





![]() | ئهمڕۆ | 684 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9388 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33413 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366210 |
لە دیالە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 6 گروپی تیرۆریستی دەركرا

زانیار داقوقی-دیالە:
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ ئاگاداری ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی بۆ 6 گروپی تیرۆرستی دەركردووە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئەوە دەخاتەڕوو كە داوایان لێنەكراوە ئەوان هیچ لیستێك بنێرن.
بەپێی ئەو زانیارانەی دەست ماڵپەڕی میدیا كەوتووە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی بۆ 6 گروپی تیرۆریستی دەركردووە، ئەم بڕیارە بەبێ ئاگاداری ئەنجومەنی پارێزگای دیالەیە بووە و هەریەك لە گروپەكانی (ئەنسار سوننە، جیش ئەلمجاهدین، ئەلرابتین، ئەلراشدین، كتائب سورە ئەلعشرین، حەماس) دەگرێتەوە.
لەمبارەوە تاڵیب محەممەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە تایبەت بە میدیا گوتی: ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بەهیچ جۆرێك ئاگامان لە بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی نییە و نووسراومان پێنەگەیشتووە، داوایان لێنەكردوین ناوی هیچ لیستیك بنیرێن.
شایانی باسە بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی جگە لەو رێكخراوانەی باسكران، رێكخراوی قاعیدە حزبی بەعسی نەگرتۆتەوە.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون