





![]() | ئهمڕۆ | 685 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9389 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33414 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366211 |
سێ تیرۆرست له سێداره دران

رێبوار عوسمان- كەركوك:
بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك ئاشكرای دەكات، سێ تیرۆریست كە بەڕەچەڵەك خەڵكی قەزای حەویجەن، دوێنێ لەلایەن دادگای عێراقییەوە لەسێدارە دران و هەر ئێوارەی دوێنێ تەرمەكانیان رادەستی خانەوادەكانیان كراوەتەوە.
عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك لە لێدوانێكیدا بە میدیای راگەیاند ، سێ تیرۆریست كە بەڕەچەڵەك خەڵكی قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوكن، دوای ئەوەی لەلایەن دادوەرەوە حوكمی لەسێدارەدان سەپێنرابۆوە سەریان، رێكەوتی 8/2/2012 لە شاری بەغدا لەسێدارە دران.
گوتیشی " ئەو سێ تیرۆریستە سەر بە گروپی تیرۆریستی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی عێراقی بوون".
ئاماژەی بەوەشكرد ئەو تیرۆریستانەە ساڵی 2007 لەلایەن پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوكەوە لە ناحییەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە باشوری پارێزگای كەركوك دەستگیركرابوون.
ئاشكراشی كرد، هەرئێوارەی هەمان رۆژ تەرمی هەرسێ لەسێدارە دراوەكەی كەركوك رادەستی خانەوادەكانیان كراونەتەوە.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون