





![]() | ئهمڕۆ | 692 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9396 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33421 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366218 |
شۆفێری تاكسیەك بە بیانووی دەركردنی جنۆكە ئافرەتێك دەكوژێت

تالیب محەممەد - هەولێر :
ئافرەتێكی دانیشتووی هەولێر، دوای ئەوەی لە شێخێك نائومێد دەبێت، لە ژێر دەستی شۆفێری تاكسیەك بە بیانووی دەركردنی جنۆكە گیان لەدەست دەدات.
رۆژی 5/2/2012 ئافرەتێك بە ناوی پەروین قاسم رەحمان ـی تەمەن 23ساڵ دانیشتووی گەڕەكی بەهار لەشاری هەولێر لەلایەن شۆفێرێكی تاكسی بە ناوی (س.ع) تەمەن (35) ساڵ، لەكاتی "دەرهێنانی جنۆكە لە لەشی" گیانی لەدەست دا. دوای ئەو رووداوەش بكوژەكەی خۆی ون دەكات.
دایكی پەروین بە مجۆرە باسی كوشتنی كچەكەی بۆ میدیا كرد "لە كاتی گەڕانەوەمان لە ماڵی شێخێك، لەناو تاكسی باسمان لەو بابەتە كرد، شۆفێرەكەش خۆی كردە شێخ و گوتی: من دەزانم جنۆكە دەربكەم، بە دیار من و باوكی منداڵان دەست و قاچی پەروینی بەستەوە و بۆ ماوەی سێ سەعات ئەشكەنجەی دا، لە پڕ گیانی لەدەستدا".
باوكی پەروین جەختی لەوە كردەوە كە شۆفێر تاكسییەكە دوای ئەو تاوانە رایكردووە، گوتیشی "ماڵی بكوژەكە ئامادە بوون تاوانبارەكە رادەستی پۆلیس بكەن، ئێمەش لە رێگەی دادگا داواكاری خۆمان بەرزدەكەینەوە".
سەبارەت بەم رووداوە نەقیب كاروان عەبدولكەریم بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە میدیای راگەیاند: تۆمەتبار (س.ع) ئەم كارەی ئەنجامداوە و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس كرد، ئێستا راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە و تۆمەتباریش دانی بە تاوانەكەی ناوە كە لەژێر دەستی ئەودا ئافرەتەكە گیانی لەدەستداوە.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون