





![]() | ئهمڕۆ | 701 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9405 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33430 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366227 |
كۆمهڵایهتی
- 0
- 1
- 2
- 3
- 4
كچانی مووچەخۆر چانسی شووكردنیان زیاترە![]() راپۆرت - میدیا: زۆربەی كوڕان ئاماژە بەوە دەدەن كە حەزیان بەوە هەیە كچێكی مووچەخۆر بخوازن، چونكە وەك باس دەكەن، ئێستا خەرجی ژیان لە جاران زۆر گرانترەو پێویستە هەردوو هاوسەر بەیەكەوە هەوڵبدەن، هاوكات كچانیش ئاماژە بەوە دەدەن كە هەستیان بەو دیاردەیە كردووە، توێژەرێكیش هۆكارەكەی بۆ باری ئابووری و كۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوە. سیروان رەئوفـی تەمەن 28 ساڵ، ... |
ئۆتۆمبێلەكانی دوای بووك و زاوا شەقامیان شێواندووە![]() راپۆرت - لانه ئامانج:: هاوڵاتییان ئاماژە بەوە دەكەن كە زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوای بووك و زاوا دەكەون، هۆڕنی بەردەوام لێدەدەن و بوونەتە هۆی قەرەباڵغی ناو شەقامەكان، بەرپرسێكی هاتوچۆش جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەوان مەفرەزەی تایبەتیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو دیاردەیە هەیە. ساهیر عومەری تەمەن 45، مامۆستای بنەڕەتییەو گلەیی لەو ئۆتۆمبێلانە هەیە كەوا لەكاتی گواستنەو... |
سوڵحی عەشایری بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەیاسا بەهێزترە![]() راپۆرت - میدیا: كێشەی خوێنداری لەناو كۆمەڵگەی كوردی رەگ و ریشەیەكی قووڵی هەیە، زۆرێك لە خاوەنەكانی ئەو جۆرە كێشانەش ئاماژە بەوە دەكەن كە هەندێك لە دوژمندارەكان بە سوڵحی یاسایی و عەشایریش واز ناهێنن و دوای سوڵحیش تۆڵەی خۆیان دەكەنەوە، بەرپرسێكی كۆمەڵایەتیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە لە ئەنجامی رۆتیناتی دادگاكان خەڵك پەنا بۆ سوڵحی... |
خێزانی كورد ئێستاش حەزی لەمنداڵی زۆرە![]() میدیا - روان عەبدولمەجید: لە دێرزەمانەوە كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی حەزیان لە منداڵی زۆر كردووە، ئەمەش بە گوێرەی توێژەرانی كۆمەڵایەتی و ئەنترۆپۆلۆژی بۆ سیستمی بونیادی كۆمەڵگەكە دەگەڕایەوە، ئەویش بە حوكمی ئەوەی كە كۆمەڵگەكان خێڵەكی و كشتوكاڵی بووە، بەڵام تا ئێستاش بەشێكی زۆر لە خێزانی كوردی ئارەزووی منداڵی زۆر دەكەن. فاروق پیرداود، پیاوێكی تەمەن 59 ساڵە، 12... |
كچان لەپڕۆسەی هاوسەرگیری داوای زێڕی زۆر دەكەن![]() راپۆرت - میدیا: زۆربەی كچان لە كاتی هاوسەرگیری حەز بە زێڕی زۆر دەكەن، بەڵام بەشێكیان لە روویان نایەت خۆیان داوابكەن، بۆیە لە رێگەی دایكیانەوە داوای زێڕی زۆر دەكەن. كوڕێكیش ئەوە دەخاتەڕوو كە زانیویەتی كەپڵەكەی لە رێگەی دایكیەوە پیلانی ئەوەی داناوە زێڕی زۆر داوابكات، متمانەی پێی نەماوە و كشاوەتەوە. رێژین ناوی خوازراوی ئافرەتێكی تەمەن 31... |
ئیدریس دەكوژرێ و بكوژانیشی دیار نین![]() :بەدواداچوون - میدیا: وەكو هەموو ئێوارەیەك دایكی ئاگاداركردەوە كە دەچێتە چایخانە و دەیەوێت هاوڕێكانی ببینێ، بەڵام تا درەنگانی شەو هەواڵی نابێت و مۆبایلەكەشی دادەخرێت، بەیانی، بەدەستبەستراوی تەرمەكەی لە دەرەوەی شاری هەولێر دەدۆزرێتەوە. تا ئێستاش بكوژانی دیار نین، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێریش جەخت لەوە دەكاتەوە كە لێكۆڵینەوە بەردەوامە. ماوەیەك لەمەو بەر پۆلیسێك بەناوی ئیدریس ئیسماعیل... |
هاوڵاتیان خوازیارن شۆفێرانی تاكسی بە یاسا كۆنتڕۆڵ بكرێن![]() میدیا - تالیب محەممەد: هاوڵاتیان گلەییان لە بەشێك لە شۆفێرەكانی تاكسی هەیە و ئاماژە بەوە دەكەن كە هەندێكجار هەڵسوكەوتیان دوورە لە ئاكاری شۆفێری. شۆفێرێكیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەوانیش وەك شۆفێر رۆژانە تووشی چەندین رووداو و كێشە دەبن، بەتایبەت لەلایەن ئافرەتانەوە، لەبەرامبەردا ئافرەتێك ئەوە دەخاتەڕوو كە شۆفێرەكان بە پرسیار، ئافرەتان هەراسان دەكەن. ... |
پاسەوانی تایبەت بۆ پاراستنی سەروماڵ لەزیادبووندایە![]() میدیا - تالیب محەممەد: ئەگەرچی لە بنەڕەتدا كاری پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان ئەركی پۆلیسە، بەڵام زۆربەی دوكانەكانی هەولێر پاسەوانی تایبەتیان هەیە، دۆلارفرۆشێك ئاشكرای دەكات كە تا ئێستا سێ پاسەوان لەلایەن دزانەوە كوژراون، ئەفسەرێكی پۆلیسیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە پاسەوانەكان بە ئەركەكانیان هەڵدەستن و پێویست ناكات خەڵك پاسەوانی تایبەتی بگرن. كاروان ئەكرەمی تەمەن 27 ساڵ، لە ... |
راهێنانی منداڵ لەسەر لێبوردەیی كەسایەتی بەهێز دەكات![]() میدیا - لانە ئامانج: راهێنانی منداڵ لەسەر ئەوەی لە كاتی هەڵە داوای لێبوردن بكات، وا لەو منداڵە دەكات كە كەمترین هەڵە بكات، بەشداربووانی ئەم راپۆرتەش لەسەر ئەوە كۆكن كە وشەی لێبوردن ئاكارێكی بەرز و جوانە، دەروونزانێكیش فێركردنی ئەم وشە بە ئەركی باوان دەزانێت. سۆزان عەبدولقادر، مامۆستای بنەڕەتییە و ئاماژە بەوە دەكات كە هەر كۆمە... |
توانج لێدان لە شێوەزاری ناوچەیی لەبرەودایە![]() میدیا – لانە ئامانج: زۆری و دەوڵەمەندیی شێوەزارەكانی زمان لە كۆمەڵگەی كوردی وایكردووە، تاكەكان لە كاتی قسەكردن، جیاوازی لە ئاخافتنیان هەبێت، ئەمەش زۆرجار دیاردەی توانج گرتن لە شێوەزاری بەرامبەری لێكەوتۆتەوە، توێژەرێكی دەروونیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەو جۆرە توانجانە شەڕی دەروونی لێدەكەوێتەوە. ژیلە عەزیزی تەمەن 25 ساڵ، خوێندەڤانی زانكۆیەو ئاماژە بەوە دەدات كە شێوەز... |
دوو منداڵ بە ئاگركردنەوەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن![]() میدیا - تالیب محەممەد: دوو خوشك بە مەبەستی یاریكردن دەچنە دەرەوە، بەڵام دوای كردنەوەی ئاگرێك لە نێو بۆدی كۆنە ئۆتۆمبێلێك، هەردوو كچە دەسووتێن و گیانیان لەدەست دەدەن. دایك و باوكیان لەو كارەساتە دڵتەزێنە خەمبارن و بەڕێوەبەری پۆلیسیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە لێكۆڵینەوەی زیاتر لەو بابەتە دەكەن. رۆژی 19/3 لە گوندێكی دەوروبەری شاری هەولێر، ... |
هەندێ لەفەرمانبەران بەرامبەر بەئەركەكانیان كەمتەرخەمن![]() میدیا - لانە ئامانج: زۆربەی هاوڵاتیان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەشێك لە فەرمانبەران لە بەجێهێنانی ئەركەكانیان سست و كەمتەرخەمن، جەختیش لەوە دەكەنەوە كە بەجێهێنانی ئەركی پێسپێردراو، لێپرســـــــــــراویەتییەكی ویژدانییە، توێژەرێكیش ئەوەدەخاتەڕوو كە كەسی جددی كەسایەتییەكی دیاری هەیە. نازەنین سوارە، لە خوێندنگەیەكی بنەڕەتی مامۆستای ئینگلیزییە و باس لەوە دەكات كە زۆربەی مامۆستایان بە دڵسۆزی وانە دەڵ... |
چین بووكێك بۆ سێكسكردن دروستدەكات![]() میدیا - رێبوار عوسمان: بەمدواییە لە نێو بازاڕەكانی ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی جۆرە بووكێكی دەستكرد دەبینرێت كە هەڵگرێ تایبەتمەندییەكانی ئافرەتە و لە لایەن كۆمپانیایەكی چینی تایبەت بۆ سێكسكردن لەگەڵ پیاواندا دروست كراوە، ئەوەش ناڕەزایەتی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتی سڤیل و پیاوانی ئایینی و پسپۆڕانی لێكەوتووەتەوە. كۆمپانیایەكی چینی بە ناوی (لی جیان)، جۆرە بووكێكی ... |
منداڵانی ماڵی خەندە خەڵاتی شانۆكاران دابەشدەكەن![]() میدیا - لانە ئامانج: تیپی شانۆی منداڵان لە هەولێر كەرنەڤاڵێكی شانۆیی رێكدەخەن و منداڵانی (ماڵی خەندە)ش تێكەڵی شانۆگەری دەبن. بەشداربووانیش جەخت لە سوودبەخش بوونی شانۆگەرییەكان بۆ منداڵان دەكەنەوە. تیپی شانۆی منداڵان لەهەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لە رۆژی جیهانی شانۆ 27/3/2012 كەرنەڤاڵێكی چەند رۆژەی شانۆییان بەڕێوەبرد. كاتژمێر (5)ی ئێوارەی رۆژانی 29-30/3/2012لە هۆڵی بەڕ... |
رۆڵی یاسا لە هاوسەرگیری بە زۆرەملێ بە لاواز دەزانرێت![]() میدیا - لانە كەركوكی: بەشێكی زۆر لە ئافرەتانی كوردستان رۆڵی یاسا لە پێشگیری لە هاوسەرگیری بە زۆرەملێ بە لاواز دەزانن، ئەوەش بە هۆكارێك دەزانرێ بۆ ئەوەی تا ئێستا ئەو دیاردەیە بە زەقی هەستی پێدەكرێت. ئافرەتێك ئاماژە بەوە دەدات كە باوكی بەرامبەر بە بڕێك پارە بە زۆر بە پیاوێكی زۆر لەخۆی گەورەتری... |
ئافرەتە دەستگێڕەكان لەزیادبووندان![]() میدیا - تالیب محەممەد: كاركردنی ئافرەتان لە گشت كایەكانی ژیان بەرەو زیادبوون دەڕوات، بەتایبەتی ئافرەتانی كاسبكاری سەرشەقام و دەستگێڕ زیاتر بەرچاو دەكەن، ئەوانیش كێشە و ئاریشەی تایبەت بە خۆیان هەیە. ئافرەتێك جەخت لەوە دەكاتەوە كە بە هۆی ئەوەی داوای یارمەتی لە كەس نەكات و خۆی بژیێنێت، ناچارە كاربكات، توێژەرێكیش هۆكارەكەی بۆ سەختی ژی... |
دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی شوێنێك نییە داڵدەی بدات![]() میدیا- لانە كەركوكی: ئافرەتێك دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی هیچ شوێنێك شك نابات پەنای بۆ ببات، ئەو بەرسەهاتی دڵتەزێنی خۆی بۆ میدیا دەگێڕێتەوە. جەختیش لەوە دەكاتەوە كە لەبەرئەوەی دایك و باوكی نەبووە، لەلای ماڵی هاوسەرەكەشی بەختی نەبووە و رێزیان نەگرتووە. سەرپۆشێكی رەنگ خاكی لەسەرەو بە هێواشی و لەسەرخۆی دەدوێ، بەڵام هەندێكجار فرمێسك مەجالی نادات. ك... |
ناپاكی هاوسەری، كێشە و تەڵاقی لێدەكەوێتەوە![]() میدیا - لانە ئامانج: ئافرەتێكی تەمەن 18 ساڵان، دوای ناپاكی لەگەڵ هاوسەرەكەی تەڵاق دەدرێ، ئەو هەموو نهێنییەكانی شكستە خێزانییەكەی بۆ میدیا ئاشكرا دەكات و ئاواتە خوازیشە هەموو ئافرەتێك پەند لەو بەسەرهاتەی وەربگرن. نەمام ئافرەتێكی باڵا ناوەندی رەنگ ئەسمەرە، حیجابێكی رەنگ خاكی لەبەرە، لە هەموو قسەكانیدا سێبەری پەشیمانی پێوە دیارە، چونكە بەهۆی ناپاكی و خیانەت... |
گوندێك هەفتەی یەك رۆژ ئاوی هەیە![]() میدیا - كارزان خەمگین: گوندی مەلاكاغە دەكەوێتە بناری چیای قەرەچووغ بەدیوی دەشتی كەندێناوە، لەرووی ئیدارییەوە سەر بەشارەدێی دیبەگەیە، زیاتر لەسەدەیەكە دامەزراوەو لەشاڵاوی بەعەرەبكردن لەساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو وێرانكراوەو دوای پڕۆسەی ئازادیش ئاوەدان كراوەتەوە، دانیشتووانی گوندەكەش لە كەمی ئاو نیگەرانن و كەموكوڕییەكانیان بۆ میدیا دەخەنەڕوو. عومەر یابەی تەمەن 40 ساڵ، دانیشتووی گوندی (مەلاكاغە)یە و گلەیی ... |
نرخی تاكسی بە هەوەسی شۆفێرەكانە![]() میدیا - لانە ئامانج: زۆربەی هاوڵاتیان گلەیی ئەوە دەكەن كە بەشێك لە شۆفێری تاكسییەكان بە هەوەسی خۆیان پارە وەردەگرن، بەتایبەت ئەگەر كاتەكە درەنگ بێت، نرخ دەفڕێنن، مەلایەك ئەو كارە بە حەڕام دەزانێت، هاوكات بەڕێوەبەری بەشی گواستنەوەش نایشارێتەوە كە هیچ لێژنەیەك بۆ تاكسییەكان نییە، تا بەدواداچوون بكەن. سەرباز خدری تەمەن 20 ساڵ، رۆژانە دوای كار... |
لە داخی تەڵاقدانی خۆی دەسووتێنێ![]() میدیا - تالیب محەممەد: ژنێك دوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی خۆی دەسووتێنێ، دایكی كێشەكە بۆ دڵپیسی و دەستەردانی بنەماڵەی هاوسەری كچەكەی دەگەڕێنێتەوە، خوشكێكی هاوسەرەكەشی ئەو قسانە رەتدەكاتەوە و بە نەخۆشی دەروونی تۆمەتباری دەكات. هەفتەی رابردوو كچێكی تەمەن 26 ساڵ بە ناوی سۆزان، لەگەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر بە هۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی، خۆی سووتاند. مریەم تە... |
ئافرەتێك: بە 10 هەزار دینار فرۆشرام![]() میدیا - لانە كەركوكی: پڕۆسەی هاوسەرگیری و پێكەوەژیانی دووكەس لەپێناو پێكهێنانی خێزان، یەكێك لە بنەما پیرۆزەكانی هەر كۆمەڵگەیەك، بەڵام ئەگەر ئەو پڕۆسەیە بێ خواستی یەكێك لەو دوو رەگەزە بێت، ئەوا ئەو ژیانە بە ناهاوسەنگی دروستدەبێت و ئاسۆیەكی روونی نابێت، یەكێك لە قوربانیانی ئەو جۆرە هاوسەرگیرییەش بۆ میدیا دەدوێ. ناسكەی تەمەن 40 ساڵ... |
چاوپیسی لە نێوان وەهم و راستیدا![]() میدیا - لانە ئامانج: زۆرجار باسی چاوپیسی و چاوزار دەكرێت، كەسانێكیش بەوە تۆمەتبار دەكرێن كە چاویان پیسە. كۆمەڵناسێك ئاماژە بەوە دەكات كە باوەڕبوون بەو دیاردەیە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، مامۆستایەكی ئایینی و دەروونناسێكیش جەخت لە بوونی ئەو دیاردەیە دەكەنەوە كە وەك هێزی كێشكردنی چاو لە هەندێك كەسدا بوونی هەیە. "بڕوای تەواوم ب... |
هاوڵاتیانی كەمدەرامەت لە داخستنی نۆرینگە میللییەكان نیگەرانن![]() میدیا - لانە كەركوكی: بەگوێرەی ئامارەكانی سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان، زیاتر لە 4 هەزار دەرمانخانە و شوێنی دەرمانفرۆشی نایاسایی لە كوردستان بوونی هەیە، بۆ داخستنی ئەو شوێنانەش، لەسەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی تەندروستی بەهاوكاری سەندیكای كارمەندانی تەندروستی هەڵمەتێكی بەڕێوە برد، هاوڵاتیانی كەمدەرامەتیش لەو بارەیەوە قسەی خۆیان هەیە. د.خالس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی كوردستان، ئاماژە ب... |
بە هۆی مۆبایلەوە ئافرەتێك تەڵاق دەدرێ![]() میدیا - تالیب محەممەد: ئێوارەیەك لە رۆژانی دیكە زووتر دەگەڕێـتەوە، بەڵام لەماڵەوە كەس دەرگای لێناكاتەوە، بۆیە بە كلیلەكەی خۆی دەرگا دەكاتەوە، كە دەچێتە ژوورەوە، دەبینێ هاوسەركەی خەریكی مۆبایلە و قسە لەگەڵ پیاوێكی دیكە دەكات، مۆبایلەكەی لێوەردەگرێت و بە سووكی برینداری دەكات، ئەم رووداوەش تەڵاقدانی هاوسەرەكەی لێدەكەوێتەوە. ئازاد پیاوێكی ئەسمەری باڵابەرزی پرچ رەشە، ماو... |
هاوڵاتیەك دوای سنوورداشكردنی كۆتایی بە ژیانی دەهێنێ![]() میدیا - تالیب محەممەد: هاوڵاتیەكی تەمەن 33 ساڵ، دوای سنوورداشكردنی كۆتایی بە ژیانی دەهێنێ، كەسوكارەكەی چۆنیەتی رووداوەكە بۆ میدا روون دەكەنەوە. سەرچاوەیكیش لە پۆلیسی فریاكەوتن ئاماژە بەوە دەكات، لەبەر ئەوەی نەتوانراوە وتەی وەربگیرێ و تەنیا نامەیەكی بە دەستی خۆی نووسیوەو سكالای لەسەر كەس نەبووە، بۆیە كەسیان دەستگیر نەكردووە. ماوەیەك لەمەوبەر كوڕێك بە ناو... |
بوختان رەژووە نەشتسووتێنی رەشت دەكات![]() میدیا - رەوەند بەختیار: دیاردەی قسە هەڵبەستن و بوختان لە نێو زۆربەی كۆمەڵگەكان بوونی هەیە و ئاریشە و ئاكامەكانی بەئاشكرا دەردەكەون، زۆرجاریش بوختان و قسە هەڵبەستن گرفتی لێكەوتۆتەوە، توێژەرێكی كۆمەڵایەتیش تێگەیشتن لە ترسناكی و ئاكامەكانی بوختان بە پێویست دەزانێت و داواكارە، بەهەمووان هەوڵی بنبڕكردنی ئەو دیاردەیە بدەن. ئیمان مستەفا، خوێندەڤانی كۆلێژی كارگێڕی و ئ... |
لادانی سێكسی شیرازەی خێزان تێكدەدات![]() میدیا - راپۆرت : شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئالوودەبوون بە جۆرەكانی لادانی سێكسی، شیرازەی خێزانی دەخاتە مەترسییەوە، هەندێك لە پیاوان نایشارنەوە كە لەگەڵ هاوسەری خۆیان خوازیاری سێكسی ناشەرعین، شارەزایەكی زانستە ئیسلامییەكانیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە بەو جۆرە سێكسانە تەڵاق ناكەوێت، بەڵام ئیسلام رێگەی پێنەداوە و بە حەڕامی دەزانێت. "بەرلەوەی ژن بهێنم، زۆر... |
ڤاڵانتاین بازاڕی گوڵی سوور گەرم دەكات![]() : میدیا - كازران و مەهدی لەزۆربەی وڵاتانی جیهان 14/2 وەك رۆژی خۆشەویستی بە (ڤاڵانتاین) ناسراوە و لە رۆژەدا عاشقان گوڵی سوور وەك دیاری بەیەك دەدەن و پەیمانیان نوێدەكەنەوە، بەشداربووانی ئەم راپۆرتەش راوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بەو رۆژە دەردەبڕن. ڤاڵانتاین، روانگەی جیاوازی لەسەرە و هەركەسەو بۆچوونێكی تایبەت بە خۆی سەبارەت بەو رۆژە هەیە. كار... |
ئافرەتانی كارمەند باسی ئاریشەكانی خۆیان دەكەن![]() میدیا - راپۆرت : بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو، ئێستا رێژەیەكی زۆری ئافرەتان لە دەرەوەی خانووەكانیان كاردەكەن، لەگەڵ ئەوەش ئافرەتان ئاریشەی تایبەت بە خۆیان هەیە و نایشارنەوە كە بەهۆی كاركردنیانەوە تووشی چەندین گرفت و ئاستەنگی كۆمەڵایەتی دەبنەوە، توێژەرێكیش رایوایە گۆڕانكاری ئابووری و كۆمەڵایەتی وایكردووە كە ئافرەت شانبەشانی پیاو كار بكات. شلێر عیسا، ژنە... |
گەنجان شاسواری خەونەكانیان لە قەیسەری دەدۆزنەوە![]() میدیا - تالیب محەممەد : ژمارەیەك لە كوڕانی گەنج نایشارنەوە كە زیاتر بۆ كات بەسەر بردن سەردانی بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر دەكەن، ئەوان ئەو بازاڕە بە "شوێنێكی دڵگیر" دەزانن كە "كچانی زۆر" رووی تێدەكەن. كوڕێك باسی ئەوە دەكات كە بەتەمایە شاسواری خەونەكانی لەو بازاڕە بدۆزیتەوە. بەشێك لە ئافرەتانیش بێزاری خۆیان لەو دیا... |
شۆفێری تاكسیەك بە بیانووی دەركردنی جنۆكە ئافرەتێك دەكوژێت![]() بەدواداچوون - تالیب محەممەد : ئافرەتێك لە ژێر دەستی شۆفێری تاكسیەك بە بیانووی دەركردنی جنۆكە گیانی لەدەست دەدات. كەسوكارەكەی سكاڵا تۆمار دەكەن و بكوژەكەش خۆی رادەستی پۆلیس دەكات. مامۆستایەكی زانكۆش لەبواری زانستە ئیسلامییەكان، دەرهێنانی جنۆكە لە لەشی مرۆڤ، رەتدەكاتەوە و رایوایە ئەوانە نەخۆشی دەروونیان هەیە و لەبری ئازاردانیان دەكرێ دەرمانی گیایی بەكار بێ... |
دڵپیسی لە هاوسەرەكەی جیای دەكاتەوە![]() میدیا - لانە كەركوكی : ئافرەتێك دوای 35 ساڵ تەمەن، بڕیاری شووكردن بە كوڕێكی هەندەران دەدات، بەڵام "دڵپیسی" لە هاوسەركەی جیای دەكاتەوە. دەروون ناوی خوازراوی ئافرەتێكی باڵابەرزی سپی پێستی چاوشینە، ئەو كاتەی قسەی بۆ میدیا دەكرد، بەتەنیا لەگەڵ دایكە بەتەمەنەكەی لە ژووری پێشوازی ماڵەكەیان دانیشتبوو، ئەو كە باس لە بەسەرهاتی خۆی دەكات، بۆ ... |
كچێك بە هۆی سەیركردنی فیلمی ترسناك كۆتایی بە ژیانی دەهێنێ![]() میدیا - تالیب محەممەد : كچێكی دانیشتووی شاری هەولێر بە چەك خۆی دەكوژێت و كەسوكارەكەشی هۆكاری خۆكوشتنەكەی بۆ نالەباری دەروونی دەگەڕێننەوە، بەڵام دایكی جەخت لەوە دەكاتەوە كە كچەكەی بە هۆی سەیركردنی فیلمی ترسناك باری دەروونی تێكچووە و دواتر خۆی كوشتووە. ماوەیەك بەر لەئێستا كچێك بەناوی (پەیمان عەدنان)ی تەمەن 24 ساڵ و دانیشتووی شار... |
دایكی دوو منداڵ بەدوای دایك و باوكی راستەقینەیدا دەگەڕێ![]() میدیا - لانە ئامانج : ئافرتێك كە دایكی دوو منداڵە، تا ئێستا نازانێ دایك و باوكی راستەقینەی خۆی كێن و لە كوێ دەژین. ئەو ژیانێكی زۆر ناخۆشی بینیوە و لەگەڵ ئەوەشدا كە پێیوایە خەسووی جێی دایكی بۆ پڕ كردۆتەوە، تا ئێستاش بەدوای دایك و باوكی راستەقینەیدا دەگەڕێ. چۆمان، ئافرەتێكی تەمەن 25 ساڵە و د... |
بەهۆی ناوچەگەری كچێك حاشای لێدەكرێ![]() میدیا - لانە ئامانج : دوای ئەوەی پێداگری دەكات كە لە دەرەوەی عەشیرەتی خۆیان شوو بە خۆشەویستەكەی بكات، ماڵە باوكی حاشای لێدەكەن، هاوسەرەكەشی بە هۆی رووداوێكەوە دەكەوێتە بەندیخانە و ئێستا خۆی و سێ منداڵی لە ماڵی خەندە ژیان بەسەر دەبەن. شیرین ئافرتێكی تەمەن (35) ساڵە و چەند ساڵێك لەمەوبەر لە خانەی چاودێری كۆم... |
كەمئەندامان داواكارن بەجددی یاساكەیان جێبەجێ بكرێ![]() میدیا- لانە كەركوكی : لە مانگی 12ی ساڵی 2011 پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی تایبەتی بە كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت پەسەندكرد، ئەوانیش لە رێگەی میدیاوە داوای جێبەجێكردنی ئەو یاسایە و ئاوڕلێدانەوەی جددی حكومەتی كوردستان و لایەنی پەیوەندیدار دەكەن، بەجۆرێك لەگەڵ ژیان و گوزەرانی ئێستایان بگونجێ، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵاتیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە ... |
ژنێك لەسەر ماڵی جیا كۆتایی بە ژیانی دەهێنێ![]() میدیا - تالیب محەممەد : ئەو هاوسەرانەی كە لە ماڵی خەزووریان دەژین، زۆرجار كێشە و ناكۆكی خێزانی وایان لێدەكات داوای جیاكردنەوەی ماڵ، یان پێكەوەنانی ماڵی سەربەخۆ بدەن، بەڵام هەندێكجاریش كێشەكان گەیشتووەتە ئاستێكی ترسناك و قوربانی لێكەوتۆتەوە. نموونەی بەرچاویان خۆسووتاندنی ئافرەتێكە كە كەسوكارەكەی بۆ میدیا دەدوێن. هەفتەی رابردوو ژنێك بەناوی سەوزە سابیر كە ... |
جانتای منداڵان وا لە باوان دەكات بارهەڵگری بكەن![]() میدیا - لانە كەركوكی: زۆربەی دایك و باوكان گلەیی ئەوە دەكەن، كە بەهۆی زۆری كتێب و قورسیی جانتای منداڵەكانیان، خوێندەڤانان بەتایبەتی لە قۆناخی سەرەتایی تووشی كێشە دەبن، بۆیە داوا دەكەن وەزارەتی پەروەردە چارەسەرێك بۆ ئەو دیاردەیە بدۆزێتەوە، مامۆستایەكیش هۆكارەكەی بۆ زۆریی وانەكان كاتی كەمی دەوام دەگەڕێنتەوە. هێرۆ كەمال دایكی خوێندەڤانێكی قۆناغی بنەڕەتییە، لەب... |
كچێك لەپێناوی خۆشەویستی كۆتایی بە ژیانی دەهێنێ![]() میدیا - تالیب محەممەد : كچێك دوای ئەوەی خۆی دەخنكێنێ، تەنیا پارچە كاخەزێك لە دوای خۆی بەجێدەهێڵێ، ئەویش نامەیەكە بۆ خۆشەویستەكەی كە تێیدا نووسراوە: "دڵزار گیان شاعیران دەڵێن خۆشەویستی پاك ئەوەیە دەبێ لە پێناویدا بمری، منیش لەپێناوت گیانم دەكەمە خەڵات، چونكە دەزانم بە یەكتر ناگەین، بامردن لەیەكتر جیامان بكاتەوە". كەسوكارەكەشی زانیاری زیا... |













































