





![]() | ئهمڕۆ | 463 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7953 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47907 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170555 |
- 0
- 1
- 2
- 3
- 4
- 5
- 6
- 7
- 8
- 9
بەدواداچوون... شۆفێری تاكسیەك بە بیانووی دەركردنی جنۆكە ئافرەتێك دەكوژێت![]() بەدواداچوون - تالیب محەممەد : ئافرەتێك لە ژێر دەستی شۆفێری تاكسیەك بە بیانووی دەركردنی جنۆكە گیانی لەدەست دەدات. كەسوكارەكەی سكاڵا تۆمار دەكەن و بكوژەكەش خۆی رادەستی پۆلیس دەكات. مامۆستایەكی زانكۆش لەبواری زانستە ئیسلامییەكان، دەرهێنانی جنۆكە لە لەشی مرۆڤ، رەتدەكاتەوە و رایوایە ئەوانە نەخۆشی دەروونیان هەیە و لەبری ئازاردانیان دەكرێ دەرمانی گیایی بەكار بێ... |
هێزەكانی سوریا پتر لە 70 هاوڵاتی دیكە دەكوژن![]() میدیا – رۆژئاوای كوردستان : ژمارەی قوربانی و كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی رۆژی هەینی رابردوو لە سوریا لە 70 كەس تێپەڕی. خۆپیشاندان و توندوتیژییەكان لە سوریا بەردەوامە و رۆژی هەینی رابردووش لە ژێر دروشمی "روسیا منداڵەكانمان دەكوژێت"، هێزە سەركوتكەرەكانی سوریا پەلاماری خۆپیشاندەرانیان دا و 71 كەس بە گوللەی هێزەكانی سەر بە رژێم كوژران. دەستەی گشتی شۆڕ... |
له سهدا 30ی دەرماڵەی كارمەندانی تەندروستی خەرجدەكرێ![]() میدیا - ئازاد مەحموود : دوای ئەوەی كارمەندانی كارگێڕی وەزارەتی تەندروستی ناڕەزاییان بەرامبەر خەرجنەكردنی 30%ی دەرماڵەی ترسناك دەربڕی، رۆژی 12/2 وەزارەتی دارایی حكومەتی كوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی ئەو دەرماڵەیە نیشاندا. دلێر تارق گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی كوردستان بە میدیای راگەیاند "بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەرماڵەی كارمەندا... |
ئاڵوگۆڕی پەرلەمان و حكومەت لەدوو رۆژی داهاتوو جێبەجێدەكرێ![]() میدیا - وریا عەلی : تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەتی كوردستان جێبەجێدەكرێ، ئەگەری زیادكردنی ژمارەی وەزارەتەكان لەئارادایە، ئۆپۆزسیۆنیش پشتیوانیكردن لە كابینەی نوێ بە بوونی شەش پاكێجەكەی خۆی لە نێو كارنامەی حكومەتی نوێ دەبەستێتەوە. فەرسەت ئەحمەد سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا، ئاشكرایكرد كە سبەی (چوارشەممە) ئاڵوگۆڕ لە پۆستی... |
شاندێكی بازرگانی لوبنانی دێنە كوردستان![]() میدیا – تایبەت: لە درێژەی كاروچالاكیەكانی نوێنەرایەتی بازرگانی كوردستان لە ئیمارات ، شیلان خانەقا نوێنەری حكومەتی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی لە ئیمارات لە گەڵ كۆمەڵەی كاری لوبنانی كۆبووە و لە سەرەتاشدا لە لایەن پارێزەر جوێزێف نەهرا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبی كەتائیبی لوبنانی و سەرۆكی كۆمەڵەی كاری لوبنانی لە دوبەی و جێگری ئەندامانی... |
پەرژینەكانی كۆنكرێتی لە هەولێر هەڵدەگیرێن![]() بهردهم ئۆفیسی رۆژنامهی خهبات میدیا - وریا عەلی : قایمقامی ناوەندی هەولێر ئاشكرایدەكات، بە هۆی باش بوونی بارودۆخی ئەمنی و كەمبوونەوەی مەترسی ئەمنی و تیرۆر لە پارێزگای هەولێر پەرژینی كۆنكرێتی بەردەم بارەگاكانی حكومی و حزبی هەڵدەگیرێن. لە دوای ساڵی 2004ـەوە بە هۆی خراپبوونی بارودۆخی ئەمنی و سەرهەڵدانی مەترسیی تیرۆر و تەقینەوە لە باشووری كوردستان... |
هەڵبژاردەی عێراق داوای روونكردنەوە لە فیفا دەكات![]() یەكێتیی نێودەوڵەتی تۆپی پێ كە بەفیفا ناسراوە بەشێوەیەكی فەرمی بڕیاری دا هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەكانی پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادی 2012 ی لەندەن دووربخاتەوە. پاش ئەوەی لە یاری چوونی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیماراتدا، عێراق یاری بە جاسم فەیسەڵ كردووە كە دوو كارتی زەردی هەبووە، هەرچەند عێراق لەو یارییەدا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر... |
سوپاس و پێزانین![]() بەناوی خۆم و بنەماڵەكەمانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزو خۆشەویستانە دەكەین كە بەشداری پرسەی خوالێخۆشبوو ( قاسمی تاهیری حاجی سەعید )ی برامانیان كرد چ لە كاتی بەخاكسپاردن و چ لە پرسەدا، بەتایبەت بەڕێز سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان بە ناردنی پەیامی هاوخەمی و نوێنەریان بەڕێز كاك سیداد بار... |
دەرچووانی ئابووری و كارگێڕی بە مامۆستا دادەمەزرێن![]() میدیا – ئازاد مەحموود : سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان پێشنیار دەكات لەقوتابخانەكان گرنگی بە وانەی ئابووری و كارگێڕی بدرێت و دەرچووانی كۆلێژەكانی ئابووری و كارگێڕی وەك مامۆستای پسپۆڕ لەو بوارە دابمەزرێنن. شەماڵ نوری ئەندامی بەشی رۆشنبیری لە سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە میدیای راگەیاند "لەناوەندەكانی خوێندن بابەتە ئابوورییەكان لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕ ناوترێتەوە، لەبەر ئەوە پێشنیارێ... |
كۆمەڵی ئیسلامی جارێكی دیكە لەبەر ئەی رەقیب هەڵنەستایەوە![]() میدیا - بەهمەن عومەر : لە رێوڕەسمی یادی شۆڕشی گەلانی ئێران كە لەهۆڵی میدیا لە هەولێر بەڕێوەچوو، شاندی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەو یادەدا لەبەر سروودی ئەی رەقیب هەڵنەستان و نوێنەرەكەشیان رەخنە لەو سروودە نەتەوەییە دەگرێت، چاودێرێكی سیاسیش داوادەكات ئەوانەی لەبەر سروودی نیشتمانی هەڵناستن سزابدرێن... |
ههشت هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە گوندی كۆری دروستدەكرێت![]() میدیا - تایبەت : بڕیارە لەمساڵدا 8000 یەكەی نیشتەجێبوون بەناوی گوندی كۆری دروست بكرێت. جێگری پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت كە ئەو پڕۆژەیە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی هەژار دەبێت و لەكاتی خۆیدا فۆڕمێكی تایبەت بڵاودەكەنەوە بۆ ئەوەی تەنیا كەسانی نیازمەند لێی سوودمەند بن. تاهیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری هەولێر، بە میدیای راگەیاند "لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە ئەمساڵ د... |
نیشتەجێی كۆمەڵگە زۆرەملێكان بە سوودمەند هەژمارناكرێن![]() میدیا – ڤەدان: بە مەبەستی هاندانی خەڵك بۆ گەڕانەوەی گوندەكانیان، وەزارەتی دارای كوردستان، بڕیاری ئەوە دەردەكات كە ئەوانەی لەسەردەمی رژێم لە كۆمەڵگە زۆرەملێیەكان پێشینەی خانووبەرەشیان وەرگرتووە، بە سوودمەند هەژمار نەكرێت، بەو مەرجەی بۆ گوندەكانیان بگەڕێنەوە. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی میدیای راگەیاند كە بەپێی نووسراوێكی فەرمی، وەزارەتەكەیان بڕیاریداوە، ئەو هاوڵاتیان... |
لەبری بەشەخۆراكی فەوتاو هاوڵاتیان بەپارە قەرەبوو دەكرێنەوە![]() تالیب محەممەد-هەولێر: مەحما خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای راگەیاند: ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەنگيیەكیان لەسەر مەسەلەی بەشەخۆراك بەرامبەر نەوت دروست كردووە، بۆ ئەوەی لەبری بەشە خۆراك هاوڵاتیان بەپارە قەرەبوو بكرێنەوە، گوتیشی "بەپيی ئاماری وەزارەتی بارزگانی عێراقی بری حەوت ملیۆن خێزان بەشە خۆراك لە عێراق وەردەگرن، هەروەها ئێستا بیر لەوە دەكرێتەو... |
بەبێ ئۆپۆزسیۆن هەڵبژاردنی لقەكانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بەرێوەچوو![]() میدیا- ئازاد مەحموود: دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەمساڵ كۆنگرەی سەندیكای كارمەدانی پیشەیی تەندروستی بەرێوەچوو، لەچەند رۆژی رابردوو هەڵبژاردنی دەستەی كارگێری لقەكانیش كۆتایی هات، لەبەرامبەریشدا لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن، كۆنگرە و هەڵبژاردنی لقەكان بەنایاسایی دەزانن. هاوار حەسەن ئەندامی دەستەی باڵای سەندیكای كارمەندانی پیشەیی تەندروستی كوردستان بە ماڵپەڕی میدیای راگەیاند: دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و هەڵبژاردن... |
خالید شوانی: ئوسامە نوجێفی رێگری لە پڕۆژەیاساكەی مام جەلال دەكات![]() رێبوار عوسمان- كەركوك: لەلایەكەوە، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عەرەبی كەركوك لە رێگای ئەنجومەنی سیاسی عەرەبەكانەوە، دژایەتی خۆیان بۆ مادەی 140 دووپاتكردەوە و داوایانكرد مادەی 23 جێبەجێ بكرێت، و پرسی كەركوكیش لە كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق تاوتوێ نەكرێت، لەبەرامبەریشدا خالید شوانی پەرلەمانتار لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان بەتوندی داواكارییەكانی ئەو پەرلەمانتارە عەرەبانەی رەتكردەوە و راشیگەیان... |
بەغدا بەڵێنی دامەزراندنی پۆلیسەكانی كەركوكی بەجێ ناگەیەنێ![]() میدیا - رێبوار عوسمان: حكومەتی عێراق ماوەی ساڵێكە بەڵێنی دامەزراندنی 150 پۆلیسی هاتوچۆی بە شاری كەركوك داوە و تا ئیستا بەڵێنەكەی بەجێ نەگەیاندووە. عەمید عومەر جەعفەر بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی میدیا رایگەیاند كە ساڵی پار داوای 400 پلەی وەزیفیان لە وەزارەتی ناوخۆ كردبوو، بەڵام تا ئیستا نازانن لەو 400 پلە وەز... |
تەقینەوەی مین هاوڵاتییەكی كورد بریندار دەكات![]() میدیا – تارا : هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری (پاوە)ـی سەربە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئاكامی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار دەبێت رۆژی هەینی رابردوو لە ئاكامی تەقینەوەی مینێك لە دەورووبەری پێگەیەكی كۆنی سەربازی لە پێنج كیلۆمەتری شاری نەوسوود، هاوڵاتییەكی كورد بە ناوی (سەیوان بەهلوولی فەر) كە سەرقاڵی كۆكردنەوەی دار بووە بۆ ئاگركردنەوە، بە توندی بریندار و پا... |
كۆریای باشوور و عەرەبستان رێكەوتننامەیەكی گرنگ واژۆ دەكەن![]() میدیا – تارا: یەكێك لە گەورەترین پاڵاوتگەكانی كۆریای باشوور رێكەوتننامەێكی ٢٠ ساڵە بۆ كڕینی نەوت لە عەرەبستان سەعوودی واژۆ دەكات. بە پێی راپۆرتی فرانس پرێس، كۆمپانیای (ئێس ئۆویل) كە خاوەنی یەكێك لە گەورلاەترین پاڵاوتگەكانی نەوتە لە كۆریای باشوورە لە ماوەی ٢٠ ساڵی داهاتوو، ساڵانە نزیك بە ٢٣٠ میلیۆن بەرمیل نەوت لە كۆمپانیای (ئارامكۆ) بۆ... |
گەرمیان هاوكاری خۆی دەگەیەنێتە لێقەوماوانی وان لەسۆران![]() میدیا - بڵند محەممەد : پاش زەمین لەرزەكانی شاری وان، بەشێك لە دانیشتوانەكەی ئاوارەی سۆران دەبن، بەمەبەستی یارمەتیدانیان لە دەڤەری گەرمیان 30 هەزار دۆلاریان بۆ كۆدەكرێتەوە. بێستوون باجەلان چالاكوان لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە دەڤەری گەرمیان، بە ماڵپەڕی میدیای راگەیاند كە پاش ئەوەی دەستیان بە كۆمەك كۆكردنەوە بۆ لێ قەوماوانی زەمین لەرزەكانی وان كرد، توانیا... |
لە جەلەولا بكوژی پتر لە 100 كەس دەستگیر دەكرێت![]() میدیا – سالار: هێزێكی ئەمنی لە شارۆچكەی جەلەولا بەرپرسێكی رێكخراوی قاعیدە دەستگیردەكات كە تەنها لە پارێزگای سەلاحەدین زیاتر لە 100 كەسی كوشتووە. بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا ئەنوەر حوسێن رایگەیاند "چەند رۆژێك لەمەوبەر لەلایەن نووسینگەی تاوانە گەورەكانی خانەقین و جەلەولا، بەپێی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و تەواو، لە نێو شارۆچكەی جەلەولا تیرۆریستێك بە ناوی عەبدوڵ... |
48 داواكراو و گومان لێكراو لەداقوق دەستگیردەكرێن![]() میدیا – زانیار داقوقی : سەنتەری بەشەچالاكییە هەماهەنگیەكانی كەركوك، ئەوەی خستەڕوو كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك، شەش داواكراو و 42 گومانلێكراو دەستگیر دەكرێن. سەرچاوەیەك لەسەنتەری بەشەچالاكییە هەماهەنگیەكانی كەركوك، تایبەت بە ماڵپەڕی میدیای راگەیاند كە لە رۆژی 1\2دا لە هەڵمەتێكی پكشنینی هێزەكانی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك، هێزێكی فەوجی 15 فرقەی 12سوپای عێراقی، ... |
سێ تیرۆرست له سێداره دران![]() رێبوار عوسمان- كەركوك: بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك ئاشكرای دەكات، سێ تیرۆریست كە بەڕەچەڵەك خەڵكی قەزای حەویجەن، دوێنێ لەلایەن دادگای عێراقییەوە لەسێدارە دران و هەر ئێوارەی دوێنێ تەرمەكانیان رادەستی خانەوادەكانیان كراوەتەوە. عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك لە لێدوانێكیدا بە میدیای راگەیاند ، سێ تیرۆریست كە بەڕەچەڵەك خەڵكی قەزای حەویج... |
گەنجانی كەلار هێماكانی هاتوچۆ پاكدەكەنەوە![]() میدیا - بڵند محەمەد : بە مەبەستی كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ، گەنجانی كەلار هەڵدەستن بە پاككردنەوەی هێماكانی هاتوچۆ، راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیانیش هاوكاری كردنی گەنجانی كەلار بەرزدەنرخێنێ. كارزان مەجید، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بە ماڵپەڕی میدیای راگەیاند كە خۆشحاڵن بەوەی كە گەنجانی شارۆچكەی كەلار هاوكاری پۆلیسی هاتوچۆیان كردوە بەوەی كە هەستاون بە پاككردنەوەی نیشانە و ... |
پەنابەرێكی كورد لە بەریتانیا دەكوژرێت![]() میدیا - رابەر دێرەیی: لاشەی پەنابەرێكی كورد لە شاری بێرمینگهامی وڵاتی بەڕیتانیا دەدۆزرێتەوەو دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنن كە خەریكی ڵێكۆڵینەوەن. بەپێی راپۆرتی پۆلیسی بەریتانی، لاشەی پەنابەرێكی كورد بە ناوی بەختیار ئەحمەد میراودەلی تەمەن 40 ساڵ، لە ماڵەكەی خۆی دەدۆزرێـتەوە، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش ئەوە دەركەوتووە كە برینێك لە ملی ناوبراو هەبووە، بەم هۆیەوەش گیانی لە... |
پـــرســەنــــــــامـــە![]() بەبۆنەی كۆچی دوایی خواڵێخۆشبێت ( قاسم تاهیر سەعید) لەرێكەوتی 11/2/2012 كە دەكاتە برا گەورەی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان و بنەماڵەكەیان دەكەین. لەخوای گەورە داواكارین خوا سەبوریان بدات و خواڵێخۆشبێت بە بەهەشتی خۆی شاد بكات.....انا لله وانا الیە راجعون پرسە لە مزگەوتی سەید حوسێن لە گەرەكی نەورۆز لەشاری هەول... |
كۆنگرەی نیشتمانی كەمە نەتەوەكان ناگرێتەوە![]() میدیا - زانیارداقوقی : ئەو داوایەی بەستنی كۆنگرەی نیشتمانی ئاشتەوایی سەرۆك كۆماری عێراق، كە بۆ نزیك بوونەوەو چارەسەری كێشەكان كردبووی، كەمە نەتەوەكان و كریستیانەكان ناگرێتەوە. دوای ئەوەی لەنیوان زۆربەی لایەنە سیاسییەكان كێشەو ئاڵۆزی روویدا، بەتایبەت نێوان لیستی دەوڵەتی یاسا و لیستی عێراقی، كێشەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و كێشەی موتڵەگ و هاشمی، جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆم... |
لە دیالە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 6 گروپی تیرۆریستی دەركرا![]() زانیار داقوقی-دیالە: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ ئاگاداری ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی بۆ 6 گروپی تیرۆرستی دەركردووە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئەوە دەخاتەڕوو كە داوایان لێنەكراوە ئەوان هیچ لیستێك بنێرن. بەپێی ئەو زانیارانەی دەست ماڵپەڕی میدیا كەوتووە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی بۆ 6 گروپی تیرۆریستی دەركردووە، ئەم بڕیارە بەبێ&z... |
سەرۆكی پەیمانگەی دادوەری: تەرمی 7528 هاوڵاتی گەیاندراوەتە لامان![]() ئا: میدیا : سەرۆكی پەیمانگەی دادوەری كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەیی ئاماری ساڵی 2011 دەخاتەڕوو كە 7528 بەهۆی رووداوی جۆربەجۆر هاتۆتە لایان. یاسین كەریم سەرۆكی پەیمانگەی دادوەری كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەیی رایدەگەیەنێـت كە لە ساڵی 2011دا تەرمی 7528 كەس هاتۆتە لایان و گوتی: لەمانەش 983 كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە،... |
ئەنجومەنی تەلەعفەر رەخنە لە پارێزگای موسڵ دەگرێت![]() میدیا - رێزان ئەحمەد : سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای تەلەعفەر رەخنە لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ناوخۆیی پارێزگای موسڵ دەگرێت و ئەوە دەخاتەڕوو كە وەڵامی نووسراو و داواكارییەكانیان نادەنەوە. د. عەبدولعال عەباس سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای تەلەعفەر لە لێدوانێكی تایبەت بۆ میدیادا رایدەگەیەنێت كە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەردنی ناوخۆیی پارێزگای موسڵ هەمیشە دژی ویستەكانی دانیشتوانی قەزاكە بووە و بەد... |
"هەر داواكارێك بیەوێ ببێتە دادوەر نابێ حزبی بێت"![]() میدیا - وریا عەلی : پەیمانگەی دادوەری لە كوردستان یەكەم خول بۆ پێگەیاندنی دادوەر و داواكاری گشتی دەكاتەوە، ئەوانەشی دەیانەوێ ببنە دادوەر، كۆمەڵێك مەرجیان بۆ دانراوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دادیش رایدەگەیەنێ هەر داواكارێك بیەوێ ببێتە دادوەر نابێ حزبی بێت. نەریمان تالیب وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ میدیا رایگەیاند، پەیمانگەی دادوەری لە كوردس... |
بۆردومانەكانی سوریا سەدان قوربانی لێدەكەوێتەوە![]() میدیا - رۆژئاوای كوردستان : بوردومانەكانی حمس، لە سوریا 337 كــــوژراو و 1300 بریندارانی لێدەكەوێتەوە. ئەندامی دەستەی شۆڕشی سوریا، هادی عەبدوڵڵا، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ئتشكرایدەكات كە تا ئێستاش بە هۆی بۆردومانی تۆپ و تانكەكانی سوپای سوریا بۆ شاری حمس ژمارەی كوژراوان و برینداران بەرز دەبێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو كە گەڕەكی خالیدیەی شاری حمس بە چ... |
كوردستان تا 2015 پێویستی بە هەزار قوتابخانە هەیە![]() میدیا - وریا عەلی : وەزیری پەروەردەی حكومەتی كوردستان رایدەگەیەنێ تا ساڵی 2015 باشووری كوردستان پێویستی بە هەزار قوتابخانە هەیە، بۆ ئەمەش پلانێك لە ئارادایە تا ئەوكاتە ئەو قوتابخانەیانە بنیادبنێن. سەفین دزەیی وەزیری پەروەردەی حكومەتی كوردستان بە میدیای راگەیاند، بەپێی پلانێكی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردە كە لە ساڵی 2011 دا ئامادە كراوە، وەزارەتی... |
سكرتێری گشتیی (یندك) پێشوازی لە بەڕێز شاكرئاغای خەیلانی دەكات![]() میدیا - هەولێر : سكرتێری گشتیی (یندك) پێشوازی لە سەرۆك و خزمانی عەشیرەتی خەیلانی كردو سەبارەت بە چەند بابەتێكی پەیوەست بەڕەوشی كۆمەڵایەتی و رۆڵی هۆزو عەشیرەتەكانی كوردستان گفتوگۆیان كرد. پێشنیوەڕۆی پێنجشەممەی 2/2/2012 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان (یندك) لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی (یندك) لە شاری هەولێر پێشوازی لە بەڕێز شاكر ئاغ... |
چۆپی بانگەوازێك بۆ هۆگرانی دەكات![]() ئا: ڤەدان : هونەرمەند چۆپی بانگەوازێك ئاراستەی هۆگرانی دەكات و ئەمەش دەقی بانگەوازەكەیەتی: هەموو هۆگران و گوێگرانی خۆم ئاگادار دەكەمەوە كە چەندین كەس هەن بە ناوی منەوە (فەیسبووك)یان كردووەتەوە و بەناوی منەوە پەیوەندی لە گەڵتاندا دەكەن و راوبۆچوونی خۆیان لە بری من بە بەڕێزتان رادەگەیەنن. لێرەدا روونیدەكەمەوە كە ئەو راوبۆچوونانە كە بە ئێوەی بە... |
جووتیاران داوای زیادكردنی پێشینەی كشتوكاڵ دەكەن![]() میدیا - تالیب محەممەد : پێشینەی قەرزی كشتوكاڵ بۆ هەر جووتیارێك 100 ملیۆن دینارە، بەڵام بەشێك لە جووتیاران بەو قەرزە دڵخۆشنین و رایانوایە مەرجەكانی قورسە و تەنیا جووتیارە دەوڵەمەندەكان لێی سوودمەند دەبن، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی جووتیارانیش پێیوایە پاڵپشتێكی باشە و لە نەبوونی باشترە. سەعدی رەحمانی تەمەن50 ساڵ، یەكێكە لەو جووتیارانەی گلەیی لە كەمی ... |
كچێك بە هۆی سەیركردنی فیلمی ترسناك كۆتایی بە ژیانی دەهێنێ![]() كچێكی دانیشتووی شاری هەولێر بە چەك خۆی دەكوژێت و كەسوكارەكەشی هۆكاری خۆكوشتنەكەی بۆ نالەباری دەروونی دەگەڕێننەوە، بەڵام دایكی جەخت لەوە دەكاتەوە كە كچەكەی بە هۆی سەیركردنی فیلمی ترسناك باری دەروونی تێكچووە و دواتر خۆی كوشتووە. درێژهی ئهم ههواڵه له بهشی كۆمهڵایهتی ماڵپهڕهكهمان زیاتر بزانه&zwn... |
بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی داوای كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان دەكرێت![]() میدیا – ئازاد مەحموود : دوای تێپەڕبوونی 25 رۆژ بەسەر داوای 38 پەرلەمانتار بۆ كۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی، پەرلەمانتاران بۆ ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە چاوەڕوانی وەڵامی سەرۆكی پەرلەمان دەكەن. پەیمان عزەدین ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند 38 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی كۆتاییهاتنی خولی گرێدان، داوایەكیان پێشكەش بە سەرۆكی پ... |
د. كەمال سەید قادر: هەڕەشەی كەمكردنەوەی بودجەی كوردستان جینۆسایدە![]() میدیا - لانە ئامانج : د. كەمال سەید قادر، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا، هەڕەشەی كەمكردنەوەی بودجەی كوردستان بە "جینۆساید" لە قەڵەم دەدات و تارق هاشمی بە پەناهەندەیەك دەزانێت كە كێشە یاساییەكەی بە سیاسی كراوە. د.كەمال سەید قادر، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا، سەبارەت بە هەڕەشەكردنی بڕینی بودجەی باشووری كوردستان... |
یانەی زاخۆ یاریزانێكی بەڕازیلی دێنێت![]() بەمەبەستی تۆكمەتركردنی ریزەكانی یانەكەی بۆ قۆناغی دووەمی خولی نوخبەی عێراقی، یانەی زاخۆ لەگەڵ یاریزانێكی بەڕازیلی بە ناوی رۆدریگۆ، كە لە هێڵی بەرگری یاری دەكات، بانگهێشت دەكات و ناوبراو بەمەبەستی پەیوەندیكردن بە ریزەكانی یانەی زاخۆ گەیشتە شارەكە و پێشوازی لێكرا. رۆدریگۆ، یاریزانێكی بەڕازیلییە كە پێشووتر لە خولی یۆنانی و لە ریزەكانی یانەی ئۆلۆمپیا... |
مامۆستایانی پارێزگای كرماشان ماندەگرن![]() میدیا - رۆژهەڵاتی كوردستان : كۆمەڵێك لە مامۆستایانی كرماشان لە نامەیەكدا بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و فێركردنی پارێزگای كرماشان، مانگرتنی خۆیان رادەگەیەنن. بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی PAZADIK مامۆستایانی كرماشان رایانگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی كە مووچەی مانگەكانی سەرماوەز و بەفرانباریان پێنەدراوە، رۆژی 15 ی رێبەندان دەست دەدەنە مانگرتن. لە بەشێكی دیكە لە نامەكەدا هاتووە "سەرەڕای پێوەندیی بەردەوام... |
هێرشی خۆكوژی هەڕەشە لە توركیا دەكات![]() میدیا - باكووری كوردستان : تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەبەردەم بنكەیەكی پۆلیس لەنزیك شاری ئانتالیا لە باشووری توركیا، كوژراوێك و دوو برینداری لێدەكەوێتەوە. تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بنكەیەكی سەربازی لە ناوچەی "گوینۆك" لە نزیك شاری ئانتالیا رووی دا كە كوژراوێك و دوو برینداری لێدەكەوێتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێك ئەو كردەوەیەی لەئەستۆ نەگرتووە. لە لایەكی دیكەوە بەپێی هە... |
PKRK حەڤدەهەم ساڵیادی پیرۆز دەكاتYNDK![]() میدیا - هەولێر : شاندێكی باڵای YNDK ئامادەی رێوڕەسمی حەڤدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی PKRK بوون و پیرۆزبایی YNDK یان بەم بۆنەیەوە پێڕاگەیاندن. پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەی 2/2/2012 شاندێكی باڵای یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ( غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK، د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی، قەهار تاهیر و خالید مەحموود ... |
شهست جۆر دەرمانی ساختە دەستی بەسەردا گیرا![]() میدیا - وریا عەلی : بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی كوردستان، ساڵی رابردوو (2011) بڕی 16 هەزار تەن خۆراكی ماوەبەسەرچوو بۆ ئەو شوێنە گەڕێندراوەتەوە كە بۆ كوردستان هێنراوە، هاوكات پتر لە 200 كەسیش بە هۆی گوللەوە گیانیان لە دەستداوە. دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنــامەییدا د. تاهیر هەورامی وەزیری تەندروستی حكومەتی كوردستان رایگەیاند، ساڵی رابردوو ... |
داوای دابەشكردنی داهاتی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دەكرێت![]() میدیا - رێبوار عوسمان : ئەندامێكی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، لیستی هاوپەیمانی كوردستان و لێژنەكەیان پاڵپشتی لە داواكاری ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراقی دەكەن، كە پێشنیاریان كردووە سندوقێك دروست بكرێت بۆ ئەوەی بڕێك لە داهاتی نەوتی وڵاتەكە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكرێت. نەجیبە نەجیب ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای راگەیاند... |
د. رۆژ نوری شاوەیس بۆ میدیا: عێراق بەرەو تێكچوونی سیستمی فیدڕاڵی هەنگاو دەنێ![]() تایبهت: میدیا : د. رۆژ نوری شاوەیس جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە دیدارێكیدا لەگەڵ میدیا كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكات، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە هەموو كوتلەكانی سیاسی لە عێراق كێشەیان لەگەڵ یەكتر هەیە، بۆیە ئەم وڵاتە بەرەو تێكچوونی سیستمی فیدڕاڵی هەنگاو دەنێ له بهشی ههڤپهیڤینی ماڵپهڕهكهمان درێژهی دیداری د. رۆژ ن... |
YNDKراگەیاندنی كۆتایی كۆبوونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان![]() سەر لەبەیانی رۆژی شەممە 4/2/2012 كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردســــــــــتان YNDK بەسەرپەرشتی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر بە دەقیقەیەك وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهید سەربەست مەحموودو تەواوی شەهیدانی كوردستان بەست و، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر رەوشی سیاسی كو... |
یاسایەك بۆ پێدانی قەرزی 50 ملیۆن دینار بەفەرمانبەران ئامادەدەكرێ![]() میدیا- ئازاد مەحموود : بە مەبەستی پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی كوردستان و عێراق، ژمارەیەك پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسایەكیان ئامادەكردووە و بڕیاری خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت. پەرلەمانتار سامان فەوزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای راگەیاند "هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی شەممە 4/2 ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پێدانی قەرز بە فەرمانبەران بكات، بە... |
شۆفێری تاكسیەك بە بیانووی دەركردنی جنۆكە ئافرەتێك دەكوژێت![]() تالیب محەممەد - هەولێر : ئافرەتێكی دانیشتووی هەولێر، دوای ئەوەی لە شێخێك نائومێد دەبێت، لە ژێر دەستی شۆفێری تاكسیەك بە بیانووی دەركردنی جنۆكە گیان لەدەست دەدات. رۆژی 5/2/2012 ئافرەتێك بە ناوی پەروین قاسم رەحمان ـی تەمەن 23ساڵ دانیشتووی گەڕەكی بەهار لەشاری هەولێر لەلایەن شۆفێرێكی تاكسی بە ناوی (س.ع) تەمەن (35) ساڵ، لەكاتی "دەرهێنا... |
د. جەواد مەلا: لە نەورۆز راپەڕینێكی سەرتاسەری لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدەدەین![]() میدیا - تایبەت : سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان، لە دیدارێكیدا لەگەڵ میدیا، ئاماژە بەوە دەكات كە لەم نەورۆزەدا لە رۆژئاوای كوردستان راپەڕینێكی سەرتاسەری لە دژی رژێمی بەعسی سوری ئەنجام دەدرێ. جەختیش لەوە دەكاتەوە كە مالیكی ئەگەر هێزێكی وەك سەدامی هەبووایە پەلاماری باشووری كوردستانی دەدا. د. جەواد مەلا سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان، دوای ئەوەی بۆ... |
یاسای ماف و ئیمتیازی زیندانیانی سیاسی دەچێتە قۆناغی جێبەجێكردن![]() میدیا – ئازاد مەحموود: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوت مانگ بەسەرپەسندكردنی یاسای ماف و ئیماتیازی زیندانیانی سیاسی، لەچەند رۆژی رابردوو، وەزارەتی دارایی كوردستان رەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی نیشانداوە. ئەحمەد مام رەسول بەرێوەبەری كاروباری زیندانی سیاسی لەوەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكومەتی كوردستان بە میدیای راگەیاند" لەچەند ڕۆژی رابردوو وەزارەتی دارایی بەشێوەیەكی رەسمی رەزامەندی لەسەر جێبەج... |
رووفاتی 527 گۆڕەبەكۆمەڵەكان دەهێندرێنەوە كوردستان![]() میدیا – ئازاد مەحموود: دوای ئەوەی 207 رووفاتی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی دیوانیە گەیشتەوە كوردستان، وەزارەتی كاروباری شەهیدان بە هاوكاری وەزارەتی تەندروستی فیدراڵ ، كار بۆ هێنانەوەی 527 رووفاتی دیكەی ئەو گۆڕەبەكۆمەڵانە دەكەن. لەوبارەیەوە ئارام ئەحمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفراكراوەكان بە میدیای راگەیاند" دوای ئەوەی لەچەند مانگی رابردوو رووفاتی 207 دیوانیە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان و نموونە... |
"ئەو زوڵمەی لە كابینەی شەش لێمان كرا نابێ لە حكومەتی نوێ دووبارە ببێتەوە"![]() میدیا - وریا عەلی: سەرۆكی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەی كابینەی شەشەمی حكومەتی كوردستان پەسنددەكات، بەڵام كاندیدی نوێی سەرۆكی حكومەت ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێشتا پێكهاتەی كابینەی نوێ دیار نییە، بەرپرسێكی حزبە توركمانییەكانیش رایوایە لە كابینەی شەش "زۆڵم"یان لێكراوە. نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە دووبارە لە لایەن حزبەكەی كاندیدكراوە، بۆ ئەوەی سەرۆكایەت... |
تاڵەبانی داوای رادەستكردنەوەی تارق هاشمی دەكات![]() زانیارداقوقی- كەركوك : دوای ئەوەی هاشمی لەلایەن دادگای باڵای عیراقی ،بەتومەتی تیرۆركردن تەقاندنەوەو كوشتنی هاوڵاتیان بەرپرسان كەسایەتی جیاجیاكانی عیراق تومەتباركراوە شێخێكی تاڵەبانی لەكەركوك هەرەشەی عەشایەری لەهاشمی عەشرەتەكەی هاشمی دەكات لەوبارەوە شیخ عەزەدین تاڵەبانی "كەسایەتییەكی بەناوبانگی تاڵەبانی لە شاری كەركوك تایبەت بە میدیای راگەیاند لە سلیمانی 120كەسایەتی و پیا و ماقوڵی عەشرەتی تاڵەبانی كۆبوون... |
كۆنفرانسێك لەبارەی قەرەبوو كردنەوەی زیانلێكەوتووان بەرێوەچوو![]() میدیا- ئازاد مەحموود: لە شاری هەولێر وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوانی حكومەتی كوردستان ، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی((icmp) كۆنفرانسێكی تایبەتی بۆ گفتوگۆ كردن لەبارەی رەشنووسی پرۆژە یاسای قەرەبوو كردنەوەی قوربانیانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق سازكرد. لەو كۆنفرانسە كەرۆژی 5/2/2012 لەشاری هەولێر بەرێوەچوو ، هەریەكەلە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و وەزیری دادی حكومەت... |
دوانزە هەزار ئافرەتی كەركوك مووچەیان بۆ دەبڕێـتەوە![]() ئا: زانیارداقوقی: وەزارەتی ژنان و وەزارەتی كۆمەڵایەتی كۆماری عێراق بەڵێنی خەرجكردنی 12 هەزار مووچەی پاراستنی شاری كەركوك دەدەن. لەیلا محەممەد، ئەندامی لیژنەی ژنان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، تایبەت بە ماڵپەڕی میدیای راگەیاند كە ماوەی 3 ساڵە 5 هەزار ژن و پیاو لە تۆڕی باری پاراستنی كۆمەڵایەتی، مووچەی مانگانەیان پێنەدراوە. لەیلا گوتی: من لە بەغ... |
پارێزگای كەركوك 10ملیار دینار بۆ نەخۆشە كەمدەرامەتەكان تەرخان دەكات![]() زانیارداقوقی-كەركوك: ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڕی 10ملیار دینار لەبودجەی پتڕۆدۆلاری بۆنەخۆشە كەمدرامەتەكان تەرخان دەكات و بۆ چارەسەركردنییشیان رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن. لەوبارەوە جواد جەنابی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تایبەت بۆ میدیا راگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر بودجەی2012 پترۆدۆلار 10ملیار دینار وەك هاوكارییەك لە نەخۆشە كەمدرامەتەكان تەرخان كردووە وەرەوانەی دەروەی وڵات دەكرێن جواد جەنابی" گووتی ... |
زانكۆی موسڵ بەرەنگاری دراوی ساختە دەبێتەوە![]() رێزان ئەحمەد- موسل : بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی موسڵ رایگەیاند: بەشی زانستی بانكی لە كۆلیژی كارگێڕی و ئابووری لە زانكۆی موسڵ بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆ و پرۆفیسۆرانی ئابووری و دراو سیمینارێكیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ساختەكردنی دراو رێكخست. لە لێدوانێكی تایبەتدا تامر مەعیوف بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی موسڵ بە میدیای راگەیاند: مەبەست لەو سیمینارە رێگرتنە لە ساختەكردنی ... |
رۆژنامەنووسانی كوردستان لەپێشینەی 4 ملیۆن دینار بێبەش دەبن![]() زانیارداقوقی: سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراقی ،لە هەفتەی داهاتوو فۆرمی پێشینە لەسەر رۆژنامە نووسان دابەشدەكات ، وە داوا لەسەرجەم ئەو رۆژنامەنووسانەی كە ناسنامەی سەندیكای عێراقیان، هەیە، دەتوانن لە بانكی رافیدیەن پێشینەی 4 ملیۆن دیناری وەربگرن، ئەمەش دوای ئەوە هاتووە سەندیكای رۆژنامە نووسان داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق كرد، بە پێدانی پێشینە، ئێستا دوای پركردن... |
شاندێكی پزیشكی ئەمریكی دێنە كوردستان![]() میدیا - تایبهت: بەم زووانە شاندێكی پزیشكی ئەمریكی دێنە كوردستان و چەندین نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن ،كە تائێستا لە كوردستاندا ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییانە ئەستەم بووە ..لەوبارەیەوە شیلان خانەقا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆكاروباری بازرگانی لە ئیمارات بۆ دەزگاكانی راگەیاند رایگەیاند:" لەرێگەی نوێنەرایەتیەكەمانەوە گفتووگۆمان كردووە لە گەڵ نەخۆشخانەی ئەمریكی لەدوبەی كە گەورەترین نەخۆشخانەیە لە جیهان... |
هەلـــی كــــــار![]() هەموو هاوڵاتیانی كارخواز و بێكار و كۆمپانیا و خاوەن كارەكانی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، داخوازییەكانیان بۆ میدیا بنێرن بۆ ئەوەی لە رێگەی رۆژنامە و ماڵپەڕەكەمان هەموو ئاسانكارییەكیان بە بێ بەرامبەر بۆ بكەین. میدیا پردێكە بۆ هەموو هاوڵاتییەك و مەوداكان كەم دەكاتەوە... |
































































