





![]() | ئهمڕۆ | 683 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9387 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33412 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366209 |
PKRK حەڤدەهەم ساڵیادی پیرۆز دەكاتYNDK

میدیا - هەولێر :
شاندێكی باڵای YNDK ئامادەی رێوڕەسمی حەڤدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی PKRK بوون و پیرۆزبایی YNDK یان بەم بۆنەیەوە پێڕاگەیاندن.
پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەی 2/2/2012 شاندێكی باڵای یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ( غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK، د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی، قەهار تاهیر و خالید مەحموود ئەندامانی كۆمیتەی سەركردایەتی، فاخیر نانەكەلی و شاكر هاشم ئەندامانی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكانی YNDK، ئامادەی رێوڕەسمی حەڤدەهەم ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان PKRK بوون و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان باپیر كامەلا سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و كادیرانی PKRK پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی خۆیان بە بەڕێزان سكرتێرو سەركردایەتی و كادیرو ئەندام و لایەنگرانی PKRK راگەیاندو هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنیان بۆ خواستن.
شایانی باسە رێوڕەسمەكە لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەكان و ئەندام و دۆست و لایەنگرانی PKRK بەڕێوەچوو.










salahadin ئهم كۆمێنتهی داناوه
2012-02-08 19:32:35