





![]() | ئهمڕۆ | 686 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9390 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33415 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366212 |
لە جەلەولا بكوژی پتر لە 100 كەس دەستگیر دەكرێت

میدیا – سالار:
هێزێكی ئەمنی لە شارۆچكەی جەلەولا بەرپرسێكی رێكخراوی قاعیدە دەستگیردەكات كە تەنها لە پارێزگای سەلاحەدین زیاتر لە 100 كەسی كوشتووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا ئەنوەر حوسێن رایگەیاند "چەند رۆژێك لەمەوبەر لەلایەن نووسینگەی تاوانە گەورەكانی خانەقین و جەلەولا، بەپێی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و تەواو، لە نێو شارۆچكەی جەلەولا تیرۆریستێك بە ناوی عەبدوڵڵا عەراك دەستگیر كرا كە بەرپرسی رێكخراوی قاعیدەیە لە سنوورەكەدا و بەرپرسیاریشە لە چەندین تاوانی تیرۆریستی گەورە." ئەو بەڕێوەبەرە بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری روونكردۆتەوە كە "تیرۆریستەكە لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەكانیدا ناوە و لەوانە، كوشتن و تیرۆركردنی زیاتر لە 100 كەس لە پاریزگای سەلاحەدین، چونكە پێشتر چالاكییەكانی لەو پارێزگایە بووە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو كە "ئەم تیرۆریستە چەند ساڵێك لەمەوبەر لەلایەن كەسوكاریەوە پرسەی بۆ دانرابوو، گوایە كوژراوە و بەڵگەی كۆچی دواییشی بۆ دەركرابوو". گوتیشی " لە كاتی گرتنیدا پێناسی ساختەی بە ناوی محەممەد حوسێن هەڵگرتبوو.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون