ولێر/1 وه‌كو ئه‌ندامی ده‌سته چه‌پ ده‌ست به‌كاربوو، ئه‌و كاته بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه به‌ده‌ست ده‌نووسرایه‌وه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆی بریاره‌كانی به‌كۆمپیوته‌ر ده‌نووسی و شێخی دادوه‌ران به‌رێز دادوه‌ر عه‌بدولباست عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی هه‌موو پاڵپشتییه‌كی كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی و له‌گه‌ڵ زۆر به‌رێز دادوه‌ر شوان حبیب صالح و به‌هاوكاری لێكۆله‌ری دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌رانی خامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانی هه‌ولێر/1 كاره‌كانی دادگا گه‌یشته لوتكه‌ی داهێنان و دادگه‌ری و دادپه‌روه‌ری و له‌كاتی ئێستاشدا ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی دادگای تاوانی هه‌ولێر/1 درێژه پێده‌ری ئه‌و هه‌نگاوه جوانا‌نه‌ن و به‌رده‌وامن له‌به‌ره‌و پێشبردنی دادگای تاوانی هه‌ولێر/1، هه‌ر ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ حاكم فاخر هه‌موو بڕیاره‌كانی دادگای تاوانمان له په‌رتووكێك كۆكردووه و كتێبخانه‌ی یاساییمان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و سوودی بۆ یاساناس و مافپه‌روه‌ر و پارێزه‌ران هه‌بوو.
حاكم فاخر هه‌ر له‌به‌ر زیره‌كی و سیفه‌ته جوان و شێواز نوێی كار و باكگراونده یاساییه‌كه‌ی، وایكردبوو زۆربه‌ی خێزانی دادوه‌ری له دادوه‌ر و داواكاری گشتی و پارێزه‌ر و مافپه‌ره‌ر و لێكۆله‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی دادگاكان خۆشیان ده‌ویست و حه‌زیان ده‌كرد كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام بوو له نووسین و توێژینه‌و‌ه‌كانی به‌هۆیه‌وه پله‌ی ماسته‌ری له‌بواری یاسایی به‌ده‌ستهێناو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له‌نوسین و توێژینه‌وه به‌نرخه‌كانی له رووی یاسایی.
دادوه‌ری به‌ڕێز فاخر صابر بایز كه‌سێك له گه‌وهه‌ر له شوێنێكی هه‌ستیاری وه‌كو پۆستی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر دانراوه كه كوڕی ئه‌و شاره‌یه و یه‌كێكه له‌رۆله دڵسۆز و ئازا‌و بوێر و پاك و خه‌مخۆره‌كانی شاری هه‌ولێر و دادگاكان به‌گشتی، بۆیه ده‌كرێ هیچ لایه‌نێك ده‌ست له كاروباری وه‌رنه‌دات و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌هه‌موو توێژه‌كانیه‌وه ببنه پاڵپشتێكی چاك بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت و دڵنیام ده‌توانێ ئاڕاسته‌ی دادگا به‌ئاقارێكی باشتری دادپه‌روه‌ری و ته‌كنۆكرات و پێشكه‌وتنخوازانه ببات، تا سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولیر كێبركێی هه‌موو دادگاكانی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان بكات له ڕووی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و ئه‌و پۆسته‌ت پیرۆز بێت و هه‌میشه سه‌ركه‌توو بیت.
*هه‌ر ئه‌كاونت و ماڵپه‌ڕ و كه‌ناڵێك ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌م ببات و لای خۆی بڵاوی بكاته‌وه.