





![]() | ئهمڕۆ | 688 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9392 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33417 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366214 |
هاوڵاتیان بە خولیای جیاوازەوە پێشوازی لە 2012 دەكەن
میدیا - شەهێن موسا :
هاتنی هەر ساڵێك، راماڵینی ساڵی رابردووە بۆ ناو بیرەوەری و مێژوو. ساڵی 2011 ـەش دوارۆژەكانی تێدەپەڕێنی و هاوڵاتیان بە خولیای جیاوازەوە پێشوازی لە 2012 دەكەن. هەندێكیان ئامانجی سیاسی و نەتەوەییان هەیە و هەندێكیشیان گرنگی زیاتر بە باری كۆمەڵایەتی خۆیان دەدەن.
"خوازیارم ساڵی 2012 ساڵی یەكگرتنی گەلی كورد و گەڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەكانی كوردستان بۆ سەر خاكی هەرێم بێت". محەممەد سدیق مامۆستای زانكۆ لە سۆران وایگوت. ئەو وەك كەسایەتییەكی ئەكادیمی داوادەكات "لە ساڵی نوێ حزبە سیاسییەكانی كوردستان بە یەكڕیزی زیاتر كار بكەن، بۆ ئەوەی پێكەوە بتوانن پێگەی كورد لە حكومەتی عێراقدا بەهێزتر بكەن". گوتیشی "هیوادارم ساڵی داهاتوو ساڵی پێكەوەژیان و تەبایی زیاتری كوردستانیان بێت، و ئاشتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و عێراق بەگشت نەتەتەوە و ئایین و ئایینزاكانەوە دەستەبەر بكات".
لەگەڵ نوێبوونەوەی ساڵی زایینی لەسەرتاپای جیهان خەڵك پێشوازی لە ساڵی نوێ دەكەن، كوردستانیش وەك بەشێكی دانەبڕاو لە جیهان ماوەی چەند ساڵێكە ئاهەنگی تایبەتی دەگێڕن. بەڵام بەشێكی زۆری كوردانیش تەنیا نەورۆز بە سەری ساڵی نوێ و نەتەوەیی خۆیان دەزانن.
هاتنی ساڵی نوێ خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت، ئەوەتا شەهلا وەك رۆژنامەنووسێكی دانیشتووی سۆران دەڵێت "چەند رۆژێك بەر لە نوێبوونەوەی هەر ساڵێك ئامادەكاری پێشوەختەی بۆ دەكرێت و لە پارێزگاكانی هەرێم چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ سەرف دەكرێت، بریا لە بری ئەمانە یارمەتی چینی هەژاریان بدایە". ئەو لەوە نیگەرانە كە چەند رۆژێكیش وەك پشووی فەرمی راگەیەندرێ، "ئەو هەموو پشووە زیان بە كاروبارەكانی حكومەت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی راوەستانی كاروباری هاوڵاتیانیش، بۆیە پێویستە حكومەت لە بارەی پشووی ئەم بۆنەیە و بۆنەكانی دیكەش بڕیارێكی نوێ دەربكات". گوتیشی "من هەمیشە خۆزگە بە و ساڵە دەخوازم كە بە سەرمدا تێپەڕیوە، چونكە ساڵ بەساڵ ژیان ئاڵۆزتردەبێت".
حەسیبە عەبدوڵڵا ئافرەتێكی تەمەن 54 ساڵی دانیشتووی سۆران و بە پێویستی دەزانێت مرۆڤ دابونەریتی خۆی لە یاد نەكات و رایوایە هەر نەتەوەیەك كەلتوور و دابونەریتی لە نەتەوەكانی دیكەی جیادەكاتەوە ". وەك باسیكرد نەریتێكی كۆن هەیە كە لە شەوی سەری ساڵی نوێ نانی جۆ دەخورێ، بەبێ ئەوەی ئاوی بەسەردا بكەن، بڕواشیان وایە بەو خواردنە سادەیە بە ئاواتەكانیان دەگەن.
(عارف كە پیاوێكی تەمەن 42 ساڵە و ناوی تەواوی خۆی ئاشكرا ناكات، ئاماژە بەوە دەدات كە لە ساڵی 2011 چەندین شتی گرنگی ژیانی لەدەستداوە، بۆیە خوازیارە ساڵی نوێ ببێتە خێروخۆشی بۆی و قەرەبووی شتە لەدەست چووەكانی بكاتەوە.
سەرهەد نزمی، كوڕە گەنجێكی تەمەن 25 ساڵە و خەڵكی شاری وان ـە كە بە مەبەستی كاركردن هاتۆتە سۆران، ئە و خوازیاری بەدیهاتنی كۆمەڵێك ئاواتە و دەڵێت "هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی بەدیهاتنی گشت ئاواتەكانی گەڵی كوردبێت لە هەرچوارپارچەی كوردستان و بە چەند هەرێمێكی فیدراڵی خۆیان شاد ببن".
گوتیشی "ساڵی رابردوو لە گەڵ ها وڕێیانم لە وان ئەم یادەمان كردەوە، بەڵام ئێستاكە بەشێكی زۆری ئە و هاوڕێ و ناسیاوانەم لە دەستداوە و لە ژیاندا نەماون، بۆیە هیچ خۆشی و چێژێكی نییە، تەنیا یادەوەرییەكانی ئەوانم لا ماوە".
محەممەد مەحموود مامۆستای ئایینییەو ئەویش بەمجۆرە بۆ میدیا هاتەئاخافتن "لەگەڵ هاتنی هەرساڵێك حكومەتەكەمان بە سەدان ملیۆن خەرج دەكەت تەنیا بۆ یەك رۆژ، بەڵام خەڵكی وامان هەیە كە لەبەر بێچارەیی و نەبوونی بژێوی ژیان پەنای بردۆتە بەرخۆكوشتن". گوتیشی "لە كوردستان نەتەوەی جیا و ئایینی جیا هەیە، پێویستە حكومەت رۆژی جەژنەكانیان بكات بە پشوو، بەڵام نەك هاوشێوەی جەژنەكانی موسڵمانان، چونكە لە 95%ی خەڵكی ئەم هەرێمە موسڵمانن".
كاروان رزگاری تەمەن 24ساڵیش خوازیارە ساڵی ئایندە كێشەی كارەبا نەمێنێت و بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخەكانی بازاڕ، چا ودێری گشتی دابنرێت، "بۆ ئەوەی چیتر بازرگانان و فرۆشیاران قۆڵی خەڵك نەبڕن". گوتیشی "گەنجان خاوەنی كۆمەڵێك هیوا و ئاواتن، بەڵام گەر دەرفەتی بۆ گەنج نەڕەخسێ و هەڵی كاری پێنەدرێت و خۆیشی هەوڵ نەدات، بێگومان بەدەم خۆزگەكانیەوە ریشی رەشی سپی دەكات".
كاوە زبێر، تەمەنی 25 ساڵە و خوێندەڤانی زانكۆیە لە بەشی یاسا، ئەو هیوادارە كە لە ساڵی نوێدا گشت حزبەكان بەخۆیاندا بچنەوە و كەسانی گەندەڵكار لە نا وخۆیان فرێ بدەنە دەرەوە، بۆ ئەوەی كۆمەڵگەیەكی خاوێنترمان هەبێت. گوتیشی "لە وڵاتی ئێمە زۆر كەم خۆزگە دێتەدی، چونكە دەرفەتەكان زۆر كەمن و ئەرك و مافەكانیش نادیارن".











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون