





![]() | ئهمڕۆ | 684 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9388 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33413 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366210 |
"هەر داواكارێك بیەوێ ببێتە دادوەر نابێ حزبی بێت"

میدیا - وریا عەلی :
پەیمانگەی دادوەری لە كوردستان یەكەم خول بۆ پێگەیاندنی دادوەر و داواكاری گشتی دەكاتەوە، ئەوانەشی دەیانەوێ ببنە دادوەر، كۆمەڵێك مەرجیان بۆ دانراوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دادیش رایدەگەیەنێ هەر داواكارێك بیەوێ ببێتە دادوەر نابێ حزبی بێت.
نەریمان تالیب وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ میدیا رایگەیاند، پەیمانگەی دادوەری لە كوردستان دوای پتر لە شەش مانگ دەستبەكار بوونی، یەكەم خول بۆ پێگەیاندنی دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی دەكاتەوە، ئەوانەی دەیانەوێ لەم پەیمانگەیەش وەربگیرێن، دەبێ كۆمەڵێك مەرجی پێشوەختیان تێیدا بێ، یەكێك لە مەرجەكانیش دەبێ كەسی فێرخواز ناسنامەی عێراقی هەبێ و لە زانكۆیەكی عێراقیی یان زانكۆیەكی جیهانی بەڵام باوەڕپێكراو بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەبێ و هەر دوو زمانی كوردی و عەرەبی بە باشی بزانێ بە مەرجێ خوێندن و نووسینی پێ بكات.
وتەبێژی وەزارەتی داد ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی یەكی شوبات دەست بە دابەشكردنی فۆڕم كراوە كە بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت، وەك باسیكرد، هەر كەسێك داواكاری وەرگیران لە یەكەم خول پێشكەش دەكات، دەبێ بۆ ماوەی هەشت ساڵ بە شێوەیەكی كردەنی لە دەزگاكانی وەزارەتی داد، یاخود دادگەكانی پێوەندار بە وان كاری كردبێ، یانیش بە لایەنی كەم بۆ ماوەی هەشت ساڵ كاری پارێزەری كردبێ، یان لە كارێكی یاسایی لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی داد و دەزگا حكومییەكان كاری كردبێ، بە مەرجێك لە هەر ساڵێك پێنج داوای یاسایی بینیبێ و دوابڕیاری لەسەر درابێ. گوتیشی "مەرجێكی تر بریتییە لەوەی ئەو كەسەی داواكاری بۆ خوێندن لەم پەیمانگەیە پێشكەش دەكات، نابێ ئەندامی هیچ حزب و لایەنێكی سیاسی بێ، ئەگەر حزبیش بووبێ، دەبێ پێوەندی خۆی بە حزب بپچڕێنێ لە كاتی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ پەیمانگە، هەروەها نابێ كەسی داواكار تەمەنی لە سەرووی 40 ساڵیەوە بێت، پێویستە رەوشت و ناوبانگی باشی هەبێ و بە جینایەتی دەست ئەنقەستی و ناسیاسی یان بە جونحەی ئابڕووبەر حوكم نەدرابێ، یانیش لەمەو پێش لە پەیمانگە دەرنەكرابێ، تەنیا ئەگەر بە نەخۆشی ناچاری ئەویش دەبێ بیسەلمێنێ، دەبێ لە هەموو ئەو نەخۆشی و كەم ئەندامییانەش سەلامت بێ كە رێگە لە كارەكەی دەگرن".
دەربارەی ئەو پارێزەرانەی لە كۆمپانیا ئەهلییەكان كار دەكەن، نەریمان تالیب رایگەیاند، مۆڵەتی دایكایەتی بە خزمەتی دادوەری هەژمار ناكرێ، هەروەها كاركردن بە گرێبەست بە كاری دادوەری هەژمار ناكرێ.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون