





![]() | ئهمڕۆ | 699 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9403 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33428 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366225 |
- 0
- 1
- 2
- 3
- 4
رەزازی . . . بیرەوەرییەكانی بڵاودەكاتەوە![]() ئا: كاردۆ نانەكەلی: هونەرمەندی بەتوانا و خاوەن جەماوەرێكی دیار، ناسر رەزازی، خەریكی بەرهەمێكی نوێیە و بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە. كەسێكی نزیك لە هونەرمەندی گەورە ناسری رەزازی، سەبارەت بە نوێترین كارە هونەرییەكانی بە میدیای راگەیاند كە ئێستا خەریكی بەرهەمێكی نوێیە بەناوی (بیرەوەری). گوتیشی: ئەو بەرهەمەی هونەرمەندی رەسەن لە 9 تڕاك پێكدێت و بە كوالێتی ... |
پێشەوا پەشێو لەئامێز دەگرێ![]() :ئا: سالار بابەشێخ عەبدوڵڵا پەشێو شاعیری گەورەو ناسراوی كوردی بە جەستە دوور لەوڵات و بە رۆح هەردەم لەناو نیشتمان، جارێكی دیكە ئاوێزانی بەژنی هەولێر دەبێت و بەخوێندنەوەی چەند هۆنراوەیەك دەستلەملانێی جەماوەر دەكات. ئێوارەی رۆژی2012/5/6، هۆڵی پێشەوا قازی لە هەولێر و ئاپۆرەی جەماوەرێكی ئەویندار و عەوداڵ و تینووی شیعری پەشێو، ئامێزیان بۆ شاعیری نەتەوەیی... |
وشیار مەرجان: لەفیستیڤاڵی ساڵانەی هەرێم ئەنجامی باش بەدەستدەهێنین![]() میدیا - ئیسماعیل كوێستانی: فیستیڤاڵی هونەری و رۆشنبیری ساڵانەی سەرجەم پەروەردەكانی پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەدەچێت و كۆمەڵێك چالاكی هونەری تێدا پێشكەش دەكرێت. لەبەردەوامی كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان (هەولێر)، رۆژی 24\4\2012 بەئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی حكوومی و حزبی، فیستیڤاڵی هونەری و رۆشنبیری ساڵانەی سەرجەم پەروەردەكانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. لە بارەی ئەو فیستیڤاڵ... |
یارەكەی دڵنیا كۆنە گەنجێكی سلێمانییە![]() میدیا - كاردۆ نانەكەلی: خانمە گۆرانیبێژی دەنگخۆش دڵنیا قەرەداخی، بەم زووانە نوێترین بەرهەمی خۆی كە گۆرانییەكی سینگڵە، پێشكەش دەكات. دڵنیا قەرەداخی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا رایگەیاند كە گۆرانییەكی بۆ گەنجە كۆنەكانی سلێمانی بە ناوی یارم تۆماركردوە، هاوكات كلیپەكەشی هەر لە گەڕەكە كۆنەكانی ئەو شارە دەبێت و گۆتیشی: ئەم گۆرانییە باس لە كوڕە گەنجەكان... |
عەزیز وەیسی: بەشداری كلیپەكەم بكەن![]() :میدیا - رێكەوت سەلام سەلام گۆرانیبێژی ناسراو عەزیز وەیسی موژدەیەك بە بینەر و بیسەری خۆی دەدات و داواشدەكات كە لە كلیپە تازەكەی بەشدار بن. عەزیز وەیسی بە میدیای راگەیاند، لە ئێستا دا خەریكی بەرهەمهێنانی كلیپێكە بە ناوی (خش خش نەرمە) و گوتیشی :لێرەوە داوای ئەوە لە بینەر و بیسەری خۆم دەكەم كە بەشدار ب... |
سادق هەریری: گەنجەكانی ئێستا لە رەسەنایەتی لایانداوە![]() میدیا - لانە ئامانج: سادق هەریری لە زۆربەی بۆنەكان، بەتایبەت یادی هونەرمەندی گەورەی كورد تایەر تۆفیق، گۆرانییەكانی چڕیوە، ئەو گلەیی ئەوە دەكات تا ئێستا كەس ئاوڕی لێنەداوەتەوە. سادق شێخ سەعید كە ناسراوە بە سادق هەریری، ساڵی 1955 لە شارۆچكەی هەریر لەدایك بووە، وەك خۆی باسیدەكات "لەگەڵ دەنگە رەسەنەكەی خاڵە تایەر" گەورە بووە، بۆیە لە ... |
تەنیا كەریم وێڵی كچی كافرۆشە![]() میدیا - كاردۆ نانەكەلی: دەرهێنەری لاو، تەنیا كەریم، لە نوێترین كاری هونەریدا خەریكی دەرهێنانی فیلمێكە بەناوی كافرۆش، بۆ ئەوەش ئەكتەرێكی لێوەشاوەی دەستبكەوێت، رای جەماوەر وەردەگرێت. دەرهێنەر و سینەماكار تەنیا كەریم، لە لێدوانێكی تایبەت بە میدیای راگەیاند كە ئێستا سەرقاڵی فیلمێكە كە بە ناوی كافرۆش، بەڵام دەیەوێت ئەكتەرێكی لێوەشاوە ببینێتەوە، بۆ ئەوەی رۆڵی كافرۆش ب... |
نینا لەئەلبوومی نوێیدا بەسێ زمان گۆرانی دەڵێت![]() ئا: كاردۆ نانەكەلی: خانمە گۆرانیبیژی لاوی دانیشتووی ئوسترالیا، نینا جەمال بەنیازە بەمزووانە بۆ بەرهەمە تازەكەی لە ئوسترالیاوە بۆ كوردستان بگەڕێتەوە. خانمە گۆرانیبێژی لاو، نینا جەمال لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا رایگەیاند، بەنیازە لە داهاتوویەكی نزیك بگەڕێتەوە بۆ كوردستان و كاری بەرهەمە تازەكەی تەواو بكات. هەر لەوبارەیەوە گوتی: ئێستا بەهاوكاری كۆمپانیای ڤین پرۆدێكشن... |
باكووری: گەنجەكانی ئێستا هیچ لە رەسەنایەتی كوردی نازانن![]() میدیا - لانە ئامانج: باكووری ناوێكی دیاری نێو هونەری رەسەنی كوردییە، زیاتر لە نیو سەدەیە خزمەتی هونەری دەكات و گلەیی ئەوە لە گۆرانیبێژە گەنجەكان دەكات كە لەهونەری رەسەنی كوردی دوو كەوتوونەتەوە. باكووری لە بنەڕەتدا ناوی (ئەندریۆس ئیسرائیل خەمۆ)یە و لە بارەی نازناوی باكووری تایبەت بۆ میدیا دەڵێت: ئێمە لە بنەڕەتدا خەڵكی شاری وان لە ب... |
سپی سەرقاڵی كارێكی نوێیە![]() ئا: كاردۆ نانەكەلی: خانمە ئەكتەر و شاعیری بەتوانا كاردینا سپی كە توانیویەتی لە دوو بواری شیعر و نواندندا خۆی تاقی بكاتەوە و سەركەوتنی بەرچاویشی هەبێت، ئێستا سەرقاڵی كارێكی هونەری نوێیە. كاردینا لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا لەبارەی نوێترین كاری خۆی گوتی: ئێستا خەریكی درامایەكم بەناوی (رۆژژمێری شارێك)، ئەم درامایە نووسینی دڵشاد مستەفایە و دەر... |
پیرباڵ فەیسبووكی نییە و هاندەری بەرشەلۆنەیە![]() ئا: كارزان خەمگین: نووسەرو روناكبیر د.فەرهاد پیرباڵ، لە بەرهەمەكانیدا رێچكەیەكی جیاوازو تایبەت بەخۆی هەیە. راشكاوبوونی وایكردووە بەتایبەتی لەناو گەنجان پێگەیەكی بەرچاوی جەماوەری هەبێت. د.فەرهاد پیرباڵ لەمیانەی دیدارێكی رۆژنامەییدا كە لە ژمارەی داهاتووی میدیا بڵاو دەبێتەوە، وەڵامی كۆمەڵێك پرسیاری جیاواز دەداتەوەو راشیدەگەیەنێت "ئەگەر گیڤارا ئێستا بمایە، دەبووە یەكگرتوو"، هەر لەو دیمانەیەش هۆكاری دانەمەزراندنی گەن... |
یەكەم سروود بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی تۆمار دەكرێ![]() ئا: لانە:: هونەرمەند زانیار بەرزنجی دوای دابڕانێك لە تۆماركردن و كلیپكردنی گۆرانی، بە سروودێكی نیشتمانی بە ناونیشانی "ئیعلانی دەوڵەت" گەڕایەوە بۆ ناو بەرهەمە كوردییەكان. ئەم سروودە بۆ یەكەمجارە وەك بەرهەمێكی هونەری باسی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی دەكات كە نەتەوەی كورد سەدان ساڵە تامەزرۆی ئەوڕۆژەیە. بەرزنجی هیوای خواست ئەو سروودە ببێتە مایەی دڵخۆشی بۆ گەلی كور... |
ناسلی رۆڵی شاژنێكی مێژوویی دەبینێ![]() ئا: ئەحمەد تاریق: كچە گۆرانیبێژ ناسلی، دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانی نا. نە كوڕە من سەیری تۆ ناكەم گەر هەولێری نەبیت". جەماوەرێكی زۆری لە هەولێر بۆ خۆی دروستكرد. ناسلی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا، لە بارەی بەرهەمە نوێیەكانی خۆیەوە گوتی "ئێستا خەریكی گۆرانییەكم كە بۆ كوڕانی شاری سلێمانی دەڵێم، هەروەها خەریكی چەند كلیپێكم و دواتر پڕۆژەی سێ... |
یەحیا مەرجان: نوێنەرایەتی بەشێك لە هونەری نەتەوەكەم كردووە![]() ئا: لانە ئامانج: یەحیا مەرجان خدر، بەشی شێوەكاری لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدا تەواو كردووە، لە چەندین فیستیڤاڵی گەورە چ لە بواری شێوەكاری و چ بەدروستكردنی تیپێكی شایی و هەڵپەڕكێی كوردی بەشداری كردووە. لە بواری مۆسیقاشدا وەك موزیك ژەن و گۆرانبێژ دەركەوتووە. زیاتر لە 25 گۆرانی هەیە كە زۆربەیان ئاواز و هۆنراوەی... |
ئەنوەر قەرەداغی دوای (بەمۆ و بنار و لوتكە) كەوكەو كلیپ دەكات![]() ئا: تارا محەممەد: هونەرمەندی دەستڕەنگین، ئەنوەر قەرەداغی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا، ئاماژەی بەوە دا كە لەم ماوەیە سێ پارچە مۆسیقای تایبەت بە ئامێری كەمانی لە فەرەنسا، سوید و كوردستان تۆمار كردووە. گوتیشی "ئەم مۆسیقایانە كارە هونەرییەكانی تەواو بوون و دوو پارچە مۆسیقایان كۆمپانیای تارا فیلم لە سوید بۆی ئەنجام دام، لە دەرهێ... |
شیرین مۆدەكانی بۆ كەرنەڤاڵی جیهانی دەبات![]() ئا: رێكەوت سەلام: شیرین جەوهەر وەك دیزاینەرێكی جلوبەرگی كوردی، دوای لەسەركەوتنەكانی بەردەوام بوو، توانی لە رۆژی ڤاڵانتاین شێوازیێكی نوێی جلی كوردی بەرهەمبێنێـت و ئێستاش چەند جۆری دیكەی بۆ بەشداری لە كەرنەڤاڵی جیهانی ئامادە كردووە. شیرین لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا، لە بارەی كار و بەرهەمەكانی گوتی: ئێستا كۆتایم هێناوە بە دروستكردنی شێوازی جلێكی كو... |
حەمكۆ لە بزركردنی دەترسێ![]() ئا - كاردۆ نانەكەلی: هونەرمەندی كۆمیدی حەمكۆ، ماوەیەكە دەرناكەوێت. ئەو رایوایە هەوڵی بزركردنی دەدرێ. حەمكۆ لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە بۆچی ماوەیەكی زۆرە خۆی بزركردووە، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا گوتی: لەپاش راپەڕینی بەهاری ١٩٩١ وەكو حەمكۆ توانیم لە هەموو قۆناغ و رووداوەكانی ئەو سەردەم رۆڵێكی بەرچاو ببینم، بەڵام سەیر لەوەدابوو، هەر جار... |
نەرمین ماندووە![]() ئا - كاردۆ نانەكەلی: هونەرمەند نەرمین ئەحمەد كاوانی ساڵی 1976 لەدایكبووە. ساڵی 2000 لە سلێمانی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی لە بەشی شانۆ تەواو كردووە و هەر لەو ساڵەدا ژیانی هاوسەری پێكهێناوە. دایكی دوو كوڕە بە ناوەكانی ( نیزاك و هەزار ) و خاوەنی پێنج دراما و چەند كورتە فیلمە و بەشداری چەندین شان... |
دلبەر: دێ كێڤە چی![]() ئا - رێكەوت سەلام: خانمە گۆرانیبێژی دەنگخۆش دلبەر، دوای ئەوەی بە دوو بەرهەم زیاتر ناسرا، ئێستا كۆتایی بە نوێترین كاری كلیپی خۆی هێناوە كە لە لایەن ستاڤی كەناڵی (ڤین تیڤی و ئێنڤی پرۆدەكشن)ەوە كاری بەرهەمهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجام دراوە، سەرچاوەیەك لە ڤین تیڤییەوە بە میدیای راگەیاند: دلبەر یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە گرێ... |
نازێ هاككرا![]() ئا: ئەحمەد تاریق : خانمە گۆرانیبێژی دەنگخۆش نازێ عەزیزی، كە خاوەنی ستایلێكی تایبەت بەخۆیەتی، لە رێگەی میدیاوە رایدەگەیەنێت كە لە فەیسبووك هاككراوە. نازێ عەزیزی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا گوتی: لە رێگەی رۆژنامەكەتانەوە دەمەوێت پەیامێك بۆ جەماوەرەكەم و هاورێكانی فەیسبووكم بنێرم و پێیانڕابگەیەنم كە لە فەیسبووك هاككراوم، بۆیە ئەگەر هەر قسەیەكی هەڵە یاخ... |
گروپی نەوای هەولێر گەشتێكی دیكە دەكات![]() ئا: رێكەوت سەلام : گروپی(نەوای هەولێر) دوای سەركەوتنێكی گەورە، ئێستا بۆ بەرهەمهێنانی گەشتێكی دیكە گۆرانی كوردی خۆئامادە دەكەن. سەرۆكی گروپی نەوای هەولێر هونەرمەند وشیار مەرجان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا، ئاماژەی بەوە دا كە ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی سێ ترای گۆرانی و ئەگەریشی هەیە زیاتر بكرێت، گوتیشی: بەرهەمی ئەم جارە گەشتێكی دیكەی تێدایە كە ... |
خونچەش دژی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە![]() جوان سەعید ئێستا خەریكی دەرهێنانی فیلمێكە بە ناوی (خونچە) كە باس لە توندوتیژی دژ بە مێینە دەكات. ئەم فیلمە لە دەرهێنان و سیناریۆی جوانە سەعید ـە و دەروون نەسرەدین رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێ. جوانە سەعید لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا لەبارەی فیلمەكەوە گوتی: ئێمەی ئافرەت دەمانەوێ لە رێگەی سینەماوە شانبەشانی پیاو كار بكەین و جوان... |
بڕوا .. ساڵانی تەمەنی دەژەنێت![]() ئا: ئەحمەد تاریق میوزیكژەن بڕوا پیرداود، ماوەیەكە خەریكی ئامادەكردنی پارچە میوزیكێكە بە ناوی ساڵانێك، كە باس لە ساڵانی تەمەنی خۆی دەكات. بڕوا پیرداود لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا، لە بارەی ئەو بەرهەمەی گوتی: ساڵانێك گەڕانەوەیەكە بۆ ئەو ساڵە پڕ خۆشی و ناخۆشییانەی تێیدا ژیاوم، لەم چەند رۆژەی داهاتوودا ئەم بەرهەمەم بەشێوەی ڤید... |
دەشنێ: خۆم جوانم و پێویستم بە جوانكاری نییە![]() ئا: ئەحمەد تاریق خانمە گۆرانیبێژ دەشنێ موراد، زۆر بێزارە لەو هەموو پرسیارەی لەبارەی نەشتەرگەری جوانكارییەوە لێیدەكرێت، ئەو پێیوایە ئەوەندە ناشیرین نییە تا نەشتەرگەری جوانكاری بكات. لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ میدیا، خانمە گۆرانیبێژ دەشنێ موراد، باس لە تەمەنی منداڵی خۆی دەكات و ئاماژە بەوە دەدات كە تا تەمەنی 12 ساڵی كچێكی ئارام و ل... |
زانا دوای گریان دەڵێ مەڕۆ![]() :ئا: رێكەوت سەلام گۆرانیبێژ زانا عەبدوڵڵا، ماوەیەك بەر لە ئێستا بە ئەلبوومێكی گۆرانی هاتە نێو دونیای هونەر، چەند رۆژ بەر لە ئێستاش نوێترین كلیپی خۆی بە ناوی (مەڕۆ) بڵاو كردەوە. زانا عەبدوڵڵا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا، ئاماژەی بەوە دا كە دوای ئەوەی ئەلبوومی گریانی بڵاوكرایەوە، ئەو كاتە هیچ كلیپێكی نەكردبوو، بەڵام ئێس... |
ئیسلام دڵ بە كەس نادات![]() ئا: رێكەوت سەلام : هونەرمەندی دیاری دەڤەری بادینان ئیسلام زاخۆیی، یەكێكە لەو هونەرمەندانەی خاوەن ستایلێكی تایبەتە و لەم رۆژانەدا نوێترین كلیپی خۆی بڵاوكردەوە. ئیسلام لە لێدوانێكی تایبەتیدا بە میدیای راگەیاند، ئێستا كۆتایی بە نوێترین كاری كلیپی خۆی هێناوە كە بەرهەمێكە بە زاری سۆرانییە بە ناوی دڵ بە كەس نادەم، گۆرانی دڵ بە كەس نا... |
مەهلێت بەرهەمی تازەی لەبەردەستە![]() ئا: سەردار ئیسماعیل مەهلێت خانمە گۆرانیبێژی ئەسیوپی - كوردستانی، دوای ئەوەی گۆرانییەكی كوردی لەسەر كوردستان بڵاوكردەوە، توانی جەماوەرێكی تایبەت بە خۆی كۆبكاتەوە. مەهلێت لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا، زۆر سوپاسی هەڵكەوت زاهیری ئاوازدانەر دەكات و دەڵێت " مامۆستا هەڵكەوت هونەرمەندێكی گەورەیە و بۆ چوونە ناو دنیای هونەر دەستی گرتم"، هەروەها ئاماژە بەوە دەد... |
محەممەد سوار بە سەبری دەستپێدەكات![]() ئا: شەپۆل شوانی : محەممەد سوار، لە یەكەم كاری هونەری خۆیدا بەرهەمێكی فۆلكلۆری زیندوو دەكاتەوە. محەممەد سواری تازە هەڵكەوتوو لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ میدیا، رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا یەكەم گۆرانی خۆی بە ناوی (سەبری) كە بەرهەمێكی فۆلكلۆرییە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكاتەوە. ئەوەشی خستەڕوو كە سرود فوئاد كاری دابەشكردنی میوزیكی ئەو... |
زۆیا كۆتایی بە ئەڤین هێـنا![]() ئا: رێكەوت سەلام : زۆیا هونەرمەندی ناسراوی رۆژئاوای كوردستان، كلیپی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی گۆرانی "ئەڤیندارۆ" بەم زووانە بڵاودەكاتەوە. زۆیا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا گوتی "كۆتاییم بە نوێترین بەرهەمی خۆم بە ناوی ئەڤیندارۆ هێناوە، كە لە تێكست و ئاوازی خۆمە". گوتیشی "بە شێوازێكی پڕۆفیشیناڵ كارم بۆ كردووە، كلیپی ئەم... |
شەهێن تاڵەبانی دوور دەكەوێـتەوە![]() ئا: رێكەوت سەلام : هونەرمەندی ناسراوی كورد، شەهێن تاڵەبانی نوێترین كلیپی گۆرانی بە ناوی (دووری) بڵاو دەكاتەوە. تاڵەبانی سەبارەت بەو بەرهەمە نوێیەی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا گوتی "ئێستا بە سپۆنسەری هەولێر پرۆدەكشن نوێترین كلیپی گۆرانییەكم بە ناوی (دووری) كۆتایی پێهاتووە و لەلایەن كەناڵی ئاسمانی هەولێرەوە هاتۆتە بەرهەم". وەك باسیكرد گۆرانی دوو... |
لە شانۆگەری ئازاریش پیاو رۆڵی ئافرەتی بینی![]() ئا: كارزان خەمگین : رۆژی 12/12/2011 كاتژمێر 10:30ی بەیانی گروپی خەندەی مەخموور بۆ شانۆو فیلم بەهاوكاری فەرهەنگخانەی مەخموور بە ئامادەبوونی قایمقامیەتی مەخموورو بەرپرسانی حزبی و حكومی لەهۆڵی چالاكییەكان، شانۆگەرییەك بە بۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەناوی (ئازار) پێشكەش كرد. دڵدار خۆشناو سەرپەرشتیاری گروپی خەندەی مەخموور، لە بارەی شانۆی ئازار تایبەت بۆ ... |
هەڵۆ: كەسانێك شاشەكانیان داگیركردووە![]() ئا: ئەحمەد تاریق : هەلۆ گۆرانیبێژێكی لاوی كوردە و ماوەیەكە بێدەنگە، هۆكاری سەرەكیشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە بە كاری رۆژانەی سەرقاڵە. هەر لەوبارەیەوە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا گوتی "هۆكاری دووری لە كاری هونەریم زیاتر بە هۆی سەرقاڵبوونە بە ئیشكردن، هەروەها سەفەر و كەمی كات و كەمی داهات و كۆمەڵێك هۆك... |
دڵزار یەكەم بەرهەمی بۆ یارە![]() ئا: شەپۆل شوانی گۆرانیبێژی لاو (دڵزار رزگار) خاوەنی رێكخراوی "ئێمە كوردین" لە وڵاتی ئیتاڵیا، بە گۆرانی (بڵێن بە یارم) دێتە ناو دونیای هونەر و ئاشكرایدەكات كە چەند كۆمپانیایەكی ئیتاڵیش بۆ دروستكردنی ئەلبووم هاوكاری دەكەن. دڵزار رزگار لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا، ئاماژە بەوە دەكات كە یەكەم بەرهەمی بە ناوی (بڵێن بە یار... |
كچە رۆژنامەنووسەكە بە گژ توندوتیژیدا دەچێ![]() ئا: ئەحمەد تاریق كورتە فیلمی (كچە رۆژنامەنووسەكە) بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەولێر، بۆ دووەمین فیستیڤاڵی كورتە فیلمی توندوتیژی دژ بە ژنان ئامادەكراوە. ئەم كورتە فیلمە كۆتایی بە كاری وێنەگرتنی هاتووە و ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژكردندایە. "كچە رۆژنامەنووسەكە" سیناریۆی رۆژنامەنووس (ئاڤان جاف)ـە، دەرهێنانی (ئاواز ئەحمەد)ـە و كاری وێنەگرتنی (دڵشاد) بۆی ئەنجام داوە. (فر... |
نیلیسا لە لەندەن خۆشم دەوێی كلیپ دەكات![]() ئا: رێكەوت سەلام نیلیسا خانمە گۆرانیبێژی كورد كە بەردەوام هەڵكەوت زاهیر كاری ئاوازدانانی بۆ دەكات، دوای بڵاوكردنەوەی ئەلبوومێكی گۆرانی، نوێترین كلیپیشی بە ناوی (خۆشم دەوێی) تەواوكرد. لە لێدوانێكی تایبەتیدا گۆرانیبێژ نیلیسا بە میدیای راگەیاند كە ئێستا نوێترین كاری كلیپی كۆتایی پێ هاتووە و لە چەند رۆژی داهاتوو بڵاودەبێتەوە، گوتیشی "گۆرانی كلیپەكە بەن... |
ماڵی سینەaما لە ئێوارە نمایشێـكدا![]() ئا: هاوبیر رەحیم دوای ئەوەی كوردستان بە شەش فیلم لە خولی دووەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی كورتە فیلم لە عێراق بەشداربوو، لەبەشی پێشبڕكێی فیلمە عێراقی و نێودەوڵەتییەكان و لە دواڕۆژی فیستیڤاڵەكە فیلمە كوردییەكان توانیان سەركەوتن بەدەستبهێنن و فیلمی "ماڵی مێروولەكان" لە دەرهێنانی شاخەوان عەبدوڵڵا و فیلمی "رۆژی چوارەم" لەدەرهێنانی هەوراز محەممەد، دوو خەڵاتی فیس... |
سەنار: جیلی ئێستا ئازادترن![]() ئا: لانە ئامانج سەنار محەممەد ساڵی 1989 لە هەولێر لەدایكبووە، ئەمساڵ پۆلی شەشەمی زانستی تەواو كردووە، حەزی لە زانكۆ ئەهلییەكانە. ئەو موزیكژەنە و خاوەنی دوو كلیپی مۆسیقایە، تێكست و موزیكی بۆ چەند هونەرمەندێكیش داناوە. یەكەم كاری سەنار پارچە موزیكێك بووە بە ناوی خونچە، كەكلیپی بۆ كردووە، وەك ئاماژەی پێدەدات خۆی ئەو ناوەی بۆ ... |
ناسلی 11 تراكی گۆرانی بەڕێوەیە![]() ئا: ئەحمەد تاریق ناسلی خانمە گۆرانیبێژی كورد، كە ماوەیەكە بە كلیپ و گۆرانییەكانی جەماوەرێكی بەرچاوی لە خۆی كۆكردۆتەوە، ئاشكرای دەكات كە كارێكی نوێی بەڕێوەیە و بەڵێنیش دەدات كارە هونەرییەكانی بەردەوام و باشتر بن. ناسلی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا گوتی "ئەلبوومێكی نوێم لەبەردەستە كە لە 11 تراك پێكهاتووە، دوو گۆرانیشی بە دوێ... |
یوسف لەشكری و موسلیم ئەبوبەكر پێكەوە كاردەكەن![]() ئا: رێكەوت سەلام هەردوو وێنەگر و دەرهێنەری بەتوانا موسلیم ئەبوبەكر و یوسف لەشكری ئێستا بە هاوبەشی كار دەكەن و رایدەگەیەنن كە بە باشترین شێوە خزمەت بە هەموو هونەرمەندانی كوردستان دەكەن. یوسف لەشكری لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیا گوتی "ئێستا لەگەڵ موسلیم ئەبوبەكر كە یەكێكە لەو دەرهێنەر و وێنەگرە بەتواناكانی كوردستان، بڕیارمان داوە ك... |
حەمەسەعید: پیاو بەسە با ئافرەتیش سوود لە تێكستی من ببینێ![]() ئا: لانە ئامانج محەممەد سەعید ئیبراهیم (حەمەسەعید) ئەكتەر و تێكست نووس، كە بەهۆی جوانی تێكستەكانی چەندین هونەرمەند تێكستەكانیان كردۆتە گۆرانی، ماوەی چەندین ساڵیشە ئەكتەر و شانۆكارە. حەمە سەعید لە لێدوانێكی تایبەت بە میدیا هۆكاری زۆری بەكارهێانی تێكستەكانی لەلایەن هونەرمەندانەوە بەتایبەت كچەكان بۆ "ئاسانی، روونی و چێژی وشەكان" دەگەڕێنێتەوە، وەك ئاماژەی پێدەدات بۆ ... |















































