جۆن کێری: دۆناڵد ترەمپ خیانەتی لە کوردی هاوپەیمانمان کرد

تشرين1/أكتوير 26, 2019

ئاژانسه‌كان


وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەمریکا رەخنەی لە هەڵوێستی دو هەفتە لەمەوبەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەگرێت و رایدەگەیەنێت، بەکشانەوەی هێزەکانی ناچاکی لە کوردی هاوپەیمانی کرد.

کوردەکان هاوپەیمانی سەرەکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بون لە شەڕی دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش

 

جۆن کێری، وەزیری پێشوی بەرگری ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNN رایگەیاندوە، "کوردەکان هاوپەیمانی سەرەکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بون لە شەڕی دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش و گەڕاندنەوەی ئاسایشی سنورەکانی نێوان سوریا و تورکیا".

کوردەکان توانیان سنورەکان لە تیرۆرستان پاکبکەنەوە و رێگری بکەن لە فراوانبونی زیاتری داعش

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کوردەکان توانیان سنورەکان لە تیرۆرستان پاکبکەنەوە و رێگری بکەن لە فراوانبونی زیاتری داعش، لەکاتێکدا تورکیا هەرگیز رەزامەندی دەرنەبڕی بە ئەنجامدانی ئەو کارە.

جۆن کێری باسی لەوەشکردوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە کشانەوەی هێزەکانی لەرۆژئاڤای کوردستان، رێگەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوەی داوای دەکرد بەدەستی بهێنێت.

ناپاکییەکە کاتێک دەستیپێکرد، کە ترەمپ رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکشێنێتەوە

 

جۆن کێری وتیشی، ناپاکییەکە کاتێک دەستیپێکرد، کە ترەمپ رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکشێنێتەوە، بەم کارە پێگەی ئەمریکای لەو ناوچەیە لاوازکرد و ئەو هەوڵانەی شکستپێهێنا، کە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری ئاسایشی ئەو ناوچەیە ئەنجامدرابون.

لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە 8ی ئۆکتۆبەر لە رۆژئاڤای کوردستان، تورکیا توانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامبدات کە هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتوەکان بون لە شەڕی دژی داعش لە سوریا.

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری خەندان-