شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDKسه‌ردانی پارتى دیموکراتى گەلانHDP دەكات

میدیا _ هەولێر
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK سه‌ردانی پارتى دیموکراتى گەلانHDP دەكات، لە سه‌ردانیه‌كه‌ شاندیYNDK په‌یامی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی شه‌هیدكردنی (محمد زه‌كی چه‌له‌بی) پێڕاگه‌یاندن و ئیدانه‌ی تیرۆركردن و شه‌هیدكردنی ناوبراوی كرد له ‌لایه‌ن دوژمنان و ناحه‌زانی كوردستان.
رۆژی چوارشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 25/5/2022 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كورستانYNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان ) سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری ‌پارتى دیموکراتى گەلان (HDP)یان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن (هه‌ڤاڵ ناهید‌ و هه‌ڤاڵ عابد و هه‌ڤاڵ حیكمه‌ت نوێنه‌رانیHDP له ‌باشووری كوردستان) و ژماره‌یه‌ك كادرانی پارته‌كه‌.
له‌ دیدارەکەدا وێڕای هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی شه‌هیدكردنی (محمد زه‌كی چه‌له‌بی) ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌ی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستانیان كرد و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان و فاكتەری سەرەكی به‌دەستهێنانی ماف و سه‌ركه‌وتنی گەلی كوردستانه‌. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و داگیركارییه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا.