پارتی دیموكراتی كوردستان (27)ەمین ساڵیادى دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر:
 مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (27)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى سکرتێرى گشتى و مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK دەکات و، پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسی و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كەیە‌ :

پەیامى پیرۆزبایى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK

 بەڕێز غەفور مەخموری سكرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK
 بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK
 
 بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزباییەكی گەرمی خەبات و كۆڵنەدان لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین و، هیوادارین هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن لە خەبات و تێكۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
  بەخشش و رۆڵی حزبەكەتان لە ماوەی (27) ساڵی رابردوودا دیار و بەرچاو بووە لەپێناو بەدیهێنان و بە دەست خستنی تەواوی مافە رەواكانی گەلی كوردستان، جەختكردنەوە لەسەر  بیری ئازادیخوازی نەتەوەیی و بەرجەستەكردنی لە تاك و كۆمەڵگای كوردستاندا، لەم پێناوەدا هەوڵ و خەباتی زۆرتان داوە و هیوادارین سەركەتوو بەردەوام بن.
 یادی دامەزراندنی حزبەكەتان كە ھاوكاتە لەگەل جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیمان، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەدەکەین و، خەبات و هەوڵ و رۆڵی بەرچاوتان بۆ بەدەستهاتنی دەسكەوتەكان و بەدیهێنانی ئامانجەكانمان بەرز دەنرخێنین، هاوكات جەخت دەكەینەوە لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و رەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.
  هیوادارین بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هەماهەنگییە زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بكەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و دابین كردنی ئایندەیەكی رۆشنتر و گەشتر بۆ گەلەكەمان.
 جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفرازو سەركەوتوو بن ....

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٢