





![]() | ئهمڕۆ | 692 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9396 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33421 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366218 |
رووفاتی 527 گۆڕەبەكۆمەڵەكان دەهێندرێنەوە كوردستان

میدیا – ئازاد مەحموود:
دوای ئەوەی 207 رووفاتی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی دیوانیە گەیشتەوە كوردستان، وەزارەتی كاروباری شەهیدان بە هاوكاری وەزارەتی تەندروستی فیدراڵ ، كار بۆ هێنانەوەی 527 رووفاتی دیكەی ئەو گۆڕەبەكۆمەڵانە دەكەن.
لەوبارەیەوە ئارام ئەحمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفراكراوەكان بە میدیای راگەیاند" دوای ئەوەی لەچەند مانگی رابردوو رووفاتی 207 دیوانیە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان و نموونەی سامپڵی ئیسكی وەرگیرا و بۆناشتن ئامادەكرا ، لەكاتی ئێستا 527 رووفاتی دیكە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی فیراڵەوە ئامادەباشی بۆ دەكرێت تاكو بەزووترین كات بگەرێنەوە كوردستان" .
گوتیشی" پێشبینی دەكەین لەماوەی كەمی داهاتوو وەزارەتی تەندروستی فیدراڵ ئەوكارە ئەنجام بدات و رەوانەی هەولێر بكرێتەوە، بۆئەوەی بەیەكەوە كە ژمارەیان دەگاتە 734 رووفات لەمەراسیمیكدا لەزێدی خۆیان بەهاوكاری ئیدارە گەرمیان و كەسوكاری ئەو رووفاتانە و بەخاك بسپێردرێن، بۆ ئەومەبەستە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ كار بۆ ئامادەكردنی گۆرستان بۆ ئەو رووفاتانە دەكرێت".
هاوكات فوئاد عوسمان بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوبراو گوتی" جگە لە گۆرەبەكۆمەڵەكانی مەهاری یەك و مەهاری دووی دیوانیە، ژمارەیەكی لە گۆری بەكۆمەڵ لە سنوری پارێزگا دیوانیە هەیە و تایبەت بە قوربانیانی خەڵكی كوردستان ، بۆیە وەفدەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان داوای لە كەسانی شارەزای ئەو پارێزگایە كردووە كە روپێوێكەی ناوچەكە بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو گۆرە بە كۆمەڵانە".
شایەنی باسە لەمانگی هەشتی ساڵی رابردوو ، دوو گۆڕی بەكۆمەڵ لە سنوری پارێزگای دیوانیە دۆزرایەوە كە ژمارەیان دەگاتە 730 كەس و هەموویان كوردبوون ، دوای هەڵدانەوەیان لەماوەی رابردوو 207 رووفات وەك قۆناغی یەكەم گەیشتەوە كوردستان.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون