





![]() | ئهمڕۆ | 692 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9396 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33421 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366218 |
یاسایەك بۆ پێدانی قەرزی 50 ملیۆن دینار بەفەرمانبەران ئامادەدەكرێ

میدیا- ئازاد مەحموود :
بە مەبەستی پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی كوردستان و عێراق، ژمارەیەك پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسایەكیان ئامادەكردووە و بڕیاری خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.
پەرلەمانتار سامان فەوزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای راگەیاند "هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی شەممە 4/2 ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پێدانی قەرز بە فەرمانبەران بكات، بەڵام بەهۆی زۆری بڕگەكانی ئەو پڕۆژەیە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ نەكرا". گوتیشی "بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایە فەرمانبەران دەتوانن 100مووچە وەك قەرز وەربگرن، بەڵام بەمەرجێك لە 50ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، هەرلەو پڕۆژەیە هەوڵدراوە، یاساكە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە و رێگە خۆش بكەن تاكو هەردوو لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە شارەكانی كوردستان بكرێتەوە، جگە لەوە پێشنیاركراوە سوودی ئەو قەرزە كە پێشتر 8% بوو، بۆ 4% كەم بكرێتەوە، بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر ژیانی فەرمانبەران نەكات".
شایەنی باسە ماوەیەكە لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، فەرمانبەران دەتوانن100مووچە وەربگرن، لەبەرامبەردا هاوڵاتیانی كوردستان داواكاران ئەو ئیمتیازە ئەوانیش بگرێتەوە، بەوتەی پەرلەمانتارانیش دوای پەسەندكردنی یاسای پێدانی قەرز بە فەرمانبەران، خەڵكی كوردستانیش لەو یاسایە سوودمەند دەبن.










sahand ئهم كۆمێنتهی داناوه
2012-02-08 19:04:15