





![]() | ئهمڕۆ | 691 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9395 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33420 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366217 |
"ئەو زوڵمەی لە كابینەی شەش لێمان كرا نابێ لە حكومەتی نوێ دووبارە ببێتەوە"

میدیا - وریا عەلی:
سەرۆكی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەی كابینەی شەشەمی حكومەتی كوردستان پەسنددەكات، بەڵام كاندیدی نوێی سەرۆكی حكومەت ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێشتا پێكهاتەی كابینەی نوێ دیار نییە، بەرپرسێكی حزبە توركمانییەكانیش رایوایە لە كابینەی شەش "زۆڵم"یان لێكراوە.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە دووبارە لە لایەن حزبەكەی كاندیدكراوە، بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی كابینەی 7ی حكومەتی كوردستان بكات، لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە دا تا ئێستا روون نییە پێكهاتەكەی كابینەی نوێی حكومەتەكەی چۆن دەبێ و جەختی لەوەش كردەوە كە بنكە فراوانبوونی حكومەتی داهاتوو خۆشحاڵی دەكات، بارزانی هێمای بۆ ئەوەش كرد، كە تا ئێستا سەرۆكی كوردستان بەفەرمی بۆ وەرگرتنی پۆستەكەی راینەسپاردووە.
لە بارەی بەشداریكردنی لایەنە سیاسییەكانیش جەختیشی لەوە كردەوە دوای كاندیدكردنی بە شێوەیەكی فەرمی سەردانی سەرجەم و حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكات، گەرچی هەندێك لایەنیشی بەسەر كردۆتەوە، بەڵام سەردانی لایەنەكانی توركمان و مەسیحی نەكردووە.
لەلای خۆیەوە بەڵێن عەبدوڵا سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند، پرۆسەی چاكسازی یەكێكە لەو پرۆسانەی دەبێ هەمیشە لە هەر وڵاتێك هەبێ، بۆیە كوردستانیش لەم چوارچێوەیەدا دەبێ پرۆسەی چاكسازی ئەنجام بدات.
یەشار نەجمەدین ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی فراكسۆنی بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا، ئاماژەی بەوە دا كە تا ئێستا بە فەرمی داوایان لێنەكراوە بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكومەتی كوردستان بكەن، گوتیشی "ئامانجی هەرە سەرەكی ئێمە ئەوەیە توركمان وەك نەتەوەیەك لە كوردستان كە هەمیشە بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی كوردستان كردووە، لە كابینەكانی حكومەتیش بەشدار ببێ". ئەو بەرپرسەی توركمان ئەوەشی خستەڕوو كە بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان خاوەنی سێ كورسییە لە كۆی پێنج كورسیی كۆتا، گوتیشی " لە كابینەی شەش زوڵمێكی گەورەمان لێكرا، بەوەی پۆستی ئەو وەزیرەی كە بە توركمان درا، دەبوایە بە ئێمە بدرێ، بەڵام پۆستی وەزارەتەكە بە لیستێك درا كە خاوەن یەك كورسییە، ئەمەش نیگەرانی كردین و ئێستاش داوا دەكەین ئەو زوڵمەی لە كابینەی شەش لێمانكراوە، دووبارە نەبێتەوە و لە كابینەی نوێ پۆستی وەزیری توركمان بە ئێمە بدرێت، چونكە رەوا نییە لە سەر حیسابی بەرژەوەندی كەسانی دیكە مافی هەندێك كەس بخورێ.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون