سکرتێرى گشتیى YNDK لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانى YNDK کۆدەبێتەوە

میدیا – هەولێر :

 

  ئێوارەى رۆژى یەکشەممە، رێکەوتى 29 / 5 / 2022 ، سکرتێرى گشتیى YNDK لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانى YNDK کۆبۆوە و، سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان روانینى YNDK ى بۆ ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە خستەڕوو.

 ئێوارەى رۆژى یەکشەممە، رێکەوتى 29 / 5 / 2022، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى  یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و پەروەر پاڵانى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى YNDK لە شارى هەولێر، لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانى رێکخستنەکانى YNDK کۆبۆوە و، سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان روانینى YNDK ى بۆ ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە خستەڕوو و، تیشکى خستە سەر رەوشى سیاسیى ئێستاى کوردستان و، وتى کوردستان بە رەوشێکى ناسک و هەستیاردا تێدەپەڕێت، لەسەر هەموو لایەکمانە رەچاوى ناسکى بارودۆخى کوردستان بکەین و، بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بخەینە سەرووى بەرژەوەندییە حزبییەکان و کار بکەین بۆ پاراستن و پێشخستنى ئەزموونى کوردستان، ئەمەش ئەرکى نەتەوەیى و نیشتمانى تەواوى لایەنە سیاسییەکان و هەر تاکێکى کۆمەڵگەى کوردستانە.

 هەروەها مەخموورى داواى لە رێکخستنەکانى YNDK کرد وەک هەمیشە لەسەر سیاسەت و بەرنامەى نەتەوەیىYNDK  بەردەوام بن و پێشمەرگەى پاراستنى کوردستان بن.

  لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا، د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى رێکخستنى YNDK سەبارەت بە کاروخەباتى داهاتووى YNDK قسەى بۆ ئامادەبووان کردو، لەپێناو خورتکردنى کاروخەباتى داهاتووى YNDK کۆمەڵێ سەرنج و پێشنیارو رێنمایى پێویستى بۆ رێکخستنەکانى YNDK خستەڕوو.

 لەدوا تەوەرى کۆبوونەوەکەشدا هەڤاڵان روانین و سەرنج و پێشنیارى خۆیان خستەڕوو، دواى گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوەى نێوان هەڤاڵان کۆبوونەوەکە سەرکەوتووانە کۆتایى بەرنامەى کارى خۆى هێنا.