





![]() | ئهمڕۆ | 686 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9390 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33415 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366212 |
گەر رۆژنامەنووسی ئەركی خۆت بزانە

جەمال گردەسۆری:
بەڕاستی بە باوەڕێكی پتەوەوە بە شەرم و كردەیەكی ناڕەوای دەزانم كە هەندێ بەرپرسی حزبی و حكوومی بەو دیمانانە رازین كە لەگەڵیاندا ساز دەكرێن دەبارەی ئەوەی ئایا دڵدارییان كردووە و حەزیان لە چ جۆرە خواردنێكە و كام رەنگیان بەلاوە جوانە و ئایا وەرزش دەكات و گوێ لە دەنگی كام گۆرانیبێژ دەگرێ و ...هتد! ئەوانە لایەنی بەرپرسی ئەو بوارانە نین و بڕوا ناكەم یەكێك لە هەرە خۆشەویستەكانیان دوای بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە دیمانانە دەستخۆشیان لێ بكەن كە حەزیان لە فلان خواردنە و یاخود وەرزش دەكەن یان نا. ئەو زانیارییانە نە رەوان و نە دەچێتە خزمەت بە پیشەی رۆژنامەگەری، ئەگەر ئەو جۆرە رۆژنامەنووسانەش خۆیان بە كارامە و لێهاتوو دەزانن، بابچن پرسیار لە بارەی ئاستی سەركەوتوویی لە ئەركەكانیان بكەن، ئایا تا چەند ئەركی سەرشان و لایەنی بەرپرسیاریەتییەكەیان بەسەركەوتوویی بەئەنجام گەیاندووە و تاچەند هاوڵاتی لێیان رازین و تا چەند دوورن لە كاری گەندەڵی و توانیویانە ببن بە خۆشەویستی زۆرینەی خەڵك.
خوێنەر و خەڵك كردەی بەجێگەیانی بەرپرسیاریەتی هەریەكەمانی دەوێت، نەوەك بزانن حەز لە چ جۆرە خواردنێك دەكەین، یاخود حەزمان لە دەنگی كام گۆرانیبێژە. پەیامی پیرۆزی رۆژنامەنووسی پەردە لادانە لەسەر كردەی ناڕەوا و باسكردنی ئەو مرۆڤانەی كە ئەركی پرسیاریەتی خۆیان دڵسۆزانە بەئەنجام دەگەیەنین، جێگەی داخە ئەو پەیامە پیرۆزە بازرگانی پێوە دەكرێت. هەندێك رۆژنامەنووس بەدوای بەرژەوەندی خۆیدا وێڵە، بەو جۆرە دیمانانە و بە وەرگرتنی ماددە و پارچە زەوی و بەرپرسی لە پاكیزەیی پیشەكەی لادەدات و كەسێكیش دەست خۆشی و پیرۆزبایی لەو بەرپرسانە ناكات، كە لایەنێكی ئاستی پیرۆز ژیانی خۆی بۆ خوێنەران روون كردۆتەوە و لە مەودوا دەبێتە سەرچاوەیەك بۆ نووسەران و هاوڵاتی كارامەو ئەكادیمییەكان بە تایبەت نامەی دكتۆرا و ماستەر و مێژوونووسان و.. هتد. ئەو بەرپرسانەش كە بەو دیمانانە رازین، ئەگەر دەڵێن: ئاساییە! لێیان دەپرسم ئەوە چ خزمەتێك بە خوێنەران دەكات، كە حەزیان لە چ جۆرە خواردنێكە و گوێ لە كام گۆرانبێژ دەگرن؟!










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون