رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا-هه‌ولێر

له‌م رۆژانه‌دا پەرتوکی "چل چیرۆكی تراژیدی ژنانی ئێزیدی" چاپ و بڵاو کرایەوە‌ كه‌ چاوپێكه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ 40 له‌و كچ و ژنانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستی چەکدارانی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش رزگار كراون.  

ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی هاوكارمان "فریاد محه‌مه‌د" ئاماده‌ كراوه‌ و سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌ریه‌ك له‌ خاوه‌ن چیرۆكه‌كانی كردووه‌، دەزگەی رۆژنامەوانی "وشە" ئەرکی چاپ کردنی کتێبەکەی لە ئەستۆ گرتووە. لەمبارەیەوە رۆژنامەنووس فریاد محەمەد بە "میدیا"ی گوت" پەرتووکە كه‌‌ له‌ 256 لاپه‌ڕه‌دا چۆنیه‌تی گرتن، رفاندن و ژیانی ژنانی ئێزیدی له‌ژێر حوكمی تیرۆریستانی داعش تا رۆژی رزگاركردنیان له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌ریه‌ك له‌ چیرۆكه‌كان و جۆری سته‌مه‌كانی به‌رامبه‌ر ژنان كراون، جیاواز و دڕندانه‌تر و نامرۆیی ترن. ئاماژەی دا، لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوو دیمانەکان ئەنجام دراون و پاشان بە چل بەش لە رۆژنامەی خەبات بڵاو بۆتەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین خوێنەری کورد دەرفەتی هەبێ بیخوێنێتەوە لە دوو توێی پەرتوکێکدا کۆ کراوەنەتەوەو چاپ و بڵاو کرایەوە، هاوكات وه‌ك به‌رهه‌مێكی به‌نرخ بۆ داهاتوو و له‌ بواره‌كانی توێژینه‌وه‌ و به‌ڵگه‌ی تاوان، چاپكردنی ئه‌و پەرتوکەم بە پێویستزانی، ئەگەر پشتیوانی لۆجستیکی بکرێم هەوڵ دەدام بۆ سەر زمانەکانی بیانی وەری دەگێرم، چونکە چەندە گرنگ تاکی کورد بە ووردی گوێ لە مەینەت و ئەو تاوانە نا مرۆڤایانەی چەکدارانی داعش بگرێ کە دەرهەق بە منداڵ و کچ و ژنانی ئێزیدی ئەنجامیانداوە، بە هەمان شێوەش گرنگ و پێویستە خوێنەری بیانی ئاشنابن بەو تاوانانەی بەرامبەر ئەو منداڵ و کچ و ژنانە کراوە کە چەکدارانی داعش وەک "پاکیزە" مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکردن.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌