





![]() | ئهمڕۆ | 691 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9395 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33420 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366217 |
تاڵەبانی داوای رادەستكردنەوەی تارق هاشمی دەكات

زانیارداقوقی- كەركوك :
دوای ئەوەی هاشمی لەلایەن دادگای باڵای عیراقی ،بەتومەتی تیرۆركردن تەقاندنەوەو كوشتنی هاوڵاتیان بەرپرسان كەسایەتی جیاجیاكانی عیراق تومەتباركراوە شێخێكی تاڵەبانی لەكەركوك هەرەشەی عەشایەری لەهاشمی عەشرەتەكەی هاشمی دەكات
لەوبارەوە شیخ عەزەدین تاڵەبانی "كەسایەتییەكی بەناوبانگی تاڵەبانی لە شاری كەركوك تایبەت بە میدیای راگەیاند لە سلیمانی 120كەسایەتی و پیا و ماقوڵی عەشرەتی تاڵەبانی كۆبوونەوەیكان ئەنجامدا بەمەبەستی ،رادەستكردنی تارق هاشمی بۆدادگای عیراق عەزدین تاڵەبانی گوتیشی دوای ئەوەی پاسەوانەكانی هاشمی ،دەستگیركران دانیان بەوەناوە كە بەبڕیاری هاشمی 6دادوهری عیراقیان لەبەغدا تیرۆركردوە یهكێكیان حاكم نەجم عەبدولواحید تاڵەبانییە دانشتوی كەركوكە
تاڵەبانی روونی كردهوە كە ئەوان داوایان لەجەلال تاڵەبانی سەرۆكی كۆمار و مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم كردووە كەهاشمی رادەستی دادگایی عیراق بكرێت.
گووتیشی ئێمە وەك تاڵەبانی بەهیچ جۆرێك لە هاشمی و عەشرەتەكەی خۆش نابین دەبێت تۆڵە لە عەشرەتەكەی هاشمی بكهینەوە و بههیچ جۆرێك رازی نابین دۆسییهكەی هاشمی رەوانەی كەركوك بكرێت ئەو كاسایەتیهی تاڵەبانی لەكەركوك ئاشكرای كرد، كە تیرۆركردنی غازی تاڵەبانی بەرێوبەری نەخۆشخانەی كەیوان و موقەددەم نەوزاد تاڵەبانی لە كەركوك دەخاتە ئەستۆی هاشمی و پاسەوانەكانی.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون