





![]() | ئهمڕۆ | 686 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9390 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33415 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366212 |
له سهدا 30ی دەرماڵەی كارمەندانی تەندروستی خەرجدەكرێ

میدیا - ئازاد مەحموود :
دوای ئەوەی كارمەندانی كارگێڕی وەزارەتی تەندروستی ناڕەزاییان بەرامبەر خەرجنەكردنی 30%ی دەرماڵەی ترسناك دەربڕی، رۆژی 12/2 وەزارەتی دارایی حكومەتی كوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی ئەو دەرماڵەیە نیشاندا.
دلێر تارق گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی كوردستان بە میدیای راگەیاند "بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەرماڵەی كارمەندانی كارگێڕی وەزارەتی تەندروستی كە 30%ـە خەرجدەكرێت". گوتیشی"خەرجكردنی ئەو دەرماڵەیە لەكاتێكدا بوو كە نوێنەری كارگێڕانی وەزارەتی تەندروستی سەردانی وەزارەتی داراییان كردبوو، بۆ ئەمەش لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی ئەمساڵ ئەو دەرماڵەیە لە 1/1/2012 خەرجدەكرێت".
شایەنی باسە پێشتر ئەو دەرماڵەیە تەنیا بۆ كارمەندانی دەرمانخانەكان و بەشی تیشك خەرجدەكرا، دواتر كارمەندانی كارگێڕی وەزارەتی تەندروستی داوای ئەو دەرماڵەیەیان كرد، بۆ ئەمەش چەندین ناڕەزایی و خۆپشاندانیان ئەنجامدا، سەرەنجام بڕیار درا ئەو دەرماڵەیە بۆ ئەوانیش خەرج بكرێ.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون