"پێویستە هەموو هێزە کوردستانیەکان ئاگاداری ئەو پیلانە بن"
سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، باس له نیگه‌رانیی پارتی ده‌كات له شێوه‌ی دیزاینی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و ده‌ڵێت: "نیگه‌رانیی پارتی له شوێنی خۆیه‌تی، چونكه گه‌ره‌نتیی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد نییه."
غه‌فوور مه‌خمووری، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (باس‌نیوز) گوتی: "ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان كردی، گومانی لای هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست كردووه، چونكه یاساكه‌ی ته‌واو گۆڕیوه، ئه‌م گۆڕانگارییه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان نه‌بوو، كاری په‌رله‌مان بوو، ئاخر نەهێشتنی كورسیی پێكهاته‌كان و دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه‌ی كاری دادگای فیدراڵییه؟ ئێستاش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شدار نه‌بێت، هه‌ڵبژاردن ناكرێت و ئاسته‌م ده‌بێت، چونكه سه‌ركه‌وتوو نابێت.“
گوتیشێ: "ده‌بێت دادگای فیدراڵی چاو به بڕیاره‌كانیدا بخشێنێته‌وه و پێداچوونه‌وه به بڕیاری لادانی كورسیی پێكهاته‌كان بكات و گۆڕانكارییه‌كان لاببرێن و ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دابنرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه گومان هەیەدەوڵەتی دراوسێ و ئەجیندای دەرەکی دەست بخەنە کاروباری ئه‌م كۆمسیۆنه‌ی عێراقەوە له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه دەست بخرێتە کارەکانیەوە."
ده‌شڵێت: "نیگه‌رانیی پارتی له شوێنی خۆیه‌تی، ده‌بێت هێزه كوردستانییه‌كان له‌و پیلانه ئاگادار بن، چونكە یاریكردن به ده‌نگی حزبه‌كان و دیزاینی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن مه‌ترسییه له‌سه‌ر داهاتووی كوردستان."