





![]() | ئهمڕۆ | 701 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9405 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33430 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366227 |
- 0
- 1
- 2
- 3
- 4
وەقفی شیعە 12 مەزارگەی سوننەی كەركوك داگیردەكات![]() میدیا - رێبوار عوسمان: بەڕێوەبەری وەقفی سوننەی كەركوك ئاشكرایدەكات كە وەقفی شیعە 12 مەزارگەی سوننەی لە كەركوك بە ناوی خۆیەوە تۆمار كردووە، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە لە رێگەی دادگاوە هەوڵدەدەن موڵكایەتی ئەو مەزارگەیانە بەدەستبهێننەوە. زانایانی ئایینی ئیسلام لە پارێزگای كەركوك، لە بەیاننامەیەكیدا كە رۆژی 26/4/2012 بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە رۆژی 23/4/2012 جێگری سە... |
پەرتەوازەیی كوردانی رۆژئاوای كوردستان دووبەرەكی لێدەكەوێتەوە![]() میدیا - تارا محەممەد: پەرتەوازەیی كوردانی رۆژئاوای كوردستان دووبەرەكی لێدەكەوێتەوەو لەوبارەیەوە هەریەك لە د. ئیسماعیل حەساف سكرتێری پارتی پێشەنگی كوردستان لە سوریا و نوری بریمۆ بەرپرسی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كورد لە سوریا، راوسەرنجی خۆیان بۆ میدیا دەخەنەڕوو. لە درێژەی خۆپیشاندانەكانی رۆژئاوای كوردستان، وێڕای بەشداریی كورد لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەكان، بەڵام پەرتەوازی و ناكۆكی نێوخۆیی ... |
عەرەبەكان خوازیارن هەڵبژاردنی كەركوك لەگەڵ كوردستان ئەنجام بدرێت![]() میدیا - رێبوار عوسمان: بەشێك لەعەرەبەكان دەیانەوێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەگەڵ سێ پارێزگاكەی كوردستان ئەنجام بدرێت، ئەندامێكی كوردیش لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكرایدەكات، عەرەبەكان وادەزانن ئەو پڕۆسەیە ئەگەر لەگەڵ پارێزگاكانی كوردستان ئەنجام بدرێت، لایەنی كوردی لە كەركوك كەمتر دەنگ دەهێنێت، لەبەر ئەوەی گوایە سەرقاڵی هەڵبژاردنەكانی كوردستان دەبن. ئەحمەد حەمید عوبێدی لێپرسراوی رەوتی پڕ... |
حكومەتی عێراق پارەی پتڕۆدۆلاری خەڵكی كوردستان زەوت دەكات![]() راپۆرت - میدیا: لەچوارچێوای یاسای پتڕۆدۆلاری عێراقدا دەبوو لەبری ئەو نەوتەی كە لەكوردستان دەردەهێندرێت، بە ملیۆنان دۆلاری ئەمریكی بە خەڵكی كوردستان بدرایە، بەڵام حكومەتی عێراق تا ئێستا ئەو پارەیەی نەناردووە، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق زانیاریەكە پشتڕاست دەكاتەوە، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت بیانووی حكومەتی عێراق ئەوەیە كە حكومەتی كوردستان شەفاف نییە لە بواری نە... |
هەوڵە نێونەتەوەییەكان نەیتوانیوە رێگری لەڕەشەكوژییەكانی سوریا بكات![]() میدیا - تارا محەممەد: سەرەڕای هەوڵە نێونەتەوەییەكان تا ئێستا رەشەكوژییەكانی سوپای سوریا بەردەوامە و وەفدێكیش بۆ گفتوگۆ سەردانی وڵاتی روسا دەكات، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی كوردی جەخت لەوە دەكاتەوە كە روسیا كار بۆ بەرژەوەندییەكانی كوردانی رۆژئاوای كوردستان ناكات. سەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYDساڵح موسلم محەممەد، لە بارەی سەردانەكەیان بۆ روسیا، بە مەبەستی چارەسەری پرسی كورد لە ... |
KCK بەرپەرچی داواكەی توركیا بۆ چەكدانانی كورد دەداتەوە![]() میدیا - تارا محەممەد: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئەردۆگان لە لێدوانێكیدا لە قەتەر جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر كورد چەك دابنێ، ئەوا توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی رادەگیرێت. سەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستانیش بەرپەرچی ئەو داواكارییە دەداتەوە. سەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK، سەبارەت بە دوا لێدوانەكەی ئەردۆگان بۆ چەكدانانی كورد رایگەیان... |
كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت![]() :میدیا - رێبوار عوسمان: دوای ئەوەی سەرهەڵدانەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان كوردستان و عێراق زۆرترین قسە و باسی لێكەوتووەتەوە، رۆژنامەنووسێك جەخت لە بوونی دووگوتاری جیاوازی كوردی لە بەغدا دەكاتەوە، پەرلەمانتارێكیش ئەو بۆچوونانە رەتدەكاتەوە و بە "پیلانێكی ژەهراوی" لە قەڵەمی دەدات. بورهان محەممەد فەرەج ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا، جەختی لەوە كردەوە كە ئەو ك... |
كابینەی حەوتەم ماوەیەكی كەم و چاوەڕوانییەكی زۆری لە بەردەمدایە![]() میدیا - بەهمەن عومەر: كابینەی حەوتەمی حكومەتی كودستان كە تەنیا یەك ساڵ و نیوی لە بەردەمدایە، رووبەڕووی شەپۆلێك لە داواكاریی چاكسازی و چاوەڕوانی خەڵكی كوردستان دەبێتەوە، چاودێرێكی سیاسی ئەم كابینەیە بەهاوشێوەی كابینەكانی دیكەی حكومەت دەزانێت و پەرلەمانتارێكش ماوەی كابینەكە بە كەم دەزانێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو هەموو كارەی كە داوای لێدەكرێت. رۆژی پێنج شەممەی ر... |
دوای سوریا، توركیا و ئێران چ چارەنووسێكیان دەبێت؟![]() میدیا – تارا محەممەد: دوای سەرهەڵدانی هەندێك لە وڵاتانی عەرەبی كە بە "بەهاری عەرەبی" ناسرا، ئێستا ئەو شەپۆلە وڵاتی سوریای هەژاندووە، ئەو پرسیارەش دێتەئاراوە كە دوای رۆژئاوای كوردستان، رۆژهەڵات و باكووری وڵات چ چارەنووسێكیان دەبێت؟ هەر یەك لە حوسێن یەزدانپەنا و عوسمان ئۆجەڵان وەك دوو سیاسەتوانی ناسراوی كورد وەڵامی ئەو پرسیارەی میدیا دە... |
هەڵوێستی سیاسییەكانی كورد كێشەكانی كوردستان و عێراق ئاڵۆزتر دەكات![]() میدیا - بەهمەن عومەر: بەردەوام سەركردایەتی سیاسی كوردستان و حزب و لایەنە سیاسییەكان لەبەرانبەر ناوەند و لە ئاستی پرسە نەتەوەییەكاندا باس لە هاوهەڵوێستی نێوان هێزە كوردستانییەكان دەكەن، بەڵام چاودێرێكی سیاسی باس لەوە دەكات لە دوایین كێشەی نێوان كوردستان و عێراق ئەو هاوهەڵوێستییە درزێكی گەورەی تێكەوتووە. سەرۆكی كوردستان لە رۆژی نەورۆزدا پەیامێكی سیاسی ئاراستەی... |
حكومەت داوای بەشداری دەكات و ئۆپۆزسیۆنیش رەتیدەكاتەوە![]() میدیا - ئازاد مەحموود: لەسەروبەندی گۆڕانكاری و پێكهێنانی كابینەی حەوتەمی حكومەتی كوردستان، داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەكرێ بەشداری لە حكومەتدا بكەن، بەڵام تاكو ئێستا هەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵ) بەشداریكردنیان لە حكومەتی نوێ رەتكردۆتەوە، چاودێرانی سیاسیش جەخت لەوە دەكەنەوە كە مانەوەی ئۆپۆزسیۆن پانتایی دیموكراسی فراوانتر دەكات. د. بوخاری عەبدوڵڵا ئەندامی ... |
كەركوكییەكان باسی ئازادكردنی كەركوك و بە عەرەبكردنەوەی شارەكەیان دەكەن![]() رێبوار عوسمان - كەركوك: كەركوكییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئازادكردنی شارەكەیان لە ساڵی 1991 هەنگاوێكی گرنگ بووە بۆ سەلماندنی كوردستانیبوونی و شكستی هەوڵەكانی بەعسی لەو بوارەدا، بەڵام دوای 21 ساڵ كەركوك و بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان نەگەڕاونەتەوە سەر كوردستان و ئەمەش بە شكستێكی نەتەوەیی هەژمار دەكەن. "راپەڕینی ساڵی 1991ی كوردستان، مێژوویەكی پرشنگدارە بۆ خەبات... |
خەڵك و لایەنە سیاسییەكان روانگەی تایبەتیان بۆ یادەكانی ئادار هەیە![]() میدیا - بەهمەن عومەر: لەگەڵ گەڕانەوەی یادەكانی ئاداردا بەشێك لە چاودێرانی سیاسی، حزبەكانی دەسەڵات لە باشووری كوردستان تۆمەتبار دەكەن بەهەوڵدان بۆ بەحزبیكردنی ئەو یادە مێژووییانە، لەبەرانبەردا كادیرێكی پێشكەوتووی پارتی دەڵێت "هەرچەندە ئێمە رۆڵمان هەبووە لەهەموو رووداوەكانی رابردوودا، بەڵام هیچكات هەوڵمان نەداوە بۆنە نەتەوەییەكان بكەین بە بۆنەی حزبی". مانگی ئادار مانگی شادی و ئادارەكا... |
15هەزار زیندانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی توركیادان![]() میدیا - تارا محەممەد: لە یەك مانگی رابردوو، بەردەوام هێزە ئەمنییەكانی توركیا، چالاكوان و رۆژنامەوان و كەسایەتییەكانی كوردی باكووری كوردستانیان رەوانەی گرتووخانەكانی خۆیان كردووە، ئێستاش نزیكەی 15 هەزار زیندانی سیاسی لە زیندانەكانی توركیادان. چاودێرانی سیاسیش ئەو رەشبگیرییە بە كۆسپێكی گەورەی چارەسەری كێشەكان دەزانن. لە رۆژی 15ی شوباتەوە تا حەوتی ئادار نزیكەی 450 زیندانی ... |
پارێزگای دیالە لە نێوان حكومەت و تیرۆردا ماوەتەوە![]() میدیا - رێبوار عوسمان: مالیكی داوا لە پارێزگاری دیالە دەكات بە زووترین كات بگەڕێتەوە شاری بەعقوبە، لە بەرامبەردا تیرۆریستان ناوچە جیاجیاكانی دیالە خەڵتانی خوێن دەكەن، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاماژە بەوە دەكات كە مەترسی كردەوە تیرۆریستییەكان زیاتر بووە، رۆژنامەنووسێكیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە لایەنی سیاسی لە پشتەوەی زۆربوونی كردەوە تیرۆریستییەكانی دیالەیە. سەرۆك وەزیرای&... |
هەڵبژاردنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كەمترین پێشوازی لێدەكرێ![]() میدیا - تارا محەممەد: دوای ئەوەی زۆرینەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بایكۆتی هەڵبژاردنەكەی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد، ئەو هەڵبژاردنە پێشوازییەكی بەرچاوی لێنەكرا. لەوبارەیەوە هەریەك لە شەماڵ پیران كوردیناتۆری كۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئازادیی كوردستان و بەختیار عەزیزی ئەندامی سەركردایەتی سازمانی خەباتی كوردستان بۆمیدیا دێنە ئاخافتن. رۆژی هەینی رابردوو هەڵبژاردنەكانی خوولی نۆ... |
بههاری ئهمساڵ دهوڵهتی كوردی رادهگهیهنرێت![]() میدیا - رێبوار عوسمان: ئاژانسێكی هەواڵی ئاماژە بەوە دەكات كە سەرۆكی كوردستان لە نەورۆزی 2012ـدا دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان رادەگەیەنێت. سیاسەتوانێكی كوردیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە لەئێستادا سەرۆك و وەزیری دەرەوەی عێراق كوردن، زۆر بەئاسانی دەتوانن لایەنگیری نێودەوڵەتی بۆ ئەو پرسە كۆبكەنەوە. بەپێی هەواڵێكی (گروپی عێراقی سەرووی هێڵی سوورەوە) كە ئاژانسی هەواڵی ئوڕ بڵاویكرد... |
گەریلا وەڵامی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا دەداتەوە![]() میدیا - تارا محەممەد دوای ئەوەی لە كۆتایی مانگی رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هێرشیان كردە سەر بارەگاكانی PKK، گەریلاكانی پەكەكەش لەناوچەی چەلێ لە باكووری كوردستان رووبەڕووی هێزەكانی توركیا بوونەوە. وتەبێژی راگەیاندنی باڵی سەربازی PKK ش جەخت لەوە دەكاتەوە كە" 81 سەربازی تورك كوژراون و حەوت گەریلاش شەهید بوون". دۆزدار حەمۆ، وتەبێژی راگەیاند... |
دوای ئاڵوگۆڕی سەرۆكایەتی داوای گۆڕانكاری لە لێژنەكانی پەرلەمان دەكرێ![]() میدیا - ئازاد مەحموود: ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بەپێویستی دەزانن لەكاتی گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی پەرلەمان، پێداچوونەوە بە سەرۆكایەتی و ئەندامێتی لێژنەكانی ناو پەرلەمانیش بكرێت، بەتایبەتی لەكاتی ئێستادا بەهۆی دەست لەكاركێشانەوەی چەند پەرلەمانتارێك، سێ لێژنەی ناوپەرلەمان بێ سەرۆكە و هەندێك لێژنەش بەهۆی تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامەكانیان ناتوانن كۆبوونەوە ئەنجامبدەن. بە پێی وتەی پەرلەمانتارانی كوردستان لە ئێستا... |
سوریا ئامادەیە چەكی كیمیایی لە دژی خۆپیشاندەران بەكاربهێنێ![]() میدیا - تارا محەممەد: خۆپیشاندانەكانی سوریا قۆناغێكی گرنگ تێپەڕ دەكات و سوپای سوریای ئازاد، شارۆچكەی "كەفەر تەخاریم" لە پارێزگای ئیدلەبی ئەو وڵاتە بە تەواوی رزگار دەكات لەگەڵ پەرەسەندنی ئەو سەركەوتنانەش، هێزەكانی رژێمی بەعسی سوریا بۆردومانەكانیان خەستتر دەكەنەوە و شیمانەی بەكارهێنانی چەكی كیمیاییش لە ئارادایە. حاجی عەفرینی بەڕێوەبەری كەمپینی ئازادی رۆژئاوای كوردستان، لە لێد... |
توركیا بزووتنەوەی كارتۆنی و سەر بەدەوڵەت دروستدەكات![]() میدیا - تارا محەممەد: سیاسەتوانان و چاودێرانی سیاسیی لە باكووری كوردستان، ئاماژە بەوە دەكەن كە حكومەتی ئاكەپە دەیەوێ سیاسەتی پاكتاوكردنی كورد پێش بخات و بە دروستكردنی بزووتنەوەیەكی سەر بەدەوڵەت، نەخشەی لەناوبردنی بزووتنەوەی كوردی رێكدەخات. سەرحان عومەر ئەندامی كۆمیتەی كۆما جڤاكێ كوردستان(KCK)، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا، لەمەڕ ئەوەی كە حكومەتی ئاكەپە دەیەوێ سیاسەتی پاك... |
داوادەكرێ هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك لە سەرەتای 2013 ئەنجام بدرێ![]() میدیا - رێبوار عوسمان : هەردوو لایەنی عەرەبی و توركمانی دەیانەوێت تۆماری دەنگدەرانی كەركوك پێداچوونەوەی بۆ بكرێت، رەوتی پڕۆژەی عەرەبی و بەرەی هۆزە عەرەبییەكانیش داوا دەكەن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنەكانی پارێزگا عێراقییەكان لە 31/1/2013 ئەنجام بدرێت. محەممەد خەلیل وتەبێژی كوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەمیدیای راگەیاند، لایەنی عەرەبی لەگەڵ ئە... |
سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان: خولی ئەمجارەی پەرلەمان بە پەیڕەوێكی نوێ بەڕێدەكەین![]() میدیا – وریا عەلی : سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستاندا، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لە خولی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستاندا پەیڕەوی ناوخۆ دەگۆڕدرێ و كار بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەكەن، پەرلەمانتارێكی ئۆپۆزسیۆنیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە "دەسەڵات باوەڕی بە كەمینە نییە". سۆزان شەهاب سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بە ... |
ئاڵوگۆڕی كابینەی حكومەت خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێ![]() میدیا - ئازاد مەحموود : لەسەروبەندی ئاڵوگۆڕی حكومەتی كوردستان و پەرلەمان كە بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو ئەنجام بدرێ، بەشێك لە چاودێرانی سیاسی لەگەڵ ئەوەن ئەو گۆڕانكارییە تەواوی كابینەكە بگرێتەوە و وەزیرەكانیش ئاڵوگۆڕیان پێبكرێت، بەشێكی دیكەش بە پێویستی دەزانن رەچاوی ئەو وەزیرانە بكەن، كە لەماوەی رابردوو كارنامەی باشیان هەبووە،.ئابووریناسێكیش رایوایە بارگرانی ئابووری درو... |
سزاكانی نێودەوڵەتی سەر ئێران بەرفراوان دەكرێت![]() میدیا - تارا محەممەد : ئەمریكا هەوڵی بەرفراوانكردنی سزاكانی نێودەوڵەتی بۆ سەر ئێران دەدات، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە وڵاتەكەی خۆی بۆ هەر جۆرە رووبەڕووبوونەوەیەك ئامادە كردووە. لەو بارەیەوە هەریەك لە د. بێهزاد خۆشحاڵی نووسەر و چاودێری سیاسی و ئارام مودەڕیسی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ میدیا دێنەئاخافتن. د. بێه... |
ئافرەتان داوای پۆستی زیاتر لەكابینەی حەوتەم دەكەن![]() میدیا - بەهمەن عومەر : ئافرەتانی چالاكوان لەكوردستان داوادەكەن كە لەكابینەی نوێدا رەچاوی رێژەی ژنان بكرێت و پۆستی زیاتریان پێ بدرێت، ئافرەتێكی چالاكوان سەركەوتنی ئاسۆس نەجیب بە نموونەی سەركەوتنی ژنان دەهێننەوە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە بەئەزموون دەركەوتووە، ژنان لە پۆستەكانیاندا لە پیاوان دەستپاكتر و چالاكترن. لەگەڵ دەستپێكردنی گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكو... |
كۆنگرەی نەتەوەیی بە هۆكاری یەكڕیزی كورد و بەلاوەنانی ناكۆكییەكان هەژمار دەكرێ![]() میدیا - ئازاد مەحموود : ئەنجامدانی كۆنگرەی نەتەوەیی بە هۆكارێكی سەرەكی بۆ دەستەبەری یەكڕیزی كورد و بەلاوەنانی ناكۆكییەكانی ناوخۆیی لە قەڵەم دەدرێ و لەوبارەیەوە چەند كەسایەتییەكی ئەكادیمی و سیاسەتوانی كورد راو سەرنجی خۆیان بۆ میدیا دەخەنەڕوو. یەكێك لەپرسە گرنگەكان كە ئێستا لەسەر ئاستی هەرچوارپارچەی كوردستان قسەی لەسەر دەكرێ، پرسی ئەنجامدانی كۆنگرەی نەتەوەیی كور... |
راپرسی لە كوردستان بایەخی پێنەدراوە![]() میدیا – لانە كەركوكی : راپرسی و ئامارەكان لە وڵاتە پێشكەوتووەكان بە هەند وەردەگیرێن، بەڵام لە كوردستان بایەخێكی ئەوتۆیان پێنەدراوە. بەڕێوبەری سەنتەرێكی راپرسی پێیوایە ئەوەی لە كوردستان هەیە، لە سەرەتایە، پەرلەمانتارێكیش دانی ئەنجامی راپرسییەكان بە پەرلەمان بەكارێكی باش دەزانێت، بەڵام توێژەرێك پێیوایە راپرسی بە شێوەی زانستی كەمە، لەبەرئەوەی زۆربەی رێكخراوەكان سەر بە ... |
سەرۆكی كوردستان لە كۆنگرەی رەوەندی كوردی رۆژئاوای كوردستان: سەردەمی چەك و ئینكاركردنی كورد بەسەرچووە![]() وریا عەلی - میدیا : لە كۆنگرەی رەوەندی كوردی رۆژئاوای كوردستان كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، پتر لە 15 توێژینەوە لە سەر شۆڕشی ئێستای سوریا و پرس و چۆنیەتی مامەڵەكردنی كورد لەگەڵ ئەو بارودۆخە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد پێشكەش كران. سەرۆكی كوردستانیش جەختی لەوە كردەوە كە زەمانی ئینكاركردنی كورد بەسەرچووە. رۆژی 28/1/2012 بە ... |
هێرشەكانی نەژادپەرستی بۆ سەر باكووری وڵات بەرفراوانتر دەبێت![]() میدیا – تارا محەممەد : دوای ئەوەی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك لە ئامەد لە (14/6/2011) خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیكی راگەیاند، هێرشەكانی نەژادپەرستی بۆ سەر كوردانی باكووری وڵات بەرفراوانتر بوو. لەوبارەیەوە هەریەك لە گوڵتەن كشاناك پەرلەمانتاری كورد لە توركیا و ئەحمەد دەنیز بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێ كوردستان بۆ میدیا دێنەئاخافتن. گوڵتەن كشاناك، هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیم... |
"پەرلەمان دەستوور یەكلانەكاتەوە، شەقام بڕیار دەدا"![]() میدیا - ئازاد مەحموود : ژمارەیەك لە پەرلەمانتارەكانی سەر بە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان، پڕۆژەیەك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، بۆ ئەوەی رەشنووسی دەستووری كوردستان بۆ پەرلەمان بگەڕێننەوە و پێداچوونەوەی بۆ بكەن. ئەكادیمییەكیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەستوورەكە بخرێتە بەر راپرسی گشتی. لەوبارەیەوە، میدیا بۆچوونی چەند شارەزایەكی وەرگرتووە. رۆژی 19ی ئەم مانگە60 پەرلەمانتاری سەر... |
گۆڕانكاری دووساڵە لە حكومەت ئەركی جێبەجێكاری سست دەكات![]() میدیا - ئازاد مەحموود : تا ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی ئۆپۆزسیۆن و دەرەوەی ئۆپۆزسیۆن بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێ گفتوگۆ نەكراوە، چاودێرانی سیاسیش گۆڕانكاری حكومەت لە ماوەی دووساڵدا بە هۆكاری دروستبوونی سستی لەكارەكانی حكومەت دەزانن كە رەنگدانەوەی لەسەر ئیدارەی وڵات و كاروباری هاوڵاتیان دەبێت. بە گوێرەی رێككەوتنی پار... |
هەڕەشەی ئێران بۆ بەستنی گەرووی هورمز كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە![]() میدیا - تارا : هەڕەشەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەستنی گەرووی هورمز لە دوو هەفتەی رابردوودا، قەیران و ناكۆكی نێوان ئێران و ئەمریكای گەیاندە قۆناغێكی مەترسیدار. لەوبارەیەوە بەرپرسی كۆمیتەی كوردەكانی دانیشتووی ئەمریكا بۆ دیموكراسی و مافی مروڤ لە ئێران، راوسەرنجی خۆی بۆ میدیا دەخاتەڕوو. د. ئازاد مورادیان بەرپرسی كۆمیتەی كوردەكانی دانیشتووی ئەم... |
ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت دەستپێدەكات![]() میدیا - وریا عەلی : بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میدیا گەیشتوون، ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و حكومەتی كوردستان لە كۆتایی ئەم مانگە دەستپێدەكات. نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش تەنیا كاندیدی پارتییە كە پۆستی سەرۆكی حكومەت وەردەگرێتەوە. رۆژی هەینی رابردوو نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەو... |
تیرۆریستان بە بەكارهێنانی بۆمبی لكێندراو مەترسی ئەمنی لە كەركوك زیاتر دەكەن![]() رێبوار عوسمان - كەركوك : تەنیا لە ماوەی مانگی رابردوودا لە كەركوك 23 بۆمبی لكێندراو تەقیونەتەوە، فەرماندەی پۆلیسی كەركوك نیگەرانی خۆی لەوبارەیەوە دەردەبڕێت و رایوایە هاوڵاتیان رێنمایی و هۆشیاركردنەوە بە هەند وەرناگرن، سەرۆكی لێژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگاكەش تێكچوونی باری ئەمنی كەركوك بۆ كێشەی سیاسی نێوان لیستەكانی بەغدا دەگەڕێنێتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەس... |
فەرمانی دەستگیركردنی تارق هاشمی دەگاتە كوردستان![]() میدیا - هەولێر وتەبێژی فەرمیی ئەنجومەنی دادوەری كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەیی و لە راگەیاندراوێكدا فەرمانی دەستگیركردن و قەدەخەكردنی سەفەر لە تارق هاشمی بڵاودەكاتەوە. دادوەر دادیار حەمید وتەبێژی فەرمیی ئەنجومەنی دادوەری كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا كە رۆژی 8/1 بۆی سازدرا، ئاشكرایكرد كە فەرمانی دەستگیركردن و قەدەخەكردنی سەفەر لە تارق هاشمی گەیشتۆتە كوردستان و لەو... |
داوا دەكرێ كورد لە جیاتی چارەسەری قەیرانە سیاسییەكانی عێراق هەوڵی یەكڕیزی ناوخۆیی بدات![]() میدیا - ئازاد مەحموود : چاودێرانی سیاسی بە پێویستی دەزانن رێبەرانی سیاسیی كورد تەنیا بیر لە چارەسەركردنی ئاڵۆزی سیاسی و ناسەقامگیریی ئیدارەكردنی عێراق نەكەنەوەو لەو دۆخە هەستیارەدا زیاتر هەوڵی یەكڕیزی ناوخۆیی بۆ دەستەبەركردنی مافە نەتەوەییەكان بدەن. هەرلەوبارەیەوە چەند كەسایەتییەك بۆ میدیا دێنە ئاخافتن. زیرەك كەمال چاودێری سیاسی و راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی كوردستان، لە ... |
مالیكی پشتگیری تاڵەبانی دەكات![]() میدیا - تایبەت : سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت پارێزگای سەلاحەدین چەندین كێشەی ئیداری لەگەڵ پارێزگاكانی كوردستان و كەركوك و بەغدا هەیە و بەپێی پڕۆژەكەی سەرۆك كۆماریش هەردوو قەزای سامەڕا و بەلەد بۆ بەغدا دەگەڕێنەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش بەدووری نازانێت ئەو لێدوانەی مالیكی قەیرانێكی سیاسی دیكە بەدوای خۆیدا بهێنێت. لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی سۆم... |
دەسەڵاتی بەعسی سوریا بەرەو لەناوچوون دەچێت![]() میدیا - تارا محەممەد : خۆپیشاندانەكانی سوریا 41 هەینی تێدەپەڕێنێ و چاودێرانی سیاسی و رای گشتی جەخت لەوە دەكەنەوە كە فشارێكی گشتگیر بۆ ئیدانەكردنی تاوانەكانی حكومەتی بەعسی سوریا لە ئارادایە و دەسەڵاتی بەشار بەرەو كۆتایی و لەناوچوون دەچێت. د. موسا كاڤال پسپۆڕ لە زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ... |
هەرێمی دیالە ئەو بۆمبەی جەنگی شیعە و سوننە دەتەقێـنێـتەوە![]() بڵند محەممەد - دیالە : ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بەهەرێم بوونی پارێزگاكەی رادەگەیەنێت. سوننەكان بە خاوەنی ئەو بڕیارە دێنە ئەژمار و شیعەكانیش دژایەتی دەكەن و بە خۆپیشاندان و توندوتیژی پەلاماری ئەنجومەنی ناوبراو دەدەن بەڵام پۆلیس دۆخەكە كۆنتڕۆڵ دەكات. پاش پارێزگای سەلاحەدین، رۆژی 12ی كانوونی یەكەم ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بەهەرێم بوونی پارێزگاكەی راگەیاند، بەڵ... |













































