





![]() | ئهمڕۆ | 684 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9388 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33413 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366210 |
سكرتێری گشتیی (یندك) پێشوازی لە بەڕێز شاكرئاغای خەیلانی دەكات

میدیا - هەولێر :
سكرتێری گشتیی (یندك) پێشوازی لە سەرۆك و خزمانی عەشیرەتی خەیلانی كردو سەبارەت بە چەند بابەتێكی پەیوەست بەڕەوشی كۆمەڵایەتی و رۆڵی هۆزو عەشیرەتەكانی كوردستان گفتوگۆیان كرد.
پێشنیوەڕۆی پێنجشەممەی 2/2/2012 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان (یندك) لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی (یندك) لە شاری هەولێر پێشوازی لە بەڕێز شاكر ئاغای خەیلانی سەرۆكی عەشیرەتی خەیلانی و ژمارەیەك كەسایەتی خزمانی عەشیرەتی خەیلانی كردو، لە دیدارەكەدا رەوشی كۆمەڵایەتی و چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكانی كوردستان و رۆڵی عەشیرەتەكان لە چارەسەرییەكاندا باسیان لێوەكرا، هەر لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندی نێوان خزمانی خەیلانی و (یندك) كراو، سەرۆك و خزمانی عەشیرەتی خەیلانی سوپاسی هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی (یندك) یان كردو ئامادەیی خۆشیان نیشاندا بۆ هەر هاوكاری و پشتگیرییەكی (یندك) لە كاتی پێویستدا، لە بەرامبەردا سكرتێری گشتیی (یندك) سوپاسی ئەو هەڵوێستەی عەشیرەتی خەیلانی كردو گووتی دڵنیا بن (یندك) وەك هەمیشە لە سەنگەری جەماوەرو خزمەتی جەماوەردا دەبێت و بەردەوامیش دەبێت لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی خۆی لەپێناو پرسی رەوای گەلی كوردستاندا.
شایانی باسە هەر یەك لە بەڕێزان ( د. عەبدوڵڵا عەدۆ _ ئەندامی مەكتەبی سیاسی، قەهار تاهیر و خالید مەحموود _ ئەندامانی سەركردایەتی و فاخیر نانەكەلی و شاكر هاشم _ ئەندامانی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكانی (یندك) ئامادەی دیدارەكە بوون.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون