سوپاسنامەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سکرتێرى گشتیى یندك

تموز/يوليو 28, 2019

بەڕێز غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان

سڵاوو رێز ...
بەخۆشحاڵییەوەپەیامى پیرۆزباییتان بۆ هەڵبژاردنم بە سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێگەیشت. زۆر سوپاستان دەکەم هیوادارم هەمووان پێکەوە بتوانین بۆ سەقامگیرى و قوڵکردنەوەى یەکڕیزى، لێکگەیشتن، تەبایى، پێکەوەژیان، لێبوردەیى و ئاشتەوایى، لەپێناو داهاتوویەکى باشتردا خزمەت بکەین. هیواى تەندروستى و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.
 هەر سەرکەوتووبن.

نێچیرڤان بارزانى