رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسی YNDKK پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له‌ سوریا(یه‌كێتی) دەكات، لەدانشتنێكدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.
كاتژمێر 3 ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌، رێكەوتی 10-1-2018، شاندێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كەپێكهاتبوو لەهەڤاڵان ( شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی) له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازییان له‌ شاندێكی باڵای پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له‌ سوریا(یه‌كێتی) كرد، كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان‌ ( مسته‌فا مه‌شایخ جێگری سكرتێر و موسلم شێخ حه‌سه‌ن و فه‌هد یوسف و سالح بۆزان و ئاراس گه‌رتێ )، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكان و شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان و گەلانی سوریا كراو، بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ ئەو ئەگەر و پێشهاتانەی كە له‌داهاتوو لەسەر ئاستی ناوچەكەو سوریا و رۆژئاوای وڵات دێنە پێشەوە و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ریزەكانی پێكهاتەكانی گەلی كوردستان، یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بە زامنی سەركەوتن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان وەسفكرا و هه‌روه‌ها باس له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا. 
 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و تەواوی پارت و لایەنەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان كرا بۆ سەرخستن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور و رۆژئاوای كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌