سکرتێرى گشتیى یندك پێشوازى لە سکرتێرى گشتیى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) دەکات

تموز/يوليو 28, 2019

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٣ / ٦ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاواى كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و جەمیل سنجاوى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پێشوازیكرد لە شاندى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان: (محێدین شێخ ئالى سکرتێرى گشتى و مەحموود محەممەد ئەندامى مەکتەبى سیاسیى PYDKS)،

لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی باشوور و باکوور و رۆژئاواى كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا شاندى ميوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە پرسە نەتەوەییەكان، سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی خەبات و بەرخودانى رۆژئاوای كوردستان بین. لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.