





![]() | ئهمڕۆ | 684 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9388 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33413 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366210 |
كوردستان تا 2015 پێویستی بە هەزار قوتابخانە هەیە

میدیا - وریا عەلی :
وەزیری پەروەردەی حكومەتی كوردستان رایدەگەیەنێ تا ساڵی 2015 باشووری كوردستان پێویستی بە هەزار قوتابخانە هەیە، بۆ ئەمەش پلانێك لە ئارادایە تا ئەوكاتە ئەو قوتابخانەیانە بنیادبنێن.
سەفین دزەیی وەزیری پەروەردەی حكومەتی كوردستان بە میدیای راگەیاند، بەپێی پلانێكی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردە كە لە ساڵی 2011 دا ئامادە كراوە، وەزارەتی پەروەردە تا ساڵی 2015 پێویستی بە دروستكردنی هەزار قوتابخانە هەیە، گوتیشی "ئێمەش پلانێكمان هەیە كە خۆی لە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ بنیادنانی قوتابخانە لە كوردستان و بودجەی وەزارەتی پەروەردە و ئەو قوتابخانانەی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان دروستدەكرێن ساڵانە لە 200 تا 300 قوتابخانەی نوێ دروست بكەین". ئەوەشی خستەڕوو كە ئێستا زیاتر لە 400 پڕۆژەی دروستكردنی قوتابخانەی نوێ لە قۆناغی جێبەجێكردندان، لەم ژمارەیە 260 قوتابخانە لە ژێر جێبەجێكردندایە و 222 پڕۆژەی دیكەی دروستكردنی قوتابخانە لە قۆناغی تەندەردایە و لە داهاتوو دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێ. گوتیشی "هەوڵ دەدەین ساڵانە 250 پڕۆژەی دروستكردنی قوتابخانە ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی تا ساڵی 2015 ئەو پلانەی دانراوە جێبەجێ بكرێ و گرفتی كەمی قوتابخانە چارەسەر بكەین، لە هەمان كاتدا هەوڵ دەدەین ئەو قوتابخانانەی دروست دەكرێ 18 یاخود 27 پۆلی بن".










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون