رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان  YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (32) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی ناوبراو، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكەوتی 12/12/2017، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.عبدالله عدۆ و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامانی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كادرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی ( 32 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانيان له سكرتێر و جێگر و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ كرد، به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن.

هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان،. بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌