





![]() | ئهمڕۆ | 686 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9390 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33415 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366212 |
ئاڵوگۆڕی پەرلەمان و حكومەت لەدوو رۆژی داهاتوو جێبەجێدەكرێ

میدیا - وریا عەلی :
تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەتی كوردستان جێبەجێدەكرێ، ئەگەری زیادكردنی ژمارەی وەزارەتەكان لەئارادایە، ئۆپۆزسیۆنیش پشتیوانیكردن لە كابینەی نوێ بە بوونی شەش پاكێجەكەی خۆی لە نێو كارنامەی حكومەتی نوێ دەبەستێتەوە.
فەرسەت ئەحمەد سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا، ئاشكرایكرد كە سبەی (چوارشەممە) ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێ، گوتیشی " رۆژی دوای ئەوەش ناولێنانی كابینەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی دەكرێ".
جەعفەر ئیبراهیم وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان هێمای بۆ ئەوە كرد كە ئەگەری ئەوە هەیە لە كابینەی نوێی حكومەت ژمارەی وەزارەتەكان لە 21 بۆ 23 وەزارەت زیاد بكرێ، بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی لە سەر ئەم مەسەلەیە نەدراوە، بەهۆی ئەوەی نازاندرێ چەند حزب و لایەن بەشداری لە كابینەی نوێ دەكەن.
یەشار نەجمەدین بۆ میدیا ئەوەی خستەڕوو، كە گرنگە توركمان لە حكومەت بەشدار بێ، بەڵام ئەمجارە دەبێ رەچاوی ئەوە بكرێ كە پۆستی ئەو وەزارەتەی بە توركمان دەدرێ بە حزبەكەیان بدرێ چونكە لە كۆی 5 كورسی خاوەن 3 كورسین، گوتیشی "لە كابینەی 6 بە نادادپەروەی پۆستی ئەو وەزارەتەی بەر توركمان كەوت بە لیستی توركمانی هەولێر درا كە یەك كورسی هەیە".
سالم تۆماش ئەوەی ئاشكرا كرد، تاكە مەرجیان لە بەشداری لە كابینەی نوێ بریتییە لەوەی وەزارەتێكی كارایان پێ بدرێ بۆ ئەوەی بەشداریكردنیان بەشدارییەكی كارا و كردەنی بێت.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون