سكرتێری گشتیی یندك پێشوازی لە سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان دەكات

تموز/يوليو 28, 2019

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٦ / ٧ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاواى كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.


پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (د. رزگار قاسم سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاوای كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان، یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان وپرسە نەتەوەییەكان، سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی رۆژئاوای كوردستان بین.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.