





![]() | ئهمڕۆ | 683 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9387 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33412 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366209 |
شهست جۆر دەرمانی ساختە دەستی بەسەردا گیرا

میدیا - وریا عەلی :
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی كوردستان، ساڵی رابردوو (2011) بڕی 16 هەزار تەن خۆراكی ماوەبەسەرچوو بۆ ئەو شوێنە گەڕێندراوەتەوە كە بۆ كوردستان هێنراوە، هاوكات پتر لە 200 كەسیش بە هۆی گوللەوە گیانیان لە دەستداوە.
دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنــامەییدا د. تاهیر هەورامی وەزیری تەندروستی حكومەتی كوردستان رایگەیاند، ساڵی رابردوو لە كوردستان 9 هەزار و 489 تەن خۆراكی ماوەبەسەرچوو گەڕێندراوەتە ئەو شوێنانەی لێوەهێنراون، هاوكات 16 هەزار و 555 تەن خۆراكی دیكەش لە ناو بردراون، بە هۆی ئەوەی بە كەڵكی بەكارهێنان نەهاتوون. ئەوەشی خستەڕوو كە هەر لە ساڵی رابردوودا تیمی تەندروستی سەردانی 83 هەزار و 42 شوێنی جیاجیایان كردووە، هەزار شوێنیش بە هۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان سزای دارایی دراون، جگە لەوەش 84 شوێن لە دادگا فایلیان بۆ كراوەتەوە لەبەر ئەوەی بۆ چەند جارێك سەرپێچیان ئەنجامداوە، هەر لەو ساڵەش 25 هەزار پشكنینی بەكتریایی و 3 هەزار پشكنینی فیزیایی بۆ جۆرەها خۆراك ئەنجامدراوە.
وەزیری تەندروستی لە بارەی دەستبە سەرداگرتنی دەرمانی ساختەش رایگەیاند، تیمەكانی تەندروستی دەستیان بە سەر 60 جۆری دەرمانی ساختەدا گرتووە، هاوكات كۆگایەكی دەرمانی بێهۆشكەر دەستی بەسەر داگیراوە كە 2 هەزار و 756 كیلۆ دەرمانی تێیدا بووە كە بۆ ماددەی بێهۆشكەر بەكار دەهێندرێ.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون