





![]() | ئهمڕۆ | 684 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9388 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33413 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366210 |
ئەنجومەنی تەلەعفەر رەخنە لە پارێزگای موسڵ دەگرێت

میدیا - رێزان ئەحمەد :
سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای تەلەعفەر رەخنە لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ناوخۆیی پارێزگای موسڵ دەگرێت و ئەوە دەخاتەڕوو كە وەڵامی نووسراو و داواكارییەكانیان نادەنەوە.
د. عەبدولعال عەباس سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای تەلەعفەر لە لێدوانێكی تایبەت بۆ میدیادا رایدەگەیەنێت كە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەردنی ناوخۆیی پارێزگای موسڵ هەمیشە دژی ویستەكانی دانیشتوانی قەزاكە بووە و بەدەم داواكانیان نایەت، بە تایبەت لە بواری ئاوەدانی و كارە خزمەتگوزارییەكان، هاوكات د. عەبدولعال گوتی: لە ئێستا بەشە بودجەی پارێزگای موسڵ رێژەیەكی باشە و ئەگەر بێ جیاواز و دادپەروەرانە كاری لەسەر بكرێت، گلەییی هاوڵاتیان كپدەبنەوە.
هەروەها لەلایخۆیەوە د. عەبدولعال عوبەیدی قایمقامی قەزای تەلەعفەر جەخت لەوە دەكاتەوە كە چەندین نووسراوی فەرمیمان بۆ پارێزگای موسڵ رەوان كردووە و تا ئێستا وەڵامیان نەبووە، گوتیشی: ئەوان ناڵێن، بەڵام وەڵاممان نادەنەوە، رەنگە ئەو داوایانەی قەزای تەلەعفەر دەوای دەكەن، لە دەسەڵاتی موسڵ نەبێت.
شایانی باسە لە ماوەی رابردوو چەند گردبونەوەیەكی جەماوەری لەبەردەم قایمقامی قەزای تەلەعفەر ئەنجامدرا، هاوڵاتیان تێیدا داوای چاكسازی بنەڕەتی ئیدارییان دەكرد و ئەگەر ناشتوانن چاكسازی لە ئیدارەی قەزاكە بكەن، بیانخەنە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون