





![]() | ئهمڕۆ | 699 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9403 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33428 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366225 |
- 0
- 1
- 2
- 3
- 4
خەیار هاوڕێی لەش جوانییە![]() خەیار بەیەكێك لەو سەوزانە ناسراوە كە دژی قەڵەوییە و هاوڕێی لەش جوانییە، پسپۆڕانی خۆراك ئامۆژگاری دەكەن، لە ماوەی رێجیمكردندا خەیار بخورێت، تا ببێتە خاوەن لەشێكی تەندروست و جوان. خەیار بڕێكی كەم گەرمۆكەی تێدایە و رێژەیەكی باش ئاویشی تێدایە، شەربەتی خەیار گرنگترین خواردنەوەی ئەغریقیە، كە بۆ نەهێشتنی قەڵەوی لەشی مرۆڤ بەسوودە، هەروەها شەربەتی&... |
فەیسبووك سنووری 900 ملیۆن بەشداربووی تێپەڕاندكۆمپانیای فەیسبووك ئاشكرایكرد، كە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی 900 ملیۆن بەشداربووی تێپەڕاندووە و داهاتی كۆمپانیاكەش زیاتر لە 1 ملیار دۆلاری ئەمریكییە. بەپێی ئامارێكی كۆمپانیای فەیسبووك، بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی لە چارەكی ئەمساڵدا و بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو بە رێژەی 33% زیادیكردوە و لەئێستاشدا ژمارەی بەشداربووانی فەیسبووك 900 ملیۆن بەشداربووی تێپەڕاندووە. پێشبینیش دەكرێت كە پێش هاتن... |
باشترین خۆراكی بەیانیان![]() توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە بەوە دەكات كە خواردنی هێلكەی دەڵەمە یان سوورەوەكراو لەگەڵ سەوزە و تەماتە وەكو ژەمی بەیانیان باشترین و بەسوودترین خۆراكە بۆ جەستەی مرۆڤ. توێژینەوەكە جەخت لەوە دەكاتەوە كە خواردنی هێلكەی سوورەوەكراو لەگەڵ سەوزە لە ژەمی بەیانیدا هەموو ئەو پرۆتین و ڤیتامینانە بۆ جەستەی مرۆڤ دابین دەكات، كە لە پاش خەوتن لە... |
چەند رێنماییەك بۆ ئەوەی روخسارێكی جوانترت هەبێت![]() برۆ و برژانگ دووبەشی ناسكو هەستیاری دەوری چاون، كە هەمیشە بەهۆی مووە لاوازەكانیەوە ئەگەری هەڵوەرینیان هەیە، ئەمە جگە لەوەی بەبەردەوامی پێویستییان بە دەستپێداهێنانو رازاندنەوەیە. بۆ ئەوەی برۆ و برژانگێكی تەندروست و جوانت هەبێت، گرنگی بەو رێنماییانە بدە. برۆ و شێوەكانی: برۆ چەند شێوازێكی زۆری هەیەو هەریەكەیان یارمەتی مرۆڤ دەدات لەدیاریكردنی شێوەی گشتی روخسار&z... |
یاریكردنی منداڵان لەدەرەوە گەشەسەندنیان مسۆگەر دەكات![]() ژیانی سەرەتای منداڵی بۆ فێربوون و گەشەكردن زۆر گرنگە و پێویستە لەو تەمەنەدا منداڵان لە دەرەوەی ماڵەكانیان یاری بكەن، بەڵام زۆر كەس ئەمە پەیڕەو ناكات. بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كەم ئەم هەفتەیە لە (Pediatrics & Adolescent Medicine) ئەنجام دراوە، دەركەوتووە یاریكردنی منداڵان سوودی زۆری بە گەشەی لەشیان دەگەیەنێت و لە ئامارێكیشدا ئاماژە بەوە دەكرێت ك... |
منداڵێك بە بێ خوێن لەدایك دەبێت![]() وەك یەكێك لە رووداوە زۆر دەگمەنەكانی دونیا لە وڵاتی بەریتانیا منداڵێك بە بێ خوێن لە دایك بوو، لە مردنیش رزگاری بوو. پزیشكەكان ئەوەیان روون كردەوە دوای ئەوەی ئەم منداڵە لە دایك بوو، دوو كاتژمێر بێ خوێن ژیاوە. بە گوتەی پزیشكەكان هیمۆگلۆبین بەشێوەیەكی بەرچاو لە لەشی ئەم منداڵە كەم بوو، بۆیە ئۆكسجین نەدەگەیش... |
پرتەقاڵ مێشك لە جەڵتە دەپارێزێت![]() توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی لە زانكۆی "هارڤارد"ی ئەمریكی ئەوەی دەرخستووە كە بە هۆی دەوڵەمەندی پرتەقاڵ بە چەند مادەیەك لەوانەش ڤیتامین "سی " كە یەكێكە لەو ڤیتامینانەی سوودێكی ئێجگار زۆر دەگەینێت بە تەندروستی مرۆڤ، ئەوا دەبێتە هۆی پاراستنی مێشك لە تووشبوون بە نەخۆشی، بەتایبەتی جەڵتەی مێشك. هەروەها بوونی مادەی ترشی "ئەسكوربیك " لە پرتەقال ... |
شەربەتی چەوەندەر چارەسەری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەكات![]() توێژینەوەیەك ئاشكرای كردووە خواردنەوەی 500 ملیلتر لە شەربەتی چەوەندەر دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن لە ماوەی 24 كاتژمێردا، توێژینەوەكە كە توێژەرانی زانكۆی ریدینگ ئەنجامیانداوە، ئاماژەیان بەوەشداوە كە ئەو نانەی چەوەندەری تێدا بێت، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن. پڕۆفیسۆر "جۆلی لۆفگرۆف" لە بەشی زانستەكانی خۆراك لە زانكۆی ریدینگ گوتی: تێكەڵكردنی نان لەگەڵ چەوەندەر دە... |
شارپ نوێترین شاشەی خۆی دەخاتەڕوو![]() كۆمپانیای شارپ نوێترین شاشەی خۆی كە بە لەمس كاردەكات و رووبەرەكەی 80 ئینجە بەرهەمهێنا. شاشە نوێیەكە بە ئاسانی بەكاردەهێنرێت و لەگەڵ تەكنەلۆژیای پێشتردا بە ئاسانی پێكەوە دەبەسترێتەوە، شاشەكە وردییەكی زۆری تێدایە و رێكخەری وێنەی لە جۆری یوڤی 2 ئەی بۆ دانراوە كە لەگەڵ گۆڕانكاری بچووك لە باكگراوندی شاشەكە وایكردووە توانایەكی زۆری هەیە لە د... |
بەرنامەی Avast بە باشترین بەرنامەی دژە ڤایرۆس دادەنرێت![]() بەپێی هەواڵێكی كۆمپانیایOpswat ی جیهانی بۆ باشترین بەرنامەی دژە ڤایرۆس ئەنجامی داوە لەم نێوەندەدا بەرنامەی دژەڤایرۆسی Avast نوێ پلەی یەكی هێناوە، بەم جۆرەش دەنگدەران و لێكۆلەوانی ئایتی بەباشترین و زۆرترین بەكارهێنەری دەزانن لە رێژەی جیهانی بەرنامە بەرگرییەكان، هەروەها لە هەواڵەكە هاتووە كە بەرنامەی دژە ڤایرۆسی گەورەكانی وەك نۆد و سمارت و كاسپەر... |
مایكرۆسۆفت بۆ فراوانكردنی توێژینەوەكانی مێشك ٣٠٠ ملیۆن دۆلار دەبەخشێت![]() پۆل ئەلینی دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بەخشییە دامەزراوەیەك كە كاردەكات بۆ پەرەپێدان و فراوانكردنی توێژینەوەكان لەبارەی چۆنیەتی كاری مێشك و باشترین رێگە چارە بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان بە مێشكەوە هەیە. پەیمانگەی ئەلین بۆ توێژینەوەكانی مێشك لە سیاتل بە بودجەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزرا ... |
لە دایكبوونی دووانە لە زیادبووندایە![]() سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی و خۆپاراستن لە وڵاتی ئەمریكا رایگەیاند كە ژمارەی لە دایكبوونی دووانە لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا دوو هێندە زیادی كردووە، بەشێكی زۆری هۆكاری ئەمەش بۆ چارەسەركردنی كێشەی سكوزا دەگەڕێتەوە. سەنتەری ناوبراو دەڵێت لە هەموو 30 كۆرپەیەكدا لەوانەی لە ساڵی 2009 دا لە دایكبوون، یەكێكیان دووانە بوون. لەو بارەیەوە جۆیس مار... |
مێش پەنا بۆ مەی دەبات![]() توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە مێش لە كاتی تووشبوونی بە كێشە و تەنگەتاوبوون، زیاتر حەز بەو خۆراكانە دەكات كە پێكهاتەی كهولییان تێدایە، بە تایبەت كاتێك مێینەكەی لێی دووردەكەوێتەوە. زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا لە سانفرانسیسكۆ 24 دانەیان لە نێرینەی مێشی میوە تاقیكردەوە كە نیوەیان لەگەڵ ئەو مێینانەدا دانان كە ئامادەن جووتبوونیان لەگەڵدا بكەن و ئەوانیتر... |
سەرئێشە خۆكوشتن زیاتر دەكات![]() توێژینەوەیەكی ئەمریكی ئاشكرای كردووە كە ئەگەری هەوڵدان بۆ خۆكوشتن لەوانەیە لە نێو ئەو كەسانەدا زیاتر بێت كە هەست بە سەرئێشە دەكەن. ناعومی بیرسلۆ لە زانكۆی ویلایەتی میشیگانی ئەمریكی كە سەرپەرشتی توێژینەوەكەی كردووە، دەڵێت: ئەم توێژینەوەیە پێداچوونەوە بووە بە چەندین توێژینەوەی پێشتر كە ساڵانی پێشوو كراون و دەركەوت ئەو كەسانەی سەرئێشەی زۆریان لەگەڵدای... |
نهێنییەكانی چێشتلێنان![]() و: كەمال عەبدوڵڵا حەسەن: *ئەگەر هێلكە لە ناو كاغەز یان لاپەڕەیەكی رۆژنامە هەڵبگرن و لە ناو ساردكەرەوە (سەلاجە) یان لە شوێنێكی فێنكی دابنێن، بۆ ماوەی نزیكەی یەك مانگ ساخڵەم دەمێنێت و خراپ نابێت. * بۆ جیاكردنی دوو قاپی شووشەیی (بلور) كە لەناو یەكتریدا گیریان خواردووە، تەنیا ئەوەندە پێویستە كە قاپی خوارەوە لەناو ئاوێكی گ... |
ئایپاد بە كوالێتییەكی بەرزتر دێتە بازاڕ![]() كۆمپانیای ئەپڵ، جۆرێكی نوێی كۆمپیوتەری تابلۆیی (ئایپاد)ی خستە بازاڕەكانەوە كە شاشەیەكی روونتر و كوالێتییەكی بەرزتری هەیە، خێراییەكەشی لە هی پێشتر زیاترە. یەكەم پیشاندانی ئەو ئایپادە لە ویلایەتی سانفرانسیسكۆی ئەمریكی خرایە بەر دیدی خەڵك و وەك دەردەكەوێ كۆمپانیای ئەپڵ لەم ئایپادە نوێیەدا كاری بۆ خێراكردنی پەیوەندی بە ئینتەرنێت و روونی شاشە و دەنگی خۆ... |
ئیمۆ (EMO)![]() ئا: سۆران خەسرەو: ئیمۆ (EMO)، وشەیەكی ئینگلیزییە و یەكێكە لە شێوەكانی میوزیكی رۆكی، وشەی (EMO) كورتكـــــــــــراوەی (Emotional Hardcore Punk) بە واتای كەسێكی هەستیار دێت، ئەو رەوتەش لە ناوەڕاستی هەشتاكان لە (واشنتۆن)ـی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەریهەڵدا. خوو و رەوشتەكانی (EMO) ئیمۆ: 1. جۆرێكە لە میوزك شێوازی رۆكی، ئیمۆكان پەیامەكانیان لە رێگەی ئەو ستایلە میوزیكەو... |
كەلەرم چارەسەری رۆمانتیزم دەكات![]() رۆمانتیزم یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە تووشی ماسولكەكان دەبێت و ئازارێكی زۆر دروستدەكات، هۆكاری رۆمانتیزم بەهۆی قەڵەوی و ئەنجامنەدانی چالاكی وەرزشی و بێهێزی ماسولكەوەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی ساردی و رەقبوونی ماسولكەكان. رۆمانتیزم جۆرێكە لەو نەخۆشییە بڵاو و دیارانەی كەدەبێتە هۆی رێگرتن لە ئەنجامدانی چالاكی رۆژانە بەشێوەیەكی دروست و هاوكات نووستنیش لە مرۆڤ دەشێوێنێ... |
دانیشتنی بەردەوام مرۆڤ تووشی شەكرە دەكات![]() رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی ئاشكرای كردووە ئەو ئافرەتانەی رۆژانە زیاتر لە 7 كاتژمێر لە دۆخی دانیشتندا بەسەر دەبەن، زیاتر نزیكن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە. زانایانی زانكۆی لیستەر لە بەریتانیا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئەو كەسانەی درێژە بەدانیشتن دەدەن لە كاتی كاردا زیاتر تووشی كێشەی تەندروستی دەبن و لەو كارەشدا ئافرەتان مەترسی... |
نەخۆشخانەیەك بە میوزیك چارەسەری نەخۆشەكانی دەكات![]() د.بینگۆر سۆنمیزی بەرپرسی نەشتەرگەری دڵ لە نەخۆشخانەی میمۆریال ئاماژەی بەوەدا، كە نەخۆشخانەكەی رۆژانە دووجار مۆزیك بەكاردەهێنێت و نەخۆشەكانیش بۆ ماوەی 15 خولەك راستەوخۆ گوێ لە ژەنینی نای دەگرن. ئەو پزیشكە گوتی: ئەو كەسانەی بە میوزیك چارەسەر دەكرێن، دواتر دەبنە كەسێكی تر لە ماوەیەكی زۆر كورتدا. ئەوەشی خستۆتەڕوو كە پزیشكەكان چاودێری نەخ... |
ریزبەندی 5 وڵاتی زلهێز لە رووی سەربازییەوە![]() چین هیزی چالاك : ٢٢٨٥٠٠٠ سەرباز هێزی یەدەگ ٥١٠٠٠٠ سەرباز ئەو هێزانەی كە نیمچە سەربازیین ٦٦٠٠٠٠ سەرباز كۆی گشتی هێز ٣٤٥٥٠٠٠سەرباز نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هێزی چالاك : ١٥٨٢٢٥٥ سەرباز هێزی یەدەگ ٨٦٤٥٤٧ سەرباز ئەو هێزانەی كە نیمچە سەربازیین ١١٠٣٥ سەرباز كۆی گشتی هێز ٢٤٥٥٨٣٧سەرباز هیندستان هێزی چالاك : ١٣٢٥٠٠٠٠ سەرباز هێزی یەدەگ ٢١٤٢٨٢١ سەرباز ئەو هێزانەی كە نیمچە سەربازیین ١٣٠٠٥٨٦ سەرباز كۆی گشتی هێز ٤٧٦٨٤٠٧س... |
پێناسە سەمەرەكانی فەیلەسوفێك![]() جگەرە: پێچراوەیەكی تووتنە كە ئاگر بە سەرێكیەوەیە و سەرەكەی تریشی نەگبەتێكی لێیە. سیاسەت: هونەری بەشكردنی دەستكەوتەكانە و هەریەكەش لە ئامادەبووەكان وا هەست دەكات كە بەشی زۆرینەی بەركەوتووە. ژووری كۆبوونەوە: ئەو شوێنەیە كە هەموو ئامادەبووان تیایدا قسە دەكەن و دواتر دژ بە هەموو بڕیارەكان دەوەستنەوە. زەردەخەنە: چەمانەوەیەكی لچ و لێوە كە هەموو چەوتەكان راست دەكاتەوە... |
ماسی رێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆلۆن دەكات![]() توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی لە وڵاتی بەریتانیا روونی كردەوە كە خواردنی ماسی سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجەی قۆلۆن دەبێت. پزیشكەكان لە زانكۆی " لەندەن " ئاشكرای دەكەن، كە پەیوەندییەكی راستەوخۆ لە نێوان خواردنی گۆشتی ماسی و تووش نەبوون بەشێرپەنجەی قۆلۆن و نەخۆشی قۆل... |
ژمارەی بەشداربووانی تویتەر بە 500 ملیۆن كەس دەگات![]() بەپێی راپۆرتێكی كۆمپانیای "تو شارتس" كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە لە نێتدا، ئاماژە بەوە دراوە كە ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ژمارەی بەشداربوونی لە جیهاندا لە 500 ملیۆن كەس نزیك بۆتەوە. جێگەی ئاماژە پێدانە تاكو ئێستا ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەكردۆتەوە و هیچ لێدوانێكی سەبارەت بەم راپۆرتە نەداوە، بەڵام لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە لەم هەفت... |
مانای ناوی وڵاتان بزانە![]() ئۆرۆگوای: رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا: ناوچەی سنووری (ئۆسلاوی) ئەرژەنتین: وڵاتی زیو (ئیسپانیایی) ئۆزباكستان: وڵاتی خۆسالارەكان (سەغدی، توركی، فارسی دەری) ئەستۆنیا: رێگەی رۆژهەڵات (جێرمەنی) ئەسیوپیا: وڵاتی روخسارە سووتاوەكان (یۆنانی) ئەفریقیای باشوور: وڵاتی بێ سەرما / بەر رۆژی باكووری (لاتینی، یۆنانی) ئەفغانستان: وڵاتی قەومی ئەفغان (فارسی) ئەلبانیا: وڵاتی گڕكاناوی سلڤادۆر: رزگاركەری پیرۆز (ئیسپانیایی) ئەڵمانیا: وڵاتی هەموو خەڵكان یا رەگەزی جێرمەن (فەرانسەوی، جێرمەن) ئەمریكا: لە ناوی (ئەمریگۆ... |
سامسونگ (گالاكسی ئێس بلز 4 جی) بەرهەمدەهێنێت![]() كۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی و كارەبایی "سامسونگ"ی كۆریای باشوور ئەوەی ئاشكرا كرد كە لە ماوەی داهاتوودا هەڵدەستن بە بەرهەمهێنانی (سامسونگ گالاكسی ئێس بلز 4 جی) و بڕیاریشە یەكەم جار لە بازاڕەكانی ئەمریكا بڵاویان بكاتەوە. جێگەی ئاماژە پێكردنە ئەم جۆرە گالاكسییە شاشەكەی جۆری دووانەیە و قەبارەكەی 4 ئینجە و چارەسەرەكەی لە جۆر... |
خێراترین هێڵی ئینتەرنێت لە ئیتاڵیا دروست دەكرێت![]() وڵاتی ئیتاڵیا خێراترین ئینتەرنێتی جیهان دروست دەكات. توێژەرانی " قوتابخانەی خوێندنی باڵای سەنت ئانا" لە شاری پیزا بە هاوكاری كۆمپانیای " ئێركسۆن" كۆنسرسیۆمی نیشتیمانی زانكۆكان بۆ گواستنەوەكان (سی-ئێن-ئای-تی) توانییان سەركەوتن لە دروستكردنی خێراترین ئینتەرنێت كە خێراییەكەی گەیشتە 448 گیگابایت لە هەر چركەیەكدا بەدەست بهێنن. جێی ئاماژە پێدانە، ئەوە خێراترین ئینتەرنێتە لە جیه... |
سەنگەر لە راستی ئەترسێ![]() ئا: نەسیم: گۆرانیبێژی لاوی شاری هەولێر، سەنگەر محەممەد تا ئێستا خاوەنی (3) كلیپ و (4) گۆرانییە و ئێستاش سەر قاڵی بەرهەمێكی نوێیە بەناوی "لە راستی ئەترسی". لە ساڵی 2009 یەكەم گۆڕانی بەناوی " گلەیی" بڵاوكردۆتەوە. ساڵی 2010 بەهۆی پێكهێنانی ژیانی هاوسەری بەرهەمی نوێی نەبووە و لە ساڵی 2011 گۆرانییەكی بە ناوی "تۆبە" بە ... |
مانای ناوی وڵاتان بزانە![]() كوردستان: وڵاتی كوردان كوێت: دژ بچوكی هیندی (عربی) لوبنان: سپی (عیبری) لیبریا: وڵاتی ئازادی مۆریتانیا: وڵاتی هۆزی "مۆر" (لاتین) مەجەرستان: وڵاتی هۆزی مەجەر (مەجەری) مەراكیش: رۆژئاوا مەقدونیا: وڵاتی دانیشتووانی شاخ، دانیشتووانی بەرزاییەكان (یۆنانی) مەكسیك: ئیسپانیای نوێ (ئیسپانیایی) میسر: شار، ئاوەدانی میكرۆنزی: دوورگەگەلی بچووك (فەرەنسایی) نەرویج: رێگەی باكوور نەمسا: وڵاتی رۆژ هەڵاتن نێجیریا: وڵاتی رەشەكان (لاتین) نیكاراگوا: دەریای نیگارئۆ (ناوی خەڵكی ئەو ناوچەیە) ئاگوا (ئیسپانیایی) هۆڵەندا: خاكی نزم... |
چەند مردنێكی سەیر![]() كرێكارێك بە ناوی (رۆبێرت هێرچی) كاتێك لە یەكێك لە كارگەكانی قاوە و شیرنەمەنی لە ویلایەتی (بنسلڤانیا)ـی وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا كاری دەكرد، كەوتە ناو حەوزی قاوەك و دوای چەند خولەكێك گیانی لە دەستدا. لە یەكێك لە كێڵگەكانی میسر كاتێك كە كرێكارێك ئاوی خواردەوە، دوای ئەوە بینی چەند مێروولەیەك لەناو ئاوەكەدا بوون، بەپەلە هەندێك لەن... |
هاوڕێی ناپاك و پەندێك![]() دووگەنج بە ناوی بەشار و وائل لەیەكێك لەدەوڵەتە عەرەبیەكاندا لەهیچ شتێك سڵیان نەدەكردەوە. رۆژێكیان وائل بە بەشاری گوت: من پەیوەندیم لەگەڵ ژنی ئیمامی مزگەوتێكدا هەیە. ئەویش زۆر داوام لێدەكات بچمە ماڵیان، بەڵام دەترسم بچم و ئیمام بێتەوە بۆماڵ. بۆیە هەموو شەو دوای نوێژی عیشا تۆ بڕۆ لای ئیمامەكە و لەگەڵی دانیشە و سەر... |
چاوەڕوانی لە كاتی تەلەفۆنكردندا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت![]() توێژینەوە پزیشكییەكان دەریدەخەن كە ئەگەر بۆ ماوەیەكی درێژ لە كاتی تەلەفۆنكردندا لە چاوەڕوانی بمێنیتەوە، مەترسی بۆ سەر توشبوونی بە نەخۆشییە درێژ خایەنەكانی وەك پەستانی خوێن و خەمۆكی و دوودڵی درێژخایەن دروست دەكات. بەپێی توێژینەوەیەك كە لە وڵاتی ژاپۆن ئەنجام دراوە، مانەوە لە چاوەڕوانیدا لەكاتی تەلەفۆنكردندا، مەترسی بۆ سەر بەشی ناوەوەی گوێ درو... |
10 جۆر ماددەی خواردەمەنی بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی مرۆڤ![]() بەپێی راپۆرتێكی "یاهوو نیوز"، زانایان جەختیان لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە بەكارهێنانی هەندێك خۆراكی یارمەتی لەشی مرۆڤ دەدات تا رێگە لە قەڵەوی و گەورەبوونی قەبارەی ماسوولكەكان بگرێت. باوی لە رێژەیەكی زۆر ماددەی (پرۆتین، چەوری و فیبر) پێكهاتووە، ئەو كەسانەی كە لە ماوەی 24 هەفتەدا رژێمی خۆراكی پر لە باوی بگونجێنن، دەتوانن 18%... |
رۆنی شمری![]() شمری یەكێكە لە بەرهەمە سروشتییەكان و لەبەر بوونی رێژەیەكی زۆر لە رۆنەكەی كە چارەسەری زۆر لە نەخۆشییەكانی پێست دەكات، لە ئێستادا بە شێوەی دەستی دەچێنرێت. بەرهەمی شمری كە هەمیشە هاوتا لەگەڵ بەرهەمی رەشكە دەچێنرێت، رێژەیەكی بەرز لە رۆنی تێدایە، ئەم رۆنەش بۆ زۆر لە نەخۆشییەكان سوودی هەیە، بەتایبەتی بۆ پێست. لە كات... |
ڤێرژنی 11ـی فایەرفۆكس بەشێوەی تاقیكاری كەوتەكار![]() كۆمپانیای مۆزێلا دواین ڤێرژنی وێپگەڕی فایەرفۆكسی خستەكار و تا ماوەیەكی نزیك بە شێوەی تیست دەبێت. جێی سەرنجە كە ئەم ڤێرژنە تازەیە جیاوازی زۆری لەگەڵ ڤێرژنەكانی دیكەی فایەرفۆكس دەبێت وەك ڤێرژنەكانی (6،7،8،9،10 )، لە ئێستاشدا هەر خوازیارێك بیەوێت دەتوانێت كاری پێبكات. هەروەها لە وەشانی ئەم ڤێرژنەی فایەرفۆكسەدا رەچاوەی گروپی هاككەركان كراوە و خزم... |
خێرایی كۆمپیوتەرەكەت زیاد بكە![]() ئەگەر كۆمپیتەرەكەت خاوە ئەم كارانە بكە: بڕۆ:start پاشان بڕۆ بۆ:run پاشان هەر جارەوە یەكێك لەمانەی خوارەوە بنووسە و ok بكە، هەرچی لە لیستەكەدا هات، دیلیتی بكە. temp %temp% recent prefetch cookies MSCONFIG بەم چەند هەنگاوە درایڤەكان كلیك بكە. Start - all programs - accessories - system tools - disk cleanup سوودی ئەمە بۆ پاكردنەوەی فایلی زیادەیە كە بۆ خێراكردنی كۆمپیوتەرەكەت بەسوودە. Start - all... |
نەشتەرگەری دابەزاندنی كێش مەترسی جەڵتەی دڵ كەم دەكاتەوە![]() بە گوێرەی توێژینەوەیەكی زانسـتی نوێی لە وڵاتی سوید كەسانی قەڵەو كە نەشـتەرگەری دابەزاندنی كێشی لەشیان بۆ دەكرێت، بە بەراورد بەوانەی كە نەشـتەرگەریـیان بۆ نەكراوە، كەمتر دووچاری جەڵتەی دڵ و سەكتە دەـبنەوە. توێژینەوەكە لەسەر 4 هەزار كەسی قەڵەو ئەنجامدراوە و لە 500 بنكە و ناوەندی خزمەتگوزاری تەندروسـتی لە سوید چارەسەریـان بۆ دابین كرا... |
كوڕێك بەڕاستی دڵی پێشكەش بە كچێك دەكات![]() " ئەگەر هاتو رۆژێك پێویستیت بە دڵم بێت، من یەكەم كەسم دڵمت پێشكەش دەكەم"، ئەمە بەڵێنی كوڕێكی ئەویندار بوو. كچەكەش زەردەخەنەیەكی كرد و گوتی: سوپاس ئازیزم. ماوەیەك بەسەرچوو، لە ناكاو كچەكە نەخۆش كەوت و پێویستی بە دڵێك هەبوو، بەڵام هیچ هەواڵێك لە كوڕەكە نەبوو. كچیان بۆ نەشتەرگەری ئامادەكرد و لەو كاتەدا گلەیی ... |
بۆنی ناخۆشی دەم (Halitosis)![]() هالیتۆزیس (Halitosis) واتە بۆنی هەناسەیی ناخۆش. ئەو بۆنە ناخۆشە هۆكارەكەی تەنیا بۆ خواردنی خۆراكی بە بۆن و بەهارات، هەروەها سیر، یان جگەرەكێشان ناگەڕێتەوە، هەروەها ئەوەش نییە كە مرۆڤ بۆنی ناخۆشی زاری لە بەیانیاندا دوای لە خەوڕابوون هەیە. ئەوەیان بە هۆی وشكبوونەوەی پەردەلینجەكانە، كە هەندێك جۆر بەكتریا هەلیان بۆ دەڕەخسێ هەندێك گاز... |
سوودهكانی فڕاوله![]() لێكۆڵێنەوە نوێیەكان ئاماژەوە بەوە دەكەن كە خواردنی هەندێك لە میوەكان بۆ بەهێزكردنی مێشك سوودبەخشن. توێژەران زانكۆی توفتز ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، ئەو مشكانەی كە (2%) شاتوو(فڕاولە)ـیان خواردبوو، زۆر خێراتر و باشتر راڕەوە باریكەكانیان دەبڕی بە بەراورد لەگەڵ ئەو مشكانەی كە شاتوویان نەخوارد بوو. هەروەها ئەوەشیان بۆ دەركەتووە كە خواردنی شاتوو لە مشك... |














































